مێژووی پەرەسه‌ندنی بیری ئابووری
كامه‌ران ئه‌حمه‌د
1-2
بیری ئابووری وه‌ك سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی تری بیركردنه‌وه‌و هزری مرۆڤایه‌تی خاوه‌نی چه‌ندین ئاڕاسته‌و ئاماژه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تیء به‌خۆی بووه، دیاره ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌و بواره‌دا گه‌لێك زۆرن به تایبه‌ت له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێكردنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و باسء توێژینه‌وانه ده‌كرێت بڵێین به زمانی كوردی ئه‌نجام نه‌دراون مه‌گه‌ر به دهگمهنء ئه‌گه‌ر هه‌شبن زۆر كه‌من.
سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره‌ی بیری ئابووری
مێژووی بیری ئابووری به‌شێكی گرنگ له به‌رهه‌می كه‌لتوری شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی پێك ده‌هێنێت. به‌شێكی گرنگی بیری كۆمه‌لایه‌تی پێك ده‌هێنێت له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا. بیری ئابووری وه‌ك هه‌ر یه‌كێكی تر لهلایهنء به‌شه‌كانی تری بیر‌و لێكدانه‌وه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، له‌وانه:
1-مرۆڤ به به‌رده‌وامی له پڕۆسه‌ی وه‌رگرتن و پێدانی فكر‌و زانیاریدایه.
2-بیری ئابووری و هیچ هزرێكی تریش له بۆشاییه‌وه نایه‌ت به‌ڵكو هه‌ڵقولاوی باره ئابوورییه كۆمهلایهتییهكهی خۆیه‌تی. بیری ئابووری تاكه ده‌ربڕی راسته‌قینه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بووه.
3-له‌به‌رئه‌وه‌ی فكر ده‌ربڕی بارودۆخه مادیهكهیه له كۆمه‌ڵگادا. كه‌واته ئاوێزان بوونێكی دیالێكتیكی به‌هێز هه‌یه له نێوان فكر و واقیعدا، ئه‌م په‌یوه‌ندییه دیالێكتییه په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وامه.
ئاسته‌كانی شیكردنه‌وه‌و شرۆڤه‌كردن
له چوارچێوه‌ی فكری مرۆڤایه‌تیدا له ده‌رئه‌نجامی كارلێك كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی كه هه‌یه تا ئاستێكی باش هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت د‌رك به گۆڕانكارییه‌كان بكات، به‌لام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگادا ده‌توانن شرۆڤه‌ی ئه‌و دیارده‌و گۆڕانكاریانه بكه‌نء هۆكاره‌كانی بزانن كه‌من، له هه‌مانكاتدا ئاسته‌كانی شیكردنه‌وه‌و شرۆڤه‌كردن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت و جیاوازییان هه‌یه پله‌ی ئه‌و جیاوازیانه ده‌گۆڕێت ئه‌مه‌ش وایكردوه لێكدانه‌وه‌كان بۆ دیارده‌كان جیاوازییان هه‌بێت له بیرێكه‌وه بۆ بیرێكی تری ئابووری. بۆیه بیری ئابووری زیاتر له‌لای ژماره‌یه‌كی كه‌م له فه‌یله‌سوفه‌كان و پاشانیش لای بیرمه‌ندانی ئابووری به‌رجه‌سته بوه‌و بلاوكراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه له پێناوی چاكتر دیاریكردنی هاوبه‌شییه هزریه دیاریكراوه‌كان پێویسته ئه‌و ژینگه‌یه‌ش به باشی بناسرێتء بزانرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌كان زیاتر له‌ڕاستیه‌وه نزیكبن. كه‌واته بیرء هزری ئابووری ده‌رئه‌نجامی كارلێك كردنه له‌نێوان تیۆری ئابووری و مێژووی ئابووریدا به تایبه‌ت پاش لێكجیابوونه‌وه‌ی هزری ئابووری له فه‌لسه‌فه. به‌و پێیه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی بیر‌و هزری ئابووری بریتییه له په‌ره‌سه‌ندنی لێكدانه‌وه جیاوازه‌كان بۆ تۆماری چالاكییه ئابوورییه‌كانی له‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ. تیۆری ئابووریش وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌ك دێته ئاراوه له‌و زنجیره مێژووییه‌ی په‌ره‌سه‌ندندا له‌ناو كرۆكی هزری ئابووریدا.
ده‌ربڕینی لێكدانه‌وه‌و تیۆره ئابوورییه‌كان
كه‌واته ده‌كرێت بڵێین په‌ره‌سه‌ندنی بیری ئابووری ده‌ربڕینی په‌ره‌سه‌ندنی لێكدانه‌وه و تیۆره ئابوورییه‌كانه له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ. نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی بواری مێژووی ئابووری ( ئیریك رۆل ) له كتێبى (مێژووی بیری ئابووری)دا ئاماژه به نوێیی ئه‌و وانه‌یه ده‌كات، له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا هه‌ندێك كتێبء بلاوكراوه ئاماژه‌یان به‌م بابه‌ته كردووه به‌لام بابهتهكان زۆر كه‌م بوون له‌وانه ئابووریناسی گه‌وره‌ی ئینگلیز (ئاده‌م سمیس) له كتێبی (سامانی میلله‌تان)دا كه‌مێك باس له مێژووی سیسته‌مه ئابوورییهكانء بیره ئابوورییه‌كانی پێش خۆی ده‌كات به تایبه‌تی بیری ماركێنتلیهكان و ره‌خنه‌یان لێده‌گرێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ماركێنتلیهكان هه‌ڵه بوون، ئامانج له‌م باسكردنه‌ی ئاده‌م سمیس توێژینه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌ئامێزه و مێژوویی نییه، چونكه بیروڕای ماركێنتلی و فیزیۆكرات له چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا هێشتا بونیان هه‌بووه‌و نه‌بووبوون به به‌شێك له‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی بیری ئابووری له مێژوودا.
سه‌لماندنی راستییه مێژووییه‌كان
له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا به هاتنی قوتابخانه‌ی مێژوویی و سۆسیالیسته‌كانی ئه‌ڵمان بیری ئابووری گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره‌و گرنگیان به‌خۆوه بینی، قوتابخانه مێژووییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌یانویست كه راستییه مێژووییه‌كان بسه‌لمێنن، به‌و جۆره‌ی رێچكه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن وابهستهنء دابڕاونین، له بیرمه‌ندانی ئه‌و قوتابخانه‌یه وه‌كو (شمولهر). به‌لام سۆسیالیسته‌كان له بونیادنانی فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیزمی دیالیكتیكهوه له‌لایه‌ن ( كارل ماركسه‌وه ) گۆڕانی جۆریی به‌سه‌ر هه‌ندێك له لێكدانه‌وه ئابوورییهكانء خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ بیری ئابووری كلاسیك به‌لام له چوارچێوه‌ی تیۆری ئابووری كلاسیك‌دا سه‌ریهه‌ڵدا، له‌دوایشدا ده‌ستكردن به ره‌خنه‌گرتن له بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی سیستمی سهرمایهداریء تیۆری ئابووری كلاسیك. به تایبه‌ت پاش نووسینی كتێبی (سه‌رمایه) له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له‌لایه‌ن كارل ماركسه‌وه.
ئابووری وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستدا بیری ئابووری وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌لام پێشتر وه‌ك به‌شێك له فه‌لسه‌فه یان سیاسه‌ت په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی به‌تایبه‌ت پاش سه‌رهه‌ڵدانی كۆمپانیا گه‌وره قۆرغكارهكانی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری له ئه‌وروپاو له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌روازه‌ی خوێندنء توێژینه‌وه‌ی تیۆره ئابوورییه هاوچهرخهكانه بۆ فێربوونء تێگه‌یشتنی هۆكاری جیاوازی ئه‌و بیروڕایانهو جیاوازیی لێكدانه‌وه‌كان وه‌ك بابه‌تی ئاكادیمی پهیدابوونء له زانكۆ گه‌وره‌كانی ئه‌وكاته‌ی ئه‌وروپاو ئه‌مریكای باكوور بوون به به‌رنامه، وه‌ك زانراوه زانستی ئابووری ئه‌و زانسته‌یه كه گرنگی ده‌دات به چالاكی ئابووری له بواری تێركردنی پێداویستییه‌كانی كوَمهڵگاو تاكه‌كاندا له‌به‌رئه‌وه سه‌رجه‌م هزرو بیروڕا ئابوورییه جیاوازه‌كان ئاوێزان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی كه هه‌یه.
مامۆستای كۆلێژی كارگێڕیء ئابووری له زانكۆی سلێمانی