مێژووی لە سێدارەدان

مێژووی لە سێدارەدان

سزای لە سێدارەدان مێژووەكەی بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. گیراوەكان بە گوێرەی جۆری تاوانەكەیان، سزایان بەسەردا دەسەپێنرا و جۆری لە سێدارەدانەكانیش جیاواز بوون.

جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدان لە ئەوروپا و بەتایبەتی بەریتانیا، لە نێوان ساڵانی ٥٠٠ تا ١٥٠٠ی زاینی باو بووە و گیراوان مافەكانیان نەپارێزراوە.

هەڵبەت ئێستەش لە زۆرێك وڵاتی دنیادا سزای لە سێدارەدان ماوە و بە شێوازی جۆراوجۆر و هەندێك جاریش لە پێش چاوی خەڵك، حوكمدراوان لە سێدارە دەدرێن.

یەكێك لەو وڵاتانەی هێشتا رۆژانە خەڵكێك تێیدا لە سێدارە دەدرێت، كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و تەكنیكی زۆر دڕندانە بۆ لە سێدارە بەكار دێنێت. هەندێك جار لە گرتووخانە كەسەكە ژەهرخوارد دەكرێت یان ئەوەندە ئەشكەنجە دەدرێت تا دواجار گیان دەسپێرێت. هەندێك لەسێدارەدانی باویشی هەیە كە لە پێش چاوی خەڵك، بۆ مەبەستی چاوترسێن كردنیان جێبەجێیان دەكات. تەنیا لە دوو رۆژی رابردوو بە دەیان كەس لە ئێران لە سێدارە دراون كە زۆربەیان كوردن.

جیاكردنەوەی سەر

s1

بڕینی مل و جیاكردنەوەی سەر لە لەش، یەكێك بوو لە كەم ئازارترین جۆری سزاكانی لە سێدارەدان لە سەدەكانی ناوەڕاستدا. ئەگەر تەورەكە تیژ بووایە، ئەوا بە یەك لێدان كەسەكە گیانی لە دەست دەدا. ئەو جۆرە لە سێدارەدانە زیاتر بۆ فەرماندەكان و شازادە و بەرپرسە باڵاكان بەكار دەهات كە تاوانیان دەكرد.

پارچە پارچەكردن

s2

ئەو جۆرە لە سێدارەدانە بۆ كەسانێك بوو كە خیانەتیان كردبوو و یەكێك بوو لە دڕندانەترین جۆرەكانی لە سێدارەدان. پێش ئەوەی كەسەكە بمرێت، ئەندامەكانی لەشیان پارچە پارچە دەكرد و دەیانخستە نیو ئاگر یان لە شوێنی جیاجیای شارەكان دایان دەنا.

سووتاندن

s3

لە ئەوروپا سزای سووتاندن زیاتر بۆ سیحربازەكان بەكار دەهات.

پانكردنەوە

s4

لەو جۆرە سزادانە سەری كەسەكەیان دەخستە نێوان ئامرازێك و دواتر ئامرازەكەیان توند دەكرد، تا ئەوكاتەی سەری كەسەكە پان دەبووەوە.

كوشتن بە ئاوی كوڵیو

s5

زیاتر ئەو جۆرە كەسانەیان بە ئاوی كوڵیو لە سێدارە دەدا كە فێڵێكی گەورەیان كردبایە یان خەریكی ساختەكاری ببووان. سووتاندنەكە تەنیا بە ئاوی كوڵیو نەبوو، هەندێك جار رۆنی هەڵقرچاویشیان بەكار دێنا.

دار تێبڕین

s6

دارێكیان تیژ دەكرد و دەیانخستە نێو دەمی تاوانبارەكە. ئەو جۆرە كوشتنەش بۆ سزادانی منداڵبازان و سیحربازان جێبەجێ دەكرا.

لە سێدارەدان بە پەتك

s7

ەو جۆرە لە سێدارەدانە لە ئەوروپا زۆر باو بوو و كەسەكە یەكسەر دەمرد، یان دوای چەند چركەیەك گیانی لە دەست دەدا.

بەستنەوە لە تایەی عارەبانە

s8

تاوانبارەكە لە تایەی عارەبانەی ئەسپ دەبەسترایەوە و ئەوەندەیان لێ دەدا، تا هەموو ئێسكەكانی دەشكا و دواتر جێیان دەهێشت. لەو سزایە، مردنی تاوانبارەكە چەند رۆژێكی دەخایاند.

بڕین بە میشار

s9

لەو جۆرە سزادانە، كەسەكەیان سەراوقوون هەڵداوەسی و دواتر بە میشار دەیانبڕییەوە.

لە خاچدان

s10

لەو جۆرە سزایە، كەسەكەیان بە بزماری گەورە لە دارێك دەكوتا و بەجێیان دەهیشت. مردنی كەسەكە بەهۆی ئەو سزایە هەفتەیەكی دەخایاند.

وشە العربیە_ و: سلێمان تاشان

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …