Home / مێژووى جیهان / ئاشكرابوونی ژوورێكی ئەشكەنجەدانی نهێنی سەدام حوسێین لە ئەمریکا

ئاشكرابوونی ژوورێكی ئەشكەنجەدانی نهێنی سەدام حوسێین لە ئەمریکا

ئاشكرابوونی ژوورێكی ئەشكەنجەدانی نهێنی سەدام حوسێین لە ئەمریکا

913102016_sadam

 

شارپرێس:
ژوورێكی ئەشكەنجەدانی نهێنی سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق لەئەمریكا ئاشكرابوو، كە دژی نەیارەكانی بەكاریهێناوە لەو وڵاتە.

رۆژنامەی “نیۆیۆرك پۆست”ی ئەمریكی لەهەواڵێكدا ئاشكرایكرد، لەبنكەی سەرەكی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراق لەشاری نیۆیۆركی ئەمریكا ژوورێك ئاشكرابووە، كە ئەو ژوورە بۆ ئەشكەنجەدان بەكارهێنراوە.

رۆژنامەكە راشیگەیاندووە، ئەو ژوورە ئەشكەنجەدانە بەفەرمانی سەدام حوسێنی سەرۆكی پێشووتری عێراق دروستكراوە، ئەوەش بۆ ئەشكەنجەدانی ئەو كەسانەی لەئەمریكاوە دژایەتی ناوبراویان كردووە.

ژوورەكەش دوای هاتنی سەدام حوسێن بۆ سەر حكوم لە 1979 دروستكراوە، ئەوەش لەو بینایەی بارەگای حیزبی بەعسی لێبووە لەشاری نیۆیۆرك، كە دەكەوێتە ناوچەی شەفانی 79 لەمانهاتن.

سەدام حوسێن بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی لەئەمریكا دژایەتیان كردووە، سودی لەدەزگای هەواڵگیری عێراق‌و دبلۆماتكارەكانی باڵوێزخانەی عێراق لەئەمریكا وەرگرتووەو لەو ژوورەشدا دەیان كەسی ئەشكەنجەداوە.

هــ ـ ح

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …