كۆچی دوای مۆلێر_ئەدیبی_بەناوبانگی_(فەرەنسی).
شانۆنوس‌و ئه‌كته‌ری ناسراوی فه‌ڕه‌نسی (مۆلێر)، ناوی ته‌واوی (جۆن باتیست بۆكلان)ه، له (15/1/1622)دا له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌دایكبوه.
مۆلێر دوای خوێندنی قۆناغی بنهڕهتیو له‌سه‌ره‌تای ژیانی لاوێتیدا، له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ر (مادلین بیجار)و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری دیكه، گروپێكی شانۆییان دامهزراندوهو ناویان لێناوه تیپی شانۆیی بیجا، ئه‌و گروپه شانۆییه شار‌و گونده‌كان ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی شانۆییه‌كانیان نمایش بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكجار ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌درا شانۆگهریهكانیان نمایش بكه‌ن، ئه‌وانیش ناچارده‌بون بچن بۆ شوێنێكی دیكه.
له‌دوای گه‌ڕانی چه‌ندین شار‌و گوند، ئه‌و گروپه شانۆییه گه‌ڕانه‌وه پاریسی پایتهختو له‌وێ نیشته‌جێبون، له‌دوای ئه‌وه برایه‌كی (پاشا)ی ئه‌و كاته‌ی فه‌ره‌نسا كاره‌كانی مۆلێری به‌دڵ بوه، به‌وه‌ش ئاستی مۆلێر به‌رزبۆته‌وه‌و گروپه شانۆییه‌كه‌یان ناوناوه (گروپی شا).
مۆلێر هونه‌رمه‌ندێكی مه‌زنی به‌هره‌دار بوه، ڕۆمانی كۆمیدی ده‌نوسی‌و ده‌یكرده شانۆگهریو هه‌ر خۆی كاری ده‌رهێنانی بۆ دهكردو وه‌ك ئه‌كته‌ریش ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه لهشانۆگهریهكانیدا.
هه‌موو كات مۆلێر له‌كاره هونه‌ریه‌كانیدا هێرشێكی توند‌و پڕ له‌گاڵته‌جاڕی ده‌كرده سه‌ر لایه‌نی خراپ‌و ناته‌واو له‌ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵه شانۆگه‌ریه‌كی كۆمیدی له‌سه‌ر شانۆدا ده‌رباره‌ی (لویسی چوارده‌هه‌م) پێشكه‌ش كرد‌و گروپه شانۆییه‌كه‌ی نرخێكی زۆری پێدرا.
مۆلێر چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌یه‌و لهباناوبانگترینیشیان بریتین له (شانۆگه‌ری قوتابخانه‌ی ژنان ساڵی 1659، به‌زۆر كراوه بهنۆشدار ساڵی 1666، پیسكه‌ی ته‌ڕپیر ساڵی 1668، دوژمنی مرۆڤایه‌تی ساڵی 1670، نه‌خۆشی بهواهیمه ساڵی 1673، ژنهێنان به‌زۆر)، مۆلێر به‌و شانۆگه‌ریه كۆمیدیانه به‌رزترین پایه‌ی له‌جیهانی كۆمیدیای خۆرئاوا وه‌رگرت.
شانۆنوسی فه‌ره‌نسی مۆلێر (17/2/1673) له‌سه‌ر شانۆی (بالێی ڕۆیاڵ) شانۆگه‌ری (نه‌خۆشی به‌وه‌هم)ی پێشكهشكردو هه‌ر خۆیشی ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕا، له‌ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌دا مۆلێر له‌پێشكه‌شكردنی شانۆگه‌ریه‌كه‌و نواندنی ڕۆڵه‌كه‌یدا زۆر ماندوو بێهێز بوو، هاوڕێكانی زۆر هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌شانۆگه‌ریه‌كه بهێنێتو ڕۆڵ نه‌گێڕێت، به‌ڵام مۆلێر به‌وه ڕازی نه‌بوو سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه نواندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات، تاوه‌كو له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ توشی نه‌خۆشیه‌كی كتوپڕ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاوه‌كو كۆتایی شانۆگه‌ریه‌كه لهنواندنهكهی به‌رده‌وامبوو.
له‌دوای كۆتاییهاتنی شانۆگه‌ریه‌كه، مۆلێر به‌ته‌واوی نه‌خۆش كه‌وت، به‌هۆی نهخۆشكهوتنهكهشیهوه هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا كۆچی دوایی كرد، له‌دوای سێ سه‌ده‌ش له‌مردنی مۆلێر، گروپی كۆمیدیای فه‌ره‌نسایی، كه به‌ماڵی مۆلێر ده‌ناسرێت، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و نوسه‌رو ئه‌كته‌ره شانۆییه لێَهاتوه پێَشكهش ده‌كات.
ڕۆژی (17-2-1673)ی زاینی، ئهدیبو شانۆكاری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی (جۆن باتیس بۆكلان) ناسراو به (مۆلێر) كۆچی دوایی كردوه.