Home / مێژووى جیهان / چەند زانیاریەک دەربارەی وڵاتی لیبیا .

چەند زانیاریەک دەربارەی وڵاتی لیبیا .

بەژدار ڕەفیق

چەند زانیاریەک دەربارەی وڵاتی لیبیا .

لیبیا تاکە وڵاتی عەرەبیە کە لە لایەن ئیتاڵیەوە داگیرکراوە . لەساڵی 1949 سەربەخۆی وەرگرت و گوازرایەوە بۆ سیستەمێکی پادشایی . لە ساڵی 1969 کوتایی بە سیستەمی پادشایی هێنراو لەو کاتەوە واتا لە ساڵی 1969 تا 20/10/2011 لە لایەن عەقید قەزافیەوە حوکم دەکرا .لە لیبیادا سیستەمی خێڵەکی زاڵە، عەشیرەت گەرایی دەورێکی باڵای هەیە بەتایبەت لەناوچە گووند نشینەکان . لیبیا یەکێک بوو لە وڵاتە هەرە هەژارەکان لە ساڵی 1951 ،بەڵام دۆزینەوی نەوت لە ساڵی 1959 کاریگەری خێراو و باشی کردە سەر ئابووری لیبیا ئەوەبوو ساڵی 1969 ئابووری لیبیا بیست ئەوەنە زیادی کرد ، بەڵام لە ساڵی 1986 ئابووری لیبیا بەرەو داکشان ڕۆیی بەهۆی ئابڵووقە ئابووریەکانی نەتەوە یەکرتووەکانەوە کە تاکوو ساڵی 2003 بەردەوم بوو . لەدوای ساڵی2003 ئابووری لیبا جارێکی تر بەرەو گەشانەو ڕۆۆی بەڵام هێشتا ڕێژەی بێکاری نزیکی %30 بوو . سەدا 90 ئابووری لیبیا خۆمان ئاسا پشت بەنەوت دەبەستێت . لەڕووی سەرچاوەی سروشتی لیبیا زۆر هەژارەو تەنها 10% خاکەکەی بەڵکی گشتوکاڵ دێت و نزیکی 75% خۆراکی لیبا لەدەرەوە دێت . شایەنی باسە لە 17 شوباتی ساڵی 2011گەلی لیبیا بەوەرگرتنی ئۆکسجین لە شۆڕشەکانی تونس و میسر ڕژانە سەر شەقامەکان و بەردەوام بوون بەڵام عەقید قەزافی و سوپاکەی دەستیان نەپاراست لە خەڵکی مەدەنی ئەوەش وای لەنەتەو یکگرتووەکان کرد کە بڕیاری ناوچەی ئارام بدەن لە 19/5/2011 بو هێزەکانی ناتۆ توانیان لەماوەی حەوت و مانگ هەفتیەک دا کۆتایی بەدەسەڵاتی چل ساڵەی قەزافی بێنن و خودی عەقید قەزافیش لە 20 ئۆکتۆبەر کۆتایی بەتەمەنی هات . شایەنی باسە لە لیبیادا دەرامەت هەبوو بەڵام کەڕامەت نەبوو هەر ئەمەش پوشی خەڵکەکەی کرد کە دژی قەزافی ڕاپەرن . لە کتێبی تاوانەکانی قەزافیدا نوسەر پێمان دەێت کە چۆن قەزافی لە پێناو گەڵیدا گوێی نەدەدا بەکەڕامەتی گەلیدا هەر ئەمەش بوو سەری خوارد .

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …