ژیاننامه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده به كورتی :-
،
له‌سه‌ر داواكاری چه‌ند خۆشه‌ویست و به‌ڕێزێك ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده به كورتی بۆتان ئاماده كردوه به هیوای سود وه‌رگرتن.
،
كاك ئه‌حمه‌د ساڵی(1934)لە (سنە)ی کوردستانی ئێران لە دایك بوەو باوکی لە ئەسڵدا خەڵکی گوندی دشەی ھەورامانی نزیك پاوەیه.
لەتەمەنی لاوێتیەوە شەیدای خوێندنی زانستە ئیسلامیەکان بووە و چەندین شار و شارۆچکەی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە گەڕاوە. بەپێی وتەی م.م.محمد.ح کە ساڵی (1982)لە شاری کرماشان چاوی بە کاک ئەحمەد که‌وتووە وتویەتی: یەکەم جار لە گوندی بالك لە نزیك مەریوان لای مامۆستا مەلا باقر دوو مانگ ماومەتەوە و کتێبی(سیوطی)م لە لای خوێندووە. دواتر چومەتە شارۆچکەی بیارە لە کوردستانی عیراق و لای مامۆستا عەبدولکەریمی مدرس ماومەتەوە و (عبداللە یزی و (طهلهمبهوی بورھان)م لە لای خوێندووە. پاشان چومەتە تەوێڵە و دواتریش چومەتە گوندی عەبابەیلێ نزیك ھەڵەبجەی شەھید.
،
ساڵی (1951) لە گوندی تەوێڵەی ھەورامان خوێندویەتی.
مەلا محمدی باوکی پێشەوایەکی ئاینی کوردستانی ئێران بوە و دواتر بووەتە مامۆستای کۆرسی (فقهـ) و چوار مەزھەبەکە لە زانکۆی تاران.
لە پەنجاو شەستەکاندا پەرۆشی مه‌سه‌له‌ی نەتەوەیی گەلی کوردستان بووە، بەپێی ھەندێ زانیاری کاتێ لە تەوێڵە بووە لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی حیزبێکی سیاسیان دامەزراندوە بە ناوی (شۆڕش)، پاش ماوەیەك حیزبەکە ھەڵوەشاوەتەوە و دواتر ھاوکاری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کردوەو بووەتە سەرۆکی کۆمیتەی تارانی ئەو حیزبە. سه‌رچاوه:کتێبی (چپ در ایران) ل(229)
،
لە سالی (1973)ی زاینیەوە ده‌ستی کردۆتە چالاکی ئیسلامی و بەو گیانەوە کەوتۆتە داکۆکی لە کێشەی نەتەوەی کورد.
لە حه‌فتاکاندا ژمارەیەك قوتابخانەی ئەھلی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانی ئیران‌دا کردۆتەوە بەناوی (مەدرەسەی قورئان)و دواتر بە (مه‌كته‌ب قورئان) ناوبانگی دەرکرد،ئێستاش مه‌كته‌ب قورئان هه‌یه‌و كاك ئه‌حمه‌د وه‌ك شورا دایناوه .
لەپێش شۆڕشی ئێران‌دا پەیوەندی کردوە بە سەرانی شۆڕشەوە بەتایبەتی ڕابەری شۆڕش خومه‌ینی کە ھەر لەکاتی بوونی لە شاری نەجەفدا نامە گۆڕینەوەی لەگەڵدا کردوە.
دروشمی داواکانی بۆ مه‌سه‌لەی کورد پوخت کردبوەوە لەم ڕستەیەدا : ھەڵگرتنی ستەمی سێ کوچکەی نەتەوەیی و مەزھەبی و چینایەتی.
،
لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕش لە ساڵی (1979)دا له‌گەڵ سەرکردە کوردەکان کۆنگرەیەکی گەورەی لە شاری سنە ساز کرد بۆ کێشەی کورد و مه‌سه‌لەی چارەنوسی ئۆتۆنۆمی کوردستان.
ھەر لەو مانگەدا نامەیەکی نارد بۆ بەرپرسانی ئێران به‌ناوی (دواھه‌مین ئاگادار کردنه‌وە) و تیایدا مۆڵەتی پێنج ڕۆژی دانا کە ئەگەر بەرپرسان بڕیارێک سەبارەت بە چاککاریی نه‌دەن به تەواوی رەوتی خۆی و ھه‌ڵوێستی خۆی لە پشتگیریی حکومەت دەگۆڕێ.
ھه‌ر لەو ساڵەدا چەندین سەفەری کرد بۆ قوم و تاران و چەندین دیداری ساز کرد له‌گه‌ڵ ڕابەرانی ئێران بەتایبه‌تی خومه‌ینی و سەرۆك کۆمار و ھه‌موو رابەرانی به‌رچاوی ئه‌و کاته.
،
پاش ئه‌و سه‌ردان و دیدارانه گله‌یی زۆری بۆ دروست بوو له‌سه‌رکردەکانی ئێران و که‌وته ناردنی نامه‌و گله‌یی نامه، له‌سه‌رێکی تریشه‌وە دەستی کردە وتاردان و لێدوان بۆ ھۆشیار کردنه‌وەی گه‌لانی ئێران.
کاتێ ھه‌ستی کرد یادخستنەوە و نامه نوسراوەکانی گوێیان بۆ ناگیرێ لەپاییزی(1979)دا له (حسنیەی ارشاد)ی تاران وتارێکی گرنگی دا به‌ناوی (دوا دیدار و دوا ووتار) و به‌دور و درێژی تیشكی خستە سه‌ر گرفت و برینەکان و چه‌ند پێشنیارێکی خسته رو وەك:
1-پێک‌ھێنانی لیژنه‌یه‌کی دڵسۆز له‌لایه‌ن رابهرەوە بۆ خه‌م خواردنی ئۆرگانه حکومیه‌کان.
2-ھه‌ر که‌س و گروپێك که ڕەخنهی ھه‌یه له (یاسای بنهڕەتی) کۆکرێنه‌وە و نوێنه‌ری خۆیان ھه‌ڵبژێرن و گوێیان ڵێ بگیرێ.
3-شورا له‌شارەکان دانرێ و گوێ له نه‌ته‌وە و مه‌زھه‌به‌کان بگیرێ.
.
لە مانگی(10ی1979) دا په‌یامی دا به میلله‌تی ئێران که شۆڕش لە خەتی خۆی لای داوە، بۆیە پێشنیاری کرد که لیژنه‌یه‌ك دانرێ بۆ ھه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رپرسان له‌دەزگاکانی ئێران‌دا و کارشناس و شارەزای تر دانرێن بۆ داڕشتنه‌وەی قانونی ئەساسی.
لە مانگی (11/1979)دا که‌نارگیری کرد له شۆڕش و شاری سنه‌ی به‌جێ ھێشت به‌رەو کرماشان و ھه‌مه‌دان و ھات و چۆی تارانی ئەکرد.
،
له مانگی(4ی1980) وەفدێکی سێ نه‌فه‌ری سه‌رکردایه‌تی نێو نه‌ته‌وەیی (الاخوان المسلمین) سه‌ردانیان کرد و ئیلحاحیان لێ کرد که ھه‌وڵێکی تر بدات له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئێران، له‌و کاتەدا دوو رونکردنهوەی نوسی به‌ناوی (لێکۆڵینه‌وەیه‌کی گشتی له مه‌سائیلی کوردستان ) و (پلانی ریفۆرمی قانونی ئه‌ساسی) و له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌ك ناردی بۆ سەرۆك کۆماری ئەو کاتەی ئێران، دوو کەس له‌وەفدەکه‌ی ئیخوان بریتی بون له (غالب ھیممه‌ت ) و (یوسف ندی).
له مانگی (6ی 1981)دا نوسراوێکی به رەسمی بڵاو کردەوەو رونی کردەوە که ئه‌و ھه‌نگاوەش بێ ئاکام بوە، ھه‌روەھا تیایدا ڕایگه‌یاند له‌و مێژووە به‌دواوە له ھه‌ر جۆرە روبهڕوبونهوەیهکی سیاسی که‌نارگیری دەکا و دەستی خاڵی دەکات بۆ په‌روەردە و فێر کردن و بانگه‌وازی ئیسلامی.
،
له پایزی(1981) دا کۆنگرەی یه‌که‌می شورای ئه‌ھلی سوننه‌تی له تارانی پایته‌خت گرێ دا‌و سه‌دان که‌سایه‌تی زانستی ئه‌ھلی سوننه‌تی کۆ کردەوە بۆ تاوتوێی گرفته‌کان و خه‌بات کردن بۆ دەسخستنی مافه‌کان و كاك ناصری سوبحانی یه‌کێك له ئه‌ندامانی به‌رچاوی کۆنگرەکه بوو.
له مانگی (4ی1982)دا کۆنگرەی دووەمی له‌ماڵی خۆی له شاری کرماشان گرێ دا، بۆیه سه‌دان له قوتابی و دۆستانی دەسگیر کران.
دوای چەندین ساڵ له زیندانی ئازاد کراو له‌به‌ر ناڕەحهت بوونی له زینداندا کۆچی دوایی کرد.
،
بۆ شایه‌تی مێژوو پێم چاکه لێرەدا گه‌واھی یه‌کی ئه‌دیب و نوسه‌ری گه‌ورەی کورد مامۆستا ھه‌ژاری موکریانی نه‌قڵ بکه‌م که له (چێشتی مجێو‌ر) ە که‌یدا دەرھهق به کاك ئه‌حمه‌دی موفتی زادە نوسیویه‌تی و دەڵێ:
(له ھه‌رای ئازادیخوازی کوردستانی دوای ئینقلابی ئیسلامی‌دا زۆر که‌س له کوردەکانی سابڵاخ و سنه خراپه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتی زادەیان دەگوت ، به‌ڵام که له‌گه‌ڵی بومه ئاشنا زانیم که له غه‌رەزێکی نه‌زانانه‌وە خراپه‌ی دەڵێن ، گوناھی ھه‌ر ئه‌وە بوو که موسڵمانی به راستیە و ئەم بـڕوایه‌ش بۆ کۆمۆنیست و زۆر له لاوانی ئه‌مڕۆمان قوت ناچێ).
،
موفتی زادە بەدڵ ویستویە ئازادی بۆ کوردستان بستێنێ ، زۆریش ماندوو بووە کە قەولی ئازادیی کوردستانی پێ دەدەن ، خۆی کە بێ درۆ و دڵپاک بوە لای وابوە قەول دەرەکانیش دڵ پاکن،وا ئێستا کە ئەم روپەڕانە دەنوسم کاک ئەحمهد لە زینداندایە و زۆر سزا دەدرێ و سەدان لهھاوکارانی کە زۆربه‌یان تازە لاون له سوچی زیندان توند کراون و ھیچیان له پهیڕەوی کاک ئه‌حمه‌د پاشگه‌ز نین و له‌سه‌ر بـڕوای خۆیان سورن.له‌و ساوە خۆم روبه‌ڕو کاک ئه‌حمه‌دم دیوە و سه‌فه‌رم بۆ شیمال له‌گه‌ڵی کردوە زۆر وە بەر دڵم که‌وتوە،لام وایە بە مردوییش ھه‌زاران کۆمۆنیستی نه‌زانی دەبێ بە قوربان بکرێ.)ل 568چێشتی مجێو‌ر/ھه‌ژار
،
برای به‌ڕێزمان (كاك سه‌روه‌ت عبداالله )له كتێبه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی كاك ئه‌حمه‌د ئه‌م نوسینه‌ی ئاماده كردوه ئێمه‌ش بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزمان دانا،
،
سوپاس بۆ خوێندنەوەو لایک و کۆمێنت و شەیرکردن .