Home / مێژووى جیهان / گرینگترین کارە سیخوڕیەکانی 100ساڵی ڕابردوو

گرینگترین کارە سیخوڕیەکانی 100ساڵی ڕابردوو

گرینگترین کارە سیخوڕیەکانی 100ساڵی ڕابردوو

 

1459586466132

سیخوڕی لەناو وڵاتانی دژ بەیەک و هەندێکجار دۆستیش مێژووییەکی کۆنی هەیە و زۆرجار دوای ئاشکرابوونی کردەوە سیخوڕییەکان وڵاتان توشی شۆک دەبن کە چۆن کردەوەکان هێندە بە نهێنی بەڕێوەچوون.

١ ئەم ژنە هۆڵەندییە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستدا لە پاریس دەمووچاوێکی ناسرا و بوو، ماتا هاری ئەو ژنە سەماکەرەبوو کە لە دانیشتنی سیساسەتمەداراندا هەمیشە جێگای هەبوو، بەو بۆنەیەوە پەیوەدنی سۆزداری لەگەڵ زۆرینەی سیاسییەکانی فەرەنسادا هەبوو.

cajs.jpg

لەو کاتەدا دامەزراوەی سیخوڕی ئەڵمانیا پێشنیاری کارکردنی پێدا و قبوڵی کرد، لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی سیخوڕی فەرەنساش هەمان پێشنیازی پێدابوو، هاری تا ساڵی ١٩١٧ سیخوڕێکی دوو سەربوو تا لەو ساڵەدا لە سێدارە درا.

amarce.jpg

٢ جولیوس و ئاتل روزنبیرگ  هاوسەری یەکبوون لە دەیەی پەنجای سەدەی بیستەمدا، ئەم دوو کەسە کۆمەڵگای ئەمەریکایان کرد بە دوو پارچەوە، ئەوان بە دانی زانیاری بە مۆسکۆ تۆمەتبارکران، لە کاتی دادگاییکردنییاندا گەلی ئەمەریکا دوو بۆچونیان هەبوو سەبارەت بە دادگایکردنیان بەشێکیان دەیانوت ئەم دوو کەسە دەبێت لە سێدارە بدرێن بۆ پەندی هەموو سیخوڕەکان، بەشێکی کەیان دەیانوت ئەمە هاوکاری بلۆکی کۆمۆنیستین و دەبێت کارێک بکرێت ئەو دەستانە لە ئەمەریکا ببڕدرێت.

٣ سیخوڕیکردن لە نوسینگەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیای خۆرئاوای جاران

almane.jpg

ئەوکاتەی کە ئەڵمانیا دوو بەشبوو یەکێک لە کارمەندانی پلەبەرزی نوسینگەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیای خۆرئاوا بوبو بە سیخوڕی پۆلیسی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی ئەو تا ساڵی ١٩٧٤ سیخوڕێکیبوو کە کەس باوەڕی نەدەرکرد پەیوەندییەکی بەوشێوەیەی لە بەرژەوەندی ئەڵمانیاکەی دیکە هەبێت.

٤ سیخوڕیکردنی ئەنۆنی بلانتی هونەرمەند

hunare.jpg

ئەنتۆنی لە ساڵی ١٩٧٩ دانی بەودا نا کە یەکێک بووە لە گروپێکی سیخوڕی پێنج کەسە لە بەریتانیا کە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ سیاسییەکانی بەریتانیای ئەو کاتەدا هەبوو، ناوبراو دوای چەند ساڵ ئاشکرایکرد کە سیخوڕی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بووە و بە ئاشکردنی شۆکێکی گەورەی خستە ناو کۆمەڵگای بەریتانییەوە.

٥ سیخوڕیکردنی ئانای مۆدێلست

jaswej.jpg

ئانا چپمن لە ساڵی ٢٠١٠ دا لەلایەن پۆلیسی ئەمەریکاوە بە تۆمەتی ئەندامبوون لەیەکێک لە گروپە سیخوڕییەکانی بۆ ڕوسیا دەستگیرکرا و دوای گۆڕینەوەی چەند کەسێکی داواکراو لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا ئانا لە مۆسکۆ بوویە مۆدێلی جلوبەرگ و دوایش چەند وێنەیەکی بە چەکەوە وەک کەسێکی سیخوڕ لە گۆڤارێکی ڕووسی بڵاوکردەوە.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …