جۆزێف ستالین (لەدایکبوون ١٨٧٨ – کۆچی دوایی ١٩٥٣) ڕابەر و سیاسەتوانی کۆمۆنستی سۆڤیەت بو تاکوو کاتی مردن ڕابەرایەتی حزبی کۆمۆنستی یەکێتی سۆڤیەتی لە ئەستۆ بوو. زۆر کەس بە بەرپرسی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤی ئەزانن کە ژمارەیان نێوان ٤ تا ٢٠٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.
ناوی کاتی لەدایک بوونی یوسف ویسارینۆڤیچ جۆگاشڤیلی
گەیشتە پلەی سکرتێری گشتی حزبی کۆمۆنستی یەکێتی سۆڤیەتی دوای مردنی ڤیلادیمیر لینین، ستالین توانی بەسەر لیۆن ترۆسکی سەرکەوێت و ڕابەرایتی حیزب بگرێتە دەست. لە ساڵانی ١٩٣٠ خاوێن کردنەوی گەورەی بەڕێخست کە زنجیرە سەرکوتی سیاسی و دەستبەسەر کردن و کوشتنی ناڕازییەکان بوو کە لە ساڵی ١٩٣٧دا گەیشتە بەرزترین پلەی خۆی.
ستالین بڕوای وا بوو کە سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای مارکسیسم-لینینسم پێکھاتووە بەڵام ئێستا ھەموان سیستەمی ئابووری و سیاسیی ئەو بەئاستالینیسم ناو دەبەن.
لە ساڵی ١٩٢٨دا ستالین بە گۆڕینی پلانە ئابووریەکان و دانانی پلانی کشت وکاڵی ھەڵبژاردەیی، یەکێتی سۆڤیەت تا کۆتایی ساڵانی ١٩٣٠ لە وڵاتێک بە زۆرینە جەماوەری جووتیار بوو بە یەکێک لە زلھیزەکانی بواری سەنعەت لە جیھاندا.
داگیر کردنی گەنم و خواردمەنیەکانی دیکە لە لایەن کاربەدەستانی سۆڤیەت و بە دەستووری ستالین لە ساڵانی ١٩٣٢تا ١٩٣٤ بووە ھۆی ھاتنی قڕ و قاتی لە وڵاتانی ژێردەسەڵاتی ئۆکراین، و قەفقازی باکوور.
لە کاتی شەڕی دووەمی جیهانییستاڵین ڕابەری یەکێتی سۆڤیەت بوو و دەوری گرینگی ھەبوو لە شکست ھێنان بە ئەڵمانیای ژێر دەسەڵاتینازیەکان. ئەوە سۆڤیەتی کردە یەکێ لە دوو زلھێزی دونیا و ئەوە بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵ واتە تا کۆتایی ژیانی ئەستالین ھەر مایەوە.
ھێندێ کەس حکوومەتی ستالین بە دەسەڵاتی تاکەکەسیی دەناسن و ھەروا بە لەنێو بردنی کەساییەتیەکانی دەژ بەو تاوانباری دەکەن. نیکتا خرۆشرڤ، جێگری ئەستالین، کەسایەتی و شێوازی حوکمڕانی ستالینی لە کۆبوونەوەی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٦ کێشایە ژێر پرسیار و دواتر دەستی کرد بە خاوێنکردنەوەی حکومەت لە ھاوڕێیانی ستالین.