
ئامادەكردنی:
گۆران حكیم
بەشێكی زۆری ئەو هەوڵانەی كەوا بۆ كوشتنی كاسترۆ دراون دەزگای هەواڵگری ئەمریكا لە دواوەی بوون ( سی ئای ئەی ).
جۆرەكانی هەوڵی كوشتنی كاسترۆ جیاواز بوون بە جۆرێك كەوا زۆرجار ئەگەری سەركەوتنیان زۆر بەهێز بووە، هەندێك جۆریان بە ژەهراوی كردنی ئەو خواردنە بوون كەوا كاسترۆ ئارەزووی زۆری لێكردوون، یاخود ئەو جۆرە جگەرەی كەوا كاسترۆ كێشاویەتی، یان لە رێگای تێكەڵاكردنی جۆرێك لە ڤاریۆسیك لەگەڵ جل و بەرگەكانی ژێرەوەی، یاخود لە رێگای كوشتنی راستەوخۆ بە چەك بوون.
ئەو كاتە هەوڵی كوشتنی دەستی پێكرد كەوا توانی سەركەوتوو بێت لە شۆرشی كوبا لەگەڵ هاورێكەی گیڤارە لە ساڵی 1959ز، لە دوای گەیشتنی كاسترۆ لە تەمەنی 90ساڵی لە لێدوانێك رایگەیاند كەوا لەو باوەڕەدانەبووە كەوا تەمەنی بگاتە ئەم تەمەنی كەوا ئێستا تێیدایە.
