Home / ناوداران / ئەحمەد هەردی

ئەحمەد هەردی

ئەحمەد هەردی

fb_img_1477643403896

ئەحمەد هەردی شاعیر‌و تێكۆشەرێكی ناوداری كوردستانە‌و خزمەتێكی گەورەی بەدنیای شیعر‌و ئەدەبی كوردی‌و كاروانی تێكۆشانی كوردایەتی كردووە.

ئەحمەد حەسەن عەزیز بەگ كە بەئەحمەد هەردی ناسراوە، ساڵی 1922 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە.

قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە‌و ساڵی 1941 بووە بەمامۆستا.

هەردی هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە تێكەڵاوی جوڵانەوەی سیاسی بووە‌و بەشیعرە ئاگرینەكانی كوانووی خەباتی جۆشداوە‌و لەسەر شیعرە بەناوبانگەكەی (ئازادی خوای كوردین ئێمە)زیندانی كراوە‌و لەوەزیفە دەركراوە.

هەردی ساڵی 1957 یەكەم كۆمەڵەی شیعری بەناوی (رازی تەنیایی) بەچاپ گەیاندووە‌و ئەو شیعرە جوان‌و بەرزانە دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە‌و زیاتر هەردی ناساندووە‌و ناوبانگی دەركردووە.

بێجگەلە لە مەیدانی ئەدەب، لەمەیدانی سیاسەتیشدا كاری كردووە‌و لە ساڵی 1959 لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێیدا (كاژیك)یان دامەزراندووە‌و خۆی بەپرسی یەكەمی بووە.

لەساڵی 1963 چۆتە ریزی شۆرشی ئەیلولەوە‌و هەردەم لەریزی گەلەكەیدا بووە.

ساڵی 1992 وەك پەناهەندەیەك لە وڵاتی بەریتانیا گیرساوەتەوە.

هەردی بەهۆی ئەو توانا رۆشنبیرییەی هەیبووە وەك موحازر لەزانكۆكانی سلێمانی‌و سەلاحەدین وانەی ئەدەبی كوردی پێشكەش كردووە.

وەك ئەدیب‌و نوسەرێكیش ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كورد بووە‌و ماوەكیش سەرۆكی لقی سلێمانی بووە.

سەرباری ئەوەی كە هەردی شاعیر بووە، لێكۆڵینەوەشی لەبواری شیعرو ئەدەبدا كردووە‌و خاوەنی كتێبی( كێشی عرووز لەشیعری كوردی)یە.

بەداخەوە ئەم پیاوە هەڵكەوتووەی كورد لەرۆژی 29ی تشرینی یەكەمی 2006 بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد‌و لەگردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.

بەهۆی هەڵویستی راستگۆیانەی نیشتمانی‌و بەخششەكانی لەدنیای شیعر‌و ئەدەبی كوردیدا، ئەحمەد هەردی وەك ئەستێرەیەكی درەوشاوە لەئاسمانی وڵاتدا ئەمێنێتەوە.

درود بۆ گیانی پاك‌و پیرۆزی  خاوەنی دیوانی رازی تەنیایی لەساڵیادی كۆچی دواییدا.

About زريان احمد

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …