Home / بەشی مێژووی كورد / راستكردنەوەیەك لە سەر مێژووی شاری بانە

راستكردنەوەیەك لە سەر مێژووی شاری بانە

83223498

ali bahramiعەلی بەهرامی

یەكێك لە كێشانی ئێمە لە باس كردنی مێژوو، چەواشەكاریە.لە راستاي راست كردنەوەی هەڵەیەكی بە ئانقەست و چەواشەكاریەك ئەم روونكردنەوەیە دەنووسم.
ئەورۆ دۆستێكی خۆشەویست لینكی قسەكانی بەرێز كەمال كەریمی بۆناردم كە لە سەر مێژووی چڵ ساڵ لەوەپێشی شاری بانە و خەباتی جەماوەری و پێشمەرگانە و دەوری جەماوەری ئەو شارە لە بەربەرەكانێی رژێمی ئێران كە لەلایەن كوردكانالەوە لە بەنامەیەكی تایبەتدا خراوەتە بەرباس. دیارە من ناچمە سەر ئەوەی كە ناوبراو چۆن مێژووی خەباتی خەڵكی ئەو شارەی گرێداوە بەتەنیا حیزبەكەی خۆیەوە. تەنها ئیشارە بەو خاڵە دەكەم كە دەبوو ئەو بەرێزە كەمێ بە وێژدانەوە لە سەر مێژووی ئەو شارە لە دوای راپەرینی جەماوەری 1357 و رووخانی رژێمی شاو قۆناغەكانی دوایی شۆرشی لەو شارە باس بكردایە.
بەرێز كەریمی لەباسی رووداوەكانی شاری بانە بەكورتی بەڵام زۆر بێ ئینسافانە باسی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی دەكاو دەڵێ بەهۆی ئەوەی مامۆستا شێخ جەلال مامۆستایەكی ئایینی بوو، وە لەو راپەرینانەدا رەسم بوو مەلاكان پێش جەماوەر دەكەوتن بۆیە لە سەر داوای جەماوەر پێشاهەنگی تەزاهوراتەكانی كرد. من بە كاك كەمال دەڵێم كە ئەو كاتەی تەزاهورات و راپەرینی جەماوەری لە بانە دەستی پێكرد كە دوو هەم شاری كوردستان بوو لە دوای مەهاباد كە تەزاهوراتی تێداكرا، گەلێك مامۆستا ئایینی دیكە هەبوون بۆچی خەڵكی بانه ئەوانیان پێش خۆیان نەخست؟ خۆ كاتێ خەڵكی شاری بانە راپەرین مامۆستا شێخ جەلال ئیمام جومعەیش نەبوو، خۆ ئەگەر تەنیا میلاك ئەوەبووایە مەلایەكی ئایینی پێشكەوتایە دەكرا خەڵك داوا لە ئیمام جومعەی ئەو دەمی بانە یان هەر مەلایەكی دیكەی ئەو شارە بكەن كە پێشان بەكەون نەك مامۆستا شێخ جەلالی حسینی.
نەخیر مامۆستا شێخ جەلالی حسینی ساڵانێك بوو لە پێناو گەلەكەی خۆیدا زەحمەتی دەكێشا و نەك هەر خەڵكی بانە بەڵكوو خەڵكی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان كەسایەتی شۆرشگێڕانەی مامۆستایان دەناسی و لە مێژوو بوو دژ بە رژێمی شاە خەڵك وە پێش خۆیان دابوو و گوێرایەڵی بوون.
مامۆستا شێخ جەلال تەنیا مەلایەكی ئایینی نەبوو بەڵكوو مامۆستا بوو وە شارەزای زەربەی علیمەكانی ئەو دەم كە دەخوێنران بوو لەوانە ئەدەبیات، زمانەكانی كوردی، فارسی و عەرەبی، مێژوو بەگشتی رێبەر و كاریزما و سیاسەتوانێكی راستگۆ و فیداكار بوو.
13087870_1262354477127331_7862196048041845148_nلەبەشێكی ئەو باسە كورەتەی كاك كەمال لەسەر مامۆستا كردویەتی، لە قۆناغێكدا مامۆستا شێخ جەلال دەكات بە ئەندامی حیزب! ئەو قۆناغەی كە نە مەنتق قەبووڵی دەكا مامۆستا كاری وای كردبێ، نە مامۆستا بۆ خۆیشی هیچ كات ئیعترافی بە حیزبی بوون ئەویش لە دوای كۆمار كردوە. بەڵكوو مامۆستا لە پێش دامەزرانی كۆمار ئەندامی كۆمەڵەی ژ كاف بووە و بەگۆڕینی كۆمەڵەی ژ كاف بە حیزبی دیموكرات تەنیا بۆ سەعاتێكیش ئەندامی ئەو حیزبە نەبووە. بە چەند دەلیل:
مامۆستا هیچ كات بیر و ئیدئۆلۆژی حیزبی قەبوڵ نەبووە وەك حیزبێكی چەپ و سوسیالیست. مامۆستا حیزبی بە داتاشراوی سۆڤیەت و دانراو لە باكۆ دەزانی. مامۆستا تەعەسوبی بۆ كۆمەڵەی ژكاف هەبوو كە هەڵقوڵاوی نێو چین و توێژەكانی جەماوەری كوردستان بوو. وە لە دوای رووخانی كۆماریش حیزبی بە لقێك لە حیزبی تودە دەزانی بۆیە هیچ كات ئامادە نەبووە ئەندامی ئەو حیزبە بێ. بەڵام لە سەرهەڵدانی 46-47 دا هاوكاری ئەندامانی كۆمیتەی ساخكەرەوەی حیزبی كردوە، وەك مەلا ئاوارە و مەلا رەحیمی وێردی و… وە لەلایەن زۆربەی تێكۆشەرانی كوردستانەوە پشتی بێ بەستراوە.
ئەو بەرێزە بەو چەند دێرە كۆتایی بە باسی مامۆستا دێنێ و باسی رووداوەكانی ساڵی 1358 و دوای بە وشەیەكیش نە باسی مامۆستا و نە باسی سازمانی خەبات ناكاو وانیشان دەدا كە تەنیاو تەنیا حیزب لەو ناوچەیە دەوری هەبووە، وەك بڵێی لە شاری بانە هەر تەنیا حیزبی دیموكراتی تێدا بووبێ كەسی دیكە هیچیان نەكردبێ!
لە حاڵێكدا بەسەركەوتنی شۆرشی 1357 ئەركی مامۆستا شێخ جەلالدین لە رێبەرایەتی كردنی خەڵك قورستر بوو. بە رووخانی رژێمی شا بەرپرسی شۆرای شاری بانە بوو لە دوایی دا ئەو شۆرایە گۆڕا بۆ كۆمیتە و بەرپرسایەتیەكەی لە ئەستۆی مامۆستا بوو. بە دروستبوونی مەترسی بۆ سەر ئەو تۆزە ئازادیەی لە دوای رژێمی شاو بە خوێنی ژمارەیەك تێكۆشەری كورد هاتبووە ئاراوە، مامۆستا شێخ جەلالی حسینی دەفتەری مامۆستا شێخ عزەدینی دامەزراند كە بەرێوەبەری و راپەراندنی كار و باری دەفتەر لە ئەستۆی مامۆستا شێخ جەلال بوو و ئەو دەفتەرە جوێ لە شارەكانی دیكەی كورد ستان لە ناوچەی بانە بەتایبەتی دەور نەقشی گرینگی دەگێڕا. لە هێرشی یەكەم بۆ سەر كوردستان پێشمەرگەكانی دەفتەر لە زۆربەی شارەكان دیفاعیان لە دەستكەوتەكانی كوردستان دەكرد، بەتایبەت لە شاری بانە زەربەی كاریگەريان له هێزەكانی رژیمدا، وةك قارەمانێتی 10ی خەزەڵوەر و شەڕی كەلی خان، كە بە سەدان كەس لە هێزەكانی رژێم لەناو چوون و ئەو قارەمانێتیەی پێشمەرگەكانی دەفتەر بووە هۆی ئەوەی لە باری سیاسی و سەربازیەوە رژێم پاشەكشە بكاو بگەرێتەوە سەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ كورد.
بە دروست بوونی سازمانی خەباتیش لە ساڵی 1359، كە هەل و مەرجێكی حەساس بوو وە كوردستان كەوتبووە بەرهێرشی هێزە سەركوتگەر و داگیركەرەكانی رژێم، پێشمەرگەقارەمانەكانی ئەو سازمانە و رێبەرایەتیەكەی دەوری سەرەكیان لە ناوچەی بانە دەگێڕا، كە خەڵكی بە ئینساف نكۆڵی لێناكەن و راستیەكان وەك خۆی دەڵێنەوە.
بۆیە ئەگەر ئەو بەرێزنانە بەرنامەكەیان لەبارەی مێژووی حیزبی خۆیان لەوناوچەیە تۆماركردباو ئاغای كەریمیش لەو سۆنگەوە قسەی كردبا كەس لۆمەی نەدەكرد و كێشە نەبوو چۆنی قسە دەكرد. بەڵام كە باس لە مێژووی خەبات و خۆراگری جەماوەری شارێك دەكرێ دەبێ بە دوور لە هەر تەعەسوب و رق و كینەیەك و بە ئینسافەوە راستیەكان باس بكرێ.

About دیدار عثمان

Check Also

گوتیەکان : Gutians

لە کوردستانی کۆندا دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکانی چەرمو و بێستانسور ژمارەی دانیشتوانیان زیادی کرد، خەڵک …