Home / مێژووى جیهان / نەخۆشیش ڕێگەی لەداهێنانە گەورەکانی میکیلەنجیلۆ نەگرت.

نەخۆشیش ڕێگەی لەداهێنانە گەورەکانی میکیلەنجیلۆ نەگرت.

نەخۆشیش ڕێگەی لەداهێنانە گەورەکانی میکیلەنجیلۆ نەگرت

.mikafili2782016

 

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی تازەی ئیتاڵی، دەركەوتووە كە هونەرمەنگی نیگاركیش و پەیكەرتاشی بەناوبانگی ئیتاڵی “میكیلەنجیلۆ بوۆناروتی” نەخۆشی هەوكردنی جومگەكانی دەستی هەبووە،

بەڵام بە هونەرەكەی توانیویەتی بەسەریدا زاڵ بێت و رێگەی لە داهێنانە گەورەكانی نەگرتووە.

توێژەرە ئیتاڵیەكان دەڵێن میكیلەنجیلۆ لە تەمەنی 60 ساڵیدا دووچاری ئەم نەخۆشیە هاتووە، كە سەرەڕای ئەوەی ئازاری هەیە، جومگەكانی دەستیش دەئاوسێنێت و كاركردنی ئاسایی بە دەستەكان زەحمەت دەكات، نەخاسمە كاری وردەكاریی وەك هونەری نیگاركێشی و پەیكەرتاشی، بەڵام ئەم هونەرمەندە مەزنە بەهونەرەكەی توانیویەتی بەسەر ئەم نەخۆشیەدا زاڵ بێت و شاكاری گەورەی جیهانی دروست بكات.

میكیلئەنجیلۆ لە ساڵی 1475 لە ئیتاڵیا لەدایك بووە و ساڵی 1564 لە تەمەنی 88 ساڵی كۆچی دوایی كردووە، جگە لە نیگاركێشی و پەیكەرتاشی، وەك شاعیر و ئەندازیارش ناسراوە، لە گرنگترین كارەكانیشی “پەیكەری داود” و “تابلۆی خەلقبوونی ئادەم” و “پەیكەری بیتتا”یە

About زريان احمد

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …