- ئایا (الخضر) پێغه‌مبه‌ره ؟ زیندووه یان مردووه؟
قسه‌و باس ده‌رباره‌ی خدر كه له كورده‌واریدا به خدری زینده ده‌ناسرێت زۆره ، جارێ سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و پرسیاره بكه‌ین خدر خۆی كێیه؟ له‌م باره‌وه سێ بۆچوون هه‌یه:
بۆچوونی یه‌كه‌م: خدر فریشته‌یه‌كه له فریشته‌كان ، ئه‌مه بۆچوونێكه پێشه‌وا نه‌وه‌وی ده‌یگێڕێته‌وه و هه‌ر خۆی وتوویه‌تی بۆچوونێكی بێ بنه‌مایه ، بڕوانه: شرح النووي مسلم 15/136.
بۆچوونی دووه‌م: خدر یه‌كێكه له ئه‌ولیاكانی خوای گه‌وره ، ئه‌مه‌ش بۆچوونی زۆربه‌ی سۆفیه‌كانه وه‌كو القشیری ، بڕوانه: ابن حجر له كتێبی الإصابة2/116.
بۆچوونی سێیه‌م: جومهوری زانایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه خدر پێغه‌مبه‌ره ، بڕوانه: العيني له كتێبی عمدة القاري 13/37_38.ابن حجر له كتێبی الإصابة 2/116. له‌وانه‌شه ئه‌م بۆچوونه په‌سه‌ندتر بێت چونكه به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه ، وه‌كو ئه‌وئایه‌تانه‌ی له سوڕه‌تی الكهف به‌سه‌رهاتی ئه‌وو مو‌سا سه‌لامی خوایان لێبێت ده‌گێڕێته‌وه ، ناكرێت مو‌سا شوێنكه‌وتووی كه‌سیك بیت پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت.
ابن جحر فه‌رموویه‌تی: كيف يكون غير النبي أعلم من النبي اهـ الإصابة 2/116. واته: چۆن ده‌كرێت كه‌سێك پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت له پێغه‌مبه‌رێك شاره‌زاتر بێت؟
ئایا خدر زیندووه یان مردووه؟
له‌م باره‌وه دوو بۆچوون هه‌یه:
1- خدر زیندووه. ئه‌مه زیاتر بۆچوونی سۆفیه‌كانه ، هاوكات هه‌ڵبژاردنی پێشه‌وا النووي یه له شرح مسلم 5/136″ ،هه‌روه‌ها ” پێشه‌وا ابن الصلاح ، بڕوانه:فتاوى ابن الصلاح ص28″ هه‌روه‌ها پێشه‌وا القرطبي بڕوانه: “التفسير3/289،11/41″ .به‌هێزترین به‌ڵگه‌كانیان له‌سه‌ر ژیان و زیندووی خدر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
– هه‌ندێ فه‌رمووده‌و شوێنه‌وار له هاوه‌ڵانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له ژیاندایه.
– به‌سه‌ر هاتی ئه‌و سۆفیانه‌ی كه گوایه چاویان پێكه‌وتووه.
وه‌ڵامی ئه‌م دوو به‌ڵگه‌یه‌ش به‌م شێوه ده‌درێته‌وه: نزیكه هه‌موو زانایان و لێكۆڵه‌ره‌وان یه‌كده‌نگ بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی ده‌كریته به‌ڵگه له‌سه‌ر ژیانی خدر ڕاست نین و هه‌ڵبه‌ستراون. له‌م باره‌وه بڕوانه: ابن الجوزي له كتێبی الموضوعات”1/195_197″ ابن القيم له كتێبی المنار المنيف”ص63″ ، ابن كثير له كتێبی: البداية والنهاية”1/334″ .ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ش كه سۆفیه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه نابنه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زیندووه.
2- بۆچوونی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه خدر مردووه‌و له ژیاندا نه‌ماوه ،ئه‌مه ڕێڕه‌وی جومهوری زانایانه وه‌كو (البخاري و إبراهيم الحربي و أبي الخطاب ابن دحية و أبي الحسين بن المنادي وابن الجوزي والقاضي أبي يعلى والقاضي أبي بكر بن العربي و أبي حيان و شيخ الإسلام ابن تيمية- له بۆچوونی په‌سه‌ند كراویدا- وابن القيم وابن حجر ). بڕوانه:: المنار المنيف ص63 ، الموضوعات 1/200 ، الزهر النضر ص121 ، روح المعاني 15/321 ، منهاج السنة1/97 الفتاوى 4/336 ، 27/100. ئه‌مه‌ش بۆچوونی ڕاسته والله أعلم.به‌ڵگه‌ش زۆر هه‌یه بۆ پشتگیری ئه‌م بۆچوونه ، وه‌كو ئایه‌تی:( وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍ مِنْ قَبْلِكَ الْخُلْدَ ۖ أَفَإِنْ مِتَّ فَهُمُ الْخَالِدُونَ) الانبیا‌ء34. ئه‌مه‌ش هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌گرێته‌وه و خدریش سه‌لامی خوای لێبێت مرۆڤه.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه بوخاری ده‌یگێڕنه‌وه: ” أرأيتم ليلتكم هذه فإن على رأس مائة سنة منها لا يبقى م‌من هو على ظهر الأرض أحد” ئه‌و فه‌رمووده‌ش كه له موسلیمدا هاتووه: “ما من نفس منفوسة يأتي عليها مائة سنة وهي يومئذ حيه”.به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه.ئینجا ئه‌گه‌ر زیندوو بوایه ده‌بوو باوه‌ری به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بهێنایه‌و و جیهادی بكردایه‌و ئاماده‌ی جومعه‌و جه‌ماعه‌ت بووایه‌و چه‌ندین ئه‌ركی تریشی ده‌كه‌وته سه‌ر وه‌كو ابن القیم فه‌رموویه‌تی.هه‌ر له‌م ڕوانگه‌شه‌وه نا بیت خدر ئه‌و كه‌سه بێت كه له دژی ده‌ججال ده‌رده‌چێت چونكه مردووه‌و له ژیاندا نه‌ماوه ئیتر چۆن روو به ڕووی ده‌ججال ده‌بێته‌وه.
بۆ ئاماده كردنی ئه‌م بابه‌ته پشتم به نووسێنێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ست له ملتقی أهل الحدیث.
إحسان برهان ا‌لدین