Home / مێژووى جیهان / ئایا وشەی ( ئۆکەی OK ) لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە ؟

ئایا وشەی ( ئۆکەی OK ) لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە ؟

O.K-620x300

ئایا وشەی ( ئۆکەی OK ) لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە ؟

فەوزی ڕەمزی

ئەم ووشەیە ، ئیمڕۆ لە کوردستانە بەناو کوردی زوانەکەی مندا بۆتە باو و وەك زۆر لە وشەکانی دیکە کە زۆرینەی هەرە زۆرمان نازانین لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە یا مانای چی یا ؟ . تەنیا وەك لاساییەک دووبارەی دەکەینەوە و گەر ئەو وشەیە بڵێیت : ئەوە بە مانای تۆ کەسێکی تێگەیشتوویت و هەر زۆر مۆدێرینی  .
لەسەر ئەم وشەیە ( OK ) ، زۆر بیروڕا هەیە و ناتوانرێت تەنیا هەر یەکێکیان وەك سەرچاوە وەربگرین ، بەڵام هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی کە وشەیەکە بۆ  ” ڕەزامەندی یا باشە – تەواوە – چاکە یا قبووڵمە یا بە دڵمە یا …. یا …. بەکاربهێنرێت . ئەوجا بۆ نیشانەی ئەو ڕەزامەندییە کە دێتە گۆڕێ لە نێوان دوو یا چەند کەسێکدا ، پەنجە گەورەی دەستی ڕاست بەکاربهێنرێت ڕووەو سەرەوە و بۆ ناڕازیبوونیش بە ئاڕاستەی خوارەوە بێت ، بەڵام دەبێت پەنجەکانی دیکە گشتیان داخراو بن .
1 – هەندێك دەڵێن کە لە بنەڕەتدا وشەیەکی هیندییە سوورەکانە بە ناوی (okeh ) و لە دواییدا داگیرکەرە سپی پێستەکان لێیان دزین و ئەوجا بۆ نیشانەی ڕەزامەندی بەکاریان هێناوە و بۆ یەکەمین جار لە فەرهەنگی ئۆکسفۆردا و لە ساڵی 1839 دا تێدا تۆمارکراوە .
2 – دەڵێن ئەمەلە یەکێك لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکیدا ڕوویداوە ، کە کەسێك بە ناوی مارتن ڤان بارن ( Martin Van Buren ) کە دانشتووی ناوچەی Kinderhook بووە و لەبەر خۆشەویستی نازناوی ( Old.Kinder hook ) ی وەرگرتووە و خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 1840 دا پاڵاوتووە و جەماوەرەکەیشی بە ناوی (O.K ) هاندەری بوون و لە هەموو شوێنێك هەر ئەو هاتووهاوارە بووە . ئیتر لە ئەمریکادا ئەم کورتکراوەیە بووە جێگەی ڕەزامەندی و بووە نەریتێك بۆ ڕەزامەندی .
3 – دەڵێن دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی شەڕەکانی جیهانی کە بە نووسین ئەگەر بنووسرایە ” zero killed ” ، واتە خەسارەتی گیانیمان سفرە و نییە ، بەڵام لە دواییدا بە شێوەی ( O . K ) دەنووسرا و مانای هەموو شتەکان تەواون .
4 – دەڵێن گوایە کابرایەکی سەرپەرشتیاری شەمەنەفەر بە ناوی (Obediah Kelly ) و بەردەوام دەبوایە ئەو مۆری ئەو بارانەی بکردایە کە دەبوو بچنە ناو شەمەنەفەرەکە و دەربچێت تا بگاتە شوێنی دیاریکراو . لە دواییدا هەر ( O . K )دەدرا لە بارەکان وەك شەرەفێک بۆ ئەو کارمەندە .
5 – دەڵێن لە وشەی ( All correct ) هاتووە ، لە فۆنەتیکی (All ) دا یەکەمین پیت وەك ( O ) دەردەبڕێت و وشەی (correct ) بە ( K ) دەردەبڕێت و ئیتر ئەم کورتکراوەیە (O.K ) بۆ وشەی ڕەزامەندی بەکارهێنرا لە جیهاندا .
6 – سپی پێستەکان کە چوونە نێو ئەمریکا ، لە نووسین و گفتوگۆدا جیاوازیان هەبوو ، هەڵەی نووسین تێیاندا هەر زۆر بەربڵاوبوو ، یەکێك لەو هەڵانە ( Orl korrekt ) بوو کە وەك ڕەزامەندی بۆ شتەکان بەکاریان دەهێنا . ئەوجا کورتکراوەکە ( O . K ) بووە باو نەریتێك بۆ دەربڕینی ئەو ڕەزامەندییە .

وةتارى كورد

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …