Home / مێژووى جیهان / سەرجەم سەرۆك کۆمارەکانی عێراق لە مێژوودا

سەرجەم سەرۆك کۆمارەکانی عێراق لە مێژوودا

سەرجەم سەرۆك کۆمارەکانی عێراق لە مێژوودا24720141632602_sarok-komarakaini-iraq-knn-1

 

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ فوئاد مه‌عسوم كاندیدی‌ كورد به‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق هه‌ڵبژێردراو له‌ كۆی‌ 269 ده‌نگ 211 ده‌نگی‌ به‌ ده‌ستهێناو سوێندی‌ ده‌ستوریی‌ خوارد، ناوبراو بوو به‌ هه‌شته‌م سه‌رۆك كۆمار له‌ مێژووی‌ عێراقدا. له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ئه‌نجامدراو له‌ خولی‌ یه‌كه‌مدا فوئاد مه‌عسوم كاندیدی‌ كوتله‌ كوردستانیه‌كان 175 ده‌نگ و حه‌نان فه‌تلاوی‌ 37 ده‌نگ و فایه‌ق شێخ عه‌لی‌  10 ده‌نگ و حسێن موسه‌وی‌ 3 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێنا، به‌و ئه‌نجامه‌ش هیچ یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان نه‌یانتوانی‌ له‌ خولی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژاردندا 2 له‌سه‌ر 3ی‌ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار كه‌وته‌ خولی‌ دوه‌م. دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌له‌ حه‌نان فه‌تلاوی‌‌و فایه‌ق شێخ عه‌لی‌ خولی‌ دوه‌می‌ هه‌ڵبژاردن له‌نێوان فوئاد مه‌عسوم‌و حسێن موسه‌وی‌ ئه‌نجامدراو فوئاد مه‌عسوم له‌كۆی‌ 269 ده‌نگ توانی‌ 211 ده‌نگ به‌ ده‌ستبهێنێت و وه‌ك كاندیدی‌ كورد بو به‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق. ریزبه‌ندی‌ سه‌رۆك كۆماره‌كانی‌ عێراقیش له‌ ساڵی‌ (1958)ه‌وه‌ بۆ 2014 به‌مشێوه‌یه‌یه‌: 1-عه‌بدولكه‌ریم قاسم 14/7/1958 -8/2/1963 2-عه‌بدولسه‌لام عارف 8/2/1963 -16/4/1966  3-عه‌بدولڕه‌حمان عارف 16/4/1966-17/7/1968  4-ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر 17/7/1968-16/7/1979  5-سه‌دام حسێن 16/7/1979 -9/4/2003  6-ده‌سه‌ڵاتی‌ كاتیی‌ هاوپه‌یمانان 21/4/2003-28/6/2004  7-غازی‌ یاوه‌ر 28/6/2004-6/4/2005  8-جه‌لال تاڵه‌بانی‌ 7/4/2005-23/7/2014  9-فوئاد مه‌عسوم 24/7/2014 – See more at: http://www.knnc.net/mob/Drejey-hawal.aspx?id=30367&LinkID=5&leguaid#sthash.utBYyv7J.dpuf

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …