Home / مێژووی ئیسلام / کودەتای 1908 و هاتنەسەر دەسەڵاتی ٲتحادیەکان

کودەتای 1908 و هاتنەسەر دەسەڵاتی ٲتحادیەکان

کودەتای 1908 و هاتنەسەر دەسەڵاتی ٲتحادیەکان

husmane-4

 

پارتێكی سیاسی بەنهێنی دەستیان بەچاڵاكی كرد،ئامانجیان بەرهەڵستی كردنی فەرمانڕەوایی سەڵتان عبدالحمیدی 2 بوو،لەساڵی(1897) كاتێك كارە نهێنی یەكانی ئەم كۆمەڵەیە ئاشكرابوو ژمارەیەكی زۆر لەئەندامانی دوور خرانەوە بۆ دەرەوەی وڵات وە بەشێكیشیان هەڵاتن بۆ پاریس .

ئەم ئەندامانە لەكارەنهێنی یەكانی خۆیان لەنێو دەوڵەتی عوسمانی بەردەوام بوون وە لەدەرەوەش چاڵاكیان هەبوو،لەساڵی (1902) لەپاریس كۆنگرەیان بەست بەناوی گۆنگرەی [ئازادی خوازی عوسمانی] لەم كۆنگرەیە دا چەندبڕیارێكیان دا :كە دیارترینیان پەیڕەوكردنی سیاسەتی لامەركەزی ئیداری بوو لە دەوڵەتی عوسمانی .

چاڵاكی كۆمەڵەی اتحاد و تەرەقی لەناو قوتابخانە سەربازیەكان و هێزەسەربازیەكان زیادی كرد،چەند سەركردەیەكی سەربازی بوون بەئەندام و لایەنگری لەسەرووی هەموویانەوە[ئەنوەرپاشا و نیاز پاشا] .

بەتێپەڕ بوونی كات كۆمەڵەی اتحاد و تەرەقی شانەی نهێنی لەناوەخۆی دەوڵەتی عوسمانی دامەزراند و زۆرێك لەگەورە ئەفسەرانی لاو وپلەبچووكەكان پەیوەندیان پێوەكردن بەڕادیەك گشت ئەفسەرانیسوپای سێ یەمی عوسمانی لەناوچەی بەڵقان چوونە ڕیزی اتحاد و تەرەقی .

بەمەش ژمارەی ئەفسەرانی كۆمەڵە زیادی كرد و لەبەرامبەر ئەم چاڵاكیانە سوڵتان سیاسەتی تۆقاندن و گرتن و لەسێدارەدانی پەیڕەو كرد، دەزگای زانیاری سوڵتان تووانی شارەزایی و زانیاری لەسەر ئەم كۆمەڵەیە كۆبكاتەوە بەڵام ئەو كات درەنگی كردبوو،هەروەها بزووتنەوەكە بەهێز ببو .

نەیاران لەدەرەوە لەڕێگای دەركردنی ڕۆژنامەو گۆڤار هێرشیان دەكردە سەر سوڵتان تا لەئەنجام دا بیری شۆڕش پەرەی سەند كە دەرئەنجامی كاری نهێنی كۆمەڵە بوو .

لەشاری ساڵۆنیك لە 23/تەمموزی/1908 شۆڕش بەرپا بوو، وە لەڕۆژی 24/تەمموزی/1908 كودەتا ئەنجام درا …بەشێوەیەكی گشتی كودەتای اتحادیەكان بەدوو قۆناغ بەڕێوەچوو :

قۆناغی یەكەم: اتحادیەكان دەسەڵاتیان گرتە دەست و سوڵتانیان ناچار كرد كار بەدەستووری ساڵی (1876) بكات .

چەند هۆكارێك وای لە ئیتحادیەكان كرد لەم ماوەیەدا سوڵتان عبدالحمیدی دووەم لەسەر كورسی بهێڵنەوە :

أ‌- ئیتحادو تەرەقی هێزی تەواوی پێویستی نەبوو بۆ لابردنی سوڵتان .

ب -سوڵتان سیاسەتی نەرمی لەگەڵ نوواندن،وەبەڵێنی پێدان كە خواستەكانیان جێ بەجێ دەكات .

ج-تا ئەو كاتیش سوڵتان لەنێو خەڵك خۆشەویست بوو ڕێزیان دەگرت و بەگەورەیان دا دەنا .

 

قۆناغی دووەم :سوڵتان بەتەواوەتی لەسەر كار لابرا بەبیانۆی تۆمەتبار كردنی بە هەوڵدان بۆ لێدانی ئیتحادیەكان و هاندانی موسلمانان بۆ ئەوەی یەكتر بكوژن بەتایبەتی دوای ڕووداوی 31/مارتكەلەم ڕووداوە ژمارەیەك سەرباز و لایەنگری كۆمەڵەی ئیتحادو تەرەقی كوژران .

هەرچەندە ئیتحادیەكان بیرۆكەی ڕۆژئاوایان هەبوو بەڵام لەكاتی قسەكردن لەگەڵ خەڵك بۆ بەدەست هێنانی پشتگیری باسی ئاینیان دەكرد .

بۆیە لەڕێگای شێخی ئیسلامەوە(محمدزیاْ الدین ) فتوای لەسەر كار لابردنی سوڵتانی دەركرد لە 27/نیسانی/1909 ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی ساز كرد بڕیار درا بەلابردنی سوڵتان عبدالحمیدی 2 وە دانانی محمد ڕەشادی برای ناسراو بە محمدی (5)، وە دوور خستنەوەی سوڵتان لەگەڵ خێزانەكەی بۆشاری سالۆنیك لەیۆنان،لەوە بەدواوە سەردەمی ئیتحادیەكان بەفیعلی دەستی پێكرد چونكە محمدی(5)م تەنها بەناو سوڵتان بوو گشت دەسەڵاتەكان لە ژێر دەستی ئیتحادیەكان دا بوو .

 

هاتنی ئیتحادییەكان بۆ سەر دەسەڵات

ئیتحادییەكان بەرنامەی كاریان ڕاگەیاند كە بریتی بوو لە :

1 – پەیڕەوكردنی سیستەمی لا مەركەزی كارگێری لە هەرێمەكان .

2 – كاركردن بە ماددەی ( 108 ) ی دەستوور كە دەڵێت زمانی توركی زمانی فەرمی دەوڵەتە .

3 – رێزگرتن لە مافی تاكە كەس .

4 – كردنەوەی قوتابخانە و ڕاگەیاندنی سەربەستی و ئازادی لە بیروڕای خەڵك .

ئەمەش بووە هۆی دامەزراندنی چەند رێكخراوێكی سیاسی لە هەرێمە جیاجیاكان كە تایبەت بوون بە نەتەوەكانی دیكە.

خەڵك چاوەڕێی دەست پێ كردنی سەردەمێكی نوێ بوو لە ژێر دروشمەكانی ئازادی و دادپەروەری و یەكسانی

بەڵام بە هۆی زاڵبوونی نەتەوە خوازە توركەكان نەك هەر ئاواتی خەڵك نەهاتە دی بەلكو لە نێوڕیزی اتحاد تەرەقیش

جیاوازی پەیدا بوو .

زۆری نەبرد بەشێك لە ئەندامانی كە مەیلی ئیسلامیان هەبوو لە 8/تشرینی دووەم /1911 پارتی ئازادی ئیتلافیان دامەزراند، ململانێكانی نێوان ئەم دوو پارتە قوڵ بووە وە بە تایبەت دوای داگیركردنی لیبیا لە لایەن ئیتالیاوە لە ساڵی 1911 چونكە پارتی ئازادی ئیتحادییەكانی بەوە تاوانبار دەكرد كە توانای بەرگری كردنی لە ووڵات نییە،

ئیتحادو تەرەقی لە 18/كانوونی دووەمی /1912 ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بە مەبەستی دروستكردنی حكومەتێكی نوێ.

لە كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی /1912 هەڵبژاردن بەڕێوەچوو بە قازانجی ئیتحادییەكان بوو حكومەتیان پێك هێناو

بەڵام سەركەوتوو نەبوون دووچاری گرفتی زۆر گەورە بوونەوە ( كۆمەڵەی ئەفسەرانی ئازادی خواز ) كە زۆربەیان ئەڵبانی بوون لە ئایاری /1912 دامەزرا بوو ڕۆڵێكی زۆریان هەبوو لە بەرپاكردنی كێشەوگرفت بۆ حكومەتی نوێ لە ژێر كاریگەری

ئەم گرفتانە حكومەتی ئیتحادیان ناچار كرد بە دەست لە كاركێشانەوە حكومەتێكی نوێ لە پارتی ئازادی ئیتلاف بە

سەرۆكایەتی ( أحمد مختار پاشا ) دامەزرا .دواتر ( أنوەر پاشا ) حكومەتێكی تری پێك هێنا حكومەتی نوێی ڕاگەیاند

سوورە لە سەر پەیڕەكردنی لە سەر پەیڕەكردنی سیاسەتی لامەركەزی لە دەوڵەتی عوسمانیكەچی ئەم حكومەتە لە كانوونی دووەمی /1913 لە لایەن ئیتحادییەكانەوە ڕوخێنرا كە بە كودەتای دووەم ناو دەبرێت بەم شێوەیە تا كۆتایی جەنگی جیهانی یەكەم ئیتحادییەكان تاك ڕەوانە حوكمی دەوڵەتی عوسمانسان گرتە دەست .

لەبەر ئەم هۆكارانە گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن ئیتحادییەكانەوە هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی خێرا تر كرد

یەكەم/ لە سەر ئاستی ناوەوە پاش ماوەیەكی كەم دروشمەكانی ئازادی و دادپەروەری و یەكسانی بوون بە مەركەزیەت و توركاندن تۆڕانیەت

1-ئیتحادییەكان پێان وابوو ئەوانەی تورك نین دەبێت لە نێو كۆمەڵگەی توركی بتوێتەوە .

2-كۆمەڵە خۆی لە خەڵكی گشتی دوور دەخستەوە.

3-سیاسەتی تۆقاندن و ترساندنی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و زۆربەی ڕێكخراوەكان دەست پێكرد .

4-قبولی ئەوەی نەكرد لە هەڵبژاردنەكان دەسەڵات لە دەست بدات .

ئەو سیاسەتە مەركەزیەی ئیتحادییەكان پەیڕەویان دەكرد بووە مایەی بێزاربوونی نەتەوەكانی تر وەكو كورد و ئەرمەنەكان و چەندان ڕاپەڕین و گرفتی ناوخۆ ڕوویان دا ئیتحادییەكان بۆ سەپاندنی سیاسەتی خۆیان پەنایان بۆ تیرۆر دەبرد.وە هەروەها كۆمەڵە نەتەوەییەكانی بە ئاشكرا كاریان دەكرد هەڵوەشێندرانەوە، وە بە توندیش چاودێری چالاكیەكانیان دەكردن .

دووەم/ لە سەر ئاستی دەرەوە : لە ماوەی چەند هەفتەیەك دا لە پاش حوكمی ئیتحادییەكان بولغارستان سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند،

1- ئەلبانیا لە دەوڵەتی عوسمانی هاتە دەرەوە .

2-ئیتایا پەلاماری لیبیای دا.

3-لەو كاتەی شەڕی بەڵقان دەستی پێكرد كاتێك دەوڵەتی عوسمانی چووە ناو شەڕی بەڵقان هیچ پلانێكی ڕاست و دروستی بۆ جوولە پێكردنی سوپا نەبوو .

4-لەڕووی ئازووقە و هێزو ئامادەكاری كەم و كوڕی زۆر لەناو سوپادا دەبینرا هەربۆیەش لەماوەی دوو مانگ دا سوپای عوسمانی لەزۆربەی قۆڵەكان شكستی هێنا .

5-دوا جار لەساڵی (1912 –1913 ) لە شەڕی بەڵقانی یەكەم و دووەم بەشێكی گەورەی ناوچەی بەڵقانی بەتەواوەتی لەدەست دا .

About زريان احمد

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …