Home / ناوداران / بروس لـــی Bruce Lee

بروس لـــی Bruce Lee

بروس لـــی    Bruce Lee

بروس لی لە 26 تشرینی دووەمی ساڵی 1940 لە نەخۆشخانەی چینی لە سان فرانسیسکۆ لە ئەمریکا لە دایک بووە لەکاتژمێر 4 بۆ 8 ی بە یانی کە لە لای چینیەکان بە کاتی ئە ژدیھاناسراوە وە بە ساڵی ئەژدیھاش ھەر ناسراوە باوکی (لی ھوی ) چینی بووە بەڵام دایکی گریس کاسۆلیکی بووەبە بە رەگەز ئەڵمانی بووە دایک و باوکی بروس گەڕانە وە ھۆن کۆنگ کاتێک بروس تەمەنی تەنھا سێ مانگ بووە بروس لی لە بواری وەرزشدا خزمەتی زۆری کردووەو ئسلوبی (جیت کون دووی) داھێناوە کە ناسراوە بە شەری سەر شەقام تائێستاش پەیرەو دەکرێت ھاندەرێکی زۆری ھەیە .

لەتەمەنی 12 ساڵیدا چۆتە کۆلێجی (لاسال)‌ دوای ئەوە چۆتە (کۆلێجی ساینت فرینسس خافیر کولیدج ) لە تە مەنی 16 ساڵیدا لە لای (ھیپ مان) ڕاھێنانی کردووەلە سالی 1959کاتێک تەمەنی 19 ساڵ بوو لە شەڕێک ڵەگەڵ کوڕی مافییەک کە کەسێکی زۆر ئازا بووە تێوەگلاوە بەڵام بروس کوڕەکەی بەزاند دوای ئەوە باوکی برووس ترسی گرت لە سەلا مەتی کوڕەکەی ناچار بووبروس بنێرێت بۆ ئەمریکا بۆ لای ھاوڕێیەکی کۆنی دوای ژیان بەسەربردن بۆ ماوەیەک لە فرانسیسکۆ ڕۆیشت بۆ سیاتل بۆ کارکردن ڵەگەڵ (ڕوبی تشاو )کە ئە ویش ھاوڕێی کۆنی باوکی بوو لە ساڵی 1959 ناوەندی تە واو کرد لە سیاتل وە بروانامەی دبلۆمی بە دەست ھێنا لە قوتابخانەی ئەدیسۆن .

زانکۆی واشنیگتن ئە و شوێنە بوو کە ھاوسەرەکەی ناسی کە لە ساڵی 1965 ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد کە ناوی لیندا بوو دوو منداڵیشی لێی بوو بە ناوی ” براندون لی 1965 – 1993 ” و ” شانون لی 1969 ” تا ئێستا لە ژیاندا ماوا ) براندون لی کە ھەوڵی زۆریدا وەکو باوکی بێت بە ڵام لە کاتی تەێویری فیلمێکدا تیرۆر کرا لە ساڵی 1993شانون لی کە تا ئێست لە ژیاندا ماوە لە چەند فیلمێک ڕۆڵی بینی بەڵام ئەویش دوای ماوەیە وازی ھێنا .


‫‏تیرۆر‬ کردنی Bruce Lee :

تا چەند سالێکیش لەمەو بەر بە تەواوی نەزانرابوو ئایا بروس لی خۆی بە نەخۆشیەکی سروشتی مرد یا خود دەستێکی رەش لە کوشتنەکەیدا ھەبوو ، لە ئەوپەڕی بەناوبانگی و بەھێزی و دەوڵەمەندی بروس لی لە پرێکدا توشی خوێن بەربوونی مێشک دەبێت و لە ماوەیەکی کورت دا گیان لە دەست دەدات ، وەکو باس دەکرێت و کراوە لە زووەوە دەڵێن تەنھا نەخۆشیەک بوە و گرتویەتی بە ھۆیەوە توشی خوین بەربونێکی گەورەی مێشک بووە ، ھەندێکی تر دەلێن بەھۆی سەر ئێشەیەکەوە لە پێشدا بروس لی دەی بێ لە ماڵی خزمێکی خۆی بە ھۆی سەر ئێشەکەوە داوای شتێک دەکات تا بۆی بێنن و بیخوات ئازاری لابات بەڵام دوای ئەوەی حەبێکی بۆ دێنن کە ناو دەبرێ بە حەبی کوشتنی ئازار دوای خواردنی ئەو حەبە کە چەند کاتێکی کەم پێش دەرھێنانی فیلمی Game of Death بەڵام زوو بە زوو حەبەکە کار دەکاتە سەر مێشکی و توشی خوێن بەربوونی مێشکی دەکات وا دەکات لە بروس لی لە جوڵە دەکەوێ پاشان دەمرێ ، لەگەل ئەوەی پێشوو تر بەکار ھێنەی کانابیسی حەشیشی جۆری نیپاڵی بوو بۆ ماوەی 10 ساڵ بەڵام تەرکی کرد بوو و چەند ساڵ وازی لێ ھێنا بووو.

ئەو زانیاری و نھێنیەی زۆر ترین کەسەکانی جیھان بە راستی دەزانن و کە زۆریان دڵنیان بەم شێوە بروس لی کوژراوە :

دوای مردنی بروس لی ھەندێ ھەواڵ بڵاو بوویەوە کە بە زۆرینەی دەنگ و ڕای ھاوڵاتیان بروس لی لە لایەن کۆمەڵی کەسی شارەزای بواری کۆنگ فۆ کوژراوە وەکو چۆن کورەکەشی براندۆن بە ھەمان شێوەی رووداوی باوکی کوژرا لە ساڵی 1993 لە کاتی تەێویر کردنی فیلمێکی سینەمای ، بەڵام ئەوەی زیاتر جێ ی باوەرو سەلماندن بوو بریتی یە لەوەی کە بروس لی لە لایەن ھەندێ دەرھێنەری ھۆڵیوودەوە کوژرا لە رێگەی ژەھرێکی تایبەتەوە کە وەکو رق و کینە دژی بروس لی بەکار ھێنرا ، ئەوەی دەزانرێ ئەو حەبەی کە درا بوو بە بروس لی ھەر ئەبێ ئەو حەبە تێکەڵەی ئەو ژەھرەی تێدا بوو بیت کە بروس لی خواردوویەتی ، بروس لی لەبەر ئەوەی ێینی بوو وە زۆریش بەھێز و بەناوبانگ بوو لەو سەردەمەدا لە فیلمە کاراتی و کۆنگ فۆ کانی ھۆڵیوودا یەکەم جار دەوری بینی و زۆر سەرکەوتوو بو پاشانیش لەبەر ئەوەی ھەندێ ھونەری تایبەتی شەڕ و بەرگری داھێنا بوو کە تەنھا خۆی دەیزانی بۆیە ھەم کەسانی گەورەی بواری کۆنگ فۆ پێیان باش نەبوو ئەم ھونەرانە بڵاو بێتەوە وە ھەم دەر ھێنەرانی بواری ھۆڵیودیش دژی بروس ھەڵ گەرانەوە ، لە یەکێ لە فیلمەکانی بروس لی کاتێ شەڕ لەگەڵ جاک نۆریس دەکات لەو فیلمەدا بورس لی جۆرە ھونەرێک بەکار دێنێ کە لەوەو پێش نەکراوە و تا ئێشتا ئەو ھونەرە بە تەواوی نەزانراوە کە دەبێتە ھۆی دەست شکانی جاک نۆرس و لە کار کەوتنی دەستی! بەڵام ئەوەی جێ ی سەرسوڕمانە لە فیلمەکەدا ئەو کاتەی کە بروس لی ئەو ھونەرە بەکار دێنێ یەکسەر لە فیلەمەکە پەڕێنراوە کەسی بینەر نازانێ چیە ، وە شتێکی تریش ھەیە ئەویش ئەوەیە کاتێ لە فیلمی Game of Death کە تەێویر کراوە ئەگەر دیبێتان لە فیلمەکەدا بروس لی خراوەتە ناو کفنێک ، بە پێ ی رای ھەندێ دکتۆر دەڵێن ناو ئەو کفنە ھەوای ژەھراوی کوشنەی تێ کراوە چونکە ھەندێ برین و رزین لەسەر دەموو چاوی دەرکەوتووە ، ڕایەکی تر ھەیە بەڵام لاوازە ئەویش دەلێن ئەوەیە کە مردنی بروس لی دەگەرێتەوە بۆ ئەنجام دانی ھەندێ ھونەر و وەرزشی جەنگی کە تەنھا بۆ گەورە بووە واتە بۆ لەش و تەمەنی بروس لی نەگونجاوە.

Maxwell

About كه‌یفی عمر

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …