نوسینى، سه‌باح موفیدى.
سه‌رچاوه: جۆرناڵی زانستی سیاسه‌ت و یاسا: سه‌نته‌ری که‌نه‌دی زانست و یاسا
وه‌رگێرانى له ئینگلیزیه‌وه، ناوه‌ندى میلله‌ت بۆ توێژینه‌وه
به‌شی یه‌كه‌م
پوخته
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه تاوتوێی وه‌زیفه‌ى سیاسى ئاین ده‌كات له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان (كوردستانى ئێران) له كاتى شۆڕشى ئێرانى له‌ساڵى 1979 دا، له‌گه‌ڵ ساڵانى سه‌ره‌تاى دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشه‌كه. هه‌وڵده‌دات و‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه: باڵاده‌ستی ئایدۆلۆژى ئاین و گۆڕینى بۆ ئامڕازێكى سیاسى چى كاریگه‌ریه‌كى هه‌بووه له‌سه‌ر پرسه سیاسیه‌كانى كوردستان ؟ ئایا ئایدۆلۆژیاى ئاینى فاكته‌رێك بووه بۆ یه‌كڕیزى یان په‌رته‌وازه بوون له نێوان كورده‌كاندا؟ تێگه‌یشتنى گروپه سیاسییه‌كان ڕوون ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌یان وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌قلیدی و ئه‌و بارودۆخانه‌ى كه په‌یوه‌ندیدارن به كات و شوێنه‌وه. له‌م پێناوه‌شدا، وه‌زیفه‌ى مه‌كته‌ب قورئان (قوتابخانه‌ى قورئان) وه‌ك گرنگترین ڕه‌وتى ئیسلامى له‌و كاته‌دا ده‌خرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، پێگه‌و تێڕوانینى حكومه‌تى ناوه‌ندى و، هه‌ندێك گروپ و پارتى سه‌ره‌كى له كوردستاندا سه‌باره‌ت به ئاین ده‌خرێته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه گرنگى ده‌دات به دراسه‌كردنى ئایدیالیزمى ئیسلامى و ململانێى ئایدیۆلۆژى له‌نێوان ئاین و جوڵانه‌وه چه‌په‌كاندا، له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌و كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى كوردستان.
وشه سه‌ره‌كیه‌كان: شۆڕشى ئێرانى، ناسیۆنالیزمى كوردى، جوڵانه‌وه چه‌په‌كان، مه‌كته‌ب قورئان، سیاسه‌ت، ئاین.
پێشه‌كى
ئاین له كۆمه‌ڵگا ته‌قلیدیه‌كان دا ڕۆڵێكى گرنگ ده‌گێرێت و ده‌چێته ناو هه‌موو كایه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵگاوه، له‌كاتێك دا، له كۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌كان دا، ئاین هه‌ندێك له وه‌زیفه ته‌قلیدیه‌كانى خۆى له ده‌ست داوه. شۆڕشى عه‌لمانیه‌ت بووه هۆى ده‌ركه‌وتنى داموده‌زگایه‌كى بێلایه‌ن (ده‌وڵه‌ت) كه سه‌ریهه‌ڵدا به‌هۆى كۆتایهاتنى ئه‌و جه‌نگ و ململانێیانه‌ى پێشوه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاین ئه‌نجامده‌دران. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش، په‌یوه‌ندى نێوان ئاین و سیاسه‌ت هێشتا وادهرهكهوێت كه وابه‌سته‌بن به‌یه‌كه‌وه‌و په‌یوه‌ندی نێوانیان زیادى كردوه، سه‌ره‌ڕاى جیاوازییه‌كانیان، لهگهڵَ ئه‌وه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كى كاتی ، به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ئاینى سیاسى وه‌ك چه‌كێك بۆ ئاكته‌ره ئاینیه‌كان له ته‌واوى بوارى پرسه سیاسیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌كاتى سه‌رده‌مى كۆمه‌ڵگاكانى جیهانى سێهه‌م. ئه‌مه ئه‌شێت پشت ڕاست بكرێته‌وه به گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ندێك له جوڵانه‌وه نوێخواز و گرنگه‌كان وه‌كو شۆڕشى ئێرانى (1979) و فراوانبوونى جه‌نگه ئیسلامیه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا، كه ئاماژه‌یان بۆ كراوه له‌به‌ر كاریگه‌رى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاین و سیاسه‌ت و دیاریده‌كرێن وه‌ك “كاردانه‌وه‌یك بۆ لاوازى عه‌لمانیه‌ت” كه ڕه‌چاوده‌كرێت له لێكۆڵینه‌وه سیاسیه‌كان دا. به‌ڵام، پرسى كاریگه‌رى ئاین له بابه‌ته سیاسیه‌كاندا یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ى كه په‌یوه‌ندیداره به كوردستانه‌وه كه تاوه‌كو ئێستا پشتگوێخراوه.
له شۆڕشه‌كانى كوردستان له مێژوودا، كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كان ڕۆڵێكى گرنگیان گێڕاوه. زۆرێك له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه سیاسیه‌كان به‌هۆى سه‌ركردایه‌تى كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كانه‌وه بوون. له جوڵانه‌وه سیاسیه هاوچه‌رخه‌كانیشدا ئه‌توانین تێكۆشان و خزمه‌تى دیاری ئه‌وان هه‌ست پێبكه‌ین كه به‌شدارییان كردووه له دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان له ساڵى 1945و به‌هه‌مان شێوه‌ش له دواى شۆڕشى ئێرانى (1979). زیاتر له‌مه‌ش، هێزه نائاینیهكان بۆ شه‌رعیه‌تدان به چالاكییه‌كانیان و ده‌سه‌ڵاتییان و كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك پیاوانى ئاینیان به‌كارهێناوه. بۆنمونه، له سه‌رده‌مى كۆمارى مه‌هاباد دا، ململانێ نه‌بووه له‌نێوان گروپه ئاینى و نائاینیهكان دا وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌له سیناریۆكانى ئێستادا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ته‌نها به هۆى ده‌ركه‌وتنى قازى موحه‌مه‌ده‌وه بووه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی ئاینى كه‌وا له‌كۆمه‌ڵه‌ى ژیانه‌وه‌ى كوردستان و ( دواتردا، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان)ده‌ستى به چالاكیه دیاره‌كانى كرد. هاوشانى ئه‌مه، له‌كاتى شۆڕشى ئێرانى دا، شێخ عزه‌دین حوسێنی دیارترین و به‌ناوبانگترین پیاوى ئاینى له مه‌هاباد، ناوهندگیربوو له نێوان هێزه جیاوازه‌كان له‌كوردستاندا. ئه‌گه‌رچى، جوڵانه‌وه‌ى كوردى نه‌یتوانیوه هه‌ستى ئاینى جه‌ماوه‌ر به‌كاربهێنێت ، وه‌ك ئامڕازێك بۆ پرسى كورد به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر. به‌م هۆیه‌وه ، هه‌میشه هه‌ستى ئاینى به‌كارهێنراوه له‌لایه‌ن هێزه ناوه‌ندییه‌كانه‌وه له هه‌موو وڵاتاندا له‌و وڵاتانه‌ش كه كوردى تێدا نیشته‌جێیه. تێڕوانینى باوى ئه‌م دۆخه وه‌زیفه‌ى سه‌ره‌كى ئاكته‌ره سیاسیه‌كانه له كایه‌ى سیاسى كوردستان دا له‌كاتى شۆڕشى ئێرانى كه زیاتر جه‌ختى ده‌كرده‌وه له هه‌ستیارى كاته‌كه كه گرنگترین ماوه بوو بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئێران كه دیارترین پارتى سیاسى بوو له كوردستان له ساڵى 1944-1945, له‌كاتى شۆڕشه‌كه دا، هه‌ندێك ڕێكخراو و ئاڕاسته‌ى تر دروست بوون و ده‌ركه‌وتن وه‌ك “كۆمه‌ڵه”، ڕێكخراوى ماركسى لینینى مایۆست ڕاگه‌یه‌نرا له ساڵى 1978-1979، ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان له‌ژێرسایه‌ى ئه‌حمه‌دى موفتى زاده، ڕێكخراوى ” كۆمه‌ڵه‌ى به‌رگریكردن له ئازادى و شۆڕش له كوردستان، پارتى ڕزگارى، هه‌ندێك له لقه‌كانى گه‌ریلا فیدایهكانى ڕێكخراوى خه‌ڵقى ئێران، پارتى تودیهى ئێران، و چه‌ند ئاین و پارتى تر. سه‌ره‌ڕاى ئه‌م ڕێكخراوانه، ئه‌توانین ئاماژه بده‌ین به شێخ عزه‌دین حوسێنی، سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاینى كوردستان كه تاڕاده‌یه‌كى زۆر وه‌ك كه‌سێكى ناسیاسى هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌كرد. له‌نێو ئه‌م كه‌سایه‌تیه كاریگهرانهدا له كوردستان، ئه‌م دراسه‌یه له ڕۆڵى مه‌كته‌ب قورئان ده‌كۆڵیته‌وه. له‌م چوارچێوه‌دا، پێویسته تێڕوانینێكى كورت هه‌بێت له‌سه‌ر گفتوگۆى تیۆرى ده‌رباره‌ى ئاین و وه‌زیفه‌كانى.
ئاین و وه‌زیفه‌كانى
هه‌ندێك له پێناسهكانى ئاین گرنگن له‌به‌رئه‌وه‌ى گفتوگۆى كرۆكى ئاین ده‌كه‌ن. ئه‌وانیتر وه‌زیفین و ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه ئاین ده‌توانێت چیبكات. له تێروِانیى ئوگوستى كۆمتى ، ئاین نه‌ك ته‌نها هه‌وڵێكه بۆ ڕوون كردنه‌وه‌و ناسینى ڕاستى، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا بنه‌مایه‌كه بۆ یه‌كگرتنى كۆمه‌ڵى مرۆڤایه‌تى. پێناسه‌كه‌ى دوكیم به‌هه‌مان شێوه ڕه‌گه‌زێكى وه‌زیفى ئاین له‌خۆ ده‌گرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌وا ئاین پهیڕهوهكارانى یه‌كده‌خات و كۆیانده‌كاته‌وه له چوارچێوه‌ى یه‌ك كۆمه‌ڵگاى ڕه‌گه‌زى دا، ( تیۆرى ئاین و وابه‌سته‌یی). پێناسه وهزیفیهكان عاده‌ته‌ن پشت به ڕوانگه‌ى تیۆرى ده‌به‌ستن كه ده‌یانه‌وێت لێكدانه‌وه بۆ ئاین بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى ڕازیكه‌ر.
لایه‌نگرانه نوێیه‌كانى تیۆرى وه‌زیفى ڕه‌گه‌زێكى به‌هێزى ده‌رونناسییان برده ناو ده‌روازه‌ى كۆمه‌ڵناسیه‌وه. ئاین تاكه‌كان ناچار ده‌كات كه نه‌ریته‌كانى گروپ له‌به‌رچاوبگرن له‌هه‌مان كاتیش‌دا هانیان ده‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت. ئاین یارمه‌تى هه‌مه‌ئاهه‌نگى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌دات له‌چوارچێوه‌ى كۆمهڵگاو نه‌ته‌وه‌دا. ئه‌م وه‌زیفه‌یه له سیاسه‌ت دا به‌كارده‌هینرێت. له‌م چوارچێوه‌دا، ئاین له‌گه‌ڵ ڕه‌گوڕیشه كۆمه‌ڵایه‌تیه قوڵه‌كانی، هێزێكى له ڕاده‌به‌ده‌رى هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا. له‌ڕوانگه‌ى جۆن پاوڵ ولیامهوه، شوناسى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست ده‌كات به‌هۆى كاریگه‌رییه كلتورییهكهیهوه. كاتێك كه كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه كهلهرێگهى ئاینه‌وه گوزارشت له شوناسه‌كه‌یان بكه‌ن، ئاین ده‌بێت به فاكته‌رێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك.
به‌ڵام پێویسته تێبینى ئه‌وه بكرێت كه ئاین هێزێكى مه‌زهه‌بیه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه فاكته‌رێكى ههمهئاههنگیه. ئاین هه‌میشه ڕۆڵى یه‌كگرتوویی (یه‌كبوون) نابنێت. هه‌ندێك كات بیروباوه‌ڕه ئاینیه‌كان ده‌بنه‌هۆى هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى نامه‌ده‌نى و ئاژاوه. ئۆدیا (ODea) شه‌ش چه‌قبه‌ستویی ئاین ڕوون ده‌كاته‌وه كه سیان له‌وان لێره‌دا گرنگن: پارێزگارخوازى و ڕێگرتن له گونجان له‌گه‌ڵ بارودۆخه گۆڕاوه‌كاندا، یۆتۆپیایی و ڕێگرتن له كردارى ئه‌زموونگه‌رایی، ململانێ له نێوان گروپهكانداو ڕێگرتن له سازان.
له‌سه‌رده‌مى مۆدێرندا، له‌سه‌ربنه‌ماى جیاوازى پسپۆڕان، ئاین وزیفهیهكى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌مترى هه‌یه. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا ته‌قلیدیه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌نێو موسوڵماناندا، تاێستاش ده‌چێته ناو هه‌موو كاروباره‌كان. له‌بوارى سیاسه‌تدا، ئیسلام ڕۆڵ و وه‌زیفه‌ى جۆراوجۆرى هه‌یه هه‌ر له‌شه‌رعیه‌ت پێدان و پاڵپشتیكردنى دۆخى باو تاده‌گاته خۆپیشاندان و ده‌سته‌به‌ركردنى بنه‌مایه‌ك بۆ شۆڕش. بهبۆچونى ساریی ئه‌ى-قه‌له‌م(Sarie A-Qalam)، ” نوسهرێكى ئێرانى، ” جیاوازى له‌نێوان ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت و ئاینه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كاندا ئه‌وه‌یه، ئیسلام تاڕاده‌یه‌كى زۆر سیاسیه و شێوه‌یه‌كى سیاسى هه‌یه‌و كورت نابێته له به‌ها مه‌سیحى و كۆنفۆشیۆسهكان دا، ئیسلام بیرۆكه‌یه‌كه كه‌وا به‌شێویه‌كى به‌رچاو په‌یوه‌ندى دروست ده‌كات له نێوان ئاین و سیاسه‌ت دا”. به‌ڵام، ئاین به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك ئامڕازێك له‌لایه‌ن حكومه‌ت و نه‌یارانى حكومه‌ته‌وه. له‌رێگه‌ى ئه‌م پێشینه تیۆرییه‌وه، بائێمه كرۆكى سیناریۆ سیاسیه‌كانى كوردستان وه‌ربگرین و گفتوگۆى ئه‌وه بكه‌ین كه چۆن سیاسه‌ت و ئاین كارده‌كه‌ن له‌م ناوچه‌دا.
پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر چالاكى سیاسى پیاوانى ئاینى كورد
له كوردستان تاوه‌كو ساڵى 1979، شه‌ڕى ئاینى تایبه‌ت نه‌بووه. ئه‌مه به‌هۆى بارودۆخى بێدینیه‌وه نه‌بووه له‌نێو خه‌ڵكدا. ڕه‌گ و ڕیشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م پرسه پێویسته له‌سه‌ر كوتكردنى نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیزمى كوردیدا بدۆزرێته‌وه. كێشمهكێشمهكه هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌ماى پرسه ناسیۆنالیسته‌كان بووه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاینى كه سنورى پرسى ناسیۆنالیزم ده‌به‌زێنێت. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆڵۆنیاڵیزم و داگیركاراندا، پرسى نه‌ته‌وه‌یی ڕۆڵێكى ڕێكخراویی هه‌بووه. ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌مى ڕابردودا كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كان به‌شدارییان كردبێت له شه‌ڕدا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له لوتكه‌ى ئه‌وه‌دا بووبن یاخود وه‌ك سه‌ركرده به‌شداربووبن، پاڵنه‌رى سه‌ره‌كییان بریتى بووه له پشتگیرى كردنیان بۆ پرسى نه‌ته‌وه‌یی. له‌م چوارچێوه‌دا، كریس كۆچێرا ئاماژه به سێ قۆناغ له جوڵانه‌وه‌ى كوردى ده‌كات.
سه‌ركردایه‌تى زۆرینه‌ى بزوتنه‌وه كوردییه كلاسیكیه‌كان له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كان دابووه هه‌روه‌ك شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هرى، شێخ ڕه‌زا، شێخ مه‌حمود، و چه‌ندین كه‌سایه‌تى تر. ڕۆڵى چالاك و به‌رچاوى پیاوانى ئاینى له بزوتنه‌وه نوێیه‌كان دا هه‌م له‌سه‌ر ئاستى سه‌ركردایه‌تى و هه‌م له‌سه‌ر ئاستى ڕێكخراوه‌یی گه‌واهیه له‌سه‌ر ڕۆڵى ئاین له كوردستان و په‌یوه‌ندى ئاینى و سیاسه‌ت یاخود ئاین و ناسیۆنالیزم. بۆنمونه، مامۆستا عبدولڕهحان لاهیجانى، ئه‌ندامى پارتى دیمو‌كراتى ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكدا كاتێك كه بیره‌وه‌رییه‌كانى ده‌گێرێته‌وه، ئاماژه بهمهدهدات:
… ڕۆژێك، قوتابیه‌كى ئاینى هاته‌لام له مههاباتهوهو پێى وتم كه من بانگێشتكراوم بۆ لاى مه‌لا حه‌سه‌نى قزڵهجى و مه‌لا موحه‌مه‌د تۆرجانیزاده. زۆر دڵخۆش بووم و به‌یه‌كه‌وه ڕۆیشتین….. ئه‌وان داوایان لێكردم كه گه‌شتێك بكه‌م بۆ كوردستانى عێراق و سه‌ردانى سه‌ید حووسێن حوزنى بكه‌م له شارۆچكه‌ى ڕه‌واندز….. له‌سه‌ره‌تاى هاوینى ساڵى 1932دا، خۆم و سێ له خوێنكارهكانى تر ڕۆیشتین بۆ ئه‌وێ . من خۆمم به سه‌ید حوسێن ناساند و وشه‌ى نهێنیم پێوت بۆ دڵنیابوونى…… بۆماوه‌ى شه‌شه مانگ هه‌موو هه‌ینیه‌ك، ئێمه فێرى ناسیۆنالستی كوردى و وانه‌ى سیاسى ده‌كراین و پاشان گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئێران. و ئێمه یاسا و ڕێساكانى ئه‌ومان ده‌گه‌یانده قزڵهجى، تۆرجانیزاده و مه‌لا ئه‌حمه‌د فه‌وزى.
چه‌ندین نمونه‌ى واى چالاكى مزگه‌وته‌كانى كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌تى چالاكى خوێندكاران و پیاوانى ئاینى له پارتى كۆمه‌ڵه‌ى ژیانه‌وه‌ى كوردستان دا وه‌ك قازى موحه‌مه‌د ، هه‌ژار، هێمن و چه‌ندین كه‌سى تر. له‌كه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌توانین ئاماژه بده‌ین به چالاكیه‌كانى ئه‌حمه‌دى موفتى زاده و حه‌سه‌ن ئه‌مینى، سه‌ركرده‌كانى مه‌كته‌ب قورئان كه به‌شێك له ژیانیان ته‌رخان كردبوو بۆ چالاكى ناسیۆنالیستى. كاتێك موفتى زاده گه‌نج بوو، گه‌شتێكى كرد بۆ كوردستان (كوردستانى عێراق). هه‌ستى ناسیۆنالیستى خۆى بڵاوكرده‌وه كه به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو ساڵى1963. حه‌سه‌ن ئه‌مینى ، كه به‌قسه‌ى خۆیبێت ، ئه‌ندامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران بوو هه‌تا ئه‌وكاته‌ى كه‌به ئه‌حمه‌دى موفتى زاده ئاشنا بووه.
وه‌ها چالاكیه‌كى پیاوانى ئاینى یان هه‌ستی به‌رزى نه‌ته‌وه‌یی له ناو خوێندكارانى په‌یوه‌ست به پرسى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌رانسه‌رى كوردستاندا. ئه‌و چالاكیهكانهى كه ئه‌نجامدران له‌كاتى ڕووداوه‌كانى كوردستاندا له دواى ساڵى1979وه، نمونه‌یه‌كى تره له ڕۆڵى پیاوانى ئاینى. وه‌كو كۆنفرانسى سه‌ركرده ئاینیه‌كان له‌شاره جیاوازكانى كوردستاندا له 17-18/3/1979دا، كه تێیاندا سێ خاڵى سه‌ره‌كى ڕه‌نگى دابۆیه‌وه ، كه به‌رجه‌سته‌كه‌رى داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردبوون. ئیمزا كرا له‌لایه‌ن شێخ عزه‌دین حوسنى، شێخ جه‌لال حوسنى، ئه‌حمه‌د موفتى زاده، مه‌لا موحه‌مه‌د ڕابب و مه‌لا عه‌بدوڵا موحه‌مه‌دى وه …….به‌ڵام به‌هۆى گۆِرانكارى و پێشكه‌وتنه‌كانى بونیاتى كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌شه‌ى دانیشتوانى شاره‌كه‌وه، چالاكیه‌كانى پیاوانى ئاینى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ته‌ركیزى ده‌خسته‌سه‌ر ناوچه شارییه‌كان. لادێییه‌كان تاڕدایهكى زۆر وه‌ك پاڵپشتیكهرى پیاوه ئاینیه ته‌قلیدیه‌كان مانه‌وه، به‌ڵام له‌شاره‌كان و شارۆچكه‌كان دا گه‌نجان مه‌یلیان هه‌بوو بۆ تهرجومهكردنى نوێى ئیسلام. خه‌ڵكى سه‌رسامبوون به ئاڕاسته نوێیه‌كانى ئیسلام وه‌كو مه‌كته‌ب قورئان و برایانى موسوڵمان. ئه‌م گۆڕانكارییه له خۆرهه‌ڵاتى كوردستان به‌تایبه‌تى پارێزگاى كوردستان زۆر ڕوون بوو. به‌م شێوه‌یه، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له بزوتنه‌وه شارییه‌كان و چالاكى پیاوه ئاینیه ته‌قلیدیه‌كان ده‌ستى پێكرد وه‌ك ڕكابه‌رێكى به‌هێزى هێزه سیاسیه‌كانى تر له كایه‌ى سیاسی دا.
ئاین وه‌ك ئامڕازێكى سیاسى حكومه‌تى ناوه‌ندى
ناسیۆنالیسته كورده‌كان به‌تایبه‌ت له بزوتنه‌وه كوردییه نوێیه‌كاندا به‌باشى وه‌زیفه‌ى سیاسى ئاینیان به‌كارنه‌هێنا. له‌لایه‌كى تره‌وه، ڕه‌وته چه‌په پهڕگیرهكان له‌وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌قلیدى دا گه‌شه‌یان كرد به‌بێئه‌وه‌ى هزرهكهیان خۆماڵى بكه‌ن ، و هه‌موو ئه‌م مه‌سه‌لانه ڕێگه‌یان خۆشكرد بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا له‌وانه‌ش له ناوچه كوردییه‌كاندا به‌تایبه‌ت له ئێران بۆ به‌كارهێنانى ئاین له‌دژى بزوتنه‌وه كوردییه‌كان. له ساڵه سه‌ره‌تاییه‌كانى دواى شوڕشى ئێرانه‌وه له ساڵى 1979دا، سه‌ره‌ڕاى جیاوازى ئاینى قوڵ، ئاین به‌كارهێنرا وه‌ك ئامڕازێك بۆ لاوازكردنى بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسته كوردییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به‌تایبه‌تى له‌ڕێگه‌ى هاندان و سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاته ئاینیه‌كان له به‌رامبه‌ر هێزه چه‌په‌كان. حكومه‌ت هه‌وڵى دا پرسى كورد له‌ناوببات و مافى نه‌ته‌وه‌یی كورد بشارێته‌وه له‌ژێر ساییه‌ى ئه‌م ململانێیه‌دا. وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكى ئه‌م دژ بهیهكیهو به‌كارهێنانى ئاین له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ده‌توانین ئاماژه بده‌ین به دروستكردنى ڕێكخراوى جه‌نگاوه‌رانى موسوڵمانى كورد له‌ناو یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ڕێكخراو سه‌ربازییه‌كانى ئێران دا، ده‌سته‌ى پاسه‌وانانى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانى.
له‌چه‌ند به‌شێكى به‌دواى یه‌كدا، وه‌ها جیاوازییه‌كى سیاسى ئایدۆلۆجى له‌نێوان چه‌په‌كان و ئاڕاسته ئیسلامیه‌كان و به‌كارهێنانى ئاین له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه ده‌خرێته ڕوو. لێره‌دا، بۆئه‌وه‌ى زانیارییه‌كی ڕوونمان هه‌بێت ده‌رباره‌ى ئه‌وه، ته‌نها ئاماژه به هه‌ڵوێستى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌ده‌ین. بۆنمونه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانى كوردستان، كه بڵاوكرایه‌وه له ڕۆژنامه‌ى كایهان دا، له 18/3/1979، ئایه‌توڵلا خومه‌ینى هه‌ڵسوكه‌وتى خه‌ڵكى كورد و پارتهكانیانى وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتێك دژ به ئیسلام و ئاسایشى موسوڵمانان له‌قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر په‌لامارێكى له دژى سوپاى حكومه‌ت ناوبرد به كارێكى ناموسوڵمانانه‌وه بیانیه‌كان كه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى به‌هێز له‌ناوببرێت. جگه‌له‌وه، بابزانین ئه‌وه چیه كه ئیبراهیم یه‌زیدى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى كاتى، ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى ئاین له لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه. ئه‌م چوارچێوه په‌یوه‌ندى هه‌یه به ده‌رئه‌نجامى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشه‌وه، كه‌وا سیاسه‌تى ئاینى حكومه‌تى ناوه‌ندى پیشان دا له كوردستان. له چاوپێكه‌وتنێك دا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى ئاشتى ئیبراهیم یه‌زیدى ده‌ڵیت:
سه‌باره‌ت به كوردستان، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین شۆڕشى ئیسلامى ڕه‌گ و ڕیشه‌ى له ئه‌وێ نیه ….به‌پێچه‌وانه‌وه‌ى پارچه‌كانى تر‌ى ئێرانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى له كوردستان مێژووى چالاكى بێ ئاینى یان دژه ئاینى گروپه چه‌په‌كان زیاتره له گروپهكانى تر. له‌به‌رئه‌وه ئێمه بیرمان كرده‌وه، سه‌ره‌تا كلتورى شۆرشِ پێویسته بگوازرێته‌وه بۆ كوردستان. به‌م شێوه‌یه، ئێمه چه‌ند گه‌نجێكمان نارد بۆ ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ى چالاكى كه‌لتورى ئه‌نجام بده‌ن. له‌ڕێگه‌ى هاوكارى چه‌ند هاوڕێیه‌كى كورده‌وه كه هاوكاریمان هه‌بوو به‌یه‌كه‌وه به‌ر له شۆڕشه‌كه وه‌ك دكتۆر موزه‌فه‌ر پارتۆما، هه‌ندێك كتێبى ئیسلامى وه‌ك نوسینه‌كانى مه‌ولانا ئه‌بو ئه‌لا مه‌ودودى (Mawlana Abu Ala Mawdoodi) مان وه‌رگێرا بۆ كوردى، كه له كوه‌یت چاپكرابوون، و له كوردستان دابه‌ش كران، له‌ڕاستیدا، ئێمه وابیرمان كرده‌وه كه گۆڕانكاری و شۆڕشى كلتورى پێویسته بوونى هه‌بێت له تێڕوانیه‌نه ئاینیه‌كانى برا سونیه‌كان. دووه‌مینیان، ئێمه ده‌مانزانى كه‌وا پارته چه‌په‌كان له كوردستان چالاكن به‌ڵام كه‌مینه‌ن. له‌به‌رئه‌مه، ئێمه به‌دواى ڕێگایهكا گهڕایان بۆ به‌ستنه‌وه‌ى به چوارچێوه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى كۆمهڵگاو و زۆرینه‌ى خه‌ڵكه‌وه.
له‌دواى یه‌كه‌م قۆناغى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشه‌وه، ئێمه توانیمان وه‌ها هه‌ڵوێست گه‌لێك ببینین به‌هه‌مان شێوه. بهنیسهدیر، یه‌كه‌م سه‌رۆكى ئێران، پێش سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى، كاتێك له ئه‌نجومه‌نى بازیرگان بوو، له وتارێك دا له خۆرام ئاباد قسه‌ى كرد له‌سه‌ر كوردستان و هه‌ڵژاردنى ئه‌نجومه‌نى شارى ساین (سهنهنداج)، كوردى دابه‌ش كرد بۆ موسوڵمان و ناموسوڵمان. به‌پێى ڕۆژنامه‌ى جمورى ئیسلامى، له 22/10/1979دا، ئه‌و ده‌ڵێت ” ئه‌گه‌رچى له 11 ئه‌ندامى هه‌ڵبژێراو، 8 كه‌سیان موسوڵمانن، و 3 كه‌سیان موسوڵمان نین، كه‌واته براوه موسوڵمانه و كێشه‌كه كۆتایی پێهات…” له‌كاتى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى دا، به‌پێى ڕۆژنامه‌ى كایان، 4/3/1980، له‌یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نى شۆڕشى ئیسلامى دا، باسى گروپه سه‌ربازییه كوردییه‌كانى كرد‌و وتى ” جێگه‌ى قبوڵ نیه به‌لاى حكومه‌تى ئیسلامى ئێرانه‌وه كه‌وا ئیمام ببێت به شتێكى نامۆ له كوردستان. بۆ خه‌ڵكى موسوڵمانى خۆمان، جێگه‌ى قبوڵ نیه كه‌وا موسوڵمان بوون تاوان بێت له كوردستان ….”
چه‌په پهڕگیرهكان و ناكۆكیان له‌گه‌ڵ ئایندا
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسته كوردییه‌كان به‌زۆرى له ژێر كاریگه‌رى بیرى چه‌پ دابوون، به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵه گروپێك هه‌بوون، كه به‌هۆى ئایدیۆلۆژییانه‌وه به‌هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌یان بۆ دۆخى سیاسى كۆمه‌ڵایه‌تى له كوردستان ده‌كرد، و كه‌وتنه ململانێوه له‌گه‌ڵ ئاین دا له سه‌رده‌مێكى هه‌ستیار دا له مێژووى سیاسى كوردستان له‌دواى شۆڕشى ئێران له ساڵى 1979. به‌م هۆیه‌وه، بناغه‌یه‌كیان دروستكرد بۆ به‌كارهێنانى ئاین له دژى خۆیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه. ئه‌م گروپانه كه له واقع دا پێناسه‌ى سیاسه‌تیان له‌ڕوانگه‌ى ئایدیۆلۆژیهكهیانهوه ده‌كرد، نه‌ك ته‌نها شكستیان هێنا له هاوكاریكردنى نێوان خۆیاندا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونه هۆى ته‌قاندنه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌ى جیاوازى هه‌ندێك ڕه‌وتى دژبه‌یه‌ك، به‌تایبه‌ت ئیسلامیه‌كان. ئه‌م گروپانه نه‌یان توانى پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى پێویست به‌ده‌ستبهێنن له‌به‌رئه‌وه‌ى كێشه‌ى سه‌ره‌كیه‌كه‌یان پرسى نه‌ته‌وه‌یی كورد و مافى نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كۆمه‌ڵگاى ته‌قلیدى كوردستان زه‌مینه‌ى له‌بارى نه‌بوو بۆ جوڵانه‌وه لینینیه ماركسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا هه‌ردوو چینى سهرمایهدارو چینى كرێكارى له خۆبگرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا، كۆمه‌ڵگا گوندنشینه‌كانى كوردستان به‌هه‌مان شێوه له‌ژێر گاریگه‌رى ئاین دابوون. كه‌واته به‌مانا تیۆرییه‌كه‌ى، ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بووه بۆ بهخۆماڵیكردنى بیرى چه‌پ.
هه‌ندێك له‌م گروپانه، سه‌ره‌ڕاى نزیكبوونیان له شێخ عزه‌دین حوسهینیهوه، لهگهڵَ ئه‌وه‌ى نوسینگهكهى پێكهاتبوو له ئه‌ندامانى ڕێكخراوى كۆمه‌ڵه له‌و كاته‌دا، به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى دژه ئاین بوون. له‌ده‌رئه‌نجامى ئه‌و شته‌ى كه‌ئه‌وان پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێرانیان پێ تۆمه‌تبار ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه‌ى كه‌وا، ڕوانگه‌ى ئه‌وان سه‌باره‌ت به ئیسلام ڕوون نه‌بوو و وتیان” قسه‌یانكرد له‌گه‌ڵ ئێمه، وتیان كه ئێمه سۆسیالیزمان ده‌وێت، به‌ڵام هه‌موو هه‌ینیه‌ك ڕادیۆكهیان له‌سه‌ر وتارى ئاینى مه‌لایه‌ك بوو كه وتارى ده‌دا له‌سه‌ر ئیسلام”. سه‌ره‌راى ئه‌مه، دواى ئه‌وه‌ى كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران چوهپاڵ ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌یی به‌رگرى ( ڕێكخراوێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى)، كۆمه‌ڵه ڕه‌خنه‌ى لێگرتن و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ئه‌وان ڕازیبوونه به پڕه‌نسیپه‌كانى كۆمارى ئیسلامى له‌به‌ر ڕۆشنایی دۆكۆمێنتى ئه‌نجومه‌نه‌كه كه ئاماژه‌ى بۆ بهنیسهدیر كردبوو وه‌ك سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامى. جگه‌له‌مه، ململانێى ئه‌م گروپه چه‌پانه (تودیح، گهریلاكانى فیدایی خه‌ڵق و كۆمه‌ڵه) له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان جیاوازییه سیاسیه ئایدیۆلۆژیهكانى به‌ده‌رخست كه له‌ڕاستیدا بناغه‌یه‌كیان دروستكرد بۆ سیاسه‌تى به‌كارهێنانى ململانێى یان ” سیاسه‌تى ” په‌رتكه و زاڵبه ” له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه كه ڕوون ده‌كرێته‌وه له‌م لێكۆلینه‌وه دا.
ميللةت