Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / (( گەورەترین پێنج ھەڵە لە مێژوودا ))

(( گەورەترین پێنج ھەڵە لە مێژوودا ))

(( گەورەترین پێنج ھەڵە لە مێژوودا ))

FB_IMG_1488576941552

1- جۆرج ھاریشن لە باشوری ئەفریقیا بەھۆی ئەوەی زەوییەکەی نەزۆک بوو و بەکەڵکی کشتوکاڵ نەدەھات ، ھەستا بە فرۆشتنی ئەو زەوییە بە کۆمپانیایەکی ھەڵکەن تەنھا بە ١ جونیە، کاتێک کۆمپانیاکە دەستی کرد بە ھەڵکەندنی زەوییەکە و سود وەرگرتن لێی، گەورەترین کانی ئاڵوتنی لەنێویدا دۆزیەوە کە لە جیھاندا وێنەی نەبوو، ئەو کانە وایلێھات ٧،% ی زێری جیھان بەرھەمبھێنێ

2- ساڵی ١٦٦٦ لە بریتانیا شەوێک (جوفێنز) کە ئیشی نانەوایی دەکرد لەبیریچوو ئەو ئاگرە کەمەی لە فڕنەکەیدا دەستوتێت بیکوژێنێتەوە ، ئەم ھەڵەیە بووە ھۆی سوتاندنی خانوەکەی و ھەروەھا خانووی دراوسێکەی و دواتر سوتاندنی گەڕەکەکانی دەوروبەر، ئەو رووداوە دواتر ناسرا بە (ئاگرە گەورەکە) بەھۆیەوە نیوەی لەندەن سووتا و ھەزاران ھاوڵاتی مردن ، بەڵام نانەواکە ھیچ ئازارێکی پێ نەگەیشت!

3- ساڵی ١٣٤٧ چەند مشکێک چونە نێو کەشتییەک کە لەچینەوە بەرەو ئیتاڵیا دەڕۆیشت، ھەر لەگەڵ گەیشتنی کەشتیەکە بۆ بەندەری مەسینای ئیتاڵی، مشکەکان بەنێو شاردا تاعونێکیان بڵاوکردەوە، ئەو تاعونە نیوەی ھاوڵاتیانی چینی کوشتبوو و لەگەڵ گەیشتنی ئەو تاعونە لە رێی مشکەکانەوە بۆ ئیتاڵیەکان لەنێو ھەموو ئەوروپادا بڵاوبوەوەو لەماوەی دە ساڵدا سێ یەکی ئەوروپاییەکان بوونە قوربانی ئەو تاعونە.

4- چەند سەرچاوەیەک باس لەوەدەکەن یەکێک لەپادشاکانی بەریتانیا لەگەڵ پاپای ڤاتیکان بوو بە ناکۆکییان، ئەو کاتە بەریتانیا کاسۆلۆکی بوو، پاپا وەک توڵەکردنەوەیەک شوو کرن و ژن ھێنانی لە بەریتانیەکان حەرامکرد، ئەمەش پاشای کردە حاڵەتێکی شڵژانەوە، بۆیە بۆ دەربازبوون لەو کێشەیە داوای لە میرە موسڵمانەکانی ئەندەلوس کرد چەند زاناو دەمسپییەک بنێرن بۆ ئەوەی بەریتانیا ببێت بە ئیسلام، بەڵام ئیسلامەکانی ئەندەلوس داواکەی پادشای بەرتانیایان پشتگوێخست و زوو بەتەنگێوە نەچوون تا ھەواڵەکە گەیشتەوە پاپای ڤاتیکان و ئەویش بەپەلە ناکۆکییەکانی چارەسەرکرد و بڕیاری حەرامکردنەکەی ھەڵوەشاندەوە.

5- لە جەنگی (بلاط الشھداء) و لە نزیک بواتييەى فەرەنسا، موسوڵمانان ھەمان ھەڵەی جەنگی (ئوحد)یان دووبارەکردەوە و مەیدانی جەنگیان بەجێھێشت و دەستیان کرد بە تاڵانکردن و جیاکردنەوەی بەشەکانی خۆیان لە سوپای شارلمان، بۆیە موسوڵمانان لەو جەنگەدا دۆڕان و ھێرشی سوپای ئیسلام بەرەو ئەوروپا بەتەواوەتی وەستا ( یەکێک لە ئینگلیزەکان دەڵێت : ئەگەر عەرەب لە بواتییە شکستیان نەھێنابا , دەتبینی چۆن قورئان لە کامبریدج و ئۆکسفۆرد دەخوێنرا و تەفسیر دەکرا ).

ئەگەر بە دڵت بوو بابەتەکە ئینجا ئەم پەیجە بەهێزە ڵایک بکە

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …