په‌یوه‌ندی میرنشینی ئهردهلاَن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی ناوه‌ند(ئێران)
نیسان حسن
سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی ئهردهلاَنهكان له‌گه‌ڵ دهسهلاَتی ناوه‌ندا دهگهڕێتهوهبۆفهرمانڕهوای (محمد خانی قاجاری)كهئهردهلاَنیهكان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیاندا په‌یوه‌ندی نێوان میرو شا خۆش بكه‌ن كه‌ئه‌و كات میری میرنشینی ئهردهلاَن(خه‌سره‌وخان)بووكهلهساڵی 1786زپاش شكستدانی ههمووبهرههڵستكاران وده‌ست به‌سه‌راگرتنی شاره‌كانی (مه‌لایر،ڕێگرت،توی سه‌ركان،كه‌زاز،فه‌راهان و گوڵپایگان)دوای ئه‌وه‌ی خه‌سره‌و خان توانی ده‌ست به‌سه‌ر پاریزگای ئیستای ئه‌سفه‌هاندا بگرێت ودهسهلاَتی خۆی فراوان بكات وه ویستی دراوی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت وهزنجیرهیهكی شایه‌تی دامه‌زرینێت،بهلاَم له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌م بڕیارانه‌ی په‌شیمان بویه‌وه،بۆیه‌بڕیاری دا گشت دیله زهندیهكان كهلهجهنگدا گرتبووی ئازاد بكات.ئه‌و خه‌زینه‌ی شای زه‌ند كه‌ده‌ستی به‌سه‌رداگرتبوو كهچهندجۆرێكی تۆپی بچوك و كه‌ل وپه‌لی سوپای وه‌كو وه‌فادارییه‌ك بنێرێتهوهبۆ ئاغا محمدخان به‌م كرده‌وه‌ی خه‌سره‌و خان شادمان بوو.
له‌به‌رامبه‌ریدا وه‌كو پاداشتیك فه‌رمانڕه‌وای تازه‌ی حكومه‌تی هه‌موو كوردستان و سونفوروگولیایی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌وێ پێ بدات وچه‌ند دیارییه‌كی به‌نرخی بۆ ڕه‌وانه كرد،دوای ماوه‌یه‌ك ئاغا محمدخان داوالهخهسرهوخان ده‌كات بچێته‌لای بهلاَم خه‌سره‌و خان مه‌یلی چوونی نه‌بوو،بۆئاغامحمدخان بڕیار ده‌دات كه‌یه‌كێ له‌كوڕه‌كانی وه‌كو والی لای خۆی بهێڵێتهوهخهسرهوخانیش ڕه‌زامه‌ند ده‌بێت و ئهمانولاَخان بۆكوشكی شا ده‌نێرێت .زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌مان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن ئاغامحمدخان له‌ئازایه‌تی و جورئه‌تی خه‌سره‌وخان هه‌راسان ده‌بێت ودهترسێ بۆیهكاتێ خه‌سره‌وخان نه‌خۆش ده‌كه‌وێ ئاغامحمددهرمانێكی بۆ ده‌نێرێ كه‌ده‌گاته ڕاده‌ی شێت بوون.
ئه‌م هه‌واڵی شێت بوونه له‌كوردستاندا بلاَوبوهوه،هۆزه‌كانی موكریان وبڵباس ڕاپه‌ڕین یان كرد،بهلاَم نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌خت بوو پزیشكه‌كان هیچ یان پێ نهدهكراناچار به‌ره‌و تاران ڕه‌وانه كرا،وه‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆچی دوای كرد.له‌دوای خه‌سره‌وخان(لوتف علی خانی)مامی بوو به‌فه‌رمانڕه‌وای ئهردهلاَن له‌دوای هاتنی لوتف علی خان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاغا محمد خان زۆرباشتر ببوو.به‌جۆرێك بوو كهئاغامحمدههر فه‌رمانێكی ده‌ربكردایه لوتف علی به‌گوێی ده‌كرد.وهسهردهمانێكی زۆرلهدژی ڕاپه‌ڕینه‌كانی خۆزستان دهوهستایهوهئهم ڕاپه‌ڕینانه كه‌له خوزستان ده‌كرا له‌دژی فه‌رمانڕه‌وای ناوه‌ند بوو،واته دهسهلاَتی ئاغا محمد.هه‌روه‌ها لوتف علی خان ههمووئهوڕاپهڕینانهی كه‌كورده‌كان له‌ئاستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سه‌ركوت ده‌كردن ئهوهبوولهساڵی1795مرد.له‌دوای ئه‌و(حسن علی خان )كوڕی جێگه‌ی گرتهوهكهبه فه‌رمانی ئاغا محمد بووبه فه‌رمانڕه‌وای ئهردهلاَن ،بهلاَم حسن علی خان پیاوێكی دیندارو دوره پهرێزبوولهدهسهلاَت بۆیهكاروبارهكانی ده‌سپێرێ به‌ده‌ست (محمدرشیدبهگی)وه‌كیلی لێره به‌دواوه ململانێی ناوخۆی بنه‌ماڵه‌ی ئهردهلاَن ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا خۆی دهبینێتهوهكهبنهماڵهی وه‌كیله‌كان ده‌ست له‌كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی والیه‌كان وه‌رده‌ده‌ن بۆیهئاستی په‌یوه‌ندی حكومه‌تی ناوهندو میرنشینهكوردیهكان په‌یتا په‌یتا ده‌گۆڕێت .به‌مه‌ش په‌یوه‌ندی میری ئهردهلاَن و دهسهلاَتی شا تاڕاده‌یه‌كی زۆرتێك ده‌چێ.بهلاَم دوای ماوه‌یه‌ك ئهمانوڵلاَخانی كوڕی خه‌سره‌وخان كه‌وه‌كو بارمته‌یه‌ك له‌كۆشكی شادابووبهفهرمانی (فتح علی شا)ده‌بێت به‌والی له‌م كاته‌شدا (حسن علی خان)ده‌بێ بهتوخمێكی به‌رهه‌ڵستكاری له‌دژیان واته دژی دهسهلاَتی ناوه‌ندی وئهمانوڵلاَخانیش ده‌وه‌ستێته‌وه لهبهرئهوهئهمانوڵلاَخان ده‌ست به‌كوشتنی نه‌یاره‌كانی ده‌كات ،وهمحمد رشیدبهگی وه‌كیلی حسن علی خان وبنهماڵهكهشی سه‌ركوت ده‌كات.دیسانهوهقۆناغێكی ترلهپهیوهندی میرنشینی ئهردهلاَن وحكومه‌تی ناوهنددهست پێ ده‌كاته‌وه تاوای لێ هاتبوو شای قاجاری والیه‌كانی ئهردهلاَنی دهستهمۆكردبوو،وهپهیوهندیهكهش پتهوترببووئهویش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1815ز فتح علی شا(حسن جیهانی خانی)كچی لهخوسرهوخانی كوڕی ئهمانوڵلاَخان مارهكردوو ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بووبۆشهڕی براكوژی له‌نێو بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا ،تاوای لێ هاتبوو والی ئهردهلاَن به‌ته‌واوه‌تی مل كه‌چی فه‌رمانه‌كانی شاببوو كه‌شای ئیران نازناوی (غولامی شاخان)بهئهمانوڵلاَ به‌خشی له‌ئه‌نجامی ئه‌م تێكهلاَوی وژن وژنخوازییهوه چینێكی تازه له‌دایك بوون كه‌نیوه‌ی سونه‌و نیوه‌ی شیعه‌بوون وهنیمچهشاری ونیمچه هۆزی ونیوهكوردو نیوه فارس بوون .
هه‌ندێ له‌مێژوونوسان هۆكاری سستی وكه‌وتنی میرنشینی ئهردهلاَن ده‌گێرنه‌وه بۆئه‌م په‌یوه‌ندیه چونكهوالی ئهردهلاَن وای لێ هاتبوو كهزۆرلهدهسهلاَتی شانزیك ده‌بوه‌وه.له‌سه‌ركردایه‌تی هۆزهكوردهكهی خۆی زۆردوركهوتبوهوه ئه‌مه‌ش وای له‌خه‌ڵكه‌كه كردبووكهبهدوای سه‌ركرده‌یه‌كدا بگه‌ڕێن كه‌وا كاروباره‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رێت.
بهروار: 27/08/2013