Home / ناوداران / سەدام حوسەین چ بڕیارێکی دەربارەی پڕۆفیسۆر موستەفا زەڵمی دەرکردبوو

سەدام حوسەین چ بڕیارێکی دەربارەی پڕۆفیسۆر موستەفا زەڵمی دەرکردبوو

سەدام حوسەین چ بڕیارێکی دەربارەی پڕۆفیسۆر موستەفا زەڵمی دەرکردبوو

FB_IMG_1465043012468

سەدام حوسەینى سەرۆکى پێشووى ڕژێمى عێراق بڕیاریدابوو پرۆفیسۆر مستەفا زەڵمى تا لە ژیاندا مابێت خانەنشین نەکرێت.

ئەم بڕیارەى سەدام حوسەین بەو مەبەستە بووە ئەم کەسایەتیە تا مابێـ لە ژیاندا سود لە زانیارییەکانى وەرگیرێت و بەردەوامبێت لە وانەوتنەوە لە ناوەندە ئاکادیمییەکاندا.

زاناى ئایینى ناسراوى كورد و جیهانى ئیسلامى پرۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی دوێنێ شەو له‌ یه‌كێك لە نەخۆشخانەكانى لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

مستەفا زەڵمی لەساڵی ١٩٢٤ لە گوندی زەڵمی ھەورامان سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٤٦ لە کۆیە خوێندنی ئاینی تەواوکردووەو ساڵی ١٩٦٥ بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆیبەغدا بەدەستھێناوە. ساڵی ١٩٦٩ ماستەری لە شەریعە لە زانکۆی بەغدا بەدەستھێناوە. ساڵی ١٩٧١ ماستەری وەرگرتووە لە فیقھی بەراوردکاری لە زانکۆی ئەزھەر. ساڵی ١٩٧٣ ماستەری لە یاسا ھێناوەتەوە لە زانکۆی قاھیرە. ساڵی ١٩٧٥ دکتۆرای لە فیقھی بەراوردکاری وەرگرتووە لە زانکۆی ئەزھەر بە پلەی شەرەف. ساڵی ٢٠٠٥ دکتۆرای دووەمی لە یاسا لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە بە پلەی ئیمتیاز. لە بەرواری ٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد .

مستەفا زەڵمی زیاتر لە ٥٠ کتێبی ھەیە لە بوارەکانی شەریعە ‌و یاسا ‌و زیاتر لە ٤٠ توێژینەوەی زانستی ھەیە لە بوارەکانی یاسا، فەلسەفە و ١٣ ناونیشانی زانستی وەرگرتووە.

About زريان احمد

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …