نامه‌یه‌كی دۆستۆیڤسكی له زیندانه‌وه بۆ براكه‌ی
وه‌رگێڕانی: زانیار عه‌لی
له کۆشکی پترس و بۆڵس (واته زیندانی باستیل قه‌یسه‌ری به‌ناوبانگ(1846)
براله، هاوڕێ ئازیزه‌که‌م، چاره‌نووسم یه‌کلایی بۆوه! چوار ساڵ زیندانی و ئیشپێکردنی قورسیان له سیبیریا به‌سه‌رمدا سه‌پاند. دوای ده‌رچوونیشم له زیندان، ده‌کرێمه سه‌ربازێکی بێ به‌ریی له مافه مه‌ده‌نییه‌کان، له نێویشیاندا مافی نووسین بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ… چیرۆکه‌که‌ت له نووکه‌وه بۆ ده‌گێڕمه‌وه، ئێمه‌یان بۆ گۆڕه‌پانی گشتی زیندانی کۆشکه‌که گواسته‌وه، له‌وێڕا فه‌رمانی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رکردین، فه‌رمانیشیان به ماچکردنی خاچه‌که پێ کردین. خه‌نجه‌ره‌کانیان شکاند به‌سه‌رماندا، به حیسابێ ئێمه ته‌واومان کرد. پاشان وه‌کوو شۆردنی مردوو، ئێمه‌یان شۆرده‌وه. براله، ئینجا کفنیان له‌به‌ر کردین! پاشان سێ سێ له‌سه‌ر دیواره‌کان ڕیزیان کردین، ڕێکیان خستین تاکوو گوللـه‌مان پێوه بنێن. من شه‌شه‌م که‌س بووم، سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م بووم، که له سێداره‌یان ده‌داین. ته‌نها خوله‌کێکم مابوو بژیم. له‌و کاته‌دا بیرم له تۆ کرده‌وه براکه‌م، له‌و کاته‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌ک تێناپه‌ڕێ، تۆ تاکه که‌س بووی له بیر و هۆشم. پاشان زانیم تا چه‌نێ خۆشمده‌وێی برا خۆشه‌ویسته‌که‌م. وه‌لێ له کۆتا چرکه‌دا، پێش ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌که، له ته‌پڵه‌کان درا و، لێبووردنی شایان ڕاگه‌یاند. که دووباره ژیانی بۆ گه‌ڕاندینه‌وه! ده‌توانی بیر له‌و چرکه‌ساته بکه‌یته‌وه؟ کێ ده‌توانێ بیری لێبکاته‌وه؟ وه‌لێ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه‌ی به‌سه‌رمدا ڕوویدا، ئازایه‌تی و هیوام له ده‌ست نه‌دا. ژیان له هه‌موو شوێنێ هه‌ر ژیانه. ژیان له ناوه‌وه‌ماندایه، نه‌ک جیهانی ده‌ره‌وه! له‌سه‌رم مه‌گری براکه‌م، تکایه مه‌گری…ژن و منداڵه‌کانت ماچ بکه و، باسی منیان بۆ بکه تاکوو له بیرم نه‌که‌ن. ڕه‌نگه ڕۆژێک پێک بگه‌ین…هیچ ڕۆژێک له ڕۆژان هه‌ستم به‌م فه‌نابوونه ڕووحییه نه‌کردووه، که وه‌کوو مه‌نجه‌ڵ له ناومدا ده‌کوڵێ. به‌ڵام جه‌سته‌م به‌رگه‌ی ئه‌م مه‌ینه‌تییه ده‌گرێ؟ ئه‌مه پرسیاره‌که‌یه. من ده‌ڕۆم و نه‌خۆشم. به‌ڵام کێشه نییه، له‌سه‌ر خودا بیهێڵه… مه‌ترسه براکه‌م، له ژیانمدا به‌رگه‌ی زۆر مه‌ینه‌تیم گرتووه، هیچ شتێک نه‌ماوه بمترسێنێ. هه‌رچی ده‌بێ با ببێ… له نزیکترین هه‌لدا هه‌واڵی خۆمت پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم.
ماقووڵه ئیدی هیچ نه‌نووسم؟ ده‌بێ ژیانی ئه‌ده‌بیم کۆتایی پێ بێ، له کاتێکدا من له سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بیاتم؟ ئاهـ براکه‌م! چه‌ند وێنه‌ی جێگیربوو و هزر له مێشکمدا ده‌مرێ. ده‌بێته هه‌ڵم و ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوو بدا. به‌ڵێ، من ده‌مرم ئه‌گه‌ر له نووسین قه‌ده‌غه بکرێم. براکه‌م زۆر بۆم بنووسه. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شته تووڕههاتهکانیش بنووسه، ته‌نانه‌ت شته بێتام و تووڕههاتهکانیش، ساده، ڕۆژانه‌یی و ڕۆتینییه‌کان. ئاخر من له مه‌نفا ده‌بم دوور له ژیان. دابڕاو له ژیان. وه‌لێ توو حه‌قی ئاسمان مه‌گری. له‌سه‌رم مه‌گری براکه‌م مه‌گری… ده‌زانم ئازایه‌تی و هیوام له ده‌ست نه‌دابوو له تاریکترین کاته‌کان، به ماوه‌یه‌کی که‌م پێش له سێداره‌دانم، ده‌مزانی که هه‌واڵی له سێداره‌دانم، تۆیش ده‌نێو خاکه‌که‌ت ده‌کوژێ… وه‌لێ ئه‌مێستا ئه‌و خاڵه‌م تێپه‌ڕاندووه، شتێکیش نه‌ماوه به ناوی ترس. من دووباره له‌دایک ده‌بم. که‌س له واتای ژیان تێناگا، جگه له‌وانه‌ی که له ده‌ستیان داوه، یان له سه‌روه‌ختی لهدهستدانین. ته‌نها ئه‌وه‌نه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه ڕابردوو، تاکوو بیر له هه‌موو کاته تێپه‌ڕیوه‌کان بکه‌مه‌وه. بیر له ساته بێ ئیشی و سره‌وتن و، تاریکییه‌کان و هه‌له له‌ده‌ستچووه‌کان ده‌که‌مه‌وه… چه‌نده هه‌ڵه‌م هه‌مبه‌ر خۆم و ڕووحم کرد… وه‌ختێ بیر له هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌مه‌وه، هه‌ست به خوینبهربوونێکی هه‌میشه‌یی ده‌که‌م له دڵم. ژیان خه‌ڵاته، ژیان خه‌ڵاتێکی گرانبه‌هایه و، به‌هاکه‌ی نازانین تاکوو له ده‌ستی نه‌ده‌ین، یاخود به ڕاستی ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه. ژیان به‌ختیارییه، له هه‌موو خوله‌کێ، سه‌ده‌یه‌ک له به‌ختیاریی هه‌یه… ئاهـ له هه‌ڵه‌شه‌یی گه‌نجێتی! ئه‌وێستاش ئه‌گه‌ر ژیانم ده‌گۆڕم، هه‌ست ده‌که‌م که به شێوه‌یه‌کی دی له‌دایک ده‌بم.
ئةنديشه