سه‌د كه‌سایه‌تی كاریگه‌ری نه‌مر
نووسینی: د.مایكڵ هارت
وه‌رگێڕانی: أسعد قه‌ره‌داغی
چاپی:دووه‌م 1990
بڵاوكار: پرۆژه‌ی هاوسه‌ر – سلێمانی
ده‌رباره‌ی دانه‌ر:
* د.مایكڵ هارت ئه‌مریكی نه‌ژاده‌و هه‌ر له‌وێش له‌دایك بووه.
* ساڵی 1952 له زانكۆی كۆرنێل لیسانسی له بیركاریدا وه‌رگرتوه.
* ساڵی 1958 له زانكۆی نیۆیۆرك لیسانسی له قانون وه‌رگرتوه.
* ساڵی 1969 له زانكۆی ئهدیلڤی پله‌ی ماجستێری له زانسته‌كاندا وه‌رگرتوه.
* ساڵی 1972 له زانكۆی برینستۆن پله‌ی دكتۆرای له گه‌ردونناسی وه‌رگرتوه.
* له مه‌ڵبه‌ندی زانست گه‌ریه‌كانی ئاسمانی‌دا له شاری ( گرین بێڵت – میریلاند ) دا كاری كردوه، هه‌روه‌ها له مه‌ڵبه‌ندی نیشتمانی له زانستگه‌ری چینه‌كانی كه‌شدا كاری كردوه.
* له گه‌وره‌ترین ڕوانگه‌ی گه‌ردوونناسی دا ( ڕوانگه‌ی هێڵ ) له شاری بامادیدیا – كالیفۆرنیا كاری كردوه.
* یه‌كێكه له زانا باوه‌ڕ پێكراوهكانی بواری فیزیكی كارپێكردندا.
* ئه‌ندام بوو له جڤاتی گه‌ردوونناسیدا، به لقهكانیوه له بواری هه‌ساره‌ناسیدا ( علم الكواكب )
ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه:
ناوی كتێبه‌كه ( 100 ) ه ، پۆلێن كردنی كه‌سایه‌تیه خاوه‌ن زۆرترین كاریگه‌ری له مێژوودا، به پیی پێوه‌ری دیاری كرا‌و ناوی سه‌د كه‌سایه‌تی كه زۆرترین كاریگه‌ریان هه‌بووه له سه‌ر مرۆڤایه‌تی له مێژوودا ڕیكخستووه.