Popular Posts

Views: 413

خوێندنەوەیەک بۆ چەمکی جینۆساید

received_622020058136393

نووسینی /مەزن ڕێبوار هۆگر
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

ناساندنی چەمکی جینۆساید :

جینۆساید وشەیەکی لێکدراوی لاتینیە (geno cide)کە بەواتای کۆمەلکوژی مرۆڤ دێت .ئەم دەستەواژەیە هەر لەگەڵ جەنگە سڤیلیەکان لە سەدەکانی پێش زاینەوە خراوەتە ناو فەرهەنگ و کۆڕی یاساناسەکانەوە بەلام بەهۆی نەبوونی رێكخراوێکی جیهانی نەتوانراوە یاسای بۆ دابڕێژرێت .

مێژووی جینۆساید :

نموونەی تاوانی جینۆساید زۆرن لە مێژوودا ،هەر لەسەدەکانی پێش زاین تا ئێستا بەردەوامە ،باشترین نموونەی جینۆساید بۆ سەدەکانی پێش زاین جەنگەکانی ناوخۆی شارستانی میزۆپۆتامیا لە نێوان سۆمەریەکان و ئەکەدی و ئاشووریەکاندا لە هەزارەکانی پێش زایندا بوون کە نزیکی پێنج سەد هەزار هاولاتی بەگوێرەی ئامارەکان کوژراون .

دیارە تاوانی جینۆساید لە کاتی جەنگدا ڕوودەدات،چ جەنگی ناوخۆ یاخود دەرەکی بێت،کە زۆربەی هەرەزۆری قوربانیەکانیش هاوڵاتیانی سڤیل(مەدەنی)ن

کەی جینۆساید خرایە لیستی تاوانەکان و مافی مرۆڤ ؟

لەسەردەمی کۆڕی ئەوروپیدا لەسەدەکانی ناوەڕاست یاساناسی جولەکە (ئۆلیڤەر کڕۆمێل)ئەم دەستەواژەی ناساند لەساتی کۆمەلکوژی جولەکە لە بەریتانیا و ئەوروپا ،دواتر ئەم چەمکە بەشێوەی گشتگیر لە هەنگاوەکانی دامەزراندنی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩٤٤-١٩٤٨.کە ئەمەش دوابەدوای جەنگی دووەمی جیهانی بوو کە تیایدا ٦٠ ملیۆن کەس کوژرا !!!

جینۆساید لە ڕووی یاساوە :

بە گوێرەی بڕگەکانی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدانی جینۆساید تاوانە.و ئەنجامدەر و هاوکاران لە ئەنجامدانی پرۆسەی جینۆسایددا تاوانباری نێودەولەتین و هیچ وڵاتێك ناتوانێت بیانگرێتە خۆی و سزای مردنیان بەسەردا سەپێنراوە لە دادگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە لاهای لە هۆلەندا .

لیستی جینۆسایدەکان لە مێژووی نوێدا

*جینۆسایدی ئاسیای یەکەم لە سەدەی هەژدە لەلایەن ژاپۆن

*جینۆسایدی مەغۆلەکان دژی قەوقاس و خوراسان و عێڕاق و شام

*جینۆسایدی سەفەوی و عوسمانیەکان

*جینۆسایدی جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی و هۆلۆکۆست

*جینۆسایدی ئەرمینیا
*جینۆسایدی یۆگۆسلاڤیا
*جینۆسایدی داکۆتا و جۆن کۆربین لە ئەمریکا دژی هندەسوورەکان

*جینۆسایدی ڕواندا و رۆیهەنگا و ئەندەنووسیا
*جینۆسایدی میصر لەلایەن ناپلیۆن

جەنگە ناوخۆییەکان و جینۆساید

*جینۆسایدی کۆنگۆ ١.٥ ملیۆن قوربانی
*جینۆسایدی ماوتسی لە چین ١٥٠ ملیۆن قوربانی
*جینۆسایدی کەمبۆدیا و ڤێتنام ٣ ملیۆن قوربانی
*جینۆسایدی ئیسپانیا و ئیتاڵیا
*جینۆسایدی دەرسیم
*جینۆسایدی باشووری کوردستان لەلایەن عێڕاق

کۆی گشتی کوژراوانی سڤیل بە جینۆساید ١.٣ ملیار مرۆڤ
هەرچەندە ئەم داتایە تەواو دروست نییە چونکە نەتوانراوە تەواوی کوژراوانی جەنگ بخەملێنرێت بە جەنگە نوێکانیشەوە.