Home / مێژووى جیهان / مێژووی باشترین و خراپترین سەرۆکەکانی ئەمریکا

مێژووی باشترین و خراپترین سەرۆکەکانی ئەمریکا

مێژووی باشترین و خراپترین سەرۆکەکانی ئەمریکا

1488106052730

خەندان- سامان محەمەد

شارەزایانی بواری مێژوو لە ئەمریکا باشترین و خراپترین سەرۆکەکانی ئەمریکایان بڵاوکردەوەو تیایدا ئەبراهام لینکۆڵن و جۆرج واشنتن و رۆزفێڵت وەک باشترین سەرۆک دەستنیشان کران لە مێژووی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.

خراپترین سەرۆکیش لە ئەمریکا بریتین لە ئاندرۆ جۆنس، فرانکلین پێرس، جەیمس بیوکانان، لەلایەکی تریشەوە ولیام هێنری هاریسۆن باس دەکرێت کە تەنها یەک مانگ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکای وەرگرتووە، بەڵام لەو سێ سەرۆکە خراپە باشتر بووە.

لەنێو ئەو لیستەی کە بۆ باشترین و خراپترین سەرۆکەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە باراک ئۆباماش لە ریزبەندی 12یەمین سەرۆکەکانی ئەمریکادایە کە دوای ئەوەی کۆشکی سپی بەجێدێڵێت لەدوای سەرۆکایەتی، بنکەیەکی جەماوەری گەورەی لە ئەمریکا بۆ دروستدەبێت و یەکێکە لە باشترین سەرۆکەکان لەکۆی 45 سەرۆک کە حوکمی ئەو وڵاتەیان کردووە.

لەدوای لینکۆڵن و واشتنتن و رۆزفێڵت، سیۆدر رۆزفێڵت و دوایت ئایزنهاوەر لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمی ئەو ریزبەندییەدا دەبینرێن کە ئەوکات تەنها 43 سەرۆکی ئەو پۆستەیان لە ئەمریکا هەبووە. بەگوێرەی مێژوونووسان و شارەزایان ئەو ریزبەندییە دانراوە.

ئەوە بۆ جاری سێیەمە ئەو لیستە لەڕێگەی تۆڕی “سی-سبان”ی تەلەفزیۆنییەوە بڵاودەکرێتەوە.

دۆگلاس برێنکلی کە مامۆستای زانکۆیە لە بەشی مێژوو لە زانکۆی رایس دەڵێت “ئەو سێ سەرۆکە باشترین و گەورەترین سەرۆکی ئەمریکان، لەگەڵ ئەوەشدا کارێکی سەرسوڕهێنەرە کە باراک ئۆباما لەدوای بەجێهێشتنی کۆشکی سپی پلەی 12ی ریزبەندییەکەی وەرگرتووە”.

دوو جار ئەو رووماڵە کراوە، بەڵام پێش ساڵەکانی 2000 و 2009 سڕاوەتەوە، دواتر داوا لە 91 مێژوونووس کراوە کە پلەبەندی بۆ 43 سەرۆکەکەی ئەمریکا بکەن، بەگوێرەی 10 تایبەتمەندی کە لە سەرکردەدا هەبێت.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …