چوار شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 9 2024
Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / كاری شوانێتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەشداریكردنی لە بازرگانی دا

كاری شوانێتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەشداریكردنی لە بازرگانی دا

كاری شوانێتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەشداریكردنی لە بازرگانی دا

 423 317 Shwani

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) هەر لە سەرەتاوە نەیدەویست ئەرك بێت بەسەر ماڵی مامیدا، ئەگەر بیر بكەیتەوە لە كەسێك كە بێ‌ دایك و باوك و بێ‌ خوشك و برا بێت لە ماڵی مامیدا شەو و ڕۆژ چۆن دەباتە سەر لەگەڵ هەژاری و بێ‌ی دەرەتانی ئەبوطالیب چونكە دەست كورت بوو، بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕازی نەبوو كە دانیشێت و ئەوان كاسبی بكەن و بیدەن بەم تا بیخوات بەڵكو هەر لە منداڵی یەوە بوو بە شوان) و نەیدەویست لەسەر ماندوو بوونی خەڵكی تر بژی بەڵكو بە عارەقی ناوچەوانی خۆی دەیویست نان و پارەی خۆی پەیدا بكات ، هەتا دەستی كرد بەو كارەی كە سەرجەم پێغەمبەرانی تر (علیهم السلام) كردوویانە ئەویش شوانێتی مەڕ بوو .

(ئەبو هورەیرە(رضي الله عنه) دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (( ما بعث الله نبیا الا رعی الغنم )) واتە: ( هیچ پێغەمبەرێك لە پێغەمبەرانی خوا نەهاتووە كە شوانی مەڕی نەكردبێت ، هاوەڵانی ووتیان : تۆش ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ؟ فەرمووی : بەڵێ‌ منیش لەسەر چەند قیراتێكی كەم شوانیم دەكرد بۆ دانیشتوانی مەككە)(43).

لە ڕیوایەتی ( عەبدەی كوڕی حەزەنی ) دەفەرموێت: ( خاوەن ووشترەكان و خاوەن مەڕەكان دەمەقاڵەیان بوو لای پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) و هەموو لایەكیان شانازیان بە خۆیانەوە كرد ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی :(( بعث موسی و هو راعی غنم، و بعث داود و هو راعی، و بعثت أنا و أنا ارعی غنما لأهلی بالأجیاد)) واتە: موسا كاتێك خوا كردیە پێغەمبەر (عليه السلام) شوانی مەڕ بوو ، داودیش كاتێك خوا كردیە پێغەمبەر (عليه السلام) شوانی مەڕ بوو وە منیش كاتێك خوا ناردمی شوان بووم، شوانی هەندێك لە مەڕەكانی خزمانم بووم لە شاخەكانی (ئەجیاد) دەملەوەڕاندن)(44)، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) كە گەورە بوو وەكو باقی پیاوەكانی ناو شاری مەككە خۆی سەرقاڵا كرد بە بازرگانی كردنەوە ، بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كاتێك كە شاری مەككەی ئازادكرد چاوی كەوتەوە بە شەریكە كۆنەكەی كە ناوی ( سائیبی كوڕی ئەبی سائیب ) بوو و یادی زەمانی زووی لەگەڵ كردەوە كە هەردووكیان بەیەكەوە قازانج بە شەراكەت ئیشیان دەكرد و بازرگانیان دەكرد .وەك لەو ڕیوایەتەدا هاتووە كە دەفەرموێت:

( كاتێ‌ كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە شەریكەكاری كۆنی خۆی گەیشت لە كاتی گرتنەوەی شاری مەككەدا كە ناوی (ئەبو سائیب) بوو پێ ی فەرموو:

((مرحبا بأخی و شریكی ، لا یداری و لا یماری ، یا سائب قد كنت تعمل اعمالا فی الجاهلیة لا تتقبل منك و هی الیوم تتقبل منك )) واتە: ( پێشوازی دەكەم لە برا و شەریكم كە هیچی لێ‌ نەدەشاردمەوە دەمەقاڵەی لەگەڵمدا نەدەكرد ، ئەی سائیب چەند كارێكت دەكرد لە زەمانی نەفامیدا لێت وەرنەدەگیرا، ئەو كارانە ئەمڕۆ لێت وەردەگیرێت) (45)، وە سائیبیش شانازی دەكرد بە كار كردنی لەگەڵ پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) و باسی خووڕەوشتی جوانی پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) دەگێڕایەوە وە دەیفەرموو : ( كاتێ‌ كە سائیبیش بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) گەیشت بە پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) ووت : ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تۆ شەریكەكارم بوویت لە زەمانی پێشتردا و چاكترین شەریك هەر تۆ بووی دەمەقاڵت لەگەڵم نەدەكرد و هیچت لێ‌ نەدەشاردمەوە )(46)

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(43) أخرجه : البخاري ( 2262 )، و ابن ماجة ( 2149) .

(44) أخرجه: أحمد (3 / 42 )(11918) وقال محققه: حديث صحيح ، و البخاري في ( الأدب المفرد)( 577) و النسائي (الكبرى) (11324)، و البيهقي في (الدلائل )( 2/134)، و صححه الشيخ الألباني في ( صحيح الأدب المفرد )( 449) و في (السلسلة الصحيحة )( 3167).

(45) أخرجه: أحمد ( 3/425)(15505) وقال محققه:اسناده ضعيف، و ابن ابي شيبة ( 14/505 ) ، و النسائي في(عمل اليوم و اليلة)( 312)، والطبراني في ( المعجم الكبير )(6618) والحاكم (2/61) وصححه و وافقه الذهبـي ، وقال الهيثمي في (مجمع الزوائد) ( 337): رواه أحمد والطبراني في الكبير و رجاله رجال الصحيح.

(46) أخرجه : ابن ماجة ( 2287) ، وأبو داود (4836) ، والبيهقي (3/78)، والطبراني في ( المعجم الكبير ) ( 6620) ، و صححه الشيخ الألباني في ( صحيح ابن ماجة )( 1853).

About كه‌یفی عمر

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …