Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / مێژووی دروستکردنی سەری ڕم

مێژووی دروستکردنی سەری ڕم

مێژووی دروستکردنی سەری ڕم

d937f76c180ee566a042568f49f718fd_L

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانكۆی (تۆرینتۆ) ی كەنەدا كە لە ژمارەی مانگی تشرینی دووەمی گۆڤاری زانستدا بڵاوكراوەتەوە، مرۆڤە سەرەتاییەكان ماوەی (٢٠٠) هەزار ساڵ بەر لەو مێژووەی كە پێشتر زاندرابوو بەردیان داتاشیوەو كردویانە بە سەری لقەدارەوە بۆ دروستكردنی رم.
لكاندنی بەردی داتاشراو بە دەسكێكەوە بریتیە لە پێشكەوتنیكی تەكنەلۆجی گرنگ كە بواری رەخساند لەبەردەم هاویشتنی نوكی تیژ بە گوڕێكی زیاترو وردییەكی باشتری پێكاندن. 
هەردوو مرۆڤی نیاندەرتاڵ و مرۆڤە سەرەتاییەكانی هۆمۆ سەیپیەن (باوانی مرۆڤی هاوچەرخ، واتە ئێمە) هەردوو پێكەوە سەرەڕمیان دروستكردوەو بەڵگەكانی ئەم جۆرە لە تەكنەلۆجیا لە چەرخی (٢٠٠ – ٣٠٠) ساڵ بەر لە ئێستادا زۆر باو بوون.
(جەین ویلكنز) لە زانكۆی (تۆرینتۆ) و هاوكارەكانی چەندین بەڵگەیان خستۆتەڕوو كە دەریدەخەن ئەو سەرە رمە بەردینانەی كە لە پێگەی (كاسو پان یەك) لە باشوری ئەفریقیا دۆزراونەتەوە، لكێنراون بەرمەوەو مێژووەكەشیان دەگەڕێتەوە بۆ (٥٠٠) هەزار ساڵ بەر لە ئێستا. 
داخورانی لێواری بەردەكان و بنكەی بەردەكان هاوسازن لەگەڵ ئەو بیرۆكەیەی كە ئەم بەردانە داتاشراون و كراون بە سەری رم.
نوسەرانی راپۆرتەكە ئەو ئەگەرەشیان تاقیكردۆتەوە بە دروستكردنی نمونەی هاوشێوەی ئەو سەرە ڕمانەو لكاندنیان بەڕمی دارەوەو پاشان هاویشتنیان بە ئاڕاستەی لاشەی دەستكرددا، بۆیان دەركەوتووە كە سەرە ڕمەكان بە شێوەیەكی باش كاریان كردوەو پێستی ئامانجەكەیان سمیوە.
ئەو سەرە ڕمانە لەتوێژاڵی زەوی كەڵەكەبوودا دۆزراونەتەوە كە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی (٥٠٠) هەزار ساڵ لەمەوبەرو پێدەچێت كە باوانی هاوبەشی نیاندەرتاڵ و (هۆمۆ سەیپیەن)، كە ناسراوە بە (هۆمۆ هایدلبێرگنسس) یەكەم مرۆڤ بوون كە تەكنەلۆجیای سەرە ڕمیان بەكارهێناوە.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …