Popular Posts

 گەورەترین شاری ژێر زەوی

Views: 211

 گەورەترین شاری ژێر زەوی

لە جیهاندا هەزاران شاری جۆراو جۆر و سەرنجڕاکێش بونیان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین شار لەژێر زەویدان کە لەسەدە کۆنەکاندا بە مەبەستی جۆراو جۆر دروست کراون.

شاری دیرینکویر یەکێکە لەو دوو سەد شارەی لە ژێر زەویدایەو بە گەورەترین شاری ژێر زەوی ناسراوە.

ئەم شارە دەکەوێتە ناوچەی کابادوکیا لە وڵاتی تورکیاو لە ساڵی ١٩٦٣ دا دۆزراوەتەوە .

شارەکە لەناو یەکێك لە بەردە بورکانیە گەورەکان بونیاد نراوەو بە نزیکەی ١٠٠ مەتر لە ژێر زەویدایەو ژمارەی دانیشتوانی ٢٠ هەزار هاوڵاتی بووە.

شارەکە بەشێوەیەکی نمونەی نیە بەڵام بەپێی خواستی دانیشتوانەکەی و پارێزگاری لە ژیانیان دروست کراوە .

630102017_3010201 (1)

630102017_3010201 (2)

630102017_3010201 (3)

630102017_3010201 (4)

630102017_3010201 (5)

630102017_30102017-shar