گرینگترین کارە سیخوڕیەکانی 100ساڵی ڕابردوو
سیخوڕی لەناو وڵاتانی دژ بەیەک و هەندێکجار دۆستیش مێژووییەکی کۆنی هەیە و زۆرجار دوای ئاشکرابوونی کردەوە سیخوڕییەکان وڵاتان توشی شۆک دەبن کە چۆن کردەوەکان هێندە بە نهێنی بەڕێوەچوون.
١ ئەم ژنە هۆڵەندییە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستدا لە پاریس دەمووچاوێکی ناسرا و بوو، ماتا هاری ئەو ژنە سەماکەرەبوو کە لە دانیشتنی سیساسەتمەداراندا هەمیشە جێگای هەبوو، بەو بۆنەیەوە پەیوەدنی سۆزداری لەگەڵ زۆرینەی سیاسییەکانی فەرەنسادا هەبوو.
لەو کاتەدا دامەزراوەی سیخوڕی ئەڵمانیا پێشنیاری کارکردنی پێدا و قبوڵی کرد، لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی سیخوڕی فەرەنساش هەمان پێشنیازی پێدابوو، هاری تا ساڵی ١٩١٧ سیخوڕێکی دوو سەربوو تا لەو ساڵەدا لە سێدارە درا.
٢ جولیوس و ئاتل روزنبیرگ هاوسەری یەکبوون لە دەیەی پەنجای سەدەی بیستەمدا، ئەم دوو کەسە کۆمەڵگای ئەمەریکایان کرد بە دوو پارچەوە، ئەوان بە دانی زانیاری بە مۆسکۆ تۆمەتبارکران، لە کاتی دادگاییکردنییاندا گەلی ئەمەریکا دوو بۆچونیان هەبوو سەبارەت بە دادگایکردنیان بەشێکیان دەیانوت ئەم دوو کەسە دەبێت لە سێدارە بدرێن بۆ پەندی هەموو سیخوڕەکان، بەشێکی کەیان دەیانوت ئەمە هاوکاری بلۆکی کۆمۆنیستین و دەبێت کارێک بکرێت ئەو دەستانە لە ئەمەریکا ببڕدرێت.
٣ سیخوڕیکردن لە نوسینگەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیای خۆرئاوای جاران
ئەوکاتەی کە ئەڵمانیا دوو بەشبوو یەکێک لە کارمەندانی پلەبەرزی نوسینگەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیای خۆرئاوا بوبو بە سیخوڕی پۆلیسی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی ئەو تا ساڵی ١٩٧٤ سیخوڕێکیبوو کە کەس باوەڕی نەدەرکرد پەیوەندییەکی بەوشێوەیەی لە بەرژەوەندی ئەڵمانیاکەی دیکە هەبێت.
٤ سیخوڕیکردنی ئەنۆنی بلانتی هونەرمەند
ئەنتۆنی لە ساڵی ١٩٧٩ دانی بەودا نا کە یەکێک بووە لە گروپێکی سیخوڕی پێنج کەسە لە بەریتانیا کە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ سیاسییەکانی بەریتانیای ئەو کاتەدا هەبوو، ناوبراو دوای چەند ساڵ ئاشکرایکرد کە سیخوڕی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بووە و بە ئاشکردنی شۆکێکی گەورەی خستە ناو کۆمەڵگای بەریتانییەوە.
٥ سیخوڕیکردنی ئانای مۆدێلست
ئانا چپمن لە ساڵی ٢٠١٠ دا لەلایەن پۆلیسی ئەمەریکاوە بە تۆمەتی ئەندامبوون لەیەکێک لە گروپە سیخوڕییەکانی بۆ ڕوسیا دەستگیرکرا و دوای گۆڕینەوەی چەند کەسێکی داواکراو لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا ئانا لە مۆسکۆ بوویە مۆدێلی جلوبەرگ و دوایش چەند وێنەیەکی بە چەکەوە وەک کەسێکی سیخوڕ لە گۆڤارێکی ڕووسی بڵاوکردەوە.