Home / بەشی مێژووی كورد / لە گوندێکی قەزای کۆیە ئاسەوارێکی سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دۆزرایەوە

لە گوندێکی قەزای کۆیە ئاسەوارێکی سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دۆزرایەوە

لە گوندێکی قەزای کۆیە ئاسەوارێکی سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دۆزرایەوە
خالید محەمەد – کۆیە1315182832016_12900228_891236224307044_1377770469_n

جوتیارێک لە گوندێکی سەر بە قەزای کۆیە ئاسەوارێکی دۆزیوەتەوە کە مێژوەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.

سەرکەوت سۆفی بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند ئاسەوارەکە سەرەگۆزیەکەو مێژوویەکی کۆنی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوری ناوەڕاست.

بەپێی وتەی سەرکەوت سۆفی پارچە ئاسەوارەکە لە گوندی شیلە کە بە دووری چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای قەزای کۆیە دۆزراوەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد مێژوەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.

12895465_891236217640378_1089664895_n

گوندی شیلە بە یەکێک لە گوندە ئااسەوارییەکانی سنوری قەزای کۆیە ناسراوە و یەکێک لە قەڵا دێرینەکانی کوردستانی بە ناوی قەڵای شیلە تێدایە.

ر.ا

About DIDAR

Check Also

143112022nmmm

باشووری كوردستان لە كاتی دوورخستنەوەی شێخ مەحمود و سەرهەڵدانی چالاكی توركەكان بە سەرۆكایەتی ئۆزدەمیر پاشا 1919- 1922  

نووسینی: ئەحمەد باوەڕ زانكۆی گەرمیان – كۆلێژی پەروەردە لەو ماوەیە بەدواوە كە شێخ مەحمودی رێبەری …