پاسەوانانی دورگە

ايستر (7)

پاسەوانانی دورگە

ئەم دورگە بچوکە ڕوبەرەکەی 117 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ناوی ” ئیستر ئایلاند واتە جەژنی گاوان ” سەر بە وڵاتی چیلیە لە ڕۆژ ئاوای ئەمریکای باشور. ئەم دورگەیە لەلایەن ” جایکۆب ڕۆگیڤین ” ی ھۆڵەندیەوە دۆزرایەوە لە 5 ی ئەپڕێلی 1722 کە ھاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جەژنی گاوان ناوەکەشی لەوەوە لێ نراوە یەکێکە لە دورگە دابڕاوەکان کە 3700 کیلۆمەتر دورە لە کەنارەکانی خۆرئاوای چیلی نھێنی ئەم دورگەیە کە تا ئێستاش شوێنەوارناسان نەگەشتونەتە ھیچ ئەنجامێک لەسەریان ئەویش بونی ژمارەیەکی زۆری پەیکەری ھاوشێوە کە بە دورگەکەدا بڵاو بووەتەوە خاوەنی سەرێکی گەورەن چاوێکی خەماوی و دەموچاوێکی مۆن و دوو گوێی گەورەن سەریان و لاشەیان دروست کراوە ، بەڵام تا چەند ساڵێکیش لەمەو بەر وا دەزانرا کە تەنھا سەریان ھەیە ! بەڵام شوێنەوارناسەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە لە خوار ملیانەوە کراوە بە ژێر خاکەکەدا.

ل

شێوەو قەبارەیان جیاوازە ھەندێکیان کڵاویان لەسەردایەو ھەندێکیشیان چاویان بۆیە کراوە وە زۆربەی تەواو کراوە بەڵام ھەندێکیان بە نیوەی ماونەتەوە ژمارەیان نزیکی 900 دانەیە و بەرزترینیان 10 مەتر دەبێت و قورسترینیان 83 تەن دەبێت زۆربەی لە بەردی ناو گڕکان دروست کراوە بەڵام ئەوانی تر لە مەر مەڕی ڕەش ئامرازی دەست بەکار ھاتووە بۆ دروست کردنیان بۆچونیک ھەیە لەبارەیان دەڵێت کە چۆرێک لە زیندەوەر لەو دورگەیە ژیاوەو کە شێوەی مرۆڤیان ھەبووە و ئەم پەیکەرانەیان دروست کردووە بۆ خۆ پاراستن بەڵام بۆچونێکی تر ھەیە کە دەڵێت دروست کردنی ئەمانە پەیوەندی بە بونەوەری دەرەکی ھەیە و کە ھاتونەتە دورگەکەو نەیان توانیوە بگەڕێنەوە بۆ ھەسارەکەیان بەڵگەش بۆ ئەوە دەڵێت کە چەند وینەیەکی گەردونی کێشراوە لەو دورگەیە بە شێوەیەکی زۆر ورد باسی گەردونی کردووە !! بەڵام تا ئێستاش زانایانی شوێنەوار نەگەشتونەتە ھیچ ئەنجامێک کە ئایا کێ دروستی کردون خەڵکی دورگەکەش ھیچ شتێک لە بارەیانەوە نازانن ، دوای دۆزینەوەی ئەم دورگە لە ساڵی 1862 دا کەشتیەک گەشتە دورگەکە نزیکەی 1400 کەسی لە دانیشتوانەکەی گرتوو بردنی بۆ پیرۆ بۆ ئەوەی وەک جوتیار کاریان پێ بکەن بەڵام دواتر توشی نەخۆشی بونوو تەنھا 100 کەسیان مایەوە لە ساڵی 1863 ئەو 100 کەسەیان بردەوە بۆ دورگەکە لە ڕێگەدا بۆ نیشتیمانەکەیان 85 ی تریان مردن ئەوانەشی مابونەوە توشی نەخۆشی بوبوون کاتێ چونەوە دورگەکە نەخۆشیەکەیان بڵاو کردەوەو خەڵێکی زۆریان مردن لە حەفتاکانی سەدەی نۆزدەدا زۆربەی خەڵکی دورگەکە چۆڵیان کرد تەنھا 110 کەس مابونەوە دواتر خەڵکی چیلی چونە دورگەکەو نیشتەجێ بون.

هةسارةى شةشةم

9829alsh3er

132226

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …