Home / ڤیدیۆ / دیكۆمنتاری / ڤیدیۆ: ژیانی دیکتاتۆرێک -جۆزێف ستالین-

ڤیدیۆ: ژیانی دیکتاتۆرێک -جۆزێف ستالین-

جۆزێف ستالین (لەدایک‌بوون ١٨٧٨ – کۆچی دوایی ١٩٥٣) ڕابەر و سیاسەتوانی کۆمۆنستی سۆڤیەت بو تاکوو کاتی مردن ڕابەرایەتی حزبی کۆمۆنستی یەکێتی سۆڤیەتی لە ئەستۆ بوو. زۆر کەس بە بەرپرسی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤی ئەزانن کە ژمارەیان نێوان ٤ تا ٢٠٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.

ناوی کاتی لەدایک بوونی یوسف ویسارینۆڤیچ جۆگاشڤیلی

گەیشتە پلەی سکرتێری گشتی حزبی کۆمۆنستی یەکێتی سۆڤیەتی دوای مردنی ڤیلادیمیر لینین، ستالین توانی بەسەر لیۆن ترۆسکی سەرکەوێت و ڕابەرایتی حیزب بگرێتە دەست. لە ساڵانی ١٩٣٠ خاوێن کردنەوی گەورەی بەڕێ‌خست کە زنجیرە سەرکوتی سیاسی و دەست‌بەسەر کردن و کوشتنی ناڕازییەکان بوو کە لە ساڵی ١٩٣٧دا گەیشتە بەرزترین پلەی خۆی.

ستالین بڕوای وا بوو کە سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای مارکسیسم-لینینسم پێک‌ھاتووە بەڵام ئێستا ھەموان سیستەمی ئابووری و سیاسیی ئەو بەئاستالینیسم ناو دەبەن.

لە ساڵی ١٩٢٨دا ستالین بە گۆڕینی پلانە ئابووریەکان و دانانی پلانی کشت وکاڵی ھەڵبژاردەیی، یەکێتی سۆڤیەت تا کۆتایی ساڵانی ١٩٣٠ لە وڵاتێک بە زۆرینە جەماوەری جووتیار بوو بە یەکێک لە زل‌‌ھیزەکانی بواری سەنعەت لە جیھان‌دا.

داگیر کردنی گەنم و خواردمەنیەکانی دیکە لە لایەن کاربەدەستانی سۆڤیەت و بە دەستووری ستالین لە ساڵانی ١٩٣٢تا ١٩٣٤ بووە ھۆی ھاتنی قڕ و قاتی لە وڵاتانی ژێردەسەڵاتی ئۆکراین، و قەفقازی باکوور.

لە کاتی شەڕی دووەمی جیهانییستاڵین ڕابەری یەکێتی سۆڤیەت بوو و دەوری گرینگی ھەبوو لە شکست ھێنان بە ئەڵمانیای ژێر دەسەڵاتینازیەکان. ئەوە سۆڤیەتی کردە یەکێ لە دوو زل‌ھێزی دونیا و ئەوە بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵ واتە تا کۆتایی ژیانی ئەستالین ھەر مایەوە.

ھێندێ کەس حکوومەتی ستالین بە دەسەڵاتی تاکەکەسیی دەناسن و ھەروا بە لەنێو بردنی کەساییەتیەکانی دەژ بەو تاوانباری دەکەن. نیکتا خرۆشرڤ، جێگری ئەستالین، کەسایەتی و شێوازی حوکمڕانی ستالینی لە کۆبوونەوەی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٦ کێشایە ژێر پرسیار و دواتر دەستی کرد بە خاوێن‌کردنەوەی حکومەت لە ھاوڕێیانی ستالین.

About kocher Hussien

Check Also

یەكەمین بروسكەی نەوشیروان مستەفا بۆ دەستپێكردنی راپەڕین

لڤین: عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان یەكەمین بروسكەی نەوشیروان مستەفای بۆ …