Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / تەقاندنەوەى كۆشكەكانى ( نبو خذنصر) بە دينامێت

تەقاندنەوەى كۆشكەكانى ( نبو خذنصر) بە دينامێت

تەقاندنەوەى كۆشكەكانى ( نبو خذنصر) بە دينامێت

received_1102261793200891

نوسینی کرمانج زرار

ساڵى ١٨٨٥ لە ناوچەى ( حلە ) رووداوێكى سەير ڕوويدا ( حلە : ئەو پارێزگايەيە كە پاشماوە دێرينەكانى بابلى بەناوبانگ لەخۆ دەگرێت ) , ئەو رووداوەى كە رق و تووڕەيى هەموو عێراقيەك بەڵكو هەموو مرۆڤێكى رۆوناكبير و شارستانى هەڵئەسێنێ و ئەوە دەرئەخات كە نەزانين و دواكەوتوويى چۆن باڵى بەسەر كۆمەڵى عێراقدا كێشابوو . لەو سەردەمەدا ئاوى ڕووبارى حيلە كە لقێكى رووبارى فوراتە و ناوچەى حيللە ئاودێرى دەكات – بەرەو وشكبوون دەچوو , هۆكەشى ئەوەبوو كە يەكێك لە دەوڵەمەندە هينديەكان جۆگايەكى لە رووبارى فوراتەوە بەرەو نەجەف ڕاكێشا ئيتر بەهۆى خوڕى ئاوى ئەم جۆگايە جۆگەكەى حيللە ئاوى تێدا نەما , دانيشوانى حيلە داوايان لە دەولەت كرد كە چارەسەرى گرفتەكەيان بكات , دەولەتى عوسمانى گرنگى تەواوى بەكێشەكەدا چونكە عێراق ئەوكاتە ويلايەتێكى عوسمانى بوو , لەبەر ئەوە لە فەرەنساوە , ئەندازيارێكى ناودارى بەناوى  ( شۆنديرفر ) و هاوكارەكەى هێناو ساڵى ١٨٨٩ گەيشتە بەغدا و دواى سەرنجدانى ڕێرەوى ئاوى فوڕات , بڕياريدا بەنداوێك لە شێوەى دوو باڵى لار دروستبكرێت , تا بتوانرێت ئاو بۆ رووبارى حيلە بگەڕێتەوە , شاعيرى ناودار ( مظفر النواب ) دەڵێت : ژنى دەوڵەمەندە هيندييەكە , دواى مردنى مێردەكەى خەرجى بەنداوەكەى دابينكرد , هەر لەبەر ئەوەشە بەنداوەكە ناونراوە بە بەنداوى ( هينديە ) رۆژى ٢٥ تشرينى يەكەمى ١٨٩٠ ئاهەنگێك بە بۆنەى تەواوبوونى بەنداوەكە ڕێكخرا كە ( سرى پاشا ) ى والى ئامادەى ئاهەنگەكە بوو دەستەيەك دەستيان كرد بە پياهەڵدانى ديكتاتۆر سوڵتان عەبدولحەميد , بەڵام هيچ كەس لەو تاوانە گەورەيە نەدوا , كە لەكاتى دروستكردنى بەنداوەكە ئەنجامدرا , ئەويش ئەوەبوو سەرجەم ئەو خشتانەى كەە لەپڕكردنەوەى شوێنى بەنداوەكەدا بەكارهێنران , هەموويان لە ديوارە بە دينامێت روخێنراوەكەى كۆشكە مێژوويەكانى ( نبو خذ نصر ) ەوە وەرگيرابوون , پياو كە بير لەم كارە ناشايستە دەكاتەوە , موچوڕكە بە لەشيا دێـت . چۆن ئەبێت ئەو كۆشكانەى كە لەهەزارەى دووەمى پێش زايين دروستكراون , ئاواو بەو بێ ئاگاييە بە دينامێت بتەقێنرێنەوە ؟   ئەوەش بۆ دروستكردنى بەنداوێكى كشتوكاڵى كە زۆرى نەبرد لەناو چوو .                                          بەڕاستى ئەو پەندە ڕاستە كە دەلێت :” ئەوەى نەزان بەخۆى دەكات هەرگيز دوژمن بە دوژمنى ناكات ” زاناى كۆمەڵناسى ناودار ( ابن خلدون ) لە پێشەكى مێژووەكەيدا دەڵێت : هەميشە چەندين بەڵگەى وەها هەن , كە دەرى ئەخەن , داخۆ نەتەوەيەك بەرەو پێشكەوتن يان دواكەوتوويى ئەڕوات ” دا ئەم كردەوەيەى كە دژى كۆشكەكانى (  نبو خذ نصر ) كرا , بەڵگەيەكى ئاشكرايە كە خەڵكەكە بەرەو دواكەوتوويى و نەزانى و وێرانكارى دەچوون . لە لايەكى ترەوە , حەقە بەشێك لە لێپرسراويەتى ئەم كارە بخەينە سەر شانى ئەو ئەندازيارە فەرەنسيە وە حەقيشە بپرسين ئەوێكى روناكبير و زانا , چۆن بەو كارە ڕازيبوو . لەگەڵ ئەمەشدا , كە چاوەڕوان دەكرا بە باشە نرخى ئەو پاشماوە دێرينە بەنرخە بزانێت وە نەهێڵێت بەو سەمەرەيە بچێت  !!!

كرمانج زرار

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …