1
1
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
Views: 580
شەمسی تەبرێزی ناوی تەواوی شەمسەددین محمد کوڕی ملک دادی تەبرێزی لەدایکبووی (1185ز لە تەبرێز) وەفاتی (1248 ز لە خوی)، (582-645 ک) شەمس عارف و شاعر و سۆفێکی گەورەی موسڵمانە، بەئەسڵ بەخەڵکی تەبرێز دادەنرێت. ھەندێک کەس شەمس بە مامۆستای رۆحی مەولانای ڕۆمیدادەنێن بەڵام خۆی ئەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت ھەم ئەو مامۆستای من بوو ھەمیش من مامۆستای ئەو.
بەو پێیەی شەمسی تەبرێزی دەروێشێکی گەریدە بووە، سەفەری زۆرێک لە شارانی کردووە و سەردانی کردوون وەکو حەلەب و بەغدا و قۆنیا و دیمەشق و زۆرانی تر..
شەمسی تەبرێزی دەروێشێکی گەریدە بووە، ئەو خەونێکی سەیری بینیوە لە تەمەنی دە ساڵیدا ئەویش دەچێت بۆ باوکی دەگێرێتەوە بەڵام ئەو بروا بە کورەکەی ناکات بۆیە ئەویش ماڵ جێدێڵێ و گەریدەیی ھەڵدەبژێرێت دەگوترێت کە شەمسی تەبرێزی ھیچ کات زیاتر لە شەوێک لە ھیچ جێگایەک نەماوەتەوە لە کاتی دەروێشایەتی خۆیدا. شەمس پارەی بە تەفسیری خەون و خوێندنەوەی دەست وەدەست دێنا، و بەم جۆرە بەشێکی ژیانی بەسەر برد.
شەمس بەیەکگەیشت لەگەڵ پیاوێک بەناوی مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی لە ساڵی 1244ز، ئەم بەیەکگەیشتنە رێرەوی ژیانی ھەردووکیانی گۆری لەوەی کە مەولانای لە زاناێکی ئاینی ئاسایی کرد بە شاعیر و کەسێکی نقومبووی نێو تەسەوف و عاتیفە و بابگبێژێک بۆ عەشق و خۆشەویستی خودا. بۆیە رۆیشتنی شەمس و جیابوونەوەی لە مەولانا دوای 3 ساڵ کاریگەرێکی گەورەی کردە سەری و ئەو جیابوونەوەی بەکارەساتێکی دڵتەزێن وەسف دەکرد.
بەپێی سەرچاوەکان شەمس لە بارودۆخێکی سەیر و تەمومژاوی و نادیاردا بزر بوو. وەکو پێشتر باسکرا ھەندێک دەڵێن کەلەسەر دەستی قوتابیانی مەولانادا کوژراوە ئەویش بەھۆکاری ئیرەیی پێبردن بە پەیوەندی شەمس و مامۆستاکەیان و ھەر لە قۆنیا نێژراوە ھەندێکیش دەڵێن کە شەمسی تەبرێزی قۆنیایی بەجێھێشت و لە شاری خوی وەفاتی کردووە و ھەر لەوێ نێژراوە وگلکۆشی لەوێیە.