Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / دەستنوسێکی قورئان لە کوردستانە مێژووەکەی بۆ 500ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

دەستنوسێکی قورئان لە کوردستانە مێژووەکەی بۆ 500ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

 

دەستنوسێکی قورئان لە کوردستانە مێژووەکەی بۆ 500ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

 

 thumbs_b_c_b715dbf1dbe6873f54995e0048620401
دەستنوسێکی کۆنی قورئان لەگوندێکی کوردستانە و مێژوەکەی بۆ نزیکەی ٥٠٠ ساڵ دەگەڕێتە، بەپێی وتەی ئەوکەسەی دەستنوسەکی ھەڵگرتووە، ئەو قورئانە لەلایەن کوردێکەوە نوسراوەتەوە.
خدر عەبدوڵڵا محەمەد دانیشتوی گوندی بێناسە لە ناحیەی ھێرۆی سەر بەپشدەر،  ماوەی چوار ساڵە قورئانە دەستنووسەکەی لای خۆی ھەڵگرتووە و پارێزگاری لێدەکات، ئەو لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی ،”ئەم قورئانە دەستنووسە ماوەی چوارساڵە لەلای منە و لە ماڵەکەی خۆم پارێزگاری لێدەکەم”.
لەبارەی مێژوەکەشیوە، خدر ڕایگەیاندوە،” ئەوەی کە بیستبێتم و بەتەمەن و مامۆستایانی ئایینی ھاتوون بۆئێرەو باسیان کردووە لە بارەی مێژووی ئەم قورئانەوە، بەتەواوی مێژوییەکی روونی نییە و نازانرێت لەچ ساڵێک دا ئەم قورئانە نوسراوەتەوە، بەڵام باوکم بۆی گێراومەتەوە کە باپیری باوکم تەمەنی ١٠٠ساڵی بووە گوتویەتی ئەم قورئانە ھەر لەم گوندەدا بووە و مێژویەکی زۆر کۆنی ھەیە، بۆیە ئێستا دەتوانین بەپێی قسەی باو باپیرانمان بڵێین ئەم قورئانە زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر نووسراوەتەوە”.

لەبارەی نوسەری دەستنوسەکەش، خدر عەبدوڵڵا وتی ،”بەپێی گێرانەوەکان ئەم قورئانە کەسێک نووسیویەتی بە ناوی ئیمام داود کە خەڵکی ئەم گوندە بووە و بە دەستی خۆی قورئانەکەی نووسیوەتەوە بە خەتێکی زۆر جوان و لاپەرەکانی قورئانەکەش جیاوازن لە لاپەڕەی ئێستا و ئەستوورترن”.

خدر نھێنی تێک نەچونی ئەو دەست نوسە کۆنەی ئاشکرا دەکات ودەڵێت ،”پەرەکانقورئانەکە خراپ نابن و نووسینەکەش کاڵ نابێتەوە و تێک ناچێت، چونکە مادەیەک کراوە بەسەر ھەموو ئەو پەرانەی قورئانەکەدا وەک مۆمیا وایە کە پەرەکان وەک خۆی دەھێلێتەوە خراپ نابن”.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، قورئانە دەستنووسەکە ماوەی چوار ساڵە لەماڵەکەی ئەودایە و پێشتر لە ماڵی کەسێکی تر بووە لە گوندەکەدا، دوای گواستنەوەی ماڵەکەی بۆ ناوچەیەکی تر گەیەندراوەتە دەست ئەو، ئەوەش مەرجێکی مانەوەی ئەو قورئانە دەستنووسەیە کە دەبێت لە ناو گوندەکەدا بمێنێتەوە و نەبرێتە دەرەوەی گوندەکە.

About زريان احمد

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …