Home / مێژووى جیهان / عەدنان مندریس کێیە؟

عەدنان مندریس کێیە؟

عەدنان مندریس کێیە؟

FB_IMG_1469120025584

نوسینی:ڕێدار ئەحمەد

ئەم پیاوە ساڵی ۱۹٥۰ بەبەرنامەیەکی سەیرەوە وەک حزبی دیموکراتی چووە کێبرکێی هەبژاردنەکان لەتورکیا.

هەموو لێکۆڵینەوە ئەمریکیەکان پێشبینیان دەکرد بەڕەهایی شکست بهێنێت.

 

بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەمە بوو:

– گەڕاندنەوەی بانگدان بەزمانی عەرەبی.

– ڕێگەدان بەخەڵکی تورکیا بچن بۆ حەج.

– دروستکردنەوەی قوتابخانە ئاینیەکان و ڕێگەدان بەخوێندنی ئاین لەقوتابخانەکاندا.

– هەڵوەشاندنەوەی دەست وەردانی دەوڵەت لەجل و بەرگی ئافرەت، کەلەو کاتەدا سیاسەتی حزبەکەی ئەتاتورک پاڵاپۆشی قەدەغە کردبوو.

 

ئەنجامی هەڵبژاردنەکە سەرسوڕهێنەر بوو، حزبەکەی ئەتاتورک تەنها سی و دوو کورسی بەدەستهێنا، حزبی دیموکراتیش سێ سەدو هەژدە کورسی بەدەستهێنا، عدنان مندریس بووە سەرۆک وەزیران، جەلال بایاری سەرۆکی حزبەکەش بووە سەرۆک کۆمار.

دەستیکرد بەجێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی لەهەڵبژاردنەکەدا بەگەلی دابوو.

مندرس بەدەم داخوازی گەلەوە ڕۆیشت و یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی لەمانگی ڕەمەزاندا ئەنجامداو بانگدان بەعەرەبی و ئازادی پۆشاک پۆشین و ئازادی خوێندنی ئاین و نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکانی کردە دیاری بۆ گەل.

لەهەڵبژاردنی ساڵی ۱۹٥٤ دا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان وابوو پارتەکەی ئەتاتورک بیست و چوار کورسی بەدەستهێنا، خوێندنی قورئان و زانستە ئیسلامیەکان ڕێگەی پێدرا، دە هەزار مزگەوتی دروست کرد، بیست دوو مەدرەسەی بۆ دەرچونی مامۆستایانی ئاینی دروست کرد، ڕێگەیدا بەچاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤارو کتێبی ئاینی، ئەو مزگەوتانەشی ڕژێمی پێشوو کردبوویە کۆگای هەڵگرتنی دەغڵ ودان پاککردەوەو کردنیەوە بەشوێنی پەرستش.

لەوڵاتانی ئیسلامی نزیک بووەوەو ساڵی ۱۹٥٦ باڵیۆزی جولەکەی دەرکرد.

بیست و پێنج هەزار فێرگەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزی کردەوە.

ئەم هەنگاوانەی هێزە نەیارەکانی ئیسلامی جوڵاندو جەنەڕاڵ جەمال جو رسڵ لە حەڤدەی مانگی نۆی ساڵی ۱۹٦۰دا کودەتای سەربازی بەسەردا کردو عەدنان مندرس و فەتین زورلو و حەسەن بلئکتانی لەسێدارە دران.

سامی کوهین کەڕۆژنامەنووسێکی جولەکەیە دەڵێت: هۆکاری سەرەکی لەسێدارەدرانی مندرس ساسەتی نزیکبوونەوەی بوو لەجیهانی ئیسلامی و نەمانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …