Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / كۆنترین تابلۆ لە مێژووی مرۆڤدا

كۆنترین تابلۆ لە مێژووی مرۆڤدا

472781442016_12985375_689902711113376_4393808294088882327_n

كۆنترین تابلۆ لە مێژووی مرۆڤدا

ئەشکەوتی Chauvet-Pont-d’Arc لە خواری فەرەنسا یەکێکە لەو شوێنە ئاسەوارانەی کە هونەری نیگارکێشاندنی مرۆڤ پیشان دەدات. شوێنێکە کە هەنگاوە سەرەتاییەکانی بە مرۆڤبوونی ئێمە پیشان دەدات. شوێنێکە کە یەکەم ئاسەواری ئەم شێوازە تازەیەی بیرکردنەوە و هۆشمەندییەی ئیستامان پیشان دەدات. ئەو وێنانەی کە لەسەر دیواری ئەو ئەشکەوتە کێشراوە، ئاستی وردەکاری، سەرنجدان، جیهان بینیین بە شێوەیەکی سەردەمیانە و واقیانەی مرۆڤ دەردەخات. لە هەموشی گرنگتر، ئەوە پیشان دەدات کە ئێمە، وەک جۆری هۆمۆ ساپییان، کۆمەڵە تایبەتمەندییەکمان بەدەست هێناوە کە لە نیاندەرتاڵ و جۆرەکانی تردا نەهاتۆتە کایەوە.

ئەو ئەشکەوتە لە ساڵی 1994دا دۆزرایەوە و مێژوی تەمەنی ئەو وێنانە کە پێکهاتووە لە 1000 نەخشە، وا دادەنرا کە بگەرێتەوە بۆ نزیکەی 20 هەزار ساڵێک لەمەوبەر. لەناو ئەو وێنانەی کە کێشراوە، وێنەی ئەو ئاژەڵانەی تێدایە کە ئێستا نەماون، هەر وەک woolly rhinoceroses، و Megaceros و هەندێ ئاژەڵی تر کە ئێستا زۆر بە ئەوروپا نامۆیە، هەر وەک شێر.

لەم رۆژانەدا لێکۆڵینەوەیەکی تازە بڵاوبۆوە لەسەر مێژوی ئەو نیگارانە و لە رێگەی وەرگرتنی رۆژمێری (کاربۆن دەیتین)ی 250 بەشی وەک پارچەی بەردە خەلوز، ئێسکی ئاژەڵەکان و تەنانەت 7 بەشە سووت کە لەسەر دیواری ئەشکەوتەکە بەجێمابوو بەهۆی دار سوتاندن بۆ روناک کردنەوەی ئەشکەوتەکە، دەرکەوت کە تەمەنی دروستکردنی ئەو وێنانە دەگەرێتەوە بۆ نزیکەی30000 بۆ 32000 ساڵ لەمەوبەر.

دەرکەوت کە ئەو ئەشکەوتە چەند جارێک نیشتەجێیی بە خۆیەوە بینیووە. نزیکەی 37000 ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ چۆتە ئەو ئەشکەوتەوە و نیشتەجێی بە خۆیەوە بینیووە تا نزیکەی 33000 ساڵ لەمەوبەر. لە قۆناغێکی تریشدا لە 31000 ساڵ لەمەوبەرەوە تا 28000 ساڵ لەمەوبەر نیشتەجێیی بە خۆیەوە بینیووە. نزیکەی 23500 بۆ 21500 ساڵ لەمەوبەر، دەرگای ئەو ئەشکەوتە گیراوە بەهۆی هەرەس هێنانی بەردی شاخەکە.

وابزانم ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە پەیدا بوونی شارستانیەت، لەگەڵ ئەوەشدا کە لە ماوەیەکی کورتدا پەیدا بووە لە روانگەی مێژوی ئڤلوشنەوە، بەڵام بە پەیوەست بە ئێمەوە، روداوێکی کتوپری نەبووە، بەڵکوو دیاردەیەکی بەرە بەرەی کۆبونەوەی میوتەیشنەکان و گۆرانکاریەکان بووە

نەخێر، شارستانیەت لە میزابۆتامیا یاخود میسرە کۆنەکانەوە یان هاتنە کایەوەی کشتوکاڵەوە دەستی پێ نەکرد

وێنەکانی سەر دیواری ئەو ئەشکەوتە ئەوە پیشان دەدات کە ئێمە، لەو قۆناغەدا، دەستمان کردبوو بە بیرکردنەوە لە شتێکی تری بێجگە لە راو و سێکس کردن

 

ئەم بابەتە  لە فەیسبوكی نوسەر گۆران ئیبراهیم وەرگیراوە

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …