K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندی ئاژانسی هه‌واڵگری Central Intelligence Agency – CIA, مێژووه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كۆن نییه و له ساڵی 1947 دامه‌زراوه، ته‌مه‌ن ئه‌و ده‌زگایه ته‌نها 69 ساڵه، به‌ڵام ئه‌و پرۆسانه‌ی ئه‌و ده‌زگایه ئه‌نجامیداون، وایكردووه ئه‌مه‌ریكا له سه‌رووی هه‌موو وڵاتانی دنیا سه‌یر بكرێت و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، به سه‌رۆكی جیهان ناوی ببرێت.
ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له مۆزه‌خانه‌ی ناوه‌ندی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكادا نمایشكراون، به‌شێكیان له فیلمه‌كان به‌رچاوكه‌وتوون, ره‌نگه بینه‌ر وایدانابێت ته‌نها بۆ فیلمه‌كان درووستكراون، به‌ڵام له راستیشدا سوودییان لێوه‌رگیراوه.
له ساڵی 2003، ئه‌و ئاژانسه هه‌واڵگرییه، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بودجه بووه به به‌راورد به ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه زۆربه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش، ورده‌كاری چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه‌یه نازانن.
ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه نمایشكراون، ته‌نها به‌شێكن له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه به‌كارهێنراون.

ئه‌م ئامێره له ساڵه‌كانی 1970 درووستكراوه و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی وێنه و زانیاری به‌كارهێنراوه.

دوگمه‌ی كۆت، كه قیبله‌نمای تێدا شاردراوه‌ته‌وه.

رۆبۆتێك له شێوه‌ی جۆرێكی ماسی به‌ناوی (كاتفیش)، كه تایبه‌ت بوو به وێنه‌گرتنی ژێرده‌ریاییه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له ژێر ئاو.

تێنووسی راهێنانه‌كانی رێكخراوی قاعیده له‌سه‌ر چه‌ك.

كامێرایه‌كی زۆربچووك، كه به قه‌باره‌ی مایكرۆدۆت، واتا زۆر به وردی وێنه‌ی نامه و زانیاری و فیلمه‌كانی ده‌گرت، دواتر له رێگه‌ی ئامێری تایبه‌ته‌وه سوود له زانیارییه‌كان وه‌رده‌گیران.

چه‌كێكی دژه تانكی رووسی، كه سوپای رووسیا له وارسۆ به‌كاریهێناوه و له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی وه‌ده‌ستی بخات.

دراوی كانزایی، یه‌ك دۆلاری زیوییه و بۆ شاردنه‌وه‌ی نامه و فیلم به‌كارهاتووه، به‌و پێیه‌ی له‌كاتی دۆزینه‌وه‌شیدا پشكنین بۆ دراوی كانزایی ناكرێت.


چه‌كه‌كه‌ی ئوسامه بن لادن، له جۆری كلاشینكۆف AK-47.

ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ده‌زگاكه بۆ هه‌ڵاتن و خۆده‌ربازكردن له به‌ندیخانه‌كان به‌كارهێنراون.

پایپ، كه ئامێرێكی ناردنی شه‌پۆلی رادیۆیی تێدایه و زانیارییه‌كانی پێدا ده‌گوازرێته‌وه.

جورجێك كه لهرێگهوه به‌هۆی چه‌ند ئامێرێكی بچووك، له‌ناو هه‌ناویدا چێندراوه و به‌هۆه‌وه زانیاری‌یان پێ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه.

كۆتر، كامێرایه‌كی بچووك به سینگییه‌وه به‌ستراوه و بۆ وێنه‌گرتنی شوێنه‌كانی ژێر ده‌ستی بهرامبهرهكانییان، له ڤێتنام به‌كارهاتووه.

فڕۆكه‌یه‌كی زۆر خرا و تایبه‌ت به ناوه‌ندی ئاژانسی هه‌واڵگری، كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری نێردراوه‌ته یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران.