ره‌فیق حیلمی لەو بارەیەوە ده‌نوسێت “شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مهحمودو هاتنی سوپای هه‌ورامییه‌كان به‌فه‌رمانده‌یی مه‌حمود خانی دزڵی ناڕه‌زایی زۆری عیراقی به‌دوای خۆیداهێنا”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” هاتنی ئه‌و له‌شكره‌كه‌ش وایكرد شێخ مه‌حمود بیر لهههڵگیرساندنی شۆڕش بكاته‌وه، بەو داستانە محمودخانی دزڵی بوو بە یەکەم پاڵەوانی شۆڕشی شێخ محمودی نەمر “. بە قسەی نوسەرانی کورد و مێژوونوس و گەریدە بیانیەکان و یاداشت و دەسنوسەکانی شێخ محمود و شێخ ڕەئوفی برای و ڕاپۆڕتە نهێنیەکانی ئەفسەر و لێپرسراوانی ئینگلیز سەرجەمیان باسیان لەوە کردوە کە محمودخانی دزڵی لە پێشەنگی ئەو کەسانە بووە کە هاوکاری شۆڕشی شێخ محموی کردووە، یەکێک بووە لە ڕاوێژکارە هەمیشەیی و سەرکردە دڵسۆزەکانی. پاش جه‌نگی ده‌ربه‌ندی بازیان، له‌سه‌ر داوای ئینگلیزه‌كان، مه‌حمود خانی دزڵی به‌دیلگیراو نێردراوه بۆ تاران‌و به‌غداو له‌وێوه بۆ هیندستان، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندی خان‌و شێخ مه‌حمود. لە ساڵی 1921 محمودخانی دزڵی لە بەندینخانەی وڵاتی هیندستان ئازاد کرا و گەڕایەوە زێدی خۆی، بەگەڕانەوەی محمودخان کڵپەی شۆڕش جارێکی تر لە ناوچەکەدا سەری هەڵدایەوە، لەم بارەیەوە ( ئەدمۆنز ) لەکتێبەکەیدا ( کورد و تورک و عەرەب ) دەڵێت ” کە بە مۆڵەت گەڕامەوە و کرام بە حاکمی سیاسی لە هەڵەبجە، کە چومە ناوچەکە بینیم عەشایەری هەورامان بە سەرۆکایەتی محمودخانی دزڵی ڕاپەڕی بوون و دژی ئێمە وەستابوون. بێجگه لەوەی محمودخانی دزڵی چەندین جار دژی ئینگلیز وەستاوەتەوە، خێزانی شێخان و ئەوانەی بەشداربوون لەشۆڕشەکەی شێخ محمودا ئاوارە بوون و ڕویان کردبووە ناوچەی مەریوان لە ئاوایەکانی محمودخانی دزڵی حەساونەتەوە و یارمەتی دراون و پێداویستیەکانیان بۆ دابین کراوە. ئەمە بەشێک بوو لە ڕۆڵی محمودخانی دزڵی وەک کەسایەتیەکی لێهاتوو خەباتگێڕی هەورامی نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردی لەنیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا. نابێ ئەوەش بزانرێ کە محمودخانی دزڵی چه‌ندین جار بهخۆیو له‌شكره‌كه‌یه‌وه خه‌باتی چه‌كداریی كردووه دژی رژێمی قاجاریو په‌هله‌وی لە ئێران.
* سەرچاوەکان :-
1_محمەد ڕەسوڵ هاوار: شێخ محمودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خواروی کوردستان.
2_عادل سدیق: هەڵەبجە، زنجیرە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویە.
3_عەلائەدین سەجادی: مێژوی ڕاپەڕینی کورد.
4_ جەلیلی جەلیلی و ئەوانی تر: شۆڕشەکانی کورد.
5_ ئاکۆ عەبدولکەریم شوانی: شاری سلێمانی 1918_1932.
6_کەمال مەزهەر: کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنیەکانی حوکمەتی بەریتانیادا.
7_ عومەر مەعروف بەرزنجی: محمودخانی دزڵی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
8_عبدالخالد سابر: وێنەکان خۆیان ئەدوێن.
9_ س.ج. ئەدمۆنز: کورد و تورک و عەرەب.
10_ ئیبراهیم حاجی زەڵمی: خورماڵ لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆ ئەننترۆپۆلۆجیا.
11_ ڕەفیق حیلمی: یاداشت.