Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / لە ڕۆژى جیهانیى ڕادیۆدا گرنگیى ڕادیۆ و مێژووى یەکەم ڕادیۆ کوردییەکان بخوێنەرەوە

لە ڕۆژى جیهانیى ڕادیۆدا گرنگیى ڕادیۆ و مێژووى یەکەم ڕادیۆ کوردییەکان بخوێنەرەوە

 

لە ڕۆژى جیهانیى ڕادیۆدا گرنگیى ڕادیۆ و مێژووى یەکەم ڕادیۆ کوردییەکان بخوێنەرەوە

1487008485202

 

بەهۆی ئەو ڕۆڵەی کە لە گەیاندنی هەواڵی ڕۆژو پێشکەشکردنی زانیاری و ڕێنمایی و ڕیکلامکردن و بەبازاڕکردندا هەیبووە، نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەی پێنج ساڵە ڕۆژی ١٣ی شوباتی هەموو ساڵێکی کردووەتە ڕۆژی جیهانی پەخشی ڕادیۆیی.

ئەگەرچی یەکەم پەخشی ڕادیۆیی کوردی ساڵی ١٩٣٩ لە شاری بەغدا دەستیپێکرد، بەڵام بەوتەی ئەمیر حەسەن پور ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەری شاری مهاباد یەکەم پەخشی ڕادیۆیی کوردى لە ساڵی١٩٢٣بووە لە یەکێتی سۆڤیەت و تا ساڵی ١٩٢٩ی خایاندووە.

دەڵێن زۆر جار گوێچکەکان پێش چاوەکان عاشق دەبن کاتێک سیحری دەنگ دەبێتە فڵچە و وێنەی ڕەنگاوڕەنگ لە ناخماندا دەنەخشێنێت.

ڕادیۆ ئەو داهێنانە بوو کە ڕووی مێژووی  بۆ هەتاهەتایە گۆڕی و بەشێکى لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان داگیرکرد، هەرکەسێک چەند دووریش بێت دەتوانێت گوێ لە ڕادیۆ بگرێت.

ئەگەرچی زۆرێک لەو بڕوایەدان کە پەخشی ڕادیۆیی پاشەکشێى کردووە و گوێگرانی کەمبوونەتەوە، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان بۆچوونێکى تری هەیە و بۆ زیندووهێشتنەوەى پەخشى ڕادیۆیى ڕۆژێکی جیهانی بۆ دیاریکردووە.

لە ٢٠١٢وە ڕۆژى ١٣ شوباتى هەموو ساڵێک کراوەتە ڕۆژى جیهانیى پەخشى ڕادیۆیى، ئەوە لە کاتێکدایە کە هۆکارەکانى پەیوەندیکردن و بیستن و بینین بەهۆى پێشکەوتنى تەکنەلۆژیاوە هێجگار زۆربوون.

 بەڵام تا ئێستاش ڕادیۆ ڕۆڵی لەدەستنەداوە و وێستەگانی ڕادیۆ لە جیهاندا ڕۆژ لەدواى ڕۆژ ڕوو لەزیادبوونن، هێشتا سەدان ملیۆن کەس بۆ بەدەستخستنى هەواڵى ڕۆژ و زانیاری و ڕێنمایی و تەنانەت لە بوارى ڕیکلام و بەبازاڕکردنیشدا سوودى لێدەبینن.

داهێنەرێکی ئەمریکی بەناوى لی دی فۆرست لە شاری نیویۆرک گۆرانییەکی لە شانۆگەرییەکدا پەخشکرد.

دەوترێت یەکەم پەخشی ڕادیۆیی کوردی دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٩ کە لە شاری بەغدا دەستیپێکرد و بەرنامەکانی ڕاستەخۆ پەخش دەکران.

بەڵام بەوتەی ئەمیر حەسەن پور ڕۆژنامەنوس و لێکۆڵەری شاری مەهاباد یەکەم پەخشی ڕادیۆیی کوردى لە ساڵی١٩٢٣بووە لە یەکێتی سۆڤیەت و تا ساڵی ١٩٢٩ی خایاندووە.

 ساڵی ١٩٤١ش ئینگلیزەکان بۆ دژایەتیکردنی ئەڵمانیای نازی بەشی کوردی ڕادیۆی یافایان کردەوە و ژمارەیەک کەسایەتی وەک گۆرانی شاعیر و ڕەفیق چالاک کاریان تیادا کردووە.

پەخشی ڕادیۆی کوردی تارانیش لە ٢٥ى تشرینی دووەمی ساڵى ١٩٤٦ دەستیپێکرد، سەرەتا ماوەى پەخشەکەى تەنها ١٥ خولەک بووە و دواتر کاتەکەى زیاد کرا.

وێستگەی ڕادیۆی یەریڤان لە ساڵی ١٩٥٥دا، بە پێنجەم پەخشی ڕادیۆیی کوردى دادەنرێت کە ئەویش لەسەرەتادا ماوەى پەخشەکەى تەنیا ١٥ خولەک بووە.

لەسەردەمی جەمال عەبدولناسر سەرۆکی پێشووتری میسردا، ئێزگەیەکى کوردی لە ساڵی ١٩٥٧ لەشاری قاهیرە کرایەوە، دواتر و لە پایزی ١٩٥٨دا ڕادیۆی کوردى لە شاری کرماشان کرایەوە و ڕادیۆى کوردى تاران داخرا.

دواى دوو ساڵیش لە دەستپێکردنى شۆڕشى ئەیلول بە ژمارەیەک ئامێرى سەرەتاییەوە ڕادیۆى دەنگى کوردستان لە ساڵى ١٩٦٣دا لە ناوچەى باڵەکایەتى دەستى بە پەخشى خۆى کرد. 

ڕادیۆ کاریگەریی گەورەی لە مێژووی گەلاندا گێڕاوە و هەر لە ڕێی ڕادیۆشەوە بوو کاتێک بڵێسەی دەستپێکردنی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەى ساڵى ١٩٩١ لە باشووری کوردستان دژ بە حکومەتی بەعس ڕاگەیەندرا، لە عێراقیشدا هەر کاتێک کودەتای سەربازیی بووبێت، یەکەم دەزگا ڕادیۆ بووە کە هەواڵی سەرکەوتنی کودەتاکەی لێوە ڕادەگەیەنرا.

لە شەوانی بێ کارەبایدا، کەم بێت یان زۆر ڕادیۆکان بێدەنگی ماڵەکان دەشکێنن و پڕ دەنگ و ئاوازیان دەکەنەوە، لەناو ئۆتۆمبیلەکانیش، هیچ کەس ناتوانێت دەسبەرداری بێت.

ر.م

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …