Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى مەسیحى / كـۆنـگـرەی كــەنیـسەی ڤیـەنـنا

كـۆنـگـرەی كــەنیـسەی ڤیـەنـنا

كـۆنـگـرەی كــەنیـسەی ڤیـەنـنا
ئەم كۆنگرەیە پیلانێیك بوو لە ساڵی (1312)ز لەلایان پیاوانی كەنیسە بە پاڵپشتی حكومەتی ئەوروپی بۆ گێرانەوەی ناوچەكانی ڕۆژهەڵات بەڵام ئەمجارە لە ڕێگەی شەڕ نەبوو بەڵكو لە رێگەی فكر و بڵاوكردنەوەی ئاینی مەسیحی و هەروەها بڵاوكردنەوەی كتێب و گۆڤار…….هتد، بوو ئەم كۆنگرەیەش لە قۆناغی ڕۆژهەڵاتناسی هاتەكایەوە ، ئەمش لە ئەنجامی شكستی ئەوروپیەكان بوو بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕۆژهەڵات بەڵام بێ‌ ئەنجام بوو چونكە لە هەوڵەكانیان بەردەوام شكستیان دەهێنا بۆیە بیریان لەوە كردەوە رێگە جارەیەك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی چیتر لەم شەڕانە شكست نەهێنن ،پیلانیش بۆ دەرباز بوون لەم شكستانە كۆنگرەی كەنەیسەی ڤیەننا بوو ، ئەمیش لە دوای تێپەربوونی (20)ساڵ لە شكست بۆیە لە ساڵی (1292)ز ئەم بڕیارە درا ، كەئیتر ڕێگەی جەنگ بەكارنەهێنن بەڵكو ڕێگای فكر و ڕۆشنبیری بەكاربهێنن بەرامبەر ناوچەكانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی (600) ساڵ لە ڕۆژئاوا كەسی بەتوانا و شارەزا ئامادە دەكران ، بۆیە توانیان لە ماوەیەكی كەم كەسانی بەتوانا و شارەزا بۆ ئەم كارە ئامادە بكەن ، ئەویش بڵاوكردنەوەی فكر و ئاینی مەسیحی و كتێب و گۆڤاری ….ڕۆژئاوای لە ڕۆژهەڵات ، ئەم قۆناغەش بۆ ئەوروپیەكان خاڵێكی وەچەرخان بوو كە كاریان لەسەر ئەوە دەكرد كەسانێك پێبگەینن بۆ ڕۆژهەڵاتناسی لە دواتر نەك كەنیسە بەڵكو دام و دەزگای حكومەت ئەوانیش كاریان دەكرد بۆ ئەم بوارە وەك ((میجەرسۆن ، جۆن كیری ..هتد)) ، بێ‌ گومان ئەم كارەش قۆناغێكی وەچەرخان و مێژووی بوو بۆ كوردناسی و ڕۆژهەڵاتناسی .

نووسینی نەوزاد علی سلێمان

About كه‌یفی عمر

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …