یاسین مه‌حموود عه‌زیز
سه‌لاحه‌دین و هاتنه‌مه‌یدانی ده‌سته‌ڵاتداریه‌وه:
له‌ماوه‌ی گه‌شتنی سه‌لاحه دین و شێرکۆی مامی بۆ میسر، شاوار فه‌رمانڕه‌واو وه‌زیری یه‌که‌می خه‌لیفه‌العدیدی میسر به‌سوپایه‌که‌وه‌ئاماده‌بو بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای به‌رگری فاتیمیکه‌نی میسر لاوازبوو، په‌نایان برده‌به‌ر مه‌سیحیه‌کان بۆ یارمه‌تی دانیان وئه‌وانیش ئاماده‌گه‌ری خۆیان نیشاندا به‌سوپایه‌ک که‌له‌گه‌ڵ فاتیمیهکانا سه‌رووخواری میسردوای سوپای سوریه‌کان که‌وتبوون که‌به‌سه‌رکردایه‌تی شێرکۆی مامی سه‌لاحه‌دین بوو. سوپای شێرکۆ وه‌ک ئه‌م سه‌رچاوه(پی هێچ نیوبی) ده‌ڵێت: نزیکه‌ی دووهه‌زار سوار بوون، به‌ڵام سوپای فاتیمیه‌کان و مه‌سیحیه‌کان پێکهوهنزیکهی ده‌تا دوانزه‌هه‌زار بوون. به‌رده‌وام شێرکۆ به‌خۆی وسوپاکهیهوهخۆی لاده‌دا چونکهسوپای دۆژمنه‌کانی شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی سوپاکه‌ی بوون .
بۆ ماوه‌یه‌ک سوپای فاتیمیه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی شاوارو سوپای مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی ئامالریک پێکهوهدوای سوپای سوریه‌کان که‌وتبوون، له‌به‌ر جیاوازی قه‌باره‌ی هێزه‌کانیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان ئاسان نه‌بوو، سووریه‌کان نامۆ بوون به که‌لتوری خه‌ڵکی ووڵاته‌که، لهبهرئهوهلهسهرهتاوهکهس له‌خه‌ڵکی میسر ئاماده‌نه‌بوو بۆ یارمه‌تی دانیان.
جارجار کهزۆرلهیهکترنزیکدهبوونهوه، له‌وه‌ی ده‌کرد به‌یه‌کدا بدهنو شه‌ڕ ده‌ست پێبکا، به‌ڵام شێرکۆ به‌هه‌ندێ فڕوفێڵ سه‌ری لێ دهشێوانن، له‌یه‌کێک له‌و شه‌وانه‌دا که‌هه‌ردولا له‌خۆ ئاماده‌کردندا بوون که‌ڕۆژ بێتهوهوجهنگ ده‌ست پێبکه‌ن، که‌رۆژ دهبێتهوهسهیردهکهن سوپاکه‌ی شێرکۆ له‌وێ نه‌ماوه. له‌شوێنێکی تردا ئه‌وه‌نده له‌یه‌کتر نزیک دهبنهوهتهنها دوانزهکیلۆمهتر ده‌مێنێ له‌نێوانیاندا، سوپای شێرکۆ وا بهپهلهخۆیان کۆده‌که‌نه‌وه‌و ڕاده‌که‌ن که‌زۆر خێمه‌و شتوومهکیان لێ به‌جێ ده‌مێنێ.
له‌ئه‌نجام دا له‌ناوچه‌ی ده‌لتاو لهدۆڵێکدا که شێرکۆ وسه‌لاحه‌دین خۆیان ئهوشوێنهههڵدهبژێرن بۆ جه‌نگ وبهیهکدا ده‌ده‌ن. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شوێنهجۆرێک بووهلهتاکتیکی جه‌نگ، چوونکه ڕووبه‌ری به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی جه‌نگیان که‌م یا ته‌سک کردۆته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌سووپایه‌کی بچووکی دووهه‌زار پیاوهوهبهرهنگاری سوپایه‌کی نزیکه‌ی دوانزه‌هه‌زار ببنه‌وه. هه‌رواش بوو، شه‌ڕێکی زۆر مه‌ردانه‌یان کردوو سوپای شالواری فاتیمی و مه‌سیحیه‌کان شکان و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ کوژرا، وهسوپای سوریه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی شێرکۆ ژماره‌یه‌کیان لێ ده‌کوژرێ، و له‌به‌رکه‌می ژماره‌یان نه‌یانتوانی دوایانکهون وڕوویانکردهشاری ئه‌سکه‌نده‌ریه، وسه‌لاحه‌دین و هه‌زار پیاولهوێ مانه‌وه، باقیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ شێرکۆدا گهڕانهوهبهرهو سوریا، سێ سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کان دیل بوون و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان.
سه‌لاحه‌دین له‌شاری ئهسکندهریهبهسوپای دۆژمنانی گه‌مارۆدرا، له‌سه‌ره‌تاوه خۆی ته‌سلیم نه‌کرد و ماوه‌یکی زۆر به‌رگری کرد، په‌یوه‌ندی بڕا له‌گه‌ڵ مامی کهلهسوریابوو چوونکهبهردهوام مه‌سیحیه‌کان وفاتیمیهکان گه‌مارۆیان دابون، بۆ نزیکه‌ی شه‌ش مانگ تا ساڵێک، له‌ئه‌نجامدا سه‌لاحه دین و ئه‌مالریک به‌په‌یمانێک بۆ خۆ وهدهستهوهدان ڕێکه‌وتن به‌مه‌رجێک سه‌لامه‌تی سه‌لاحدین و سوپاکه‌ی مسۆگه‌رکه‌ن، وه‌له‌م ڕێکه‌وتنه‌دا مه‌رج درا که‌پارێزگاری تایبه‌ت بۆ سه‌لاحه‌دین دابنرێ هه‌تا دهگاتهسوریا به‌مه‌رجێ سه‌لامه‌تی سێ سه‌رکرده‌ی دیلی مه‌سیحیه‌کان مسۆگه‌ر کرێ له‌لای شێرکۆ له‌سوریا.
له‌م جه‌نگه‌دا توانا‌و زیره‌کی و سوارچاکی سه‌لاحه‌دین بۆ نورالدینی سه‌رکرده‌ی زه‌نجی وشێرکۆی مامی ده‌رکه‌وت ، ئاوا جێی له‌ناو سهرکردهکانا بووهولهدههاتوودا به‌فه‌رمانی نورالدین و ئه‌یوبی باوکی ناردیانهوهبۆ میسر، هه‌رچه‌ند خۆی حه‌زی به‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆ میسر نه‌بوو.
له‌باسی ئه‌م جه‌نگه‌دا کهلهدۆڵی بابهین یا ئهشموونیان کرا کهدۆڵێکهلهنێوان دووگردا، سوپاکه‌یان کرد به‌سێ به‌شه‌وه، سه‌لاحه‌دین له‌لای ڕاست، تورکه‌کان له‌لای چه‌په‌وه، ولهشکرێک له‌ناوه‌ڕاستدا به‌سه‌رۆکایه‌تی شێرکۆخۆی. پلانی شه‌ڕه‌که‌یان ئه‌وه‌بوو که‌له‌شکری شێکۆ له کاتی شه‌ڕدا له‌ناوه‌ڕاستدا له‌به‌رده‌م په‌لاماری دوژمنه‌کاندا بکشێنهوهوکهئهوان دوایانکه‌وتن ئیتر له‌لای ڕاست و چهپهوهبهلهشکری کورد‌و توورکه‌کان لێ یاندهن، هه‌رواش بوو کهپلانهکهیان سه‌رکه‌وتووبو له‌شکری فاتیمهیکان و مه‌سیحیه‌کان تێکشکان.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌شکری مه‌سیحیه‌کان و شالواری میسر زۆر زیاتربوون له‌له‌شکری شێرکۆو سه‌لاحه‌دین، ئیتر نه‌یانتوانی دوایانکهون و به‌ره‌و شاری ئهسکهندهریهکهوتنهڕێ له‌وێ ڕێیان درا و مانه‌وه،هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی دژی شالواری و لایه‌نگری وه‌زیری پێشووی میسری ابوروزیقی لێ بوو چوونکهئهوان دژی شالواری سه‌رکرده‌ی میسر و یه‌کگرتنیان له گه‌ڵ مه‌سیحیه‌کانا دژ به‌یاسای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی میسر ده‌زانی، لهبهرئهوهکۆمهلێک له‌له‌شکری شێرکۆ به‌سه‌رکردایه‌تی سه‌لاحه‌دین له‌شاری ئهسکهندهریهمانهوه.
له‌وماوه‌یه‌ی لهئهسکهنده ریه بوون، سه‌لاحه‌دین به خۆی و هه‌زار سواره‌وه به‌رگریان ده‌کرد له‌ڕووی په‌لاماری مه‌سیحیه‌کان و شالوار له‌ده‌ریا و له‌سه‌رزه‌وی یه‌وه. ته‌سلیم نه‌بوون له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆدان و له‌برسا مردن دا هه‌تا ئیمزای ڕێکه‌وتنێک کرا و په‌یمانیان دانێ به‌پاراستنی ژیانی لهشکرهکهو سه‌لاحدین خۆی و به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌بۆ سووریا. ئه‌م ڕێککهوتنهلهنێوان سه‌لاحه‌دین و ئه‌مالریکی سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کانا کرا.
چۆنیه‌تی ژیان له‌سه‌رده‌می پێش ڕزگارکردنی قودس و ناوچهکهلهدهست خاچه‌کان:
له‌م ماوه‌دا کهپادشاکانی قودس و ناوچهمهسیحیهکانی شام په‌نجا ساڵ بوو پادشایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، خه‌لکی موسوڵمانی ناوچهکهڕاهاتبوون به‌ژیان له‌گه‌ڵیاندا و له‌سروشتی خهلکهکهو داموودهزگایان تێگه‌شتبوون، خه‌ڵک ڕقی له‌هه‌ڵسوکه‌وتی توند‌و تیژی سهرکردهئاینیهکانیان بوو، زۆرلهموسوڵمانهکان حه‌زیان نه‌بوو لهههڵسووکهوت و یاسای فرانکه‌کان کهبهلایانهوهههندێ جار دادگا به‌ئازاردان و شه‌ڕکردن قهراردهدرا، بۆنموونهکاتێکخهڵک دژ یاسا تاوانباربکرایهوهک ئوسامه‌بن مونقید نووسه‌ری ئه‌م باسانهدهڵێت: ده‌بوو تۆمه‌بار شه‌ڕبکا له‌دژ زهلامیک زۆر به‌تواناتر له‌خۆی، وه‌ک لهنابلس وه‌رزێرێکی به‌ته‌مه‌ن تاوانبارکرا به‌یارمه‌تی دانی جه‌رده‌و ڕێگر، ده‌بو سزا بدرێ به‌شه‌ڕکردن له‌گه‌ل ئاسنگهرێکدا که‌زۆر له‌خۆی بهتواناتربوو. هه‌روه‌ها پیاوێکی تر که‌به‌س گوومانی لێکرابوو به‌تاوانی دزی کردن، ده‌بوو به‌ری بدهنهوهناوبیرێک و بزانن ئایا ده‌توانێ بگاتهبنی ئاوی بیرهکهبۆ ئه‌وه‌ی بێ تاوانی خۆی بسه‌لمێنێ، که‌نه‌یتوانی ئیتر کوشتیان. ئه‌م مهسیحیانهخهڵکی فه‌ره‌نساو سیقیلیاو شوێنه‌کانی تری ئیتالیا‌و ئه‌سپانیا بوون، ژماره‌یه‌کی که‌م ئه‌ڵمانی و زۆر که‌م ئینگلیزیان تیدابوو.
ئوسامه‌بن مونقید باس ده‌کاو ده‌ڵێت: هه‌موو دادگا به‌سزادانی شه‌ڕکردن نه‌بوو، داداگایان هه‌بوو بۆ چه‌ندین جۆر خهڵکودادگایی جیاواز وه ڕێی سوێندخواردن ده‌درا به‌هه‌موو کتێبهئاینیهکان، یاسای هه وڵدانی دادگا کردنهوهههبوو گه‌ر فه‌رمانی دادگا به‌لای ههرلایهنێکهوهبهغهدر دانرایه، دوانزهکهس خه‌ڵکی ئاسایی داده‌نرا بۆ چاودێری به‌ڕێوه‌بردنی دادگا و داده‌نیشتن و قه‌راری سزادان دهکهوتهدهستیان به‌و جۆرهقهراردانهدهڵێن دادگا بهجوری .
(جوری کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ئاسایی بۆ چاودێری دادگا وقهراردان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ر دادگایه، هه‌تا ئێستاش ئه‌م یاسایهبهردهوامهلهئهوروپا)
له‌به‌غداد گرنگییان نه‌ده‌دا به‌ئه‌وروپا و زیاتر گرنگی ده‌درا به‌ناوچه‌کانی ئاسیای سه‌رو ڕووسیاو مه‌نغۆله‌کان که‌له‌پاش ماوه‌یه‌ک هاتن وناوچه‌که‌یان داگیرکرد.
هێزه‌کانی فرانکهئاینیهکان زه‌لامی که‌ڵه‌گه‌ت و زل وچه‌کی قورسیان پێ بوو، وایان بیردهکردهوهکهموسوڵمانهکان بێ مێشکن وڕقیان لهفێڵبازیان بوو، به‌تایبه‌ت لهجهنگهکانا کهبهفێڵ دهکشانهوهبۆ ئه‌وه‌ی که‌مینیان بۆ دانێن و له‌ناویانبه‌رن. له‌گه‌رمای هاوین دا به‌جلی قورس له‌مه‌یدانی جه‌نگدا ملیان ده‌نا. به‌لای موسولمانهکانهوهئهوهندهسروشتی ئه‌وروپا یه‌کان سارد دیاربوو که‌ده‌یان ووت ئهمانهئادهمیزاد نین. بۆ موسوڵمانه‌کان ئازادی ئافره‌تانی مه‌سیحیه‌کانیان دا ده‌نا به‌لاوازی توانای پیاوه‌تی ئه‌وروپیه‌کان.
له‌به‌راوردکردنی نێوان ئه‌م دوو کهلتورهجیاوازهدا چه‌ندین چیرۆکیان ده‌گێڕایه‌وه: بۆ نموونهلهبارهی زیره‌کی مووتاشێکی/سه‌رتاشێکی دیمهشقهوهکهڕیش و مووی له‌شی فه‌ره‌نسیه‌ک ده‌تاشێ ئهوهندهوهستایی ئهوسهرتاشهسهرنجی ڕا ده‌کێشێ ، که‌باسی بۆ ژنه‌که‌ی دهگێڕێتهوهئهویش داواده‌کا که‌ده‌بێ ئه‌و پیاوهبێت بۆ تاشینی مووی له‌شی، مێرده‌که‌ی بهلایانهوهدادهنیشێ هه‌تا ئه‌م کارهئهنجامدهدا.
زۆربه‌ی مه‌سیحیه‌کان ڕیش و سمێڵیان پاک ده‌تاشی و ئیسلامه‌کان هیچ ڕیش و سمێڵیان نهدهتاشی، هه‌تا جارێک ده‌ڵین سه‌لاحه‌دین لهماڵهوهلای منداڵه‌کانی ده‌بێ میوانی مه‌سیحی دێن و که‌هه‌موو ڕیش تاشراودهبن، منداڵه‌کانی ئهوهندهغهریب ده‌بێ له‌لایان، یه‌کێکیان ده‌گری و سه‌لاحه‌دین فه‌رمانده‌دا کهمیوانهکان له‌شوێنێکی تر دانین تا خۆی ده‌چێ بۆ لایان. به‌لای ئیسلامهکانهوهوابوو که‌چاوی شین و خۆڵه‌مێشی پیاوه‌کانیان له‌سه‌رئه‌نجامی خواردنی گۆشتی به‌رازه‌وه‌یه.
له‌ئیسلامدا یه‌کسانی زیاتر چاودێری ده‌کرا تا له‌که‌لتووری مه‌سیحی دا، وه‌ک نورالدینی سه‌رداری توورک ده‌یووت: ‘من هیچ نیم گه‌ر خزمه‌تکاری یاسا نه‌بم’ له‌ناو سه‌رکرده‌کانی مه‌سیحیه‌کانا شتی وا نه‌ده‌وترا. سه‌رده‌می دوو جیل بوو که‌مه سیحیه‌کان له‌ناوچه‌که‌دا بوون، به‌رده‌وام خه‌ڵکی ترلهئهوروپاوهدههاتن به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی لاو بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماڵ و سامان ، ئهمانهوهک خه‌ڵکی کاسب، به‌ڵام خه‌ڵکانی ئاینی وه‌ک تێمپله‌ر و هۆسپیتلهر کهجهنگاوهری تووندڕه‌وی ئاینی بوون ئیسلامه‌کان ڕقیان لێیان بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان ته‌رخانکردبوو بۆ ئاین و له‌جه‌نگدا ئازابوون.
جارێک یه‌کێک لهبرادهرهمهسیحیهکانی ئوسامه‌بن مونقید ده‌یبینێ که‌به‌ره‌وڕووی مهکهنوێژدهکا ئهوهندهپێی ناخۆشدهبێ ڕه‌نگی هه‌ڵده‌بزڕکێ، له‌م کاته‌دا مه‌سیحیه‌کی ترکهبهوهدهزانێ بهئوسامهی ده‌ڵێت: ئه‌و زهلامهتازههاتووهو نازانێ هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی ئه‌م ناوه. مه‌سیحیه‌کی تر ئهوهندهبرادهری ئوسامهدهبێ کهبهبرا بانگی ده‌رکرد، وهجارێک پێشنیارده‌کا که‌کوڕه‌که‌ی بنێڕێ له‌گه‌ڵیدا بۆ فه‌ره‌نسا بۆ فیربوونی خوێندن و کاری هونه‌ری، به‌ڵام بۆ ئوسامهناردنی کوڕه‌که‌ی بۆ ووڵاتی گاوره‌کان له‌ئاین لادان بوو، و ووتی کهداپیری ڕازی نابێ لێی دورکه‌وێته‌وه.
ناوچه‌ی ده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کان که‌ناوچه‌کانی سهردهریابوون له‌نێوان ئهسکهلۆن و ئهیکهردا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ناوچه و قه‌ڵای ناوه‌وه‌ی ووڵاته‌که‌دا وه‌ک ناوچه‌ی کیراک و ماواب . ده‌سته‌ڵاتداری هه‌رناوچه‌یه‌ک تا ڕاده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ بوون و نه‌یانده‌توانی ده‌ست بخهنهئیشو کاری یه‌کتره‌وه، وه‌ک ناوچه‌کانی ئهیکهروئهنگاکیه کهدووناوچهی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون. سیسته‌می دامووده‌زگای ده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کان هه‌روه‌ک حکومه‌تی سه‌ره‌ک کۆمار نه‌ک پادشایه‌تی، چوونکهپادشا هه‌ڵده‌بژێردرا به‌لیژنه‌ی لۆرده‌کان، پیاوانی یاسایی و خاوه‌ن زه‌وی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، هه‌روه‌هاش دامووده‌زگای ناوچهمهسیحیهکانی شام و لوبنان به‌وجۆره حوکم ده‌کران، به‌ڕێوه‌ده‌بران.
پادشایه‌تی به‌میراتی دهمایهوهلهباوکهوهبۆ کوڕ، به‌ڵام لیژنه‌ی پیران ده‌بوو ده‌نگی له‌سه‌ربده‌ن وهه‌ندێ جارگهر کوڕی پادشای مردو شیاوی پادشایه‌تی نهبوایهکێشهلهنێوانیاندا دروست ده‌بوو. ئه‌گه‌ر پادشا کوڕی نه‌بوایه‌و کچی بوایهبهشوودانی کچه‌که‌ی ده‌بوو به‌کێشه‌یه‌ک چوونکهمێردی کچهکهدهبوو به‌پادشا و هه‌ڵبژاردنی له‌نێوان ده‌سته‌ڵاتداراندا کێشه‌ی دروستده‌کرد.
پادشای خاچه‌کان ئهمالریکپیاوێکی کهڵهگهتوو ته‌مه‌نی نزیکه‌ی سی ساڵ کوڕه‌زای پادشای پێشوو بالدوینی دووهه‌م بوو. ئه‌مالریک به‌پێچه‌وانه‌ی پادشاکانی ترهوهڕیشی هێشتبووهوهمووزهردو زمانی ده‌گیرا له‌قسه‌کردندا لهبهرئهوهزۆرکهم قسه‌ی ده‌کرد، سوریه‌کان ڕێزیان لێده‌گرت چوونکهپیاوێکی چاکهکهربوو. ئه‌مالریک به‌رده‌وام هه‌زارپیاوی هه‌بوو، گه‌ر بانگی بکردنایهبۆ پێویستی جه‌نگ هه‌ر پیاوی سێ یا چوار پیاوی تری هه‌بوو، کهواتهلهکاتی بانگکردن دا نزیکه‌ی سێ تا چوار هه‌زار جه‌نگاوه‌ر بۆپێویستی کاروباری جه‌نگی ئاماده‌بوون.
له‌ناوچه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامه‌کاندا ڕێی دانیشتوانی مه‌سیحی نه‌ده‌درا بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر هێزی مه‌سیحیه‌کان بێن و پێویستیان به‌خزمه‌تیان بێت توانای ئاماده‌گه‌ری وبه‌شداری جه‌نگیان نه‌بێت. هه‌ندێ جار بهمووچهبهکرێ ده‌گیران بۆ کاروباری جه‌نگی و پێیان ده‌وتن له‌شکری تورکۆپۆل و زۆربه‌یان هێزی پیاده‌و توانای جه‌نگاوه‌ریان زۆرباش نه‌بوو.
ئیسلامه‌کان ده‌یانزانی هێزی جه‌نگاوه‌ری ڕاستی مه‌سیحیه‌کان خهڵکهدینیهکان بوون، ئه‌م هێزانه قه‌ڵاکان و لهشکرگاکانیان بۆ ده‌بردن به‌ڕێوه. له‌کاتی پێویستدا هێزی مه‌سیحیه‌کان وه‌ک هێزی ئیسلامه‌کان زۆر نه‌بوون گه‌ر ئیسلامه‌کان یهکگرتووبوونایه. مه‌سیحیه‌کان له‌باتی که‌می ژماره‌یان قه‌ڵاو له‌شکرگا وشوورای چاکیان دروستکردهکرد.
ئیسلامه‌کان حه‌زیان لهمانهوهلهناو قه‌ڵاو لهشکرگاکانا نه بوو و به‌رده‌وام حه‌زیان له‌ئازادی گه‌ڕان بوولهمهیدانی جه‌نگدا. توانای تیرئهندازیان به‌سواری ئهسپهوهچاکتر بوو له‌مه‌سیحیه‌کان، به‌لام جلی جهنگوو شتوومه‌کی جه‌نگی مه‌سیحیه‌کان قایمووقۆڵ تربو وهخودهی ئاسنیان هه‌بوو زۆرلهجهنگاوهرهموسوڵمانهکان زرێ پۆشتر بوون، بۆ بهرهنگاربونه وه‌ی ئه‌م توانای زرێپۆشیهلهکاتی جه‌نگدا موسوڵمانه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا کهئهسپهکانیان بکوژن، کهئهسپیان له‌ده‌ستده‌دا ئیتر توانای ڕاکردن و جه‌نگیان که‌م ده‌بوو و له‌هه‌وای گه‌رمی بیاباندا جه‌نگکردن زه‌حمه‌تتر ده‌بوو. هێزی موسوڵمانه‌کانیش خوده‌ی ئاسنیان هه‌بوو هه‌تا لهدوورهوهسهیرکهر نه‌ی ده‌توانی لێکیان جیابکاته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا جیاوازی لهکۆڵوباریاندابوو، له‌شکری موسوڵمانه‌کان حوشتری زۆریان پی بوبه‌ڵام مه‌سیحیه‌کان حوشتریان زۆر به‌کار نه‌ده‌هێنا .
مه‌سیحیه‌کان بهسهرڕمهکانیانهوهپهڕی ڕه‌شی تاوس و زۆرجار خودهکانیان بۆیه‌ی سپی ده‌کرد بۆئه‌وه‌ی لهدوورهوهبریسکهبریسکیان نه‌بینرێ. بۆ له‌شکری هه‌ردوولا تهپلو بۆقێ لێدان بۆ ڕێکردن و دابه‌زین به‌کارده‌هێنرا، هه‌روه‌ها له‌کاتی جه‌نگدا ته‌پل لێدان بۆ په‌لاماردان و کشانه‌وه‌و به‌جێ هێنانی هه‌ر پلانێکی جه‌نگ به‌کارده‌هێنرا.
چهککهکان: ڕم و شمشێر و شیر و ته‌ورو جاڤلین (وه‌ک تیری درێژ بهههڵدان به‌کارده‌هێنرا) و قه‌ڵغان و تیروکه‌وان و، زۆرجار ده‌زگای به‌ردهاوێشتن وبورج دروستکردن بۆ گرتنی قه‌ڵا و تیپی زه‌وی هه‌ڵکه‌ندن بۆ لێدانی تونهیل بۆگهشتنهنێو قه‌ڵاکانی دوژمن بهکاردههێرا. جاری وا ههبوولهجهنگدا ئاگر فڕێدان بۆ ناوشوێنی دوژمن بهنهفزه(کهلهههندێ ڕۆن دروست ده‌کرا و وه‌ک نه‌وت ئاگری ده‌گرت) بۆناو بورج و ده‌زگای به‌رد هاوێشتن و له‌ده‌ریادا که‌شتی یان پێ ده‌سووتاند.
خهلیفهعهدیدی میسر به‌ژیانێکی ته‌نیا ده‌ژیا و زۆر که‌م ده‌بینرا هه‌روه‌ک خه‌لیفه‌ی عه‌باسی به‌غدا که‌ته‌نیا له‌ساڵێکدا یه‌ک جاردهبینرا، ئه‌ویش له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا کهبهسواری یهسترێکهوهدهڕۆشت بۆ پێش نوێژی لهمزگهوتیکی به‌غدادا، خۆی دا ده‌پۆشی به‌به‌رگی ڕه‌ش وه‌ک ڕه‌مزێکی ئاینی که‌ژیان له‌سه‌رئه‌نجام دا به‌مردن ته‌واوده‌بێ. هه‌رچه‌ند پیاوه‌کانی تکایان لێ ده‌کرد که‌تۆزێ خۆی نیشانی خه‌ڵکی بدا که‌بۆ پیرۆزی هاتبوون بۆ ده‌ست ماچ کردنی، خهلیفهسوچێکی مه‌چه‌کی لهپهنجهرهیهکهوهڕادهکێشایهدهرهوهکهماچی باڵی بکه‌ن و هه‌رگیز نه‌یده‌هێشت که‌س بیبینێ.
لهقاهیرهخهلیفهاڵعدید له‌کاتی سه‌ردانی سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کاندا، کاتێ که‌ده‌هاتن بۆ لای بۆئیمزاکردنی په‌یمانی یارمه‌تیدانی له‌دژ هێزی سوریایه‌کان. جاده‌کانی قاهیرهبهعهکسی دیمه‌شق وقودسهوهپان و به‌ربڵاو ڕاست بوون، هه‌ندێکی به‌شه‌و به‌چرا دهڕازێنرایهوهبهڕیز له‌ئێواراندا چراکان داگیرسابوون، به‌هه‌ردوولادا خانووه‌کان حه‌وشه‌یان هه‌بوو لهپشتهوهپهنجهرهیا كڵاورۆشنهلهسهربانهکانیانا بۆ هه‌وای فێنک له‌هاویندا کهلهسهرهوهدههات.
دووکۆشکی خه‌لیفه‌ی میسر وه‌ک قه‌ڵا کهلهژێرهوهبهتونهیلێک پێکهوهبهیهک ده‌گه‌شتن. ئه‌م دووکۆشکهجێی سێ هه‌زارکه‌س بوون کهدووههزاری خزمه‌تکار و ههزارمهملووکی پاسه‌وانی سوارو پیادهکهڕهشی ئه‌فریقی بوون. قاهیرهپایتهختی داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن بوو که‌سێ ده‌رگای هه‌بوو له‌سه‌رشێوازی بێزانتی که‌دوو برای ئه‌رمه‌نی خه‌ڵکی ئه‌دیسا دروستیان کردبوون.
پایته‌ختی بازرگانی فوستات بوو که‌سێ کیلۆمه‌تر دوور له‌لایه‌نی خواره‌وه‌ی قاهیره، له‌وسه‌ری باخچه‌یه‌کی گهورهکهسالانهبهژێر ئاوهوهدهبوو له‌وه‌رزی لافاوی ڕووباری نیلدا. لیره‌دا بازار پڕ لهههمهجۆر کاڵای جیهان که‌ده‌هاتن له‌ووڵاته‌کانی دووری وه‌ک ناوچه‌ی بالتیک و ئه‌فریقا وهندستان و چین وچه‌ندین جۆر به‌ردی گرانبه‌ها له‌ڕۆژئاوای ئهفریقاوهو تۆزی ئاڵتوون، له‌م شاره‌دا 250000 که‌س ده‌ژیان که‌له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ک له‌سه‌روو بارستایی هه‌ڕه‌شه‌ی لافاوی نیله‌وه، به‌کۆمه‌ڵ خانوو له‌سه‌ریه‌کتر، کهلهدوورهوهڕێبواردهی بینین ده‌تووت چه‌ندین قات خانووبهسهریهکهوهدروستکراون.
لیژنه‌ی پیاوه‌کانی ئه‌مالریکی سه‌رکرده‌ی مه‌سیحی به‌سه‌رۆکایه‌تی هیوی قهیساریا که‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانی و جیوفری فولچهری ئینگلیزی که‌سه‌رکرده‌ی تێمپلهری قودس بوو، کهبهڕێوهبۆ لای خهلیفهعهدید،پێشوازیکه‌ران له‌گه‌ڵیان، له‌نێوان ڕاڕه‌وی نێوان خانوه‌کان و هۆڵه‌کانی کۆشکی خهیلفهدا به‌ره‌و کۆشکی ڕۆژهه‌ڵات که‌پڕ بوو له‌ده‌نگه‌ده‌نگی خهڵکو قه‌ڵه‌باڵغی.
لهتێپهڕیندا به‌هه‌ر به‌شێکی کۆشکه‌که‌دا پاسه‌وانانی ڕه‌شی ڕووت بهشمشێرهوهڕاوهستابوون، هه‌ر که‌نزیک کۆشکی خهلیفهبوونهوه، چوونه‌ناو حه‌وشه‌یه‌ک کهحهوزی مه‌ڕمه‌ری پڕ له‌ماسی و ژماره‌یه‌کی زۆر باڵنده‌ی جوان جوانی لێ‌بوو، له‌پاش ئه‌وه‌به‌ناو هه‌ندێ ژووری گهورهوبنمیچی بهرزهوهکهبهچهند جۆر نه‌خشی هونه‌ری و شاندهلیهرڕازێنرابوونهوه، له‌دوای ئهمهبهناو باخچه‌ی گیانله‌به‌رانی خه‌لیفه‌دا کهزۆرجۆر گیان له‌به‌رانی لێ بوو که‌به‌لای میوانه‌کانه‌وه نامۆ بوون.
له‌دوای بینینی ئه‌م شوێنانهسهرۆکی خزمه‌تکارانی کۆشک پێشیان که‌وتن به‌ره‌و کۆمه‌لێکی تر ڕاره‌و ژماره‌یه‌ک ژووری تاریک و پێچاوپێچ به‌ره‌و هۆڵی دانیشتنی پادشای میسر خهلیفهالعدید، لهوێوهشاوار وه‌زیری خهلیفهلهبهردهم په‌رده‌یه‌کی نه‌خشینی ڕازاوه‌دا به گه‌ڵای ئاڵتوون و زمرودبهدیوارو بنمیچهکانا شۆڕبوبوونهوهچاوهڕێی ده‌کردن، به‌گه‌شتنی میوانه‌کان پهردهکهلادرا و کوڕێکی شانزه‌ساڵ کهخهلیفهعهدید بوو به‌دیمه‌نی گهندهموی ده‌موچاوی دا دیاربو زۆر لاوبوو.
سه‌رکرده‌ی میوانهمهسیحیهکان ویستی ده‌ست به‌رێ بۆ ده‌ستی خه‌لیفه‌و تهوقهبکا به‌بێ ده‌ستکێش، به‌ڵام پێ یانووت که‌بێ ڕێزی یهتهوقهبکهی به‌بێ ده‌ستکێش. له‌وه‌ڵامدا سه‌رکرده‌ی مه‌سیحی ووتی: هه‌تا ده‌ستت نهدهیتهدهستم من وا ده‌زانم که‌تۆ نیازی په‌یوه‌ندی ڕاستت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نیه، ئینجا کوڕهگهنجهکهشانی هه‌ڵته‌کان و ده‌ستی به‌بێ ده‌ستکێش دایه‌ده‌ست میوانه‌کان که‌جێی سه‌رسوڕمانی پیاوه‌کانی خۆی بوو، ئینجا لهوێوهووتوێژی نێوانیان ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌پێ سه‌رئه‌نجامی لێدوان‌و په‌یمانیان هه‌ندێ له‌شکری مه‌سیحیه‌کان لهقاهیرهمانهوه، به‌لای خه‌ڵکی شارهکهوهبوونی ئه‌م بێ ئیمانانه له‌ناویانا چاک نه‌بوو، هه‌روه‌ها هێزێکیان نارد بۆلای ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری نیل، ئه‌م سهردانوڕێکهوتنهپێش جه‌نگی البابین یا ئهشمونیان ڕووی دا له‌کاتێکدا کهشێرکۆ به‌خۆی و له‌شکریه‌وه لهمیسربوون.
(سه‌رچاوه: M.C. Lyons and D.E.P Jackson, Saladin, The Politics of the Holy War (Cambridge, 1982)
سه‌رچاوه: سه‌لاحه‌دین و سیاسه‌تی جه‌نگی پیرۆزی، نوسینی ئم سی لیۆنس، و دی ئی پی جاکسن، چاپخانه‌ی دانیشگای کامبریدج 1982
هه‌روه‌ها
له‌م سه‌رچاوه‌دا باسی چۆنیه‌تی هاتنی سه‌لاحه‌دین و بوونی به‌سه‌رله‌شکری سووریه‌کان و و وه‌زیری ده‌سته‌ڕاستی خهلیفهعهدیدی میسردهکاو ده‌ڵێت:
له‌پاش مردنی چاوه‌ڕواننه‌کراوی شێرکۆ له‌میسر، شێرکۆ له‌کاتی مردنی دا ڕاسپاردهدهکا سه‌لاحه‌دین له‌جێی دانێن. به‌ڵام لهسهرهتاوهدانانی سه‌لاحه‌دین له‌جێگای شێرکۆ وا ئاسان نه‌بوو، چوونکهلهلهشکرهکهدا سێ لایه‌نی جیاواز کورد‌و تورکوو عه‌ره‌ب و لایه‌نی سه‌ره‌کی بۆ ده‌سته‌ڵات گرتنه‌ده‌ست کورد‌و توورک بوون، چوونکهعهرهبهکان له‌م له‌شکره‌دا لایه‌نی که‌مایه‌تی بوون.
هه‌ردوولای سه‌ره‌کی له‌شکر که‌کوردو توورک بوون ده‌یانویست سهرکردهلهخۆیان هه‌ڵبژێرن، له‌م کاته‌دا مه‌ترسی فاتیمیه‌کانی میسرههبووکهپهلاماریان بده‌ن و لهبهرئهوهدهبوو جێگری شێرکۆ به‌زووترین کات دانرێ، له‌ناو لایه‌نی ده‌سته‌ڵاتداری له‌شکردا خاڵی سه‌لاحه‌دین شهاب ا‌لدین موحه‌مه‌د هاریمی بوو، له‌ناو توورکهکانا ئه‌میر عین الدولهالیاروقی بوو، هه‌ریه‌ک له‌م دوانهشیاوبوون بۆ جێگری شێرکۆ، به‌ڵام بهوهسیهتی شێرکۆ خۆی سه‌لاحه‌دینی دانابوو.
له‌هه‌ردوولا لهکامپهینی هه‌ڵبژاردندا هه‌وڵیانده‌دا بۆکۆمهکی لایه‌نگیری سه‌رکرده‌ی خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کهکامپهینی هه‌ڵبژاردنی سه‌لاحه‌دینی ده‌کرد حاکمێکی کورد بوو به‌ناوی عیسای حه‌کاری، که خۆیحاکمی له‌شکری شێرکۆ بوو، ئه‌م خۆی بهشهاب الدینی ووت که‌ئامۆژگاری شێرکۆخۆی دانانی سهلاحهدینهلهجێگای و ئه‌ویش ئیتر دژایه‌تی نه‌کرد، وهشهاب ا‌لدین خۆی کۆمه‌کی زۆری نه‌بوو له‌ناو توورکهکانا گهرخۆی بۆ هه‌ڵبژاردن دابنایه.
شهاب ا‌لدین کۆمه‌کی سه‌لاحه‌دینی خوشکه‌زای ده‌کرد، له‌نێوان شهاب ا‌لدین و کاندیدی تورکه‌کاندا دژایه‌تی هه‌بوو، لهبهرئهوهقازی حکاری بۆ خۆپاراستن له‌م دژایه‌تیه سه‌لاحه‌دینی به‌باشترین کاندید دانا، شه‌هاب ا‌لدین خۆی چوو داوای لهخهلیفهکرد که کۆمه‌کی هه‌ڵبژاردنی سه‌لاحه‌دین بکا. هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌کاری خه‌لیفه‌ی میسر نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌رمه‌ترسی نه‌بوونی سه‌رکرده‌ی له‌شکری سوریا‌و میسر خهلیفهپشتگیری هه‌ڵبژاردنی سه‌لاحه‌دینی کرد.
خهلیفهفهرمانی دا به‌سکرتێری شاوار به‌ناوی قازی الفازل بۆنوسینی 98 لاپهڕهڕاپۆرتی دیپلۆماسی له‌باره‌ی دانانی سه‌لاحه‌دین به‌ناونیشانی الملک الناێر، وه‌ک پادشای ڕزگارکه‌ر، کاندیدی تورکه‌کان عین الدولهتووڕهبوو و ووتی من له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی یوسف‌دا خزمه‌ت ناکه‌م و گهڕایهوهبۆ سووریا. ئه‌م پیاوهخۆی و هه‌ندێک لهئهمیرهکانی توورک که‌پشتگیری سه‌لاحه‌دینیان نه‌کرد گه‌ڕانه‌وه‌بۆ دیمه‌شق، له‌وێ هه‌وڵیاندا کهئیقتای موڵکی سه‌لاحه‌دین وخالی و هه‌ندێ لهئهمیرهکانی تری کورد داگیرکه‌ن.
سه‌لاحه‌دین له‌ته‌مه‌نی سی ساڵی دا بوو به‌سه‌رکرده ی هێزه‌کانی سوریا لهمیسرو هه‌مووهێزه‌کانی میسر. سه‌لاحه‌دین خۆی لهسهرهتاوهچاوهڕوان نه‌بوو که‌وا زوو ده‌سته‌ڵات دهکهوێتهدهستی و نه‌یده‌زانی که سه‌رئه‌نجامی ئه‌م کارهچۆندهبێ، وه‌ک له‌گه‌ل عیسای حه‌کاری وتوێژی له‌سه‌رده‌که‌ن، به‌ڵام عیسای حه‌کاری ده‌ڵێت: وه‌ک له‌قورئانی پیرۆزدا ههیهکهدهفهرمووێت: ‘ لهوانهیهکهڕقت له‌کارێک بێت به‌ڵام ئهوکارهبۆت به‌کاری چاکهدێتهئهنجام و لهوانهیهکهحهزت به‌شتێک یاکارێک بێت به‌ڵام لهوانهیهئهنجامی خراپ ده‌رچێ، به‌ڵام خوودا خۆی ده‌زانێ و تۆ نازانی’
چه‌ند تێ بینیه‌کی خۆم له‌م دووبه‌شه‌دا که‌تا ئێستا بلاو بووه‌ته‌وه:
11.هاتنه‌مه‌یدانی ئه‌یوبی یه‌کان له‌سه‌ره‌تاوه، هه‌ر چه‌ند زیره‌کی و زانایی ئه‌یوب و شێرکۆ خۆیان بوو کهبگهنهلای خه‌لیفه‌ی به‌غدا، به‌لام دۆستایه‌تی ئه‌و فهرمانبهرهیۆنانیهی خه‌لیفه‌ی به‌غدا ده‌وری بووهلهپشتگیری کردنیان له‌وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سته‌ڵاتدا. ئه‌م دۆستایه‌تی کورد‌و یۆنانی له‌سه‌رده‌می بوونی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نیوان میدیه‌کان و یۆنانیهکانهوهلهکۆنهوه هه‌ر به‌رده‌وام بووه.
22. له‌شه‌ڕی وادی البابین له‌نێوان هێزی شێرکۆو سه‌لاحه‌دین له‌دژ فاتیمیه‌کان و مه‌سیحیه‌کان، له‌وه‌ده‌کا تاکتیکی کۆنی شه‌ڕی نێوانی فارسه‌کان ویۆنانیهکانیان به‌کار هێناوه، چونکههێزی ئیمپراتۆری فارس ئهوهندهزۆر بوو کهبهلهشکرو سه‌ده‌ها که‌شتی یهوههاتبوون بۆ سه‌رکوت کردنی یۆنانیه‌کان و یۆنانیه‌کان ئه‌و فێڵه‌یان لێ کردن کههێنانیانهبوارێکی ته‌نگی نێوان چه‌ند دورگهیهکهوهبۆ ئهوهبهژمارهی که‌م که‌م بڕۆنهپێشهوهبۆ جه‌نگ و هه‌مویان له‌ناوبه‌رن، ئه‌م بۆچونه‌م له‌سه‌رچاوه‌ی هیرۆدۆتی مێژو نوسی یۆنانی دا بینیوه. که‌له‌شه‌ڕی دورگه‌کانی سالامی و شه‌ڕی ماراپۆن دا دوایی یان هێنا به‌هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌ری فارسه‌کان کهشارستانیهتی یۆنان و ڕۆژئاوایان بۆ ماوه‌ی هه‌زار ساڵ دواخست و ولهئهنجام دا ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی دوای کۆرش پادشای فارسه‌کان که‌وت له‌ناوچه‌ی چه‌می دوکان له‌باشوری کوردوستان، کهکۆرش هه‌وڵی دا ده‌رباز بێ له‌ده‌ستیان و ڕای‌کرد، ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی به‌خۆی و دوانزهسوارهوه دوای که‌وت و گهشتهسهری و کوشتی. (سهرچاوهئهسکهندهری مه‌زن) مه‌به‌ستم لێره‌دا ئهوهیهکهبنهماڵهی ئه‌یوبیه‌کان هه‌ر زۆر زیره‌ک و زانا بوون و ئاگاداری زۆر سه‌رچاوه‌ی زانیاری بوون.
1. سه‌فه‌ره‌کانی هیرۆدۆت نوسینی ئاڕ پی له‌سته‌ر 2004
2. ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌زن 2006
3. پی هێچ نیوبی سه‌لاحه‌دین له‌سه‌رده‌می خۆیدا 2006
4. سه‌لاحه‌دین و جه‌نگی پیرۆزی نوسینی ئێم سی لیۆنز له‌گه‌ڵ دی ئی پی جاکسن چاپخانه‌ی دانیشگای کامبریدج 1982
سه‌رنجێک له‌سه‌رده‌می پێش بوونی سه‌لاحه‌دین به وه‌زیری یه‌که‌می خه‌لیفه‌ی میسر
پاش ئه‌وه‌ی که سه‌لاحه‌دین و جه‌نگاوه‌ره‌کانی و شێرکۆی مامی گه‌ڕانه‌وه دیمه‌شق، نورالدین یه گرتنی فاتیمیه‌کانی میسر‌و مه‌سیحیه‌کانی به‌لاوه زۆر خراپ بوو، له‌به‌رئه‌وه جارێکی تر ویستی له‌شکرو هێزێکی زۆرکۆبکاتهوه بۆ داگیرکردنی میسر، شێرکۆو سه‌لاحه‌دین پێکه‌وه به چل هه زار سوارو چه‌کداره‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌زار ماڵ و خزمه‌تکارو باره‌وه به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و میسر.
ئه‌مالریک به خۆی و سوپایه‌که‌وه له ده‌وری شاری قاهیره خۆی ئاماده کردبوو بۆ لێ دانیان و هه‌تا هه‌وڵیدا ڕێگه‌یان لێبگرێ، به ڵام شێرکۆو سه‌لاحه‌دین به ڕێگایه‌کی تردا گه‌شتبوونه ڕووباری نیل. له‌م ماوه‌یه‌دا شاوار که وه‌زیری ده‌سته‌راستی خه‌لیفه‌ی میسربوو داوای له شێرکۆ کرد که با به‌هه‌ردوو سوپاکه له مه‌سیحیه‌کان بده‌ن، به‌ڵام شێکۆ له‌وه‌ڵامدا ووتی که ئه‌مه پلانی خۆم بووه، هه‌رچه‌ند پاش جه‌نگی پێشووی دژ شاوارو مه‌سیحیه‌کان هیچ باوه‌ڕی به شاوار نه‌مابوو، که ئه‌مالریک به‌م پلانه‌ی زانی، بهخۆیو سوپاکه‌یه‌وه له مانگی یه‌کی ساڵی 1169 دا له میسر ده‌رچوو. وه‌ک ولیامی ته‌رابلسی نوسه‌ری مێژویی مه‌سیحیه‌کان ده‌ڵێت: ‘له‌به‌رواری 2/1/1169 ئه‌مالریک له قاهیره ده‌رچوو و شێرکۆ له هه‌شتی مانگدا گه‌شته قاهیره.’ شاوار نه‌یده‌ویست نه مه‌سیحیه‌کان و نه شێرکۆ له میسربن له‌ترسی ئه‌وه‌ی که خۆی ده‌سته‌ڵات له‌ده‌ست نه‌دا، به‌ڵام شێرکۆش نزیک شاوار نه ده‌بووه‌وه هه‌تا مه‌سیحیه‌کان ده‌رچوون له‌میسر. خه‌لیفه العدید به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو که هه‌رکه‌س سونی بێ یا شیعه له‌و دووه وه‌زیری بێت. شێرکۆ هاتبووه میسر بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر شاوار ڕازی بێ یاننا ئه‌مه ویستی نورالدین بوو بۆئه‌وه‌ی میسر داگیرکا.
له به‌رواری 10/1 دا شێرکۆ خه‌لیفه‌ی عه‌دیدی بینی و له هه‌ژده‌ی یه‌کدا شاوار کوژرا. هه‌ندێ ده‌یانووت که گوایه هه‌ردوو ڕێکه‌وتون که شاوار له‌ناوبه‌رن، هه‌رچه‌ند شاوار هه‌وڵی ده‌دا شێرکۆ ئاشت کاته‌وه به ناردنی به‌خشیش و دیاری. هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌ڵێن که شێرکۆ نه‌یده‌ویست بیکوژێ و ئاگاداری کردوه به هۆی پیاوێکی یه‌وه به‌ناوی عمادالدین عیسی که ده‌بێ ئاگای له‌خۆی بێت چونکه له‌وانه‌یه بیکوژن. له‌کاتێکدا شێرکۆ نیازی بوو خۆی ببێ به سه‌رکرده‌ی سوپا‌و شاوار ببێ به کاربه‌ده‌ستی ئیداری و کاروبار به‌ڕێوه‌بردن، به‌ڵام به پێی بۆچوونی سه‌لاحه‌دین که ووتبووی:
‘هه‌تا شاوار مابێ ئێمه بواری ته‌واوی کاروبارگرتنه ده‌ستمان نابێ له‌میسر.’
وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌ڵێت: پیاوێک به‌ناوی عیزالدین جوردیک یارمه‌تی سه‌لاحه‌دین ده‌دا بۆ له‌ناوبردنی شاوار که له به‌یانیه‌کی ته‌ماویدا شاوار سواری ئه‌سپه‌که‌ی ده‌بێ بچێ بۆ لای سوپای سوریه‌کان. که شێرکۆ له‌وێ نابێ و شاوار ده‌هێڵنه‌وه له خێمه‌یه‌کدا که چاوه‌ڕوان بێ شێرکۆ بگه‌ڕێته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا بوو که گوایا خه‌لیفه عه‌دید داوای سه‌ری شاواری کردووه که بیکوژن.
(سه‌رچاوه : بونداری)
خه‌لیفه‌ی میسر ده‌یویست سوریه‌کان ببنه فه‌رمانبه‌ر بۆ پارێزگاری میسر که‌له هه‌ڕه‌شه ی داگیرکردنی مه‌سیحی یه‌کان بیان پارێزن، له‌به‌ر ئه‌وه شێرکۆی کرد به وه‌زیر له جێی شاوار وه مڵک‌و زهویو زارێکی زۆری پێدا. خه‌لیفه خۆی هه‌ندێ سوپای ڕه‌شی ئه‌فریقی وهه‌ندێ تیرهاوێژی ئه‌رمه‌نی هه‌بوو، به‌لام هێزه‌که ئه‌وه نه‌بوو که بتوانێ به‌ته‌واوی پارێزگاری میسر بکا. له‌به‌ر ئه‌وه خه‌لیفه‌ی میسر شێرکۆی دانا له جێی شاوار به‌پێی ده‌ستووری سه‌ده‌ها ساڵی فیرعه‌ونه‌کانی میسر، و دووکوڕی شاواری لای خۆی هێشته‌وه به‌مه‌رجێک خیانه‌تی لێ نه‌که‌ن.
وه‌کا ابن الاسیر ئه‌ڵێت: که شێرکۆهات جێگای خۆی له پالاسی/کۆشکی خه‌لیفه‌دا وه‌رده‌گرت، خه‌ڵکێکی زۆر به‌ره‌وڕووی جه‌نگاوه‌ره‌کانی بوونه‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی، به‌ڵام نه‌یانتوانی له‌دژیان شه‌ڕبکه‌ن چوونکه زانیاری‌و ئاماده‌گه‌ری جه‌نگی پاسه‌وان و سواره‌کانی شێرکۆیان نه‌بوو، شێرکۆش له وه‌ڵامدا ووتی:
‘له سه‌ر فه‌رمانی خه‌لیفه ئێوه ئێستا ده‌توانن بڕۆن تاڵانی کۆشکی شاواربکهن، ئه‌وانیش ئیتر وازیان هێنا ڕۆشتن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی تاڵانی..’
یه‌که‌ێک له‌کاره‌کانی شێرکۆ ئه‌وه بوو که شاری قاهیره پاک بکاته‌وه له خه‌ڵکی فوستات چوونکه فوستات له یه‌کێک له جه‌نگه‌کاندا سووتێنرابوو، په‌یمانی پێدان که شاره‌که‌یان بۆ بینا بکاته‌وه چوونکه ئه‌وان ده‌یانووت: بۆکوێ بڕۆین خانوه‌کانمان هه‌موو سووتاون و شاره‌که کاول بووه، هه‌رواش بوو پاش ماوه‌یه‌ک هه‌موو شاره‌که بیناکرایه‌وه.
نورالدین به بیستنی داگیرکردنی میسر فه‌رمانی دا که شاری دیمه‌شه‌ق بڕازێنرێته‌وه بۆ خۆشحاڵی ده‌ربڕین. شێرکۆ پاش سێ مانگ له 23/3/1169 دا له‌پڕدا به جه‌ڵته کۆچی دوایی کرد، هه‌ندێ لایه‌ن وا باسیان ده‌کرد که ده‌رمانخوارد کراوه، به‌ڵام ناسراو به‌وه‌ی که حه‌زی له گۆشت خواردنی ههمهجۆر بوو هه‌ر به‌وه‌ش ماوه‌یه‌ک بوو نه‌خۆش بوو وه‌ک سه‌رچاوه‌یک به‌ناوی(ابوشامه) باسی دهکاودهڵێت: حه‌زی له حه‌مامی گه‌رم بوو دوای نان خواردن که ئه‌مه ته‌نها بۆ گه‌نجی ته‌ندروست ده‌ستی ده‌دا. شێرکۆ پێنج سه‌د مه‌ملوکی پاسه‌وانی تایبه‌تی له‌دوا به‌جێما، پاره‌یه‌کی زۆر‌و چه‌ندین ئه‌سپ و حوشتر و ماڵ و بار و ئه‌وه‌ی که له‌دوای ئه‌و ده‌هات به جێگری وای دانا بوو که ده‌بێ سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی میسر بگۆڕێ.
سه‌لاحه‌دین له نامه‌یه‌کدا بۆنهسیرالدین کوڕی شێرکۆ له سووریا ده‌ڵێت:
‘ ئه‌مالریک سه‌رۆکی مه‌سیحیه‌کان که ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست، له‌خۆشیدا له سه‌ر ئه‌سپه‌که‌ی دابه‌زی و نوێژی سوپاسی بۆ یه‌زدان کرد‌و ده‌یووت: ئه‌مڕۆ ئیتر به‌ره‌و میسر ده‌که‌ومه ڕێ.’
به‌ڵام ئه‌م هیواداریهی نه‌هاته‌دی، چوونکه نه مه‌سیحیه‌کان و نه میسریه‌کانی دژی شێرکۆو سه‌لاحه‌دین نه‌یانتوانی به‌سه‌ریانا سه‌رکه‌ون و له‌ناویان به‌رن . خه‌ڵکێک که زۆربه‌ی هیزی سووریه‌کان بوون و پاش مردنی شێرکۆمانهوه: کورده‌کان و تورکه‌کان ومهملوکهکانی خۆی بوون که له‌گه‌ڵیا ڕۆشتبوون بۆ میسر، عه‌ره‌به به‌دووه‌کان زۆربه‌یان له ده‌ست پێ کردنی ئه‌م کامپه‌ینه‌دا به کرێ گیرابون و هێنرابون بۆ میسر.
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موویان له‌وه‌دا بوو که کێشه‌و دژایه‌تی له‌نێوانیانا دروست نه‌بێت و به‌زووترین کات ڕێککه‌ون وسهرکردهیهک هه‌ڵبژێرن. به پێی سه‌رچاوه‌ی ئیبن الاسیر ئه‌ڵێت: خه‌لیفه‌ی میسر سه‌لاحه‌دینی هه‌ڵبژارد چوونکه ڕاوێژکاره‌کانی خه‌لیفه ته‌نها سه‌لاحه‌دینیان به‌لاوه په‌سه‌ند بوو چوونکه وایانده‌زانی که‌س نه‌بوو لاواز و گه‌نجتر له یوسف /سه‌لاحه‌دین، ئه‌مه بۆچوونی ئیبن الاسیر، به‌ڵام الوهرانی ئه‌ڵێت: زیرهکیو سوارچاکی سه‌لاحه‌دین له جه‌نگی بابین/ئهشمونیان له ده‌لتا به‌ڕوونی دیار بوو که هیچ له ئه‌میره‌کانی تر ئه‌و جۆره به‌سه‌رهاتوو ڕابوردووه سه‌رکه‌وتوانه‌یان نه‌بوو.
دوای مه‌رگی شێرکۆو پاش سێ ڕۆژ ته‌عزێ باری، زۆربه‌یان ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌لاحه‌دین دا. بۆچوونیان وا بوو که ئه‌م جێگایه ده‌بێت له و خێزانه‌دا بمێنێته‌وه، له‌به‌ر ناسراوی ناوڕێزو زانایی و ده‌ست پاکی و دڵ فراوانیان له یارمه‌تیدانی فه‌رمانبه‌ران و جه‌نگاوه‌ران و ئهمیرهکانا.
هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی تر وه‌ک: شیهاب ا‌لدین هاریمی خاڵی سه‌لاحه‌دین، ئه‌میرێکی تورک به ناوی عین ا‌لدین دوله الیرغوزی، به‌لام چه‌ندین ئه‌میری کورد وه‌ک عیسای حه‌کاری وسیف ا‌لدین المشتوب و قوتب ا‌لدین الخوسرو دوو ئه‌میر تری کورد پشتگیری خۆیان بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌ربڕی. حه‌که‌می ئه‌م هه‌ڵبژاردنه کوردێک بوو به‌ناوی زیاالدین عیسی، هه‌روه‌ها عیماد ا‌لدین له‌کتێبه‌که‌یدا البرق الشامی ئه‌ڵێیت: هه‌ڵبژاردنی سه‌لاحه‌دین به بێ کێشه بوو چوونکه زۆربه‌ی ده‌نگی هێنا، هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن که خه‌لیفه‌ی میسر وایده‌زانی به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناکۆکی ده‌که‌وێته نێوانیانه‌وه.
له نێوان هه‌موویانا ئه‌میرێکی تورک به‌ناوی عین الدوله ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی، میسری به‌جێ هێشت و له‌گه‌ڵ چه‌ند تورکێکدا گه‌ڕانه‌وه بۆ سووریا و ده‌یووت: من هه‌رگیز له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی یوسف دا خزمه‌ت ناکه‌م.
سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتداری سه‌لاحه‌دین له میسر :
بۆسهلاحهدین فه‌رمانڕه‌وایی له ووڵاتێکدا که نامۆ بوو بۆی، که له‌وێ نه‌ژیابوو ، شاره‌زای که‌لتوورو هه‌ڵسووکه‌وتی خه‌لک و فه‌رمانڕه‌وایانی وڵاته‌که نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵکه‌که به‌لایانه‌وه په‌سه‌ند نه‌بوو که ببێ به فه‌رمان ڕه‌وایان، سه‌لاحه‌دین ده‌بوو به‌ره‌وڕووی چه‌ندین کێشه‌ی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار ببێته‌وه. له وسه‌رده‌مه‌دا که سه‌لاحه‌دین بوو به وه‌زیری یه‌که‌می خه‌لیفه‌و فه‌رمانڕه‌وای میسر، داموو ده‌زگای میسر زۆر لاواز بوو، له‌ڕاستیدا خه‌لیفه حه‌زی له چاره‌ی خه‌ڵکی ده‌ره‌وه نه‌بوو که بێن وفه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌که‌یان بگرنه ده‌ست، به‌ڵام چاره‌یان نه‌بوو، چوونکه میسر به‌ته‌نیا خۆی نه‌یده‌توانی به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سیحیه‌کان ببێته‌وه که هه‌میشه به‌هیوا بوون میسرداگیرکهن. له‌به‌رئه‌وه‌ی دامووده‌زگای سوریا زۆربه هێزبوون، به‌لایانه‌وه وا بوو که سووریه‌کان ده‌توانن له هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی مه‌سیحیه‌کان بیانپارێزن.
له‌ڕاستیدا نورالدینی فه‌رمانڕه‌وای سوریا زۆر خۆشحاڵ نه‌بوو له زۆر به‌ده‌سته‌ڵات بوونی سه‌لاحه‌دین، به‌ڵام چاری نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه ڕاسته‌وخۆ ناڕه‌زایی ده‌رنه‌ده‌بڕی. سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها خۆی و سوپاکه‌ی که له سوریاوه هاتبوون له‌گه‌ڵیابوون، ئیتر ده‌رکه‌وت که هێزی ڕه‌شه‌کانی میسر و هێزی ئه‌رمه‌نیه‌کانیش حه‌زیان له چاره‌ی داموده‌زگای سه‌لاحه‌دین نه‌بوو و به‌رده‌وام ده‌یانوویست کێشه‌یان بۆ دروستکه‌ن.
به‌لای خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌وه وابوو که هه‌ر فه‌رمانبه‌رێکی میسر ئه‌م ڕه‌شانه‌ی له پشت نه‌بوایه و دژایه‌تیان بکردایه ئه‌نجامی تێشکان و ڕووخاندن بوو. دوژمنه میسیریهکانی سه‌لاحه‌دین هه‌وڵیان ده‌دا که مه‌سیحیه‌کانی ئه‌وروپا بانگکه‌ن بۆ پشتگیریان بۆ له‌ناوبردنی سه‌لاحه‌دین. جارێک جه‌نگاوه‌رانی سه‌لاحه‌دین جووله‌که‌یه‌ک ده‌گرن که به پێی پێ خاووس جووتێ نه‌علی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ڕێ ده‌کا له ڕێگایه‌کی ده‌ره‌وه‌ی قاهیره‌دا، که ده‌ی پشکنن سه‌یرده‌که‌ن نامه‌یه‌ک شاراوه‌ته‌وه له‌ناو نهعلهکانیا بۆ مه‌سیحیه‌کان که داوایان لێ ده‌که‌ن بێن میسر داگیرکه‌ن و سه‌لاحه‌دین له‌ناوبه‌رن. سه‌لاحه‌دین خه‌لیفه ئاگادارده‌کا و نامه بۆ نورالدین ده‌نێرێ و باسه‌که‌ی بۆ ڕوونده‌کاته‌وه‌و داوای ناردنی ماڵ‌و خێزان‌و که‌سووکاری و به‌تایبه‌ت تووران شای برای ده‌کا، و نورالدین هه‌موویانی بۆ ده‌نێرێ.
به‌زانینی ئه‌م کێشانه نورالدین ئاماده ده‌بێ بۆ یارمه‌تی دانی وهێزی تری بۆ ده‌نێرێ. سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ره‌تاوه به پێویستی ده‌زانێ دوژمنه‌کانی ناوه‌وه‌ی له‌ناوبه‌رێ، ئینجا خۆی ئاماده‌کا بۆ به‌ره‌وڕوبوونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌کان…
سوپایه‌کی مه‌سیحی ئه‌رمه‌نی له میسر بوون که لایه‌نگیری خه‌لیفه‌ی میسر بوون، په‌نجا هه‌زار جه‌نگاوه‌ری ڕه‌ش هه‌بوون که وه‌ک خودا خه‌لیفه‌یان ده‌په‌رست. ئه‌م دوو سوپایه دوژمنی سه‌ره‌کی سه‌لاحه‌دین بوون. بۆ سه‌لاحه‌دین ئه‌م دوژمنانه‌ی ناوه‌وه زۆر زیاتر جێی مه‌ترسی بوون له هێزی مه‌سیحیه‌کانی ئه‌وروپا. له‌سه‌ره‌تای فه‌رمانڕه‌وایی دا بهوپارهیهی که شێرکۆی مامی به‌جێی هێشتبووسهلاحهدین هه‌وڵی ده‌دا دڵسوزی میسریه‌کان به‌لای خۆیدا ڕاکێشێ و ده‌ستی کرد به دوورخستنه‌وه‌ی هیزی فاتیمیه‌کان له قاهیره. له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو کۆمه‌کی کردنه‌ی نورالدین بۆ سه‌لاحه‌دین، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌نده ناڕازی بوو له سه‌لاحه‌دین که‌نیازی بوو سه‌رکرده سووریه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌و زهویو زاره‌ی که به‌هۆی شێرکۆوه درابوو به نهسیرالدینی کوڕی له‌ناوچه‌ی الرهبه لێی سه‌نده‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک دایه‌وه پێی. تورانشای برای گه‌شته قاهیره له به‌رواری 29/7/1169 دا. به‌گه‌شتنی براکه‌ی، سه‌لاحه‌دین ئیتر به‌ئازادی ده‌ستی کرد به له‌ناوبردنی دوژمنه‌کانی، یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که میسریه‌کان له سه‌لاحه‌دین بێزاربوون ئه‌وه‌بوو زه‌وی و زارێکی زۆری ده دا به سه‌رکرده وئهمیره کورد‌و تورکه‌کان، هه‌ر له کۆشکه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایی دا دۆژمنی هه‌بوو.
میسریه‌کان پلانیان بوو که هه‌ر سه‌لاحه‌دین و هێزه‌کانی ده‌رچوون له قاهیره ئه‌مانیش له دواوه لێ یاندهن، سه‌لاحه‌دین چاک ئاگاداری ئه‌م پلانانهبوو و چوونکه چه‌ندین جاسووسی به ئاسانی ده‌کڕی به پاره له‌نێو میسریه‌کان و مه‌سیحیه‌کاندا، یه‌کێک له‌وانه‌ی که هه‌وڵی دا نامه بنێرێت بۆ مه‌سیحیه‌کان فه‌رمانبه‌رێکی کۆشکی خه‌لیفه‌ی میسر بوو به‌ناوی موتامین، که پلانه‌که‌ی ئاشکرابوو، له لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌رکه‌وت و دانی نا به تاوانه‌که‌یدا، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین سه‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ده‌رنه‌خست و به نهێنی له ڕۆژێک له دهرچوونیا له کۆشک بۆ سه‌ر زهویو زاری پیاوه‌کانی سه‌لاحه‌دین کوشتیان.
ڕه‌شه‌کانی پاسه‌وانی خه‌لیفه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌بوون بۆ ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین، بیروڕایان وابوو که هه‌موو پیاوه سپییه‌کان به س به‌زوو چه‌ورین و پیاوه ڕه‌شکان خه‌ڵووزی سوتێنه‌رن، وا ناسرابوون هه‌رچه‌ند هه‌ستانایه دژ هه‌ر وهزیروسهرکردهیهک له‌ناویان ده‌برد، ئه‌مانه ویستیان که له‌دژ سه‌لاحه‌دین هه‌ستن به سه‌رکردایه‌تی زه‌لامێک به‌ناوی عیمادالدین و ژماره‌یان نزیکه‌ی په‌نجا ههزاردهبو، وه ژماره‌ی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین گه‌شتبووه نزیکه‌ی سه‌د هه‌زار. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌ناوی ابوێالح که نووسه‌رێکی ئه‌رمه‌نی بوولهمیسر که ده‌ڵێت: ڕه‌شه‌کان که وتبوونه سه‌رپێچی کردن و کێشه دروستکردن، تاوایان لێ هات که‌وتنه ڕێگرتن و خه‌ڵک ڕووتکردنه‌وه و تاڵانی کردن. له‌و ڕۆژه‌دا که موتامین کوژرا ڕه‌شه‌کان ده‌ستیان دایه چه‌ک و به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین بوونه‌وه له نێوان کۆشکی ڕۆژ ئاوا‌و کۆشکی ڕۆژهه‌لاتدا، هیزه‌کانی سه‌لاحه‌دین جێگای خۆیان قایم کردبوو له کۆشکێکی سه‌روی ڕۆژهه‌لاته‌وه له پهلاسی وه‌زیر خۆیدا. لێره‌دا شه‌ڕێکیان به‌سه‌را چه‌سپێنرا که سه‌لاحه‌دین خۆی نه‌یده‌ویست بیکا و ناچارکرا. ژماره‌یه‌کی زۆرله ئه‌میر و خه‌لکی تری قاهره له دژی وه‌ستان، مه‌ترسی هه‌بوو که خه‌ڵکێکی زۆر له دژی هه‌ستن.
به کوشتنی موتامین سه‌لاحه‌دین ئاگاداربوو که دژایه‌تی ده‌بێ، ئه‌م کاره‌ی به‌بێ خۆ ئاماده‌کردن نه‌کرد. پلانه‌که‌ی وا دانابوو که ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌نگاریان بێته‌وه و هێزی دانابوو بۆ ده‌وره‌دانیان له دواوه، له‌و ڕۆژه‌دا بوو که تورانشای برای هاتوو پێی‌ووت: وا ڕه‌شه‌کان خه‌ریکه په‌لامار ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین ده‌یویست بزانێ ئایا خه‌لیفه چی ده‌کا و له‌مه‌دا که‌مێ تورانشای تووڕه‌کرد.
دوو ڕۆژ شه‌ڕ بوو و وا ده‌رکه‌وت که ئه‌رمه‌نیه‌کان له هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین ده‌ده‌ن و ئه‌مه به‌لای سه‌لاحه‌دینه‌وه نائاسایی بوو چونکه خۆی به وه‌زیری خه‌لیفه ده‌زانی. به‌ڵام خه‌لیفه به هێزه‌کانی سهلاحهینی ڕاگه‌یاند که له ڕه‌شکان و ئه‌رمه‌نیه‌کان بده‌ن وله‌ناویان به‌رن، ئه‌مه وای لهڕهشهکان کرد که بڕوخێن و پاشه‌کشێ بکه‌نه ناو شاری قاهیره‌وه له مه‌یدانی ناو شاره‌وه هه‌تا باب الزویله.
له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئهرمهنیهکانا سه‌لاحه‌دین فه‌رمانیدا به سووتانیان . له‌ناوچه‌ی بازاڕی شمشێرفرۆشهکانا هه‌ندێ به‌رگریان کرد، له‌م کاته‌دا که خۆیان نه‌ده‌دا به‌ده‌سته‌وه، سه‌لاحه‌دین فه‌رمانیدا که بچن ماله‌کانیان له گه‌ڕه‌کی مهنێوریه بسووتێنن، لێره‌دا ڕه‌شه‌کان هه‌وڵیاندا ڕیککهون، ڕێگه‌یان درا که قاهیره به‌جێ بێڵن، له ڕووباری نیل په‌ڕینه‌وه بۆ جیزه، به‌ڵام توورانشا به‌هێزێکه‌وه دوایانکهوت ،زۆربه‌یانی کوشت و زۆرکه‌میان ده‌رچوون، به‌م جۆره ئیتر هه‌رگیز که‌س له‌خه‌ڵکی میسربهوشێوه به‌ربڵاوه نه‌یتوانی له‌دژی سه‌لاحه‌دین هه‌ستن و دژایه‌تی بکه‌ن. له به‌رواری 23/8/1169 دا ڕاپه‌ڕینی ڕهشهکانو ئه‌رمه‌نیه‌کان دوایی پێهینرا. یه‌کسه‌ر پاش ئه‌م جه‌نگه، سه‌لاحه‌دین به‌ره‌وڕووی جه‌نگێکی تربوویهوه، ئه‌م جاره مه‌سیحیه‌کان ده‌یانویست بێن بۆ داگیرکردنی میسر. ئیمپراتۆری بێزه‌نتی مانوێل په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ فرانکه‌کاندا کرد که پێکه‌وه په‌لاماری میسر بده‌ن و داگیریکه‌ن، به پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌سیحی به‌ناوی جۆن سینمهس ده‌ڵێت: نامهیهکو چه‌ند پیاوێکی نارد بۆ میسر بۆلای سه‌لاحه‌دین و داوای پاره و سه‌رانه‌یان ده‌کرد وده‌یانووت: گه‌ر نه‌ی نێریت دێین بۆ داگیرکردنی میسر. سه‌لاحه‌دین به‌ده‌ست به‌تاڵی وه‌فده‌که‌ی ڕه‌وانه‌کرد.
له دوادوایی هاوینی ئه‌وساڵه دابه سه‌رکردایه‌تی ئهندرۆنیکهس هێزێک که پێک هاتبوو له شه‌ست که‌شتی له ده‌ریادا به‌ره‌و میسر به‌ڕێکه‌وتن، له ڕێگادا له نزیک قوبروس گه‌شتن به شه‌ش که‌شتی میسری و دوانیان ده‌ستبه‌سه‌را گرت و چواره‌که‌ی تر ڕایانکردو گه‌ڕانه‌وه بۆ میسر‌و هه‌واڵه‌که‌یان گه‌یاند.
ئه‌م له‌شکره هه‌موو پێکه‌وه دووسه‌د که‌شتی چه‌کداربوون و به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و ته‌رابلس و له‌وێوه به‌ره‌و میسر ، ولیامی ته‌رابلسی که خۆی سه‌رکرده‌یه‌کی خاچهکانهو نوسه‌رێکی مێژویی یه له‌باسی ئه‌م ڕووداوه‌دا ده‌ڵێت: ‘به شه‌ست که‌شتییه‌وه و چه‌ندین که‌شتی تر به زه‌خیره‌و چه‌ک بارکراو به هه‌زاره‌ها ئه‌سپه‌وه، که هه‌موو گه‌شتنه قه‌راغه‌کانی میسر ژماره‌یان گه‌شته هه‌زار که‌شتی چوونکه هێزه‌کانی فرانکوو ئیتالی یه‌کانی جنێوا و ڤێنێسیاو بێزه‌نتی ومه‌سیحیه‌کانی ناوچه‌ی شام و لوبنان هه‌موو پێکه‌وه کۆبوبونه‌وه.
یه‌کێک له سه‌رکرده‌کان که ئه‌مالریک بوو به ڕێگای سه‌رزه‌ویدا له‌شکری ده‌برد و هێزێکیان هێشته‌وه بۆ چاودێری کردنی نورالدین له دیمه‌شق که خۆی سه‌رگه‌رمی سه‌رۆکاری دروستکردنی مزگه‌وتێک بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق.
ئه‌م هێزانه له مانگی نۆدا له ته‌رابلس کۆبوونه‌وه و له نیوه‌ی مانگی ده‌دا که‌وتنه ڕێ وپلانیان بوو پێش دوادوایی وه‌رزی سه‌فه‌ری ده‌ریا کاره‌که‌یان جێبه‌جێ کهنو میسر داگیرکه‌ن. یه‌که‌م شوێن له پلانه‌که‌یاندا ناوچه‌ی ده‌میات بوو که ده‌یانتوانی له ده‌ریا و له زه‌وییه‌وه پهلاماربدهن، پێش جه‌نگی داگیرکردن سه‌رۆکه‌کانی هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان شار‌و ناوچه‌کانی میسریان له‌نێوان خۆیانا دابه‌شکردبوو. وه‌ک ناوچه‌ی قاهیره‌و فوستات دانرابوون بۆ هێزه‌کانی ئیتالی ،ناوچه‌ی لاکسۆرو هه‌ندێ ناوچه‌ی تر بۆ هێزکانی ڤێنێسیاو هه‌ندێ بۆ بێزه‌نتییه‌کان و هه‌ندێ بۆ فه‌ره‌نسییه‌کان، ئیتر به‌م جۆره خۆیان ئاماده‌کردبوو بۆ تاڵانی و وه‌ده‌ست هێنانی مڵکوو ماڵ. بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌گه‌شتنیان به ناوچه‌ی ده‌میات هیچ شه‌ڕ نه‌بوو وهێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ره‌تاوه ئاگاداری ته‌واویان نه‌بوو که مه‌سیحیه‌کان له کوێوه په‌لامارده‌ده‌ن. به پێی سه‌رچاوه‌ی مه‌سیحیه‌کان، لایه‌نی فرانکو بێزانتیهکان هه‌ریه‌که‌ی ده‌یویست لایه‌نه‌که‌ی تر له پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا په‌لاماربدات بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌زیانی زۆر لاده‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌لاحه‌دین تازه ڕه‌شه‌کان و ئه‌رمه‌نیه‌کانی تێکشکاندبوو له جه‌نگێکدا سه‌رکه‌وتوو بوو، هێشتا نه‌یده‌ویست قاهیره به‌جێ بێڵێ له‌به‌رمه‌ترسی دژمنه میسریه‌کانی و هێزێکی نارد به‌سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێک له خاڵۆزاکانی به‌ناوی تقی ا‌لدین و خاڵێکی به‌ناوی شه‌هاب ا‌لدین الهاریمی و تورانشای برای. له‌گه‌ل مه‌سره‌فی سوپاکه‌دا که نزیکه‌ی 550،000 دیناربوو .
له‌م کاته‌دا سه‌لاحه‌دین مه‌دحی خه‌لیفه‌ی میسری ده‌کرد که یه‌ک ملیۆن دیناری بۆ نارد له‌گه‌ل چه‌ند به‌خشیشی تر‌و چه‌کێکی زۆر، ولیامی تهربلس باس ده‌کاو ده‌ڵێت: ئه‌م سوپا چه‌کدار و تێر‌و ته‌سه‌له به جۆرێک ده‌جه‌نگان، نه‌ک ته‌نها قه‌ڵاو دیواری شاره‌کانیان ده‌پاراست، به‌ڵکوو ده‌هاتنه ده‌ره‌وه به‌شوێن مه‌سیحیه‌کانا له ده‌شتی به‌ر بڵاودا ده‌جه‌نگان.
نورالدین له دیمه‌شقه‌وه یارمه‌تی هێزی تری نارد و یه‌کێک له‌وانه‌ی دژایه‌تی سه‌لاحه‌دینی کردبوو به‌ناوی قوتب ا‌لدین خوسره‌و هات بۆ یارمه‌تی دانی. یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانی بێزه‌نتیه‌کان که له م جهنگهدابهشداری ده‌کرد به‌ناوی نیسێتهس ده‌ڵێت: ‘که‌موو زۆر له زۆر لاوه یارمه‌تی و چه‌کدارو سه‌ده‌ها ئه‌سپیان ده نارد بۆ یارمه‌تی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین، ئه‌مه وایکرد له مه‌سیحیه‌کان که توانای شه‌ڕکردن و به‌رگریان ڕووخا.’ (سه‌چاوه: ولیامی تهربلسی و نیسێتهسی یۆنانی که هه‌ردووکیان سه‌رکرده‌ی هێزی خاچه‌کان بوون له‌م ڕوداوانه‌دا)
مه‌سیحیه‌کان نه‌یانتوان به‌رده‌وام بن و زه‌خیره‌یان لهتهواوبونا بوو، پاره‌یان نه‌ما مووچه‌ی چه‌کداره‌کانیان بده‌ن و که سهربازهکنیان داوای پارهیاندهکرد که‌س پاره ی نه ده‌دانێ و سووپاکه‌یان ناچاربوون که به خواردنی هه‌ندێ گژووگیاو ڕه‌گ بژین. له جه‌نگه‌کانا پلانی ته‌واویان نه‌بوو که له گهمارۆدانا به‌رده‌وام بن یا بورجی په‌لاماردان دروستکه‌ن یاننا، به‌م جۆره به‌رده‌وام ناڕێکی له نێوان سوپا جیاوزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان هه‌بوو، و له سه‌رئه‌نجامدا ناچار بوون به‌په‌یمانێک له گه‌ل شه‌هاب ا‌لدین سه‌رکرده‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی سه‌لاحه‌دین شه‌ڕ بوه‌ستێنن و ڕێککه‌ون. هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان له سه‌ره‌تای زستانا گه‌ڕانه‌وه و له ڕێگادا، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا له سیانزه‌ی مانگی دوانزه‌ی ئه‌وساڵه‌دا زۆربه‌ی که‌شتیه کانی بێزه‌نتیه‌کان به ڕه‌شه‌باو گێژه‌ڵووکه‌ی ده‌ریا تێک شکانوو نووقم بوون. سه‌رئه‌نجامی ئه‌م کامپه‌ینه ده‌ریخست که له یه‌که‌م جه‌نگدا هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین توانیان به‌ره‌و ڕووی دووسه‌د ههزارهێزو چه‌کداری مه‌سیحیه‌کان ببنه‌وه له ژێر سه‌رکردایه‌تی سه‌له‌حه‌دین دا سه‌رکه‌وتنێکی مێژووی وه‌ده‌ست بێنن، ئه‌م به‌رگریه مه‌زنه‌ی له میسر توانای باوه‌ڕبه‌خۆبوونی هه‌موو ووڵاتی ئیسلامه‌کانی به‌رزکرده‌وه.
سه‌لاحه‌دین خۆی له‌ئه‌نجامی ئه‌م دوو جه‌نگه‌یدا ووتی:
‘ ئێمه سه‌رکه‌وتین به سه‌ر دوو دوژمن‌دا، یه‌کێکیان دوژمنی ناوخۆ‌و دوڕودرۆزن و دوژمنی ده‌ره‌وه و بێ باوه‌ڕان. ئێمه له‌شکری دووسه‌د هه‌زار سواری سوپای فرانکوو بێزه‌نتی و سوپای جنێوای ئیتالی و ڕامی ئه‌رمه‌نیمان تێکشکاند.’
لهسهرهئهنجامی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌دا سه‌لاحه‌دین کۆمه‌لێک له سه‌رکرده فاتیمی یه‌کانی میسری له‌ناوبرد بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ست دژایه‌تی و مه‌ترسی ناوخۆ. له پاش ئه‌م جه‌نگانه، ئه‌یوبی باوکی سه‌لاحه‌دین هات بۆ میسر بۆ لای سه‌لاحه‌دین لهسوریهوه و په‌یامێکی پێ بوو که ده‌یووت: خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌کان خه‌لیفه موسته‌نجید داواکاری ناردوه بۆ نورالدین ی فه‌رمانڕه‌وای سووریا که به پێی پێویست یارمه‌تی سه‌لاحه‌دینی نه‌داوه، چوونکه هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه خه‌لیفه‌ی فاتیمی شیعه له‌فه‌رمانڕه‌وایی میسر لابه‌ن، وه‌ک ده‌ڵێت: نورالدین ئه‌یوبی باوکی سه‌لاحه‌دینی نارد که په‌له له سه‌لاحه‌دین بکا که خه‌لیفه له فه‌رمان ڕه‌وایی میسر لابا. (سه‌رچاوه: ابن ئه‌بی تهی)
خه‌لیفه‌ی فاتیمی میسر به زانینی هاتنی ئه‌یوبی باوکی سه‌لاحه‌دین خۆی چووبهپیریهوه له کاتی گهشتنیا، بۆ نیشاندانی ڕێزلێ گرتنی، خه‌لیفه‌ی میسر بۆ زۆرکه‌م له میوانه‌کانی له کۆشکی ده‌رده‌چوو بۆ پێش وازی کردنیان.
به‌ڵام زانایی و زیره‌کی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی له‌وه‌دا بوو ده‌یانزانی نابێ په‌له‌بکه‌ن له لابردنی خه‌لیفه‌ی فاتیمی میسردا، چوونکه لایهنگێریهکی زۆریان هه‌بوو و په‌نجا هه‌زار چه‌کداری ڕه‌شه‌کانی نووبی له پشت بوو له‌گه‌ڵ ده‌وری په‌نجا هه‌زار چه‌کداری ئه‌رمه‌نی و زۆر له‌خه‌ڵکی میسر لایه‌نگریان بوون. وه‌ک چه‌ند ههنگاوێکی سه‌ره‌تایی بۆلابردنی فاتیمیه‌کان، سه‌لاحه‌ین ورده‌ورده ده‌ستی کرد به‌لابردنی فه‌رمانڕه‌واکانی فاتیمیه‌کان له سه‌رکار، وه‌ک پایه‌یه‌ک خشته‌کانی بنی وورده وورده ده‌ربێنی لایه‌نگرو ئه‌وکه‌سانه‌یه که ڕژێمه‌که‌یان بۆ ده‌برد به‌ڕێوه لای ده‌بردن و به خه‌ڵکی سوننی و شافیعی جێی ده‌گرتنه‌وه.
نورالدینی زه‌نجی له دیمه شق به‌رده‌وام ئاماده بوو بۆ یارمه‌تی دانی سه‌لاحه‌دین له‌میسر، له‌هه‌مانکاتدا غه‌می بوو که سه‌لاحه‌دین زۆر به‌هێز بێ وده‌سته‌ڵاتی له‌ده‌ست بسێنێ، هه‌ندێ جار ده‌یویست سه‌لاحه‌دین بانگکاتهوه بۆ سوریه، به‌ڵام پێش بانگکردنه‌وه‌ی ده‌یویست سه‌لاحه‌دین فاتیمیه‌کانی میسر له‌ناوبا. سه‌لاحه‌دین خۆی ده‌یزانی ده‌بێ پهلهنهکا، نه‌ی ده‌ویست به ئاشکرا سه‌رپێچی خۆی بۆ ده‌سته‌ڵاتی نورالدین ده‌ربڕێ، له‌کاتێکدا ئاشکرابوو که فاتیمیه‌کان حه‌زیان له‌چاره‌ی نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بوو له‌سه‌رخۆو زیره‌کانه هه‌نگاوبنێ.
نورالدین له سووریاوه‌و سه‌لاحه‌دین له میسره‌وه لهکامپهینێکدا ویستیان ڕێگای نێوان میسر‌و سوریا پاکبکه‌نه‌وه له‌ده‌ست مه‌سیحیه‌کان، چوونکه له‌ناوچه‌ی کیراکوو ئیلات و عه‌قه‌به هه‌ندێ قه‌ڵاو سوپاگای مه‌سیحیه‌کانی لێ بوو، ، هێزه‌کانی نورالدین گه‌شتنه گردی الاشتاره بیست کیلۆمه‌تر له‌سه‌روی ناوچه‌ی دیرراوه له‌سه‌ر ڕێگای دیمه‌شق، سه‌یری (خه‌ریته‌ی ژماره 8)
عیمادالدین ئه‌سفه‌هانی که یه‌کێکه له نووسه‌ری مێژووی ئه‌م به‌سه‌رهاتانه‌یه، که خۆی له‌گه‌ڵیدا بوو باسی ده‌کا که چۆن به‌یانیه‌ک نورالدین له ناوخێمهکهیدا دانیشتبوو له‌به‌رواری 29/06/1169 دا ههستیانده کرد که زه‌وی لهژێریانا ده‌له‌رزی وه‌ک ده‌ریا له‌کاتی ڕه‌شه‌بادا که بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی وابه‌هێز ده‌ستی پێ کرد. شوێنی سه‌ره‌کی بوومه‌له‌رزه‌که له‌ناوچه‌ی سه‌روی سوریا دا بوو، دیمه‌شق زۆر زیانی لێ نه‌که‌وت، به‌ڵام قه‌ڵای به‌عله‌به‌ک خه‌ریک بوو ده‌ڕووخا، شاره‌کانی حومس و حه‌ما زیانی زۆریان لێ که‌وت، نیوه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب ڕووخاو خه‌ڵکی شاره‌که شاریان چۆڵکرد و له‌ده‌شت خیمه‌یان هه‌ڵدابو خه‌ڵکێکی زۆر کوژرابوون . یه‌کێک له ئه‌ستێره‌ناسه‌کانی مه‌سیحیه‌کان به‌ناوی مایكڵ ده‌یووت: ئه‌مه تۆڵه‌ی خوودایه بۆ موسلمانه‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرئازاری به‌نده‌کانی مه‌سیحیه‌کانیان داوه و که نه‌یانهێشتووه له ڕۆژی یه‌ک شه‌مماندا بچن بۆ که‌نیسه، به‌ڵام عمادالدین له‌نامه‌یه‌کدا بۆ به‌غداد ده‌یووت: ‘ته‌نها جێی دڵ خۆشکه‌ری ئه‌م بومه‌له‌رزه ئه‌وه‌یه که مه‌سیحیه‌کان زیانی زۆر زیاتریان لێ که‌وتووه تا موسوڵمانه‌کان، چوونکه له‌وڕۆژه‌دا ڕۆژی جه‌ژنی ساینت پیته‌ر بووه. ‘
سه‌رچاوه‌ی مێژوویی مه‌سحیه‌کان که وولیامی تهرابلسیه ده‌ڵێت: هه‌تا ئێستا له‌مێژوودا بوومه‌له‌رزه‌ی وا به‌هێزی له‌ناوچه‌که‌دا نه‌بووه. هه‌ر لایه‌کی مه‌سیحیه‌کان یا موسوڵمانه‌کان ده‌ترسان له ڕق هه‌ستانی یه‌زدان، له‌به‌رئه‌وه ناچار بوون که به په‌یمانێک شه‌ڕ بۆماوه‌یه‌ک بوه‌ستێنن. (سه‌رچاوه: ولیامی ته‌رابلسی )
له‌ڕۆژی دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه نورالدین سه‌رگه‌رمی بینا کردنه‌وه‌ی شوێنهڕووخاوهکان بوو و ناچاربوو کامپه‌ینه‌که دواخا. له‌ڕۆژی شه‌شی مانگی نۆدا براکه‌ی که فه‌رمانڕه‌وای شاری موسل بوو کۆچی دوایی کرد. کوڕی براکه‌ی کچێکی نورالدینی ماره‌کرد ودانرا له‌جێگای باوکی، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک له فه‌رمانره‌وایی لابرا و پیاوێکی تر جێی گرته‌وه به‌ناوی سیف ا‌لدین الغازی، ئه‌مه وه‌ک کارێک بوو که له‌لایه‌ن هه‌ندێ دوژمنانی نورالدین ه‌وه کرا که کۆمه‌ڵێک توورکی سه‌ر به ده‌سته‌ڵاتداری سه‌لجوقیه‌کان بوون، به ده‌سیسه‌ی تیمورشا که فه‌رمان ڕه‌وای شاری ماردین بوو ئه‌م کاره به‌جێ هێنرا، ئه‌م ناکۆکیانه‌ی نێوان تورکه‌کانی ناوچه‌ی موسل له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌لاحه‌دین بوو. ئه‌م ڕووداوه نورالدینی ناچارکرد به کامپه‌ینێک بڕوا بۆناوچه‌ی موسل و به‌ره‌نگاری دۆژمنه تورکه‌کانی ببێته‌وه، له 14/9/1169 دا به هێزێکه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی قه‌ڵای جه‌ببارو ڕقعه و ئینجا به‌ره‌و نیسیبین، له‌م ماوه‌یه‌دا عماد الدینی سکرتێری نارد بۆ به‌غداد که وه‌زعه‌که بۆ خه‌لیفه ڕوونکاته‌وه. به گه‌ڕانه‌وه‌ی عمادالدین له به‌غدا سه‌یری کرد نورالدین هێزی تری پێگه‌شتووه له حه‌سن کیفاوه و گه‌مارۆی قه‌ڵای سنجاری داوه‌و هه تا مانگی دوانزه، ئینجا قه‌ڵاکه خۆیان به‌ده‌سته‌وه دا. پاش ئه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌روی موسل که‌وته ڕێ بۆ پاککردنه‌وه‌و له‌ناوبردنی دۆژمنه کا نی. (سه‌رچاوه: سه‌لاحه‌ین و شه‌ڕی پیرۆزی لاپه‌ڕه40)
به‌م جۆره ماوه‌یه‌کی زۆر نورالدین سه‌رگه‌رمی ئه‌م کامپه‌ینه بوو له‌دژ دوژمنه تورکه‌کانی، سه‌رئه‌نجامی ئه‌م کامپه‌ینه ناچار بوو واز له‌موسل بهێنێ و برازاکه‌ی که زاوای بوو کرد به فه‌رمانڕه‌وای سنجار. لاوازبوونی ده‌سته‌ڵاتی نورالدین له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌لاحه‌دین بوو، ئه‌م کامپیهنه ی نزیکه‌ی ساڵێکی پێ چو، چونکه له‌مانگی پێنجی سالی تازه‌دا گه‌ڕایه‌وه وهه‌تا مانگی شه‌ش له‌سوریا مایه‌وه، ئینجا په‌یوه‌ندی کرده‌وه به سه‌لاحه‌دینه‌وه له میسر. له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌لاحه‌دین خه‌ریکی به‌هێزکردنی شوێنی خۆی بوو له میسر، وه‌ک هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت: ناوچه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ریه‌و دمیات و سه‌ره‌وه‌ی میسری دایه ده‌ست باوکی، تورانشای برای کرد به فه‌رمانڕه‌وای قه‌راغه‌کانی ده‌ریای سوور و ئهیدهاب و ئه‌سوان و قووس (نه‌خشه‌ی ژماره 6) و یه‌کیک له فه‌رمانبه‌رانی شاوار به‌ناوی شمس الخلیفه ی کرد به جێگری فه‌رمانڕه‌وا له ناوچه که‌دا که جێی سه‌رسووڕمانی چاودێران بوو.
له‌کاتێکدا سه‌لاحه‌دین خه‌ریک بوو شوێنی خۆی به‌هێزده‌کرد و دامووده‌زگای شیعه‌کانی لاده‌برد، سه‌رۆکی مه‌ڵبه‌ندی یاسایی قاهیره‌ی لابرد که ناوده‌برا به قازی گشتی میسر و له جێی کوردێکی شافیعی دانا به‌ناوی سهدرالدین دورباش، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی وه‌هرانی ئه‌م کاره‌ی کارێکی زیره‌کانه بوو، که دامووده‌زگای له به‌رتیل خواردن و سفره ڕازانه‌وه و ڕابواردن ڕزگارکرد به‌دانانی ئه‌م پیاوه ناسراوو زیره‌که. خاڵۆزای سه‌لاحه‌دین به‌ناوی تقی ا‌لدین کۆلێژی ئاینی شافیعی دانا بۆ چه‌سپاندنی ئارا‌و مه‌زهه‌بی شافیعی و مه‌زهه‌بی شیعه پشت گوێخرا. (سه‌رچاوه: وه‌هرانی)
خه‌لیفه‌ی بهغدابهردهوام نامه‌ی ده‌نارد بۆ سه‌لاحه‌دین و داوای لابردنی خه‌لیفه ی فاتیمی و مه‌زهه‌بی شیعه‌ی ده‌کرد له‌میسر. سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ره‌تاوه هیچ په‌له‌ی نه‌ده‌کرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره، به‌ڵام که شوێن و دامووده‌زگای به‌هێزتر کرد به که‌سووکارو خه‌ڵکانی دڵسوزی خۆی ئیترفهرمانی دا خوتبه‌ی یا ووتاری ڕۆژی هه‌ینی به‌ناوی خه‌لیفه‌ی به‌غداو مه‌زهه‌بی شافیعی یه‌وه بخوێنرێته‌وه له‌مزگه‌وته‌کاندا، له‌سه‌ره‌تاوه بۆ به‌جێ هێنانی ئه‌م کاره پێویستی به ڕاوێژی ئه‌میره‌کان و قازییه‌کان و لایه‌نه یاساییه‌کان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بوو پرسیاربکا به سه‌رۆکی ئاینی شافیعی نجم ا‌لدین خابوشانی، به‌ڵام ئه‌میره‌کانی خه‌لیفه ی میسر له‌سه‌ره‌تاوه ڕازی نه‌بوون و ویستیان دژایه‌تی به‌جێ هێنانی ئه‌م بڕیارهبکهن، له‌م کێشه‌یه‌دا خه‌لیفه عه‌دید نه‌خۆش که‌وتو ده ڕۆژی پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ببێت به بیست و یه‌ک ساڵ کۆچی دوایی کرد. به‌جێهێنانی فه‌رمانی گوڕینی ووتاری هه‌ینی نزیکه‌ی دوومانگی پێچوو. سه‌لاحه‌دین ماڵ و منداڵی خه‌لیفه عه‌دیدی له ماڵی خۆیدا جێ کرده‌وه وزۆر به‌ڕێزه‌وه ته‌عزێباری بۆخه‌لیفه عه‌دید دانا.
دووسه‌رچاوه به‌جیاوازی باسی په‌یوه‌ندی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ خه‌لیفه عهدیددا ده‌که‌ن، یه‌کێکیان ده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین هه‌تا ئه‌سپه‌کانی لێ سه‌نده‌وه و نه‌یده هێشت بڕواته ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکه‌وه بکا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی تر ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندی سه‌لاحه‌دین و خه‌لیفه ئه‌وه‌نده چاک بوو هه‌ندێ جار سه‌لاحه‌دین له کۆشکی خه‌لیفه‌دا ده‌مایه‌وه بۆ چه‌ند ڕۆژێ ونهدههاته ده‌ره‌وه. په‌یوه‌ندیان هه‌رچۆن بووبێت، خه‌لیفه هه‌میشه جێی مه‌ترسی بوو بۆ سووریه‌کان و سه‌لاحه‌دین هه‌رده‌بوو له‌ناوی به‌رن.
(سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌م ئیبن ئه‌سیر و سه‌رچاوه‌ی دوهه‌م ئیبن جوبه‌یر)
له‌یه‌که‌م هه‌ینی سالی 567 ی کۆچیدا ووتاری ڕۆژی هه‌ینی سووننی یا شافیعی خوێنرایه‌وه که به‌رواری 10/9 / 1171 ده‌کا کهخوتبهی عه‌باسیه‌کان بۆیه‌که‌م جار له فوستات خوێندرایه‌وه. هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه له هه‌ینی پاش ئه‌م به‌رواره‌دا له قاهیره‌ش به هه‌مان شێوه ووتاری ڕۆژی هه‌ینی به‌ناوی خه‌لیفه‌ی به‌غدا الموستادی خوێنرایه‌وه، چونکه خه‌لیفه موسته‌نجید له ڕووداوێک‌دا کوژرا.
پاش ئه‌م گۆڕانه سه‌لاحه‌دین خۆپیشاندانێکی مه‌زنی هێزه‌کانی کرد له‌قاهیره که سه‌دو چل و حه‌وت که‌تیبه له هێزه‌کانی که سه‌دو شه‌ست و حه‌وت که‌تیبه بوون به چه‌که‌وه به‌ناو قاهیره‌دا به مه‌سیره ڕۆشتن له‌به‌ر چاوی وه‌فدی بێزه‌نتی و فرانکه‌کان که له‌وێ میوان بوون. الفازیل که سه‌رچاوه‌یه‌کی بینینی ئه‌و مه‌سیره / ڕێکردنی له‌شکر بوو ده‌ڵێت: ‘ هه‌تا ئێستا هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسلام خۆپیشاندانی هێزی وا به‌م مه‌زنی یه‌ی نه‌کردبوو’ ته‌نها به دووڕۆژ دوای ئه‌م ڕووداوانه خه‌لیفه العدید کۆچی دوایی کرد له به‌رواری 13/9/1171 دا، ته‌مه‌نی ده‌ڕۆژ که‌م له بیست و یهکو نزیکه‌ی یانزه‌ساڵ و نیو خه‌لیفه بوو.
(سه‌رچاوه: الفازل سکتێرو ڕاوێژکاری خه‌لیفه‌ی میسر / سکرتێروڕاوێژکاری سه‌لاحه‌دین له میسر)
به‌مردنی خه‌لیفه‌ی فاتیمیه‌کان، ئیتر ده‌سته‌ڵاتی داموودهزگاو شیعه‌کان له میسر ته‌واوبوو، هه‌تا فه‌رماندرا بۆئه‌و ئهوفاتیمیانهی که مابوون جێگا‌و مووچه‌یان بدرێتی به‌ڵام ژن و پیاو له‌یه‌کتر جیا که‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ و ووهچهی فاتیمی دروستنه‌که‌ن، بۆ یه‌که‌م جار ده‌سته‌ڵات له‌ده‌ستی سه‌لاحه‌دین خۆیدا بوو، به‌ڵام هێشتا له ژێر ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمان ڕه‌وای نورالدینی سووریه‌دا بوو، هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تاوه شێرکۆی مامی ده‌ستیکرد به داگیرکردنی میسر به‌ڵام سه‌لاحه‌دین ته‌واوی کرد.
ڵێره‌دا سه‌لاحه‌دین ده‌ستی به‌تاڵ بوو بۆده‌ست پێکردنی کامپه‌ینی دژ مه‌سیحیه‌کان، له‌سه‌ره‌تاوه له نزیک سنووره‌کانی میسر، وه‌ک ئیبن الاسیر ده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین له لێدانی قه‌ڵای شهوباکدا که قه‌ڵایه‌کی مه‌سیحیه‌کان بوو سه‌رکه‌وتوبوو، پاش ده‌ڕۆژ قه‌ڵاکه داوای ڕێکه‌وتنیان کرد، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین نه‌یده‌ویست نورالدین ببینێ چوونکه لهوانهبووکه داوای لێ بکا که بگه‌ڕێته‌وه بۆ سووریا .
دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بووپاش دوومانگ له‌ده‌ست پێکردنی ئه‌م کامپه‌ینه سه‌لاحه‌دین خۆی له بینینی نورالدین لادا به هه‌ندێ بیانووه‌وه وخۆی و له‌شکری گه‌ڕانه‌وه بۆ میسر. له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر سه‌لاحه‌دین ده‌ستی کرد به به‌هێزکردنی جێی خۆی وبۆ دڵ خۆشکردنی خه‌ڵکی میسر هه‌ندێ زه‌ریبه‌ی له سه‌ر لابردن.
له‌لایه‌کی تره‌وه به‌هیوای ئه‌وه بوو که موڵک‌و ماڵێکی زۆر و شتی گران به‌ها له خه‌لیفه‌ی مردوو به‌جێ مابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌جێ مابوو ئه‌وه نه‌بوو که چاوه‌ڕوان ده‌کرا. گۆزه‌یه‌کی گران به‌ها، حه‌وت سه‌د پارچه ئاڵتوون و به‌ردی گران و سه‌د سندوق جلی گرانبه‌ها وپه‌یکه‌ری دوو ماسی گه وره که یه‌کی به‌قه‌د زه‌لامێک ده‌بوون لهئاڵتوون دروستکرابوون. ئه‌وه‌نده پاره به‌جێ نه‌مابوو که شایانی باس بێ، چوونکه شاواری فه‌رمانڕه‌وای پێشوو زۆر لهوپارانهی دابوو به مه‌سیحیه‌کان/ فرانکه‌کان و خه‌لیفه ملیۆنێک دیناری دابوو به سه‌لاحه‌دین بۆ یارمه‌تی جه‌نگی دژ به مه‌سیحیه‌کان. هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌ڵێن که لێپرسراوی خه‌زێنه ئازار دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی خه‌زێنه‌ی فاتیمیه‌کان ده‌رخا به‌لام هیچ ئه‌نجامی نه‌بووه. (سه‌رچاوه: البونداری) پارهبووبێ یاننا، سه‌لاحه‌دین هه‌ندێ هه‌نگاوی نا که دڵی خه‌لک خۆش‌کا وه‌ک لابردنی زه‌ریبه‌ی موکووس له فوستات و قاهیره چوونکه ئه‌مه زه‌ریبه‌یه‌کی ئیسلامی نه‌بوو و لابردنی ئه‌م زه‌ریبه له ووتاری ڕۆژی هه‌ینیدا خوێنرایه‌وه، ئیتر زه‌ریبه ته‌نها زه‌کاتی ئیسلامی بوو.
سه‌لاحه‌دین ده‌ستی کرد به به‌هێزکردنی هێزی ده‌ریا یی و دروستکردنی ژماریه‌کی زۆر که‌شتی جه‌نگی، هه‌ندێ له که‌شتیه‌کانیان دروست ده‌کرد به پارچه پارچه بۆ ئه‌وه‌ی به حوشتر پارچه‌کانیان بگوێزنه‌وه له کاتی کامپه‌ینی دژ مه‌سیحیه‌کان وداگیرکردنی ئهوقهلایانهی که له‌سه‌ر قه‌راغی ده‌ریابوون. سه‌لاحه‌دین له‌م ماوه‌دا زۆربه‌ی سووپاکه‌ی کورد‌و تورک بوون و به‌ده‌ویه عه‌ره‌به‌کان له کاتی پێویستدا به کرێ ده‌گرت.
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داموودهزگاو مه‌سره‌فی جه‌نگه‌کان و هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین پێویستی به پاره بوو، هه‌ر وه‌ک فه‌رمانڕه‌واکانی پێشوو دابه‌شکردنی زه‌وی و زار بهسهرئهمیرهکان و سهرکردهکانا و، ئه‌وانیش زه‌ویه‌کانیان به‌کرێ ده‌دا به وهرزێروکارمهندی کشتوكاڵی وه‌ک ڕه‌هنی سالانه، به‌رامبه‌ر به‌شێک له داهاتی ساڵانه‌و زه‌ریبه /زه‌کات ده‌درا به ده‌زگای فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌کانی میسر.
له‌به‌رئه‌وه‌ی سوپای سووریه‌کان که له کورد‌و توورک پێکهاتبوون و بوون به هێزی پارێزگاری میسر، زهویو زارێکی زۆر بهسهرئهمیر و سهرکردهکانیانا دابه‌شکرابو مافی میسریه‌کان تا ڕاده‌یه‌ک پشتگوێ خرا. هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دین جه‌نگ بوو له‌دژ هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی مه‌سیحیه‌کان، زۆربه‌ی پیاوانی میسر به شداری جه‌نگه کانیان ده‌کرد به‌رانبه‌ربه مووچه و به‌شداری له ده‌ستکه‌وتی تاڵانی جه‌نگه‌کاندا. سه‌لاحه‌دین و تورنشا زۆر دڵ فراوان بوون ، جاری وا هه‌بوو سه‌لاحه‌دین فه‌رمانی ده‌دا که هه‌موو ده‌ستکه‌وت دابه‌شکه‌ن به سه‌ر جه‌نگاوه‌ره‌کاندا.
له به‌غدا که عه‌باسیه‌کان زانیان فاتیمیه‌کان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتداری میسر نه‌ماوون و خلیفه عه‌دید مردوه و دامووده‌زگا گۆڕاوه‌و بوه به سونی ، له خۆشیا کرا به جه‌ژن و خه‌لیفه دوو ڕۆبی (جبه) ی شه‌ره‌فی نارد بۆ نورالدین و سه‌لاحه‌دین و که ڕۆبه‌که گه‌شته ده‌ستیان له ڕۆژی حه‌وتی مارتی ئه‌و ساڵه‌دا ڕۆژێ پاش وه‌رگرتنی ڕۆبه‌که سه‌لاحه‌دین به ڕۆبهکهوه به‌ناو قاهیره‌دا به‌سواری ئه‌سپه‌که‌یه‌وه به‌ڕێکه‌وت هه‌تا باب الزویله.
سه‌لاحه‌دین به‌شێک له ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆشکه‌کانی فاتیمیه‌کانی نارد بۆ نورالدین له سووریا، و نورالدین سوپاسی کرد‌و وتی ئێمه پێویستمان به‌م پارانه نه‌بوو. نورالدین ویستی لێکۆڵینه‌وه بکا له‌سه‌ر داهاتی میسر و له‌به‌ر ئه‌وه زه‌لامێکی نارد بۆ لێکۆڵینه‌وه، لێکۆڵینه‌وه کراو به‌ڵام سه‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نه‌گه‌شته ده‌ستی له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنه‌کانی بوو له‌ناوچه‌ی موسل و سنجار و سیواس و ده‌وری جه‌زیره، نورالدین دژایه‌تی ده‌کرا له لایه‌ن ئه‌میره تورکه‌کانی ناوچه‌که‌وه و سه‌لجوقیه‌کان و بێزه‌نتی و ئه‌رمه‌نیه‌کانه‌وه. ماوه‌ی نزیکه ی شه‌ش مانگ بۆ ساڵێکی پێ چوو هه‌تا توانی دوژمنه‌کانی له‌ناوبا و بێنه‌وه ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆی، له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین داوای لێده‌کرد که به هێزی هه‌ردوولاوه له مه‌سیحیه‌کانی ناوچه‌ی نێوان میسر‌و سووریا بده‌ن له ناوچه‌ی کیراک و ئیلات و عه‌قه‌به، له‌به‌رئه‌وه‌ی نورالدین سه‌رگه‌رمی سه‌رکووتکردنی هه‌ڕه‌شه‌و دژایه‌تی ناوچه‌ی جه‌زیره و موسل و سنجار بوو نه‌یتوانی له‌م کهمپیهنهدا بهشداریکا.
مه‌به‌ستی نورالدین له سه‌رکووتکردنی ئه‌م دژایه‌تیانه‌دا ئه‌وه بوو که بۆ کاتی پێویست خێڵه‌کانی ئه‌م ناوچانه له توورکو کورد سه‌رچاوه‌یه‌کی چێک بوون بۆ کۆکردنه‌وه‌ی له‌شکرو جه‌نگاوه‌ر له دژ هه‌ڕه‌شه‌ی فرانکوو بێزه‌نتیه‌کان. له‌ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچانه وه‌ک قلیچ ئه‌رسه‌لانی سه‌لجووقی وشا ئه‌رمان وسنجارشاو ئهرمهنیهکانوسهرکردهکانی ناوچه‌ی مه‌ره‌ش و سیواس و نسیبین وجه‌زیره بوون. له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی فرانکه‌کان و بێزه‌نتییه‌کان قلیج ئه‌رسه‌لان و نورالدین ڕێکه‌وتن و هه‌تا هه‌ندێ ژن و ژن خوازی له نێوانیاندا ڕویدا بۆ مه‌به‌ستی یه‌کگرتن و به‌هێزکردنی هێزه‌کانیان، و ئه‌رمه‌نیه‌کانیش پێنج هه‌زار دیناریان بۆ نارد و لایه‌نگیری خۆیان بۆنورالدین نیشێندا. له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سووریا هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکی سه‌لاحه‌دینی پێ گه‌یشت له 31/7 دا که له ڕووداوێک‌دا له سه‌ر ئه‌سپه‌که‌ی که‌وتووه‌و پاش نزیکه‌ی ده‌ڕۆژێک کۆچی دوایی کردبوو. کۆچی دوایی ئه‌یوب هیچی نه‌گۆڕی له کارووباری ڕامیاری و ده‌سته‌ڵاتداری ناوچه‌که چوونکه سه‌لاحه‌دین خۆی دهستهڵاتداربوو. له‌م کاته‌دا سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ل له‌شکرێک له ناوچه‌که‌دا بوو و پێویست بوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ میسر.
وه‌ک الفازل که سکرتێر و نوسه‌ری کاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تورانشای له‌میسر ده‌کرد ده‌ڵێت: تورانشا زۆر ده‌ست بڵاوو دڵ فراوان بوو، هه‌رچی پاره‌ی ده‌ستده‌که‌وت ده‌یدا به‌وانه‌ی که داوایان ده‌کردو پێویستیان بوو، ئه‌مه بوو به‌کێشه‌یه‌ک بۆ سه‌لاحه‌دین که له‌و کاته‌دا پاره که‌م بوو ده‌یویست ئاگاداری پاره‌و ده‌ستهاتی میسر بکا و له‌ده‌ست دزی و مه‌سره‌فی زیاده، له‌م باره‌وه الفازل جارێکیان به سولتان سه‌لاحه‌دین ده‌ڵیت: ‘ سولتانی به‌ڕێزسه‌رۆکی براتان خاوه‌ن پاره نی یه، ئه‌وه‌نده پاره‌ی لایه هه‌تا پاره‌کان ده‌گه‌یه‌نێت به‌وانه‌ی که پێویستیانه‌و داوای لێ ده‌که‌ن.’
تورانشا حه‌زی له ژیانی خواروی میسر نابێ و به‌رده‌وام پێویستی به پاره ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه سه‌لاحه‌دین ده‌یکا به فه‌رمانڕه‌وای یه‌مه‌ن و به له‌شکرێکه‌وه ده‌ینێرێ بۆ یه‌مه‌ن، یه‌کێک له شاعیره‌کانی یه‌مه‌ن به ناوی عه‌مارا هه‌ندێ شیعری به‌سه‌ردا هه‌ڵداوه : تورانشا خۆی به هونه‌رو ئه‌ده‌ب دۆست ده‌زانی. هۆی سه‌ره‌کی ناردنی تورانشا بۆ یه‌مه‌ن ئه‌وه‌بوو که سه‌لاحه‌دین ده‌زانێ هه‌ندێ جمووجووڵی دژایه‌تی ده‌بێ له‌یه‌مه‌ن دوژمنه‌کانی له فاتیمیه‌کان و ئه‌رمه‌نیه‌کان وهه‌ندێ له ڕه‌شه‌کانی میسر له‌وێ بوون، یه‌کیان گرتبو و هه‌وڵی دژایه‌تی ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دینیان ده دا، هه‌تا په‌یوه‌ندیان کردبو به مه‌سیحیه‌کانه‌وه بۆ لێدانی ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین له میسر‌و دانانه‌وه‌ی دامووده‌زگای فاتیمیه‌کان.
سه‌لاحه‌دین داموده‌زگایه‌کی کارامه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی دۆژمنهکانیهوه هه‌بوو، که له‌م ڕووداوه‌دا ده‌رده‌که‌وێت: ده‌سته‌ڵاتدارێکی ناو مه‌سیحیه‌کان به‌م پلانه ده‌زانێ وسه‌لاحه‌دین ئاگادار ده‌کا و هه‌تا شێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان فاتیمهیهکان و ئه‌رمه‌نی و ڕه‌شه‌کانی میسر‌و جووله‌که‌کان و مه‌سیحیه‌کان ئاشکرا ده‌کا بۆ سه‌لاحه‌دین. ئه‌وێش هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تورانشای برای ده‌نێرێ بۆ یه‌مه‌ن بۆ له‌ناوبردنی دۆژمنه کانی.
یه‌کێک له‌وانه‌ی که ده‌ستی له‌م پلانه‌دا هه‌بوو عبد النبی فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی زه‌بید له‌یه‌مه‌ن بوو، سه‌یری (نه‌خشه‌ی ژماره 5) واباس ده‌کرا که ده‌ڵێن له دینی ئیسلام لای داوه‌و قه‌بری باوکی داناوه به پیرۆزتر له که‌عبه، سامان‌و موڵکێکی زۆری موسڵمانانی داگیرکردووه ده‌یانفرۆشێ. ابن ابی تهی که یه‌کێکه له و سه‌رچاوانه‌ی که باسی ئه‌م ڕووداوانه ده‌کا که ده‌ڵێت: ‘یه‌کێک له شاعیره‌کانی یه‌مه‌ن سه‌رنجی تورانشای ڕاکێشاوه‌و شیعری پیا هه‌ڵداوه به ناوی عومارا که له‌شیعرێکدا به توورنشا ده‌ڵێت:
له‌به‌رده‌متایه داگیرکردنی یه‌مه‌ن و سووریا، که پادشایه‌تی یه‌ک بۆ خۆت پێک بهێنیت
ئه‌وه‌نده مه‌زن و بێ هاوتا، که که‌س نه‌توانێ به‌شداری یا بهرهنگاریتکا.’
له‌باره‌ی ئه‌م کامپهینهوه ئیبن الاسیرئهڵێت: داگیرکردنی یه‌مه‌ن بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی سه‌رچاوه‌یه‌کی تری به‌هیزکردنی ده‌سته‌ڵاتیان بوو که به‌نده‌رێکی بارزرگانی وئابووری زۆرگرنگ بوو له ناوچه‌که‌دا که په‌یوه‌ندی ده‌کرا به هیندوستان و خواروی ئه‌فریقاو یۆنان و خیلیجی فارسیوه، وهه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی کردن به میسره‌وه ئاسان بوو. هه‌رچه‌ند یه‌مه‌ن به هۆی شوێنه‌که‌یه‌وه ده‌زگایه‌کی کۆکردنه‌وه‌ی ماڵ و پاره‌ییه‌کی چاک بوو، له‌لایه‌کی تره‌وه داگیرکردنی یه‌مه‌ن پیویست بوو بۆئه‌وه‌ی نه‌بێت به ده‌زگای دژایه‌تی ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین و له‌شکری سه‌لاحه‌دین بڵاونه‌بێته‌وه وتهنکوو لاواز نه‌بێیت.
پلانی دۆژمنه‌کانی سه‌لاحه‌دین به جۆرێک بوو که له وه‌رزی به‌هاردا،له مارت و نیسان و مایسدا په‌لاماریان بده‌ن چوونکه زۆربه‌ی جه‌نگاوه‌رو ئه‌میره‌کان سه‌رگه‌رمی سه‌رۆکاری زهویو زار‌و کشت‌وکاڵیان بوون، ده‌یانوویست له‌و وه‌رزه‌دا که له‌شکر بڵاوه‌و سه‌رگه‌رمی کارن فرسه‌ت بێنن و لێ یاندهن. پلانیان بوو که له‌شکری فرانکه‌کان بنێررێت به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مالریک و له‌شکری سیقلیهکان له لایه‌کی که‌وه به‌ڕێوه بوو، به‌ڵام ئه‌مالریک په‌شیمان بوویه‌وه و به‌رده‌وام نه‌بووله ڕۆشتنیا به‌ره‌و میسر، چوونکه زانی که سه‌لاحه‌دین به پلانه‌که‌ی زانیوه‌و ئاماده‌یه بۆ به‌ره‌و ڕوبونهوهیان.
یه‌کێک له‌وانه‌ی که له پلانه‌که‌دا به‌شداری دژایه‌تی سه‌لاحه‌دینی کرد عومارا ی شاعیر بوو که شیعری به‌سه‌ر توارنشا دا هه‌ڵدا بوو، له گه‌ڵ یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی پێشوی فاتیمیه‌کان و هه‌ر له‌وێ له داموده‌زگای سه‌لاحه‌دین دا کاری ده‌کرد. زین ا‌لدین علی و زه‌لامێک به‌ناوی عبدالقاوی که کاربه‌ده‌ستێکی تری کۆشک بووله 6/4 دا له خاچدران و کوژران. عومارای شاعیر لایه‌نگری وه‌زیر پێشووی فاتیمیه‌کان ابورزیق بوو، که سه‌لاحه‌دین شاواری له‌ناوبرد خۆی به لایه‌نگرو دڵسووزی دامووده‌زگای سه‌لاحه‌ددین ده‌زانی. یه‌کێک له‌وانه‌ی که به‌شداری ئه‌م پلانه‌ی دژی سه‌لاحه‌دین ده‌کرد براده‌رێکی خۆی بوو به‌ناوی زین ا‌لدین ابن المسال که له‌زووه پێکه‌وه بوون سزای ده‌ده‌ن به‌کوشتن، له کاتی ناشتنیا سه‌لاحه‌ددین ده‌ڵێت: ‘هیواردارم هه‌رگیز ئیتر براده‌ری وه‌ک تۆم نه‌بێ’ سه‌لاحه‌دین له پێ زانینی ئه‌م پلانه‌دا وه‌ک پلانه‌کانی پێشوو کۆمه ڵێکی تر له فاتیمیه‌کانی له ناوبرد.
له‌م ماوه‌یه‌دا نورالدین سه‌رگه‌رمی ناردنی هه‌ندێ له هێزه‌کانی بوو بۆ ناوچه‌ی جه‌زیره‌و دیاربه‌کرو موسل که ڕاپه‌ڕینێ به سه‌رۆکایه‌تی تورکێک به‌ناوی گووموشتێکین ده‌ستی پێ کردبوو، وه‌ک ابن الاسیر ئه‌ڵێت:’ له‌سه‌ره‌تاوه واچاوهڕواندهکرا که نورالدین نیازیه‌تی بۆ میسر بڕوا‌و له ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین لێکۆڵینه‌وه بکا، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین به‌رامبه‌ر ئه‌وه هێشتا نه‌ی ده‌ویست مه‌سیحیه‌کانی ڕێگای میسر‌و سووریا له ناوبا بۆ ئه‌وه‌ی ببن به کێشه‌یه‌ک بۆ نورالدین و نه‌توانێ بگاته میسر.’
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی له‌باره‌ی هاتنی نورالدینهوه بۆ میسر له‌ناو خۆیانا کۆبوونه‌وه بۆ باسی هه‌ڕه‌شه‌ی نورالدین و هاتنی بۆ میسر. به‌پێی بۆچوون وئامۆژگاری ئه‌یوبی باوکی، ئه‌گه‌ر نورالدین ویستی بێت، نابێ دژایه‌تی بکه‌ن و به دیبلۆماسیه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بکه‌ن هه‌تا ده‌گاته میسر، که گه‌شته میسر نابێ بیه‌ڵین ده‌ست له‌یه‌ک قامیشه شه‌کری میسره‌وه بدا.
ابن الشداد یه‌کێک له ڕاوێژکهرانی سه‌لاحه‌دین، پێشنیاری وابوو که نابێ ڕێی نورالدین بده‌ین بگاته میسر، سه‌لاحه‌دین له ڕوواڵه‌تدا دژی وه‌ستایه‌وه، هه‌رچه‌ند خۆی له ئاماده‌بوونا بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی. کاتێ که نورالدین ده‌یویست بێت بۆ میسر‌و سه‌لاحه‌دینی ئاگادارکرد، سه‌لاحه‌دین له وه‌ڵامدا ده‌یوت:
‘ من وا خۆم ئاماده‌کردووه بێم بۆ لێدانی مه‌سیحیه‌کان پێکه‌وه له کیراک چوونکه ئه‌مه چاکترین بواره بۆ لێدان‌و وله‌ناوبردنیان. ‘
له‌م ڕووداوانه‌دا که هێشتا نورالدین چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی لێکۆڵینه‌وه‌ی داهاتی میسر بوو، ئه‌گه‌ر داوای پاره‌و زه‌ریبه‌ی سالانه‌ی له سه‌لاحه‌دین بکردایه میسر له وماوهدا پاره‌ی نه‌بوو چوونکه سه‌رگه‌رمی که‌مپه‌ینی یه‌مه‌ن وناردنی توورانشابو بۆ یه مه‌ن. له 5/5 دا که ڕاپۆرتی داهاتی میسر گه‌شت به ده‌ستی، نورالدین له دیمه‌شق جه‌ژنی خه‌ته‌نه‌کردنی کووڕه‌که‌ی بوو که ته‌مه‌نی یانزه ساڵ بوو، ڕۆژی دوای ئه‌وه نورالدین له پڕدا فێیهکی لێ هات له کاتێکدا خه‌ریکی یاری پۆلۆ بوو، گه‌ڕایه‌وه قه‌ڵای دیمه‌شق و دوکتۆره‌کانی ویستیان خوێنی لێ ده‌رکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که‌ی، به‌ڵام خۆی ڕازی نه‌بوو و توڕه بوو ده‌یوت: چۆن پیاوێک له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵیدا خوێنی لێ ده‌رده‌هێنرێ؟ ئیتر که‌س نه‌یده وێرا زۆری لێ بکا و له 15/5/1170 دا کۆچی دوایی کرد.