Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / مێژووی ١٠٠ ساڵی نرخی نەوت

مێژووی ١٠٠ ساڵی نرخی نەوت

مێژووی ١٠٠ ساڵی نرخی نەوت

(FILES) -- File picture dated January 19, 2004 shows a worker turning a valve at the Shirawa oil field, where oil was first pumped in Iraq in 1927, outside the northern city of Kirkuk. No companies submitted bids to work on the Baghdad East oil field or the cluster of fields known as Eastern Fields as part of an Iraqi auction of its energy resources on December 11, 2009, Oil Minister Hussein al-Shahristani said. Meanwhile, Iraq reached agreement with energy giants Shell and Petronas for the massive Majnoon southern oil field, while a consortium led by China's CNPC was awarded the contract for Iraq's Halfaya oil field at an auction in Baghdad, the oil minister said. AFP PHOTO/Karim SAHIB

نرخی نەوت، ئاڵتونە ڕەشەکە، بەردەوامە لە دابەزین و نرخەکەی لە نزمترین ئاستیدایە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، لەئێستاشدائاماژەبەوەدەکرێت، پێدەچێت تا سێ ساڵی دیکە نرخەکەى لەم ئاستەدا بمێنێتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا بۆ ٣٧ دۆلار دابەزی کەئەوەش نزمترین ئاستییەتی لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا.

بۆیە یەکەمین جار نیە نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستەی داببەزێت، بەڵکو لە ماوەی دەیان سالی رابردوودا بەچەندین هۆکاری جیاواز نرخی نەوت لەم ئاستە نزمتری تۆمارکردووە.

نزمترین ئاستی نرخی نەوت لە مێژوودا

نزمترین ئاستی نرخی نەوت لە مێژوودا دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٠ کە تیایدا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ دوو دۆلار دابەزی، ئەویش لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی.

نرخی نەوت لە ساڵی ١٩٤٨ تا ساڵی ١٩٧٠

نرخی نەوت لە ساڵی ١٩٤٨ ەوە تا کۆتایی ساڵی ١٩٧٠ ەوە لە نێوان ٢ دۆلار و پەنجا سەنت بۆ سێ دۆلاردا بوو.

هەناردەکردنی نەوت لەلایەن وڵاتانی عەرەبیەوە

لە ساڵی ١٩٧٣ دوای ئەوەی وڵاتانی بەرهەمێهنی نەوت بەهۆی هاوکاریکردنی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل لە شەری نێوان میسر وئیسرائیلدا بریاری راگرتنی هەناردەکردنی نەوتیاندا بۆ ئەمەریکا بۆ یەکەمین جار لەو سەردەمەدا نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٣ دۆلارەوە بۆ ١٢ دۆلار بەرزبووەوە.

هەروەها لەماوەی نێوان ساڵانی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٨ نرخی نەوت لە نێوان ١٢ دۆلار بۆ ١٤ دۆلاردا بوو.

جەنگی عێراق و ئێران

لەدوای هەڵگیرسانی جەنگى نێوان عێراق و ئێران لە ساڵی ١٩٨٠ دا هەناردەکردنی نەوت لە لایەن هەردوو وڵاتەوە بە رێژەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەمکرایەوە و بەو هۆیەشەوە نرخی نەوت گەیشتە ٣٧ دۆلار.

ساڵانی خراپ بەڕێوەبردنی ئۆپێک

بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنی فرۆشتنی نەوت لە لایەن رێکخراوی ئۆپێکەوە لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٢ بۆ ساڵی ١٩٨٥ جاریکی دیکە نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو ڕوی لە دابەزین کردەوە و لەو ماوەیەدا نرخی نەوت بۆ ٢٥ دۆلار دابەزی.

دابەزینی گەورەی نرخی نەوت لە ١٩٨٦

لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆمارکردەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات ئۆپێک ئاماژەی بەوەکرد، جەنگی نرخی نەوت لە لایەن وڵاتانی هەناردەکەری نەوتەوە سەریهەڵداوە، بەجۆرێک هەندێک لە وڵاتان بەرمیلێک نەوتیان بە حەوت دۆلار دەفرۆشت، بەڵام لە کۆتایی هەمان سالدا ولاتانی هەناردەکەری نەوت لەسەر ئەوە رێککەوتن نرخی نەوت لە ١٨ دۆلاردا جێگیربکەن و لە دوای ساڵی ١٩٨٩ ەوە جارێکی دیکە نرخی نەوت گەیشتەوە ٢٩ دۆلار.

قەیرانی ئاسیا ١٩٩٧

لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ساڵی ١٩٩٧ نرخی بەرمیلێک نەوت لە بیست دۆلاردا جێگیربوو، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٩٧ ەوە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ئاسیای گرتەوە ئۆپێک بریاریدا بە بەرزکردنەوەی ریژەی هەناردەکردنی نەوت و هاوکات عێراقیش لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوتدا خۆراکی وەردەگرت بەوهۆیەوە نرخی بەرمیلێک نەوت لە ساڵی ١٩٩٨ دا بۆ ١١ دۆلار دابەزی ودواتر ئۆپێک بریاری کەمکردنەوەی ریژەی هەناردەکردنی نەوت دەرکرد و بەهۆیەوە جارێکی تر نرخی نەوت لە ساڵی ٢٠٠٠ دا بۆ ٢٧ دۆلار بەرزبوەوە.

قەیرانی دارایی جیهانی لە ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٨

لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی ئابوری جیهانی لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ساڵی ٢٠٠٨ داواکاری جیهانی لەسەر نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبونەوە کرد و بەجۆرێک لە ناوەراستی ساڵی ٢٠٠٨ دا نەوت بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمارکردوو نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ١٤٧ دۆلار، بەڵام لە کۆتایی هەمان ساڵدا بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی داواکاری لەسەر نەوت و خراپبوونی ئابوری ئەمەریکا نرخی نەوت جارێکی تر بۆ ٤٠ دۆلار دابەزی.

بەهاری عەرەبی

لە ساڵی ٢٠١١ دا و لە دوای سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبیەوە و بەهۆی ئەو گۆرانکارییە سیاسیەی وڵاتانەی بەرهەمهێنی نەوتی گرتەوە رێژەی هەناردەکردنی نەوت روی لە دابەزین کردوو نرخی نەوت گەیشتە ١٠٠ دۆلار.

نرخی نەوت لە دوای ٢٠١٤

لە ناوەراستی سالی ٢٠١٤وە، بەهۆی زۆری رێژەی هەناردەکردنی نەوت لە لایەن ئۆپێکەوە و بەهۆی بەرهەمێهانی نەوتی بەردین لە لایەن ئەمەریکاوە جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا روی لە دابەزین کرد و تا ئێستاش بەردەوامە و لەسەدا شەستی نرخی راستەقینەی خۆی لەدەستداوە، کە ئەوەش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر ئابوری ئەو وڵاتانەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.

عێراق و هەرێمی کوردستانیش لە ئێستادا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە وبەقەیرانی داراییدا تێپەردەبن و بە پێی بۆچونی شارەزایانی ئابوریش تا سێ ساڵی دیکە نرخی نەوت لە خوار چل دۆلارەوە دەمێنێتەوە.

بەرهەم ساڵح – ئێن ئاڕ تی

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …