Home / ناوداران / ناپۆلیۆن بۆناپارت

ناپۆلیۆن بۆناپارت

75006_262310333900223_1984498325_n

ناپۆلیۆن بۆناپارت
ناپۆلیۆن بۆناپارت (بە ئینگلیزی: Napoleon Bonaparte) (١٥ی ئاب ١٧٦٩ – ٥ی ئایار ١٨٢١) سەردارێکی سەربازی و ڕامیاریی وڵاتی فەڕەنسا بوو کە بووە ئیمپراتووری فەڕەنسا بە نازناوی ناپۆلیۆنی یەکەم؛ کردەوەکای ئەم کەسایەتییە کاریگەری تەواوی ھەبوو لەسەر ھەلومەرجی سەدەی ١٩ی ئەوڕووپا.
ناپڵۆن لە کۆرسیکا لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگی ئیتاڵی لەدایک بوو. بە فەرەنسی لە دایک بووە چونکە فەرەنسا پێش لە دایکبوونی ئەم دوورگەیەی کڕیبوو . لەکاتی لاویدا بۆ کاربەدەستی لە تۆپخانەدا فێرکرا. بۆناپارت شانازی دەکرد بە خزمەت بە یەکەمین کۆماری فەڕەنسی و بە سەرکەوتوویی توانی ڕابەریی لەشکرەکان بکات لە شەڕەکان لە سەردەمی لاویدا. ناپلیۆن لە فەرەنسا خوێندویەتی و لە بیرکاری و ھونەری جەنگدا سەرکەوتووبووە بە پلەی مولازمی دووەم دەرچوو .
بیروباوەڕەکانی ( ژان ژاک رۆسۆ ) و شۆڕشی فەرەنسی کاری تێکردووە و ھاوکاری لەگەڵ پارتی یەعقوبیەکان کردووە ڕەنگە ئەوەش بە ھۆی حەزی خۆ دەرخستنەوەبوبێت نەک بڕواھێنان بە بیروباوەڕی شۆڕش و دڵسۆزی بۆ ڕاکان بوبێت . لە گەمارۆدانی ( تۆلۆن ) دا ناوبانگی دەرکرد . لە ساڵی ( ١٧٩٦ز ) دا لەگەڵ جۆزفینـی بێوەرژنی یەکێک لە ئەفسەرەکانی سوپاس فەرەنسی ھێنا و ئەویش یارمەتیدا لە ناسینی یەکێک لە سەرکردەکانی حکومەتی بەڕێوەبردندا .
لە ١٧٩٩ کودەتایەکی گەیاندە بەر و خۆی وەک یەکەمین کۆنسوول ناساند؛ پەنج ساڵ دوای ئەوە سەنای فەڕەنسا ئەوی وەک ئیمپڕاتووری فەڕەنسا ناساند. لە ١٠ساڵی دەستپێکی سەدەی ١٩، ئیمپراتوریی فەڕەنسا کەوتە ناو زنجیرە کێشەیەک بە ناوی شەڕە ناپڵئۆنییەکان، کە ھەموو زلھێزەکانی ئەوڕووپا تێکەڵ بە کێشەکە بوون. دوای زنجیرە سەرکەوتنێک لە شەڕەکاندا، ناپڵۆن وازی ھێنا لە شەڕ و ھەوڵی دا ئاستی سەرەوەی فەڕەنسا لە ناوچەکە سەقامگیرکات؛ بە پێوەندی نزیککردنەوەی سەرۆکی وڵاتانی دیکە یا دانانی خزم و کەسی خۆی وەک نوێنەری فەڕەنسا لەو وڵاتانەدا.
ھێرشی فەڕەنسا بۆ سەر ڕووسیا لە ١٨١٢دا، وەک خاڵی گەڕانەوە دەزانن لە داھاتووی ناپڵۆندا. لەشکرە گەورە و بەناوبانگەکەی لە درێژەی ئەم شەڕەدا تێکچوو و قەت وەک خۆی لێنەھاتەوە. لە ١٨١٣ ھاوپەیمانیی شەش لایەنە، ھێزەکانی ناپۆلیۆنی شکەستدا و ھەر لەو ساڵەدا ئەم ھاوپەیمانییە ھێرشی کردە سەر فەڕەنسا و وایکرد ناپڵۆن وڵات جێ بھێڵێت و خۆی لە دوورە وڵات دانیشتووی دوورگەی ئێڵبا بێت. کەمتر لە ساڵێک دوای ئەوە ئێڵبای بەجێھێشت و گەڕاوە سەر دەسەلات، بەڵام لە حوزەیرانی ١٨١٥دا لە واترلۆ شکەستی ھێنا. ناپڵۆن دوایین شەش ساڵی تەمەنی لە بەندی بەڕیتانیدا لە دوورگەی سەینت ھێلێنادا ڕابوارد. دوای مردن و کۆڵینەوەی لەشی، دوکتۆرەکان دەریان خستووە کە شێرپەنجەی گەدە ھۆی مردن بووە، ھێندێکیش دەڵێن ژەھری ئارسەنیکی پێدراوە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …