Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / ناوی ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه‌ مێژوویان گۆڕی

ناوی ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه‌ مێژوویان گۆڕی

ناوی ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه‌ مێژوویان گۆڕی

وێستگه‌ ـ

وێڕای ئازار و خوێنڕشتن، جه‌نگه‌كان به‌شێكی گرگن له‌ مێژوو، چاره‌نووسی گه‌لانی دینا له‌رێی جه‌نگه‌وه‌ یه‌كلاده‌بێته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ به‌ داگیركردن یان راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش جه‌نگه‌كان به‌درێژایی مێژوو به‌ چه‌ند ناوێكی دیاریكراو ناونراون.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ناوی ئه‌و جه‌نگ و پرۆسه‌ سه‌ربازییانه‌یه‌ كه‌ مێژووی هاوچه‌رخیان گۆڕی:

گه‌رده‌لوولی بیابان: ئه‌م جه‌نگه‌ ساڵی 1991 هه‌ڵگیرسا و ناوی جه‌نگی كه‌نداوی عه‌ره‌ب بوو كه‌ له‌نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا و عیراق روویدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك نییه‌ هۆكاری ناونانی ئه‌و جه‌نگه‌ به‌و ناوه‌ دیاری بكات، به‌ڵام هه‌ندێك مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنی تانك و تۆپ و چه‌ك و بۆمب بۆ بیابانی عیراق، چاوه‌ڕوان ده‌كرا گه‌رده‌لوولێك سه‌رهه‌ڵبدات.
گه‌رده‌لوولی بیابان چه‌ند ناوێكی دیكه‌شی لێنراوه‌، كه‌نه‌دا پێی ده‌وت “پرۆسه‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتن” و فه‌ره‌نسا ناوی نابوو “ئۆپه‌راسیۆنی ئاسك” و به‌ریتانیا به‌ “گرانبی” ناوی نابوو، سه‌دام حسێنیش پێی ده‌وت “ام المعارك – دایكی جه‌نگه‌كان”.

ئۆپه‌راسیۆنی “دابه‌زین” و “بۆمبی پیاوه‌ قه‌ڵه‌وه‌كه‌” و “كوڕه‌ بچووكه‌كه‌”
ئه‌مانه‌ ئه‌و ناوانه‌ن كه‌ له‌ كۆتایی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م له‌ داگیركردنی ژاپۆن نرابوو، ناوه‌كه‌ واتای خستنه‌خواره‌وه‌ی دوو بۆمبی ئه‌تۆمی له‌ 6 و 9ی ئابی 1945 به‌سه‌ر دوو شاری ئه‌و وڵاته‌دا.
” پیاوه‌ قه‌ڵه‌وه‌كه‌” ئه‌و بۆمبه‌ ئه‌تۆمییه‌ بوو كه‌ له‌ شاری ناكازاكی ژاپۆنی دا و ناوه‌كه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ شێوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و بۆمبه‌ شێوه‌یه‌كی خڕ و پانی هه‌بووه‌، “كوڕه‌ بچووكه‌كه‌” بۆمبه‌كه‌ی سه‌ر شاری هیرۆشیما بوو كه‌ بۆمبێكی هاوشێوه‌ی بۆمبی یه‌كه‌م بوو به‌ڵام گۆڕانكاریی تێدا كرابوو و تواناكانی له‌ بۆمبی یه‌كه‌م زیاتر بوو.

ئۆپه‌راسیۆینی ” گه‌وره‌ی پایه‌ بڵند”: به‌ گه‌وره‌ترین جه‌نگی ده‌ریا و وشكانی داده‌نرێت له‌ مێژوودا، نزیكه‌ی 160 هه‌زر سه‌رباز له‌ نۆكه‌ندی به‌ریتانیاوه‌ په‌ڕینه‌وه‌ و له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌وڵیاندا خۆرئاوای ئه‌وروپا له‌ ده‌ستی نازییه‌كان رزگار بكه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ “جه‌نگی نۆرماندی”ش ناسراوه‌، به‌ڵام ناو ره‌سمییه‌كه‌ی Overlord بووه‌ كه‌ ئاماژه‌ بوو بۆ هێز و توانای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و شیاویی ئه‌و هێزانه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ خاكی نۆرماندی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

“هه‌ڵپه‌ی تووڕه‌یی” له‌ ساڵی 1983 ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی روودانی كوده‌تایه‌كه‌وه‌، دوورگه‌ی گرینادا-ی داگیر كرد، جه‌نگه‌كه‌ ده‌بوایه‌ خێرا و توند بووایه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌و شۆڕشه‌ی له‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكردبوو، هه‌ربۆیه‌ ناوه‌كه‌ش له‌ پرۆسه‌كه‌وه‌ نزیك بوو.

ئۆپه‌راسیۆنی “به‌در”: پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی بوو كه‌ هێزه‌كانی سوپای میسر ئه‌نجامیاندا، كه‌ سه‌عد شازلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی میسر پیلانی بۆ داڕشت بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر پێگه‌كانی سوپای ئیسرائیل له‌ خۆرهه‌ڵا تی نۆكه‌ندی سویس و توانرا ده‌ست به‌سه‌ر هێڵی بارلیف و سه‌نگه‌ره‌ پته‌وه‌كانی ئیسرائیدا بگیرێت.
هێرشه‌كه‌ له‌ نیوه‌ڕۆی 6ی تشرینی دووه‌می 1973 ده‌ستیپێكرد و هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هێرشی سوپای سوریا بۆسه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان، ئه‌م دوو جه‌نگه‌ بووه‌ به‌ سه‌ره‌تای جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ر.
پێش پرۆسه‌كه‌ و له‌ ساڵی 1968 مه‌شق و راهێنانی ته‌واو كرابوو، پیلانه‌كه‌ش ساڵی 1971 دانرا و پێش پیلانه‌كه‌ چه‌ندین فێڵ و چاوبه‌ست له‌ ئیسرائیلییه‌كان كرا.

“بۆمبی تووڕه‌یی”: ئه‌و ناوه‌ خوازراوه‌یه‌ كه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ هێرشێكی سه‌ربازیی نا كه‌ ساڵی 1996 بۆ ماوه‌ی 16 رۆژ كردییه‌ سه‌ر حزبوڵای لوبنان له‌ شارۆچكه‌ی قانا-ی باشووری لولنان و تانك و تۆپه‌كانی ئیسرائیل 106 ژن و منداڵ و پیریان كوشت.

“چنگی هه‌ڵۆ”: پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكا بوو بۆ رزگاركردنی به‌بارمته‌گیراوه‌ ئه‌مریكاییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ تاران.
پرۆسه‌كه‌ رۆژانی 24 و 25ی نیسانی 1980 به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مریكا هه‌شت هه‌لیكۆپته‌ری به‌ هێزێكی تایبه‌ته‌وه‌ نارده‌ ئێران و به‌هۆی كێشه‌ی هونه‌ری و كه‌شوهه‌واوه‌ ته‌نها پێنج له‌و هه‌لیكۆپته‌رانه‌ چوونه‌ شوێنی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌.
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا، یه‌كێك له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان خۆی به‌ فرۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز و سووته‌مه‌نیدا كێشا و هه‌ردوو فڕۆكه‌كه‌ تێكشكان و هه‌شت سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا.
پرۆسه‌كه‌ شكستی هێنا و ئه‌مریكای له‌به‌رده‌م جیهان رووگیر كرد و هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له‌ هۆكاره‌كانی شكستی جیمی كارته‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1980 به‌رامبه‌ر رۆناڵد ریگن.

About كه‌یفی عمر

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …