Home / بەشی مێژووی كورد / شۆڕشە ئاگرینەکەی شێخ سەعیدی پیران

شۆڕشە ئاگرینەکەی شێخ سەعیدی پیران

شۆڕشە ئاگرینەکەی شێخ سەعیدی پیران

1486974482412

 

(شیخ سه‌عید  ساڵی 1865 ی زاینی له‌ناوچه‌ی (پاڵوو) له‌دایک بووه‌ یه‌کێکه‌ له‌ شێخه‌ به‌رزه‌کانی نه‌قشه‌به‌ندی له‌ پاش مردنی باپیره‌ی ( شیخ عه‌لی ) باوکی ناوچه‌ی پاڵووی) به‌جێ هێشتووه‌ و ڕووی کردۆته‌ شاری ( خنیس ) شێخ سه‌عید خوێندنی دینی له‌و شاره‌ ته‌واو کردوه‌ ، پایه ‌و ڕیزی کۆمه‌ڵایه‌تی شێخ و زیره‌کی و لێهاتوویی و ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆته‌ هوی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌و خۆ و پته‌و به‌ شێخ سه‌عیده‌وه‌ بکات له‌ کوتایی هاوینی1923 (یوسف زیبا ) که‌سه‌رۆکێکی بزوتنه‌وه‌ی کورد و نائیبی کۆنی شاری ( به‌تلیس ) بووه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیادا ، چۆته‌ شاری ( خنیس) بۆ خزمه‌ت و دیده‌نی شێخ سه‌عید ، له‌پاش گۆرینه‌وه‌ی بیروڕاو ڕونکردنه‌وه‌ی دید و بۆچوونیان ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵگیرسانی شۆرشێکی نوێ بده‌ن …!! له‌زستانی ساڵی 1923تا ساڵی 1924 سه‌رۆک هوزه‌کان و ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبوون کۆبونه‌وه‌ی فراوانیان له‌ ناوچه‌ی (پاڵوو ) به‌ست که‌تیایدا باس له‌فراوان کردن و خۆساز دان بوو بۆ چالاکی کردن له‌ پێناو بزوتنه‌وه‌ی نهینی و خۆ ئاماده‌کردن بۆ ڕاپه‌ڕینی نۆی بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان

 

ئه‌م کارو بڕیاره‌ش تا ڕاده‌یه‌کی به‌ر فراوان به‌ یارمه‌تی ( شێخ مه‌حمودی حه‌فید ) و (سمکۆ )ی شکاک بوو ، هه‌روه‌ها بڕیار درا یاداشتێک ده‌رباره‌ی پشتگیری نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان (عێبه‌ اڵامم) بنێرن ( سه‌رهه‌نگ خالید جه‌بری ) و ( یوسف زیبا ) چالاکترین ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبون بوون که‌ هه‌موو بڕیاره‌ گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان ده‌ گه‌یانده‌ دوورترین ناوچه‌کانی کوردستان و ئاماده‌ییه‌کی هه‌میشه‌ییان له‌ نێوان سه‌رۆک هوزه‌کاندا په‌یدا کردبوو ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارتی جه‌مهوری پێشکه‌وتووی تورکیا په‌یدا کردبوو که‌ له‌ تشرینی دووه‌می ساڵی 1925 دامه‌زرابوو ، به‌ڵام به‌هۆی

 

 

خیانه‌تکاری سه‌رۆکه‌کانی هۆزی ( خورمیک ) که‌ده‌نگ و باس و خوئاماده‌کردنی گه‌یانده‌ یاساوڵانی ڕژیمی تورکیا ، به‌بڕیاری مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک ( یوسف زیبا و خالید جه‌بری ) به‌گ گیران و ڕه‌وانه‌ی زیندانی به‌تلیس کران ، له‌پاش گرتنی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه‌ کۆمه‌ڵه‌ وه‌ک پیویستیه‌کی گرنگ به‌ په‌له‌ بریاری دا که‌ ( شیخ سه‌عید ) ی پیران هه‌ڵبژردریت و بکرێت به‌ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ ی سه‌رخۆبوون . ( شیخ سه‌عید ) له‌ پاش هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌روکی کۆمه‌ڵه‌ بڕیاری هه‌ڵگیرسانی مه‌شخه‌ڵی بزوتنه‌وه‌ی چه‌‌کدارانه‌ی دا ، به‌ڵام زیاتر ده‌یویست بڕیاره‌که‌ مۆرکی کوردستانی گه‌وره‌ی پێوه‌ دیاربێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ( عه‌لی ڕه‌زای ) کوڕی نارده‌ شاره‌کانی دیاربه‌کر و حه‌ڵه‌ب بۆ زانینی بیرو بۆچوونی سه‌رۆکه‌کانی کوردی سوریا و عیراق و ئیران بۆ زیاتر ڕێک که‌وتن له‌سه‌ر کاتی گشتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ ، له‌ پاش کوبونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ شاری حه‌ڵه‌ب ، هه‌مووان گه‌یشتنه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که‌ مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد به‌بێ شورشێکی چه‌کدارانه‌ مه‌حاڵه‌ مسۆگه‌ر بکرێت ….!! پاشان، ڕوژی 21 ئازاری ساڵی 1925 دانرا به‌یه‌که‌م ڕوژی هه‌ڵگیرسانی مه‌شخه‌ڵی شۆرش و ڕاپه‌ڕین ، له‌ نیوه‌ی دوه‌می مانگی یه‌که‌می ساڵی 1925 دا شێخ سه‌عید گه‌شتێکی به‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستاندا کرد ، گه‌رمی هه‌ستی کوردانه‌ی خه‌ڵکی کورد کارێکی وای لێکه‌وته‌وه‌

 

 

که‌ شێخ سه‌عید شۆڕشی چه‌کدارانه‌ ده‌ست پێبکات له‌ دژی داگیرکه‌رانی ترک ، ده‌چووه‌ هه‌ر ناوچه‌و گوندێک وشارو شاروچکه‌یه‌ک به‌کومه‌ڵ لایه‌نگرو دوست ڕوویان تێ ده‌کرد تا ده‌هات خه‌ڵکی چه‌کداری ڕاپه‌ڕینه‌که‌ ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌چوو، به‌تایبه‌تی له‌شاری (گه‌نچ) و ناوچه‌ی (لیچه‌، خانی، پیران )، له‌ پێنچی شوباتی 1925 شیخ سه‌عید (خانی) ی به‌جێ هیشت له‌گه‌ڵ سه‌د سواره‌ی ئازا به‌ره‌و گوندی ( پیران) به‌ڕی که‌وتن بۆ ماڵی ( عه‌بدول ره‌حیمی) برای ..له‌هه‌مان شه‌ودا مه‌فره‌زه‌یه‌کی سوپای تورک به‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌ردوو ئه‌فسه‌ر ( حوسنی ئه‌فه‌ندی و موسته‌فا عالیم) که‌ هاتبوون بۆ گرتنی چه‌ند که‌سێک له‌ گوندنشینه‌کان ، دوواجار شێخ سه‌عید ڕازی نه‌بوو که‌که‌س بگیرێ ،ئه‌مه‌ بوه‌ هوی ئه‌وه‌ی که‌هه‌ردوولا سه‌نگه‌ر له‌یه‌ک بگرن ، له‌پاش شه‌ڕوته‌قه‌ کردن چه‌نده‌ها که‌س له‌ مه‌فره‌زه‌ی دوژمن کوژران و ئه‌وانی تریش به‌ ئه‌سیری گیران ،

 

، ئه‌م ڕوداوه‌ له‌پڕه‌ بووه‌ هوی ڕێگرێکی سه‌ره‌کی ناوه‌خت له‌ کامل ‌نه‌بوونی خۆ ئاماده‌ کردنی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی شێخ سه‌عید ، کاتێک (شێخ تایه‌ر) ی برای (شێخ سه‌عید) ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست ، بێ وه‌ستان و چاوه‌ڕوانی له‌ 10 ی شوباتی هه‌مان ساڵدا کونتڕوڵی شاروچکه‌ی (لیچه‌) ی کرد و ده‌ستی به‌سه‌ر گشت پاره‌ و نووسین و نامه‌ ‌و ته‌لگرافی نهێنی ڕژێم دا گرت ، له‌ڕوژی 11 ی شوباتدا ، له‌گه‌ڵ دوو سه‌د هه‌زار سواره‌ چوونه‌ خزمه‌ت شێخ، ئه‌م ڕوودا و هۆکارانه‌ بونه‌ هۆی سست بوونی هه‌ندێ کاری شۆرشه‌که‌ ڕێگه‌یان له‌دوا خستنی شۆرشه‌که‌ گرت بۆیه‌ (شێخ سه‌عید) به‌ناچاری پێش وه‌خت بڕیاری ده‌ستپێکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی دا، به‌پێی ئامارێکی ئه‌و کاته‌ ، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ کورده‌کان ته‌نیا له چوار‌ ولایه‌دا نزیکه‌ی شه‌ش سه‌د هه‌زار که‌س بوون به‌رامبه‌ر ژماره‌ی هێزی تورکه‌کان که‌ له‌ سه‌د هه‌زار که‌متر بوون جگه‌ له‌وه‌ی له‌م ناوچانه‌دا نه‌ته‌وه‌ی چه‌رکه‌س و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نیشی تێدابوو ،ئه‌م که‌مینه‌ نه‌ته‌وانه‌ش زۆر چه‌وساوه‌ و زوڵم لێکراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورک بوون بۆیه‌ زۆربه‌یان له‌ شۆرشه‌که‌دا به‌شدار بوون و هاوکاری و پشتیوانیان نیشان دا

 

و (شێخ سه‌عید ) سه‌روکایه‌تی سواره‌ پێشمه‌رگه‌کانی  حاجی حه‌سه‌ن و عه‌مه‌ری خارۆ

هۆزی (مه‌ستان و بۆتان ) ی باشوری چیای ( کوچه‌رانی ) ده‌کرد هێزی ( ساڵح به‌گی خانی) هێزه‌کانی ( شێخ شه‌مسه‌دین ) یش هاتنه‌ ناوچه‌ی ( مادن )و ( شێخ ئه‌یوب ) یش له‌گه‌ڵ هه‌زاران سواره‌ی پێشمه‌رگه‌ چوونه‌ ناو ریزه‌کانی ( شێخ عه‌بدول ره‌حیمی ) برای ( شێخ سه‌عید ) به‌ره‌و ڕزگارکردنی شاری ( دیار به‌کر ) رۆیشتن ، ( شیخ سه‌عید ) له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ستی کرد که‌ هێزه‌کانی له‌ توانایان نیه‌ شاری ( دیار به‌کر ) رزگار بکه‌ن بۆیه‌ بیری له‌ ڕیگای تر کرده‌وه‌ .. بۆ ئه‌مه‌ش که‌وتبووه‌ گفتوگۆ کردن له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی تورک

 

تا بواریکی له‌بار بۆ ڕاپه‌ڕینی کورده‌کانی ناو شاره‌که‌ بڕه‌خسێنێ ، هه‌ر چه‌نده‌ بوار و ڕێگا نه‌بوو بۆ گه‌یاندنی ‌هیچ جۆره‌ چه‌کێک بۆ خه‌ڵکانی ناو شاره‌که‌ ، گه‌مارۆدانی شاره‌که‌ش زۆری کێشا ، سوپای دوژمنیش له‌ناو شاره‌که‌دا ڕازی نه‌بوون که‌ ده‌ستبه‌رداری به‌ره‌نگاری و خۆڕاگرتن ببن ، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئازاره‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ هێرشی به‌ جوره‌ها چه‌ک ده‌ست پێکرد به‌ڵام خۆڕاگری سوپای تورک زۆری خایاند ، له‌ ده‌رگای ماردینی شاره‌وه‌ که‌رتێکی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵکی شار یه‌کتریان گرته‌وه‌و که‌وتنه‌ په‌لامار بۆ سه‌ر سوپای دوژمن ، تورکه‌کان سه‌نگه‌ری پته‌ویان لی دابوو ، له‌ هه‌مان کاتدا خاوه‌نی سه‌دان چه‌کی نوێ بوون و توانای سه‌رکه‌وتنیان زیاتر بوو ، له‌ پاش شه‌رێکی قورس و کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هه‌ردوولا ، که‌رتی هێرش به‌ری پێشمه‌رگه‌ و خه‌لک ملیان دایه‌ به‌ر پاشه‌ کشه‌کردن و گه‌ڕانه‌وه‌ دواوه‌ له‌ پاش دوو سێ هێرش پێشمه‌رگه‌کان که‌ تێدا سه‌رنه‌که‌وتن ، به‌ ته‌واوی بڕیاری وازهێنان له‌ گه‌ماروی شاره‌که‌ و پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن ( شێخ سه‌عید ) وه‌ درا ..!! ڕیزه‌کانی شورش ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌ره‌ و شپرزه‌یی و په‌رش و بڵاوی ده‌چوو ، به‌ تایبه‌تی کاتێک سوپای دوژمن له‌ باکورو باشوره‌وه‌ به‌ هێزی زۆر هێرشیان هیناو گه‌ماروکه‌یان پێچه‌وانه‌ کرده‌وه‌

 

له‌ شکری ( جه‌ندرمه‌ ) ش بۆ هێرش بردنه‌ سه‌ر دوا هێزی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ چه‌نده‌ها لاوه‌ هێرشی دڕندانه‌یان برد و کوشتارو قه‌تڵ عامیکی بێ ڕه‌وایان له‌خه‌ڵکی بێ گوناهو ڕه‌ش و ڕووتی کورد کرد،،، له‌ کوتایی مانگی نیسان به‌ هۆی خیانه‌ت و جاشێتی سه‌رۆک هۆزی (جبرانان ) و ده‌ره‌به‌گی تاوانبار ( قاسم به‌گی جبران ) { شێخ سه‌عید ،شێخ عه‌بدوڵا ،عه‌لی غالب ، ره‌ شید ئاغا } و بیست و شه‌ش شۆرشگێڕی تر له‌سه‌ر پردی چه‌می (مۆراچ ) له‌ ناوچه‌ی گه‌نج به‌دیل گرت دای به‌ده‌سته‌وه ..!! له‌دوای دادگایکردنی شێخ سه‌عید و هاورێکانی له‌ کۆتایی مانگی ئایاره‌وه‌ که‌ ده‌ستی پێکرد و ماوه‌ی یه‌ک مانگی خایاند ، جگه‌ له‌ شێخ سه‌عید ، چل و حه‌وت تێکۆشه‌ری کورد بڕیاری له‌ سێداره‌ دانی ده‌رکرا و له‌ شاری ( دیار به‌کر ) به‌ گیانێکی شۆڕشگێڕانه ‌و بووێرانه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دران

 

گیانی خۆیان کردە قوربانی لە پێناو گەڕانەوەی خیلافەت و داواکردنی مافە ڕەواکانی تاکی نیشتمان ، شێخ سه‌عید بۆ دووا جار له‌ژێر په‌تی سێداره‌دا فه‌رمووی

 

 

به‌هیچ شیوه‌یه‌ک په‌شیمانی ئه‌و تیکوشانه‌ نیم . ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه‌ که‌ نه‌وه‌کانی دوا ڕۆژمان له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنانیاندا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌ت نین و .. شانازی به‌مێژووی خویانه‌وه‌ ئه‌که‌ن …ئاواته‌ خوازم له‌سێداره‌دانم هانده‌رێک بێت بۆ به‌هێز بوون و سوربونی نه‌وه‌کانی دووا ڕۆژی گه‌له‌که‌م له‌ پێناوی سه‌ر به‌خۆیی کوردستان .. بێگومانم ڕۆژیک دێت له‌م شوێنه‌دا و له‌هه‌موو کوردستان دا ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌ڵکریت

About زريان احمد

Check Also

کۆماری کوردستان لە مهاباد چۆن دامەزرا و بۆچی ڕووخا؟

یادەوەریی ٢ی ڕێبەندان و خیانەتی سۆڤییەت لە گەلی کورد لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لە ساڵیادی …