Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / سەرەتایەك لەسەر بنەرەتی میژوویی و شارستانیەتەكان

سەرەتایەك لەسەر بنەرەتی میژوویی و شارستانیەتەكان

سەرەتایەك لەسەر بنەرەتی میژوویی و شارستانیەتەكان

نووسینی محمود شاكر

وەرگێڕانی نهاد جلال حبیب الله

لێكۆڵەران مێژووی گشتی مرۆڤ دابەش دەكەن بۆ دوو بەشی سەرەكی ‌و بە یەكەمیان دەڵێن (مێژووی كۆن) ‌و بە دوووەمیان دەڵێن (مێژووی نوێ)، مێژووی كۆن بەشی هەرەزۆری مێژووی مرۆڤایەتی لەخۆ دەگرێت لە دوورترین ماوەی دەركەوتنەوە پێش سەدان هەزار ساڵ دەست پێ دەكات، سەبارەت بەكۆتایی هاتنی ماوەكەش ڕاجیاوازی لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە بەدی دەكرێت، ئەمەش بەپێی ئەو ڕوداوە گرنگانەی لەهەر ناوچەیەكی جیهاندا ڕویانداوە ڕێڕەوی گشتی مێژوویان گۆڕیوە. لە ڕۆژهەڵاتی نزمدا مێژووی كۆن لەكاتی فتوحاتی ئیسلامیدا لە سەدەی حەوتی زاینیی‌و بڵاوبونەوەی موسڵمانان بەبەشەكانی ناوچەكەدا كۆتایی دێت، مێژووی نوێش لەگەڵ سەرەتای مێژووی ئیسلامدا دەست پێدەكات، Early20writing

بەڵام لە ئەوروپا مێژووی ڕوخاندنی ڕۆما لەساڵی (476)ی زاینی دادەنرێت بەكۆتایی مێژووی كۆن لەئەوروپا. لەناوچەكانی دیكەی جیهاندا كۆتایی مێژووی كۆن بەپێی گۆڕانكاریە گرنگە مێژووییەكانی هەر ناوچەیەك جیاوازە.

لەو دابەش كردنانەی دیكە كەبۆ جیاكردنەوەی سەدە‌وسەردەمە جیاجیاكانی مرۆڤایەتی بەكار هاتوون دابەش كردنی سەردەمەكانە بۆ سەردەمی پێش مێژوو ‌وسەردەمە مێژوویەكان. مێژووی داهێنانی نووسین وەك پێوانێك بۆ تۆماركردن دانراوە بەسنورێكی جیاكەرەوەی نێوان سەردەمەكانی پێش مێژوو‌وسەردەمەمێژوویەكان.

لەبەر ئەوەی داهێنانی نووسین وەك پێناوێك بۆ تۆماركردن لەبەشە جیاجیاكانی جیهاندا لەیەك كاتدا نەبووە بۆ یە سەرەتای سەدە مێژوویەكانیش لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە بەپێی مێژووی داهێنانی نووسین لەوناوچە دیاریكراوەدا جیاوازە، لەعێراقدا داهێنانی نووسین لەنیوەی هەزارەی چوارەمی پێش زایندا بووە، هەیە ماوەی دەركەوتنی نووسینی وێنەییی لەعێراق‌و گەشەسەندنی لەقۆناغەكانی یەكەمی لەماوەی وەركا‌وجەمدەت نەسر (3500-2800 پ.ز) دادەنێت بەماوەی گواستنەوەلەسەدەكانی پێش مێژووەوە بۆ سەدە مێژوویەكان، بۆیە بەو ماوەیە دەڵێن سەردەمی شێوە نووسین(نیمچە نووسین) یان سەردەمی شێوە مێژووی(نیمچە مێژوویی).

لەمیسریش داهێنانی نووسین لەكۆتاییەكانی هەزارەی چوارەمی پێش زایندا بوو، لەكاتێكدا نووسین لەوڵاتی یۆنان لەدەوروبەری سەدەی نۆیەمی پێش زایندا بوو واتە پاش زیاتر لە دوو هەزار ساڵ دوای بەكار هێنانی لەعێراق‌ومیسر.

لەبەشەكانی باكووری ئەوروپاش نووسین نەدەزانرا تا سەدەی یەكەمی زاینی، لێرەوە دەردەكەوێت یەكەم دەركەوتنی نووسین‌وبەكارهێنانی لەعێراق بووە، پاشان بەدوایدا میسردێت.

سەرەڕای ئەم دابەش كردنانە، لێكۆڵەران لەمێژژوی مرۆڤایەتیدا ئەوەیان بەدی كردووە كەشوێنەوارو بەجێهێشتنەكانی مرۆڤ لەسەدەكانی پێش مێژوودا زۆر‌وجۆراوجۆرن‌ولەیەكدی جیاوازن، هەروەك ئەوەیان بەدی كردووە ئەوماوە مێژوویەی ئەوسەردەمانە دەگرێتەخۆ زۆر دوورودرێژەو بەبێ دابەش كردنی بۆ چەند سەردەم‌وماوەیەكی دی ناكرێت لێكۆڵینەوەی بكرێت تائاسان بێت بۆلێكۆڵیەنەوە ودوای ئەوە بەدواداچوون بكرێت بۆ گەشەسەندنەكانی ژیانی مرۆڤ ‌وئەو قۆناغە ژیارییە جیاجیایانەی كەپێیدا تێپەڕبوون، بۆیە هەندێ كەس لەسەرەتای سەدەی نۆزدەهەمی زایینەیەوە بەجێماڵ‌و شوێنەوارەكانی مرۆڤی سەدەكانی پێش مێژوو ڕیزبەند ودابەش بكەن‌وئەو شمەكانەی دروست كراون یان لە یەك ماوەی مێژوویدا بەكار هاتوون كۆیان بكەنەوەویەك ناویان لێ بنێن. لەبەر ئەوەی نووسین بڵاووناسراو بووە هیچ نییە ئاماژە بكات بەمێژووی دروستكردن یان بەكار هێنانی پاشماوەوشوێنەوارەكانی سەردەمەكانی پێش مێژوو بۆیە لێكۆڵەران بۆ دیاری كردنی مێژووی شوێنە دۆزراوەكان پشت دەبەستن بەلێكۆڵینەوەی ئەوماددەی كەئەو شوێنەوارەی لێ دروست كراوە ‌وشێوەوشێوازی هونەری دروستكردنی‌و شتگەلێكی دیكە كە دەكرێت لەلێكۆڵینەوەی دۆزراوەكانەوە بڕی زانیاری بەدەست بخرێت. سنورێكی یەكلاكەرەوەشیان داناوە لەنێوان ماوەیەكی كاتی‌وقۆناغێكی ژیاریدا، بۆ ئەمەش پشتیان بەستووە بەگرنگترین ئەو داهێنانەی كە مرۆڤ لەوماوەو سەرەمانەدا دایهێناون ‌وكاریان كردۆتە سەر ڕێكردەی ژیانی مرۆڤ ‌وشێوەی دروستكردنی شمەك‌وكاڵاكان،بۆ نمونە لێكۆڵەران توانیان ئەو قۆناغە ژیایە دەست نیشان بكەن كەمرۆڤ تیایدا برۆنزی بەكارهێناوە بۆ دروستكردنی هەندێك شمەك‌وكاڵاكان، وە لێكۆڵەران لەدوای ئەو قۆناغە ژیاریە دایانناوە كە مرۆڤ تیایدا بەردی بەكار هێناوە هەروەك ئەو قۆناغەی ئاسنی تێدا بەكار هاتووە دایدەنێن لەدوای ئەو قۆناغەوە بێت كە مرۆڤ تیایدا برۆنزی بەكارهێناوە.

بەو جۆرە قۆناغە یەكەمیەكانی شارستانیەت بەپێی ئەو ماددە دابەش دەكرێت كە مرۆڤ بۆ دروست كردنی شمەك‌وئامێرەكان بەكاری هێناوە. بۆیە بەیەكەم دەوترێت سەردەمە بەردییەكان ‌وبەدووەم دەوترێت سەردەمە بڕۆنزیەكان ‌ودواتر سەردەمە ئاسنیەكان یان سەردەمی كانزایی ئەم ناونانەش بەشێوەیەكی گشتی یە،بەڵام ئەو ماوە تیایدا كانزاكان بەكار هاتوون لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازن هەروەك فێربوونی كشتوكاڵ‌وداهێنانی نووسین‌وبنەڕەتە ژیارییە بنەڕەتیەكانی دیكە، بۆ یە سەردەمی كانزایی لەئەوروپا لەڕووی كاتیەوە لەگەڵ سەردەمی كانزایی لەڕۆژهەڵاتی نزمدا بەرامبەر ناوەستێت، هاوكات كۆتایی سەردەمە بەردینیەكان لەعێراق یان میسر‌وسەرەتای سەردەمی كانزایی لەگەڵ ئەوروپا‌وئەمریكادا جیاوازە.

سەردەمە بەردینیەكان ئەوسەردەمانەن كەتیایدا مرۆڤ بەردی وەك ماددەی بنەڕەتی بۆ دروستكردنی ئامێر‌وكاڵا سەرەتاییەكان بەكار هێناوە،ئەو سەردەمانە زیاتر لە 98%ی تەمەنی مرۆڤیان لەسەر زەویدا گرتووە، لەئەنجامی ئەو پشكنینەشوێنەواریانەی لە شوێنە زانستیە جیاجیاكانی سەر زەویدا ئەنجام دراون تونراوە چەندین شوێنەوار بدۆزرێتەوە كەدەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمانەوتوانراوە لەیەكی جیا بكرێتەوە ‌ولەگەڵ یەك بەراوورد بكرێت ‌وگەیشتن بەدابەش كردنی سەردەمە بەردینەیەكان بۆ چەند ماوەو شێوەیەك كە هەركامیان تایبەتمەندی ژیان‌و گوزەرانی خۆی هەیە، لێكۆڵەران سێ سەردەمی سەرەكی بەردین دەست نیشان دەكەن كە بریتین لە:

یەكەم: سەردەمی بەردینی كۆن:

لەسەرەتاترین ساتی دەركەوتنی مرۆڤ لەسەر زەویەوە دەست پێدەكات‌وتاهەزارەی دەیەمی پێش زایین دێت، واتە زیاترین بەشی مێژووی مرۆڤایەتی لەخۆ گرتووە، هەندێك سەرەتاكەی بەنزیكەی دوو ملیۆن ساڵ مەزەندە دەكەن، هەندێكی دی بەیەك ملیۆن ساڵ یان نیو ملیۆن ساڵ مەزەندەی دەكەن، هەیە بار‌وجۆری یەكەم جیا دەكاتەوە ‌وبەسەردەمێكی سەربەخۆیی دادەنێت ‌وناوی دەنێت سەردەمی بەردینی ڕۆچوو كەتیایدا ئامێرە دروست نەكراوەشێوە خۆییەكان بەكارهاتوون، شوێنەوارە دۆزراوەكانی باكوری ئەفریقا دەدرێنەوە پاڵ ئەمە، مرۆڤی سەردەمە بەردینەكانی یەكەم بەژیانێكی زۆر سادەو ساكار ژیاوە لەچەند ڕویەكەوە لەژیانی ئاژەڵان چووە، بەڵام بەهۆی عەقڵ‌وتوانای قسەكردنیەوە هەروەها ڕێكی باڵایی‌و توانای دروستكردنی هەندێ ئامێری ساكاركەری ڕێژەیی ژیانیەوە لەئاژەڵ جیاكراوەتەوە، بەتێپەڕبوونی كات مرۆڤ توانیویەتی سروشت بەكار بهێنێت ‌وسودی لێ وەربگرێت، مرۆڤی ئەو سەردەمەش لەژیانیدا پشتی بەستووە بە كۆكردنەوەی گیاومیوە ‌وڕاوكردنی ئاژەڵ، بۆیە پێی دەوترێت مرۆڤی خۆراك كۆكەرەوە (شوانكارە) ئامێرە ساكارەكانیشی لەبەرد دروستكرابوون، لەماوە دوایینەكانی ئەو سەردەمە دوورودرێژەدا مرۆڤ ئاگری دۆزیەوە ‌وبۆ ئامادەسازی خواردنی‌وگەرم كردنەوەی شوێنی حەوانەوەی بەكاری دەهێنا، لەو سەردەمەدا مرۆڤ لەئەشكەوتەكانی ناوچە شاخاویەكاندا دەژیا‌وبۆ گەڕان بەدوای خۆراكدا شوێنی دوور لەیەكی دەگۆڕی‌ودوور لەمەترسی ڕوبارولافاوی ئاو.

زانایان ئەو سەردەمە بۆ چەند تافێ دابەش دەكەن كە هەركامیان دابەش بوونی دیكەی بۆ دەكەن، بۆ ئەم دابەشكاریەش پشت دەبەستن بەتایبەتمەندی ئەوئامێرە بەردینانەی مرۆڤ بەكاری هێناون هەروەهاشێوەی پەیكەرەگەورەكەی‌وبەجێماوەكانی دیكە.

لەتافی یەكەمی سەردەمی كۆندا مرۆڤ كە بەمرۆڤی لەناوچوو ناو دەبرێت ژیاوە،ئەم مرۆڤە جیاوازی لەمرۆڤی نوێ ئەوەیە كەزەبەلاح بووە بەڵام مرۆڤی نوێ ئێسكی بچوك‌وباڵای كورتە.

لەچەند ناوچەیەكی جیهاندا پاشماوەی مرۆڤی لەناوچوو دۆزراوەتەوە‌و ناوی ئەو شوێنەی لێ نراوە كە لێی دۆزراوەتەوە، بۆ نمونە مرۆڤی بكین ‌ومرۆڤی جاوەو مرۆڤی نیاندەتاڵ، بەڵام مرۆڤی تافی دووەمی سەردەمی بەردینی كۆن بەمرۆڤی ژیر یان مرۆڤی نوێ ناسراوە‌و لەمرۆڤی سەردەم دەچێ ‌وئەو ئامێرە بەردینیانەی بەكار هێناون ووردی پیشەسازی‌وبچوكی قەبارەو گەشەسەندوییان پێوە دیارە، هەروەك لەم ماوەدا مرۆڤ ئێسكی ئاژەڵ‌و تەختەی بەكار هێناوە بۆ دروستكردنی هەندێك ئامێر‌وفێَربوونی وێنە كێشان لەسەر دیواری ئەشكەوتەكان، لەوانەیە یەكەمین بیروباوەڕە ئاینیەكان لەوماوەدا دەركەوتبن لەئەنجامی ترسان لەدیاردە سروشتیەكان ‌وئاژەڵە دڕندەكان.

سەردەمی بەردینی كۆن لەڕۆژهەڵاتی نزمدا لەوماوەیەدا كەتیایدا سەردەمە بەرگیەكان لەبەشی باكوری زەویدا (باكوری ئەوروپا‌و ئەمریكا) هەبووە ئەوكات چینیە بەرگیەكان ئەوناوچەیان داپۆشیبوو بەڵام لەڕۆژهەڵاتی نزم سەردەمێكی باراناوی بوو كەیاریدەدەر بوو بۆ گەشەسەندنی هەمە جۆرە درەخت‌وگژوگیاكان ‌وژیانی چەندین جۆری ئاژەڵ‌وژیانی مرۆڤیش.

دووەم: سەردەمی بەردینی ناوەڕاست:

لەڕۆژهەڵاتی نزمدا سەردەمی بەردینی كۆن لەدەوروبەری هەزارەی دەیەمی پێش زایندا كۆتایی پێ هات‌ومرۆڤ لەژیانیدا گواسترایەوە بۆ بارێكی نوێ كەباری گواستنەوە لەژیانی شوانكارەییەوە بۆ ژیانی بەرهەم هێنانی خۆراك بوو، ئەوەش زانایانی شوێنەوار چەمكی سەردەمی بەردینی ناوەڕاستی بۆ بەكار دێنن كەتیایدا ئامێرە بەردینیەكان وردەكاریان پێوە دیارەوقەبارەیان بچوكەو شێوەیان جۆراو جۆرە، گومان دەبرێت مرۆڤ لەو سەردەمەدا هەندێنك ئاژەڵ‌و درەختی وشكانی هەڵبژاردبێت‌و لەژیانیدا پشتی پێ بەستبێت، ئەمەش سەرەتای قۆناغێكی نوێ بوو كەمەشخەڵەكانی لەسەردەمی بەردینی نوێدا دەركەوتن ئەویش قۆناغی بەخێوكردنی ئاژەڵ‌و دانەوێڵە چاندن بوو.

شوێنەكانی ئەوماوەیە لەعێراقدا ئەو تایبەتمەندیەیان هەیە كەدەركەوتوون، واتە مرۆڤ لەوماوەیەدا لەئەشكەوتەكان نەژیاوە مەگەر زۆر بەكەمی.

كۆنترین ئەوشوێنانەش بریتی یە لەگوندی زاوێ‌ لەسەر زێی گەورە لەنزیك ئەشكەوتی شانیدەر، پشكنینەكان ئەوەیان نیشان داوە لەو گوندەداشوێنەواری كۆنترین ماڵ هەیە كەمرۆڤ دروستی كردبێت مەزەندەی مێژوویەكەشی دەكرێت بە نزیكەی هەزارەی دەیەمی پێش زایین.

لەو لایەنە گرنگانەش كە پشكنینە شوێنەواریەكان لەو شوێنانەدا ڕونیان كردۆتەوە شێوەی بەخاك سپاردنی مردوەكان‌ودانانی هەندێك ئامێر‌وجل‌وبەرگ لەگەڵ تەرمی مردووەكاندا، ئەمە ئاماژەیە بەجۆرێك بیروباوەڕی تایبەت بەژیانی پاش مردن.

سێیەم: سەردەمی بەردینی نوێ:

پاش ئەوەی مرۆڤ لەناوچەی شاخاویەوە گواسترایەوە بۆ دەشتاییەكان یەكەم وەرچەرخانی ئابووری لەمێژووی مرۆڤایەتیدا‌ویەكەم شۆڕشی مرۆڤ بەسەر سروشتیدا ڕویدا.

ئەو شۆڕشەی هەموو ژیانی مرۆڤی گۆڕی‌و بوو بەبنەڕەت بۆ دامەزراندنی شارستانیەتە پێگەیشتوەكانی دواتر، وەك دیارە ڕووباری بەرگی لەكۆتایی سەردەمی بەرگی كۆتایدا بەرەو باكوور پاشەكشەی كرد‌ولەئەنجامی ئەمەدا كەشوهەوای ڕۆژهەڵاتی نزم گۆڕا‌وباران داكەوت‌و گژ‌وگیا‌وئاو ئاژەڵان كەمیان كرد كەمرۆڤ لەژیانی سەرەتایدا پشتی پێ دەبەستن، دەبوو مرۆڤ لەپێناو مانەوەدا بەرگری بكات‌وپێناوی پاراستنی ژیانی بدۆزێتەوە، فێر بوونی كشتوكاڵ‌و بەخێو كردنی ئاژەڵ ئەو زامن‌وپاراستنەی بوو، بەوە لەكۆكردنەوەی خۆراكەوە چوو بۆ بەرهەمێنانی خۆراك.

بەم پێیە ژیانی كۆمەڵایەتی مرۆڤ ‌وبیروباوەڕە ئاینییەكانی گۆڕان‌و پێشكەوتن‌و ئامێرەكانی كشتوكاڵی فرە چەشن بوون ‌وگوندنشینەكان بەرەو گەشەكردنی قۆناغ بەقۆناغ چوون، هەروەك بۆ یەكەم جار مرۆڤ جۆرێك لە گڵێنەی بەكار هێنا، لەگەڵ ئەمەشدا مرۆڤ تائاستێك پشتی دەبەست بەڕاو كردنی ئاژەڵە وشكانیەكان، بەڵام زەوی چاندو چاوەڕێی بەرهە می دەبوو،ناچار پێویستی بەماڵ‌و نشینگە بوو لەپاڵ زەویەكەیدا تاماوەیەكی دوور‌ودرێژ لەوێ‌ بێت، لەسەرەتادا كشتوكاڵ سنوردار بوو تەنهاهەندێك دانەوێڵەی دیاری كراو بوون كە بەشی پێویستی خۆی بكات، شێوە كشتوكاڵی نیمچە گواستنەوە بوو مرۆڤ فێری ئەوە نەبوو ساڵێك زەوی بەجێ بهێڵێت‌و‌ودواتر بیكاتەوە بەكشتوكاڵ دوای پیت وەرگرتنەوەی بۆیە هەركاتێك زەویەك بەپیتیەكەی نەدەما مرۆڤ دەچوو بۆ زەویەكی دیكە.

سەبارەت بەبیروباوەڕە ئاینیەكانی ئەو سەردەمە پەیوەست بوو بە بەپیتی‌وزۆر خوازی‌ووێنەی قوڕینی بچووك بەدیكرا كەئافرەتێكی ڕوتی دەنواند مەبەستی نیشاندانی مێیەنی خۆی بوو وەك هێمایەكی بەپیتی ‌وزۆربوون، دواتر بەخواوەندی دایك ناسراو مرۆڤی سەردەمی بەردینی نوێ بەپیرۆزی داناو، هەروەك لەوماوەدا یەكەمین كۆمەڵگەخێزانیە پەیوەستەكان دەركەوتن بەپێچەوانەی كۆبونەوەی تاكە كەسی سەردەمەكانی پێشتر.

بەدوای سەردەمی بەردینی نوێدا سەردەمێك هات كەلێكۆڵەران پێی دەڵێن سەردەمی بەردینی كانزاكان كەتیایدا مرۆڤ بۆ یەكەم جار لەپاڵ بەرددا بۆ دروستكردنی ئامێروپێوانەكشتوكاڵی‌و پێویستیەكان كانزاگەلێكی بەكار دەهێنا، تایبەتمەندیەكانی ئەو سەردەمە لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازە، لەعێراقی كۆندا ئەو سەردەمە لەسەرەتا شارستانیەتەپێگەیشتووە یەكەمینەكاندا بوو كەبنەڕەت بوو بۆدامەزراندنی شارستانیەتە عێراقیە بنەڕەتیەكان، ئەوانەی لای ئێمە دیاروناسراون.   سەرچاوەی بابەت ناوەندی ئەیوبی

About كه‌یفی عمر

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …