هەولێر یەکەمین ئۆتومبیل و یەکەمین شوفێر
زريان احمد
05/24/2016
بەشی مێژووی كورد, مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی كورد
9,952 Views
هەولێر یەکەمین ئۆتومبیل و یەکەمین شوفێر

نوسینی:نازم عبدالکریم
له كۆندا له شاری هه‌ولێر هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌بووه، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك به گوێدرێژ و عاره‌بانه یان په‌یتوون كه بریتی بوو له كابینه‌یه‌كی بچووك هاتوچۆیان ده‌كرد، ئه‌و په‌یتوونه به دوو یا چوار ئه‌سپ راده‌كێشرا. له دوای ساڵانی بیسته‌كانه‌وه ئۆتۆمبێل به‌دیار كه‌وت كه بۆ یه‌كه‌م جار به هه‌ڵم كاری ده‌كرد، بۆیه باس له یه‌كه‌م ئۆتۆمۆبێل له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه چۆن به‌دیار كه‌وت؟
یه‌كه‌م شوفێر له شاری هه‌ولێر (جەواد شكری شاهین) بوو. ئه‌و له ساڵی 1898 له ئیستانبوڵ له توركیا له باوكێكی تورك و دایكێكی رۆمی كه ناوی (سهرایله هانم) بوو له‌دایك بووه كه خاوه‌نی هۆتێلێك بوو.
هه‌ر له منداڵییه‌وه دایكی كۆچی دوایی ده‌كات، باوكیشی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكی تر پێك ده‌هێنێت، جەواد له‌گه‌ڵ باوه‌ژنه‌كه‌ی پێوه‌ندیی خراپ ده‌بێ، بۆیه ناچار ئیستانبوڵ جێ ده‌هێڵێت و ده‌چێته به‌غدا، ده‌چێته لای پووری كه خێزانی دكتۆر نه‌سره‌ت دكتۆری بنه‌ماڵه‌ی عوسمانییه‌كان بوو.
جەواد لای ئه‌وان ژیان ده‌باته سه‌ر كه دكتۆر نه‌سره‌ت یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌بوو له جۆری (لۆگیا) كه به هه‌ڵم كاری ده‌كرد و جەوادیش له‌لای ئه‌و به شوفێر. كه‌سایه‌تیی ناوداری شاری هه‌ولێر مه‌لا ئه‌فه‌ندی سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات و ده‌چێته لای دكتۆر نه‌سره‌ت كه هه‌م هاوڕێیه‌كی نزیكی بوو و هه‌م پزیشكی تایبه‌تی خۆیشی بوو، به‌هۆی په‌یوه‌ندییان دكتۆر نه‌سره‌ت ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی خۆی ده‌به‌خشێته مه‌لا ئه‌فه‌ندی، مه‌لا ئه‌فه‌ندیش داوا له دكتۆر نه‌سره‌ت ده‌كات كه جەواد بێته لای و وه‌ك كوڕێكی خۆی و وه‌ك شوفێرێكیش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، دكتۆریش به داواكه‌ی رازی بوو.
پاشان جەواد بوو به شوفێری مه‌لا ئه‌فه‌ندی و به ئۆتۆمبێله‌كه‌وه هاتنه شاری هه‌ولێر و چوونه گه‌ڕه‌كی باداوه. خه‌ڵكه‌كه كه چاویان به‌م ده‌عبایه كه‌وت، سه‌ریان سوڕما، چونكه یه‌كه‌م جار بوو ئۆتۆمبێل ببینن. مه‌لا ئه‌فه‌ندی رۆژانه به‌م ئۆتۆمبێله ده‌هاته سه‌را و ده‌چووه مزگه‌وتی قه‌ڵا. ئه‌گه‌ر والی یان كه‌سایه‌تی و پیاوماقووڵان و به‌رپرسانی وڵات له هه‌ر شوێنێك بهاتنایه بۆ سه‌ردانی مه‌لا ئه‌فه‌ندی، ئه‌وا جەواد به ئۆتۆمبێله‌كه ده‌چوو پێشوازیی لێ ده‌كردن، به‌م جۆره ئۆتۆمبێله‌كه‌ی مه‌لا ئه‌فه‌ندی یه‌كه‌م ئۆتۆمۆبێل بوو و جەوادیش یه‌كه‌م شوفێری شاری هه‌ولێر بوو.
له سه‌ردانێكی تری مه‌لا ئه‌فه‌ندی بۆ شاری به‌غدا كه تازه ئینگلیزه‌كان ئۆتۆمبێلیان هاورده‌ی عێراق ده‌كرد، ئۆتۆمبێله‌كانیش له جۆری (سترۆیت) بوون، مه‌لا ئه‌فه‌ندی ئۆتۆمبێلێكی سترۆیت ده‌كڕێت.
جارێك سه‌عید قه‌زاز كه وه‌زیری ناوخۆی عێراق بوو، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی ماڵی مه‌لا ئه‌فه‌ندی ده‌كا كه زۆر دۆستی یه‌كتر بوون. له‌م سه‌ردانه جه‌واد چاوی به (ئامینه)ی كچی قه‌زاز ده‌كه‌وێت و ده‌چێته لای مه‌لا ئه‌فه‌ندی و پێی ده‌ڵێ: سدڵم ئه‌م كچه‌ی گرتووه و ده‌مه‌وێ بۆمی بخوازیز، مه‌لا ئهفهندییش یه‌كسه‌ر خوازبێنیی ئامینه له سه‌عید قه‌زاز ده‌كات و ئه‌ویش رازی ده‌بێت.
دوای هاوسه‌رگیرییان، جەواد و خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه قه‌ڵای هه‌ولێر و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن. جەواد و ئامینه خان هه‌شت منداڵیان ده‌بێت كه پێنجیان كوڕن (كه‌مال، ئه‌مجه‌د، بورهان، ره‌فعه‌ت و جه‌وده‌ت) كه ئێسته ته‌نیا ره‌فعه‌تیان له ژیاندا ماوه، سێ كچیشیان هه‌بوو به ناوی (مه‌لاحه‌ت و ئه‌یتان و لامیعه).
تا مه‌لا ئه‌فه‌ندی له ژیاندا مابوو، جەواد هه‌ر لای ئه‌و بوو و ئه‌ویش له ساڵی 1942 كۆچی دوایی ده‌كات، پاشان له 4/4/1954دا جەوادیش كۆچی دوایی ده‌كات و ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 1937 له دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت. دوای ئه‌ویش كوڕه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه به 52 دینار ده‌فرۆشنه (وه‌ستا شێخیل) كه ده‌كاته خاڵی پارێزه‌ر سه‌نعان ئه‌حمه‌د ئاغا.
2016-05-24