Home / مێژووى جیهان / کافکا ونامەکانى بووکەڵەیەک

کافکا ونامەکانى بووکەڵەیەک

13529176_1746275738945542_4051703025477147119_n-720x400

 

کافکا ونامەکانى بووکەڵەیەک
و. فەرزانە عەلى

 

لە ڕۆژێکى پاییزى ساڵى ١٩٢٣ کافکا لە پارکێکدا پیاسەى دەکرد لەوێ کیژۆڵەیەکى بینى کە دەگریا، کافکا لە منداڵەکە نزیکبووەوە وهۆکارى ئەم دڵتەنگییەى لێ پرسى، کیژووڵەکە بەدەم گریانەوە وتى: ” بووکەڵەکەم لێ وونبووە.”

کافکاش بە خەمبارییەوە وڵامى دەداتەوە و ئەڵێ ئەى هاوار بەدەست منەوە نازانم بۆ شتم بیر ئەچێ ..! نا بووکەڵەکەت وون نەبووە..! ئەو سەفەرى کردوە!!

کیژوڵەکە واز لەگریان ئەهێنێت و بە سەرسوڕمانێکەوە ئەپرسێت تۆ چۆن زانیت؟

کافکاش ئەڵێت: ” نامەى بۆ نوسیویت لاى منە نامەکە ”

کیژوڵەکە دڵخۆش ئەبێ وئەپرسێ کوا ئەونامەیەى کە باسى ئەکەیت پێتە ئێستا؟

کافکاش ئەڵێ نا پێم نییە لە ماڵەوەیە، بەیانى لە گەڵ خۆم ئەیهێنم بۆت تۆش لێرە چاوەڕێم بکە.

کافکا خێرا دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە وسەرقاڵى نوسینى نامەکە دەبێ، بەشێوەیەک خۆى سەرقاڵى ئەو نامەیە دەکات وەک بڵێی خەریکى نوسینى کتێبێکە.

نووسینى نامە لە زمانى بووکەڵەیەکەوە ماوەى سێ هەفتە ئەویش هەموو رۆژێک بەردەوام دەبێت وکیژوڵەکەش بەدرێژایی ئەم ماوەیە وابیرئەکاتەوە کە بەڕاستى نامەکان نووسینى بووکەڵەکەیەتى، لەکۆتاییدا کافکا چیرۆکى نامەکان بەو بیانوەوە کە بووکەڵەکە ئەڵێت:” من دەمەوێ هاوسەرگیرى بکەم ” کۆتایی پێ دەهێنێت..

و پرسیارێکی ترکە کافکا خۆى بۆ ئامادەکردوە ئەوەیە کە منداڵەکە ئەپرسێ بۆچى بووکەڵەکەم نامە بۆ تۆ دەنێرێ؟! کافکاش بەبێ دوودڵى لە وڵامدا دەڵێ: من نامەبەرى بووکەڵەکانم.

ئەمە چیرۆکى هەمان ڕۆمانى (کافکا و بووکەلەیەک لەسەفەردا)یە کە دیسانەوە لە لایەن نووسەرێکى ئیسپانى بەناو(جۆردى سیئێررا ئی ڤابرا) وە دەنوسرێتەوە. جۆردى لە کافکا و بووکەڵەى مسافیردا دەنووسێت، دوایى خوێندنەوەى وتارێک کە لەلایەن (سێزار ئایرا)وە نوسرابوو لە ژێر ناووى بووکەڵەى موسافیر، ئەو حەزەى لادروستکردم کە ئەم چیرۆکە بنوسمەوە، ئەوچیرۆکەى کە (دۆرا دیمانت) هاوسەرەکەى کافکا دەیگێڕێتەوە، ئەم چیرۆکە زۆر شاعیرانەیە بەشێوەیەک کە خەیاڵت دەبا، چیرۆکێک لە بارەى قبوڵکردنى ڕاستییە تاڵەکانى ژیان.

ئەوەى کە پیاوێکى وەکو کافکا سێ هەفتە لە ڕۆژە سەختەکانى تەمەنى خۆى بۆ دڵخۆشکردنى دڵی منداڵێک تەرخاندەکات، بە ووتەى دۆرا هاوسەرەکەى کافکا کە وتویە کافکا وا بەجوانى خۆى بۆ نوسینى ئەو نامانە ئامادە کردوە وبەشێوەیەک خۆى سەرقاڵ کردوە بەوردبینییەکى زۆرترلەوکاتەى کە سەرقاڵى نوسینى کتێبەکانى بوە، ئەمە بەڕاستى کاریگەرە.

 

ژێدەر: سایتى هونەر و ئەدەبیات

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …