Popular Posts

ڤیدیۆ:پەیمانی لۆزان

Views: 360

https://www.youtube.com/watch?v=YAlO8nN5_DA

لە 24ی تەمموزی1923 ، كۆنفرانسێك لە لایەن وڵاتانی (بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، یۆنان، ڕۆمانیا، سربیا، كرواتیا، سلوانیا و توركیا) لە شاری “لۆزان لە سویسرا” بەسترا، مەبەست لە بەستنی  كۆنفرانسەكە كە بە (پەیمانی لۆزان) ناوی دەركرد، داڕشتنەوەی سەرلەنوێی قەوارەی سیاسی و جوگرافی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، پاش ئەوەی مستەفا كەمال ئەتا تورك، سەرۆك و دامەزرێنەری دەوڵەتی توركیا، بە هەوڵی دیبلۆماسی و پاڵپشتی یەكێتی سۆڤیەتی جاران توانی (پەیمانی سیڤەر) هەڵبوەشێنێتەوە.

 

پەیمانی لۆزان، ئەو پەیمانەیە كە كوردستانی گەورەی بۆ جاری دووەم لە دوای  شەڕی چاڵدێرانی ساڵی 1514ی  نێوان هەردوو ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی بە سەر چوار پارچە دابەشكردەوە و بوو بە ژێر دەستەی دەوڵەتە زلهێزەكانی جیهان.

 

 لەو رۆژەدا بە بڕیارێك، خاكی كوردستان و تێكرای دانیشتوانەكەی لە نێوان هەر چوار وڵاتی ئێران، عێراق، توركیا و سووریا دابەشكرا. پارچەی پێنجەمی كوردستانیش كەبە كوردستانی سوور ناسراوە، كەوتە ژێر دەستی یەكێتی سۆڤێیەتی پێشوو كە ئێستا بە ئە‌رمەنستان ، ئازربایجان ، گورجستان و توركمەنستان ناسراون